TG Telegram Group Link
Channel: نوستالۆژیا ♡
Back to Bottom
هیوادارم هیچ نەبێت لە خەونمدا سەردانم بکەیت ، تا پێت بڵێم خۆشمدەوێی ، خۆشەویستییەکی مەزن …




🌻
لەهەرچیدایت ئەوەت بیرنەچێتەوە ،
هەموو شتێک دەگۆڕێت و هیچ بارودۆخێک وەک خۆی نامێنێتەوە ، سەختیەکان تەواو دەبن …






🌻
کاتێ لە دایکت دوور ئەکەویتەوە ، ئەوکات بۆت دەردەکەوێت کە دوور کەوتنەوەکانی تر چەند بێ بەهان …




🌻
پێویست بە سەرسام بوون ناکات ،
هەموو شتێک دەکرێت بەسەر مرۆڤدا بێت ، تەنانەت ئەو شتانەی کە لە خەودا نەیدەتوانی وێنای بکات …





🌻
ئینسان تا دونیای خۆی بچوک بکاتەوە ، ئاسودەتر دەژێت …




🌻
بە قاچە شکاوەکەی خۆت درێژە بە ڕێگەکەت بدە ، دەست لەسەر شانی کەس دامەنێ …




🌻
مرۆڤ پاش توشبوونی خەمێکی قورس یا دوای زریانێک تووشی رۆحی دەبێت ، ھەمیشە حەزی لە خەوتنە ، دەڵێن ئەوانەی سزای گوللەبارانیان بەسەردا دراوە ، لە دواھەمین شەوی ژیانیاندا خەوێکی قورس دەیانباتەوە ،
ھەر دەبێ واش بێت ، ئەمە یاسای سرووشتە ،
ئەگەر نا مرۆڤ بەرگەی دژوارییەکان ناگرێ …




🌻
کەم کەس دەزانێت سۆز و نەرمی و ئەوین و بەخشندەیی دڵی هەندێک ژن چەندە بێسنوورە …



🌻
هەموو ئەوانەی خۆشبەختی خۆیان بە کەسانی ترەوە بەستەوە لە تەنیاییدا مردن ،
بۆیە باش باوەش بە خۆتدا بكە ، باوەشت
خیانەتت لێ ناکات …





🌻
پیاو دەبێ خاوەن پێگە و کەسایەتی بێت ، نەک سناپی مەکتەبی کچان بێت …




🌻
بۆ كێشانی جگەرە ھیچم نییە ،
بەڵام قوتدانەوەی ئەوقسانەی دەتەوێت بیكەیت و نایكەیت ،
زیاتر لەكێشانی جگەرەیەک سینەت ڕەش دەكات …





🌻
بەڵام هەست هەموو یاسایەک تێدەپەڕێنێت ، دڵپیسیش دەکەوێتە سەروو هەموو هەستەکانەوە …




🌻
هەڵبەتە منیش خۆشحاڵم ،
بەڵام مەرج نییە هەمیشە خۆشحاڵی لە پێناو خۆشحاڵیدا بێ …




🌻
بیربکەرەوە یەکێک وات پێ بڵێت ..
"دەتوانین ئەمە چارە بکەین من ناتوانم تۆ لە دەست بدەم"




🌻
هەڵبەتە
لێرە زۆر بە ئاسانی مرۆڤ شێت دەکەن ، بەڵام تا ئێستە کەسیان ژیر نەکردووە …




🌻
بڕۆ پێڵاوەکانت بێنە ئەتبەین لەگەل خۆمانا …




🌻
قژت داوە بەسەر ڕوخسارتدا کانیم بیر دەخاتەوە کە بەقەدباڵی شاخدا دێتە خوارەوە ، چاوەکانت وەکو ترێی تۆزگرتوو چێژێکی سەیریان هەیە ، لێوەکانت قۆخێکن کراون بەدوو لەتەوە ، مل و گەردنت نێرگزن و لەو دورە دەستانە ڕواون ، کە مردم ئەسپەردەی خاکم مەکەن چاڵێک لەسەر شانەکانیدایە لەوێدا بمنێژن …





🌻
هەڵاتن نەگبەتی و چەرمەسەری لە دوایە ،
تۆ پێویستت بە ژیانێکی سەقامگیر و پێگەیەکی تایبەت بە خۆت هەیە ، هەروەها پێویستت بە کەشێکی گونجاوە …




🌻
سەرسامبوون بە هەر شتێک نیشانەی گەمژەییە و سەرسامنەبوونیش بەهیچ ، ماقووڵترە و تەنانەت ڕەنگە بە جۆرێک لە جۆرەکان شیاویش بێتە ئەژمار …




🌻
ملیۆنان خەڵک بڕیاریان داوە کە لە ژیانیاندا بێ هەست بن ، پێستێکی زۆر ئەستووریان لە دەوری خۆیان ئاڵاندووە ، بۆ ئەوەی کە هیچ کەسێک نەتوانێت ئازاریان بدات ..
بەڵام ئەم کارەیان باجی زۆرە ، ڕاستە هیچ کەسێک ناتوانێت ئازاریان بدات ، بەڵام بە هەمان شێوە هیچ کەسێکیش ناتوانێت دڵخۆشیان بکات …




🌻
HTML Embed Code:
2024/05/19 12:10:13
Back to Top