Channel: نوستالۆژیا ♡
بیرتیژی بەشی کچان نییه ، لە ڕێگای بیستنەوە ڕاستییەکان وەردەگرن ، چونکە تێناگەن ، ئەگەر دڵیشیان دەریای فرمێسک و ئارامی بێ ، لە سەریاندا مارێکی کوشندەی تێدایە ، ئەگەر بە تەنیاش بن دەتوانن ڕێگای خۆیان بدۆزنەوە ، وەک مار بەنێو بەدبەختییەکاندا دەخوشێن و جاری وایە بە دیتنەوەی ڕێگاو جاری واشە لە ڕێگای جوانیی خۆیانەوە سەرکەوتوو دەبن ، چونکە بە تاقە نیگایەک دەتوانن ڕۆحی پیاوان مەست بکەن ، جوانی هێز و توانایی تێکدەشکێنێ و دڵێک کە لە ئاسن و ئاگر بێ دوو لەتی دەکا …
🌻
🌻
خەڵکیی بەپێی یاسای سروشت بەگشتی دەکرێنە دوو بەشەوە ، خەڵکی ئاسایی واتا ئەوانەی کە تەنیا بە کەڵکی زاووزێ دێن ، خەڵکانی ڕاستەقینەش واتا ئەوانەی کە دەتوانن یان لە خۆیان ڕادەبینن لە دەوروبەری خۆیاندا قسەی نوێ بکەن …
🌻
🌻
هەر ژنێک بڕواتە ناو کەژاوەی هاوسەرگیرییەوە شتێک لە ڕابردووی مێردەکەی وەک چەکێک بۆ کاتی گونجاو دەهێڵێتەوە …
🌻
🌻
پیاو بوونەوەرێکی سەیرە ، ئەو بوونەوەرێکە کە دەتوانێت هەست بە تاوان بکات تەنانەت ئەگەر هیچ هەڵەیەکی نەکردبێت ، تەنانەت دەتوانێت ئەوانەشی خۆش بوێت کە خۆشیان ناوێت …
🌻
🌻
هەموومان دەممان پان دەکەینەوە کاتێک باسی مرۆڤایەتی دەکەین ، بەڵام ئایا دەبین بە پاڵەوانێکی ڕاستەقینە ، بە کردەوە نەک بە قسە؟ ئەمە چ پاڵەوانێتییەکە؟ وەرن نزیکتر سەیری بکەین …
🌻
🌻
یادی شتەکانی ڕابردوو خەمبارو دڵتەنگم دەکا , زۆر سەیر و غەریبه ، هەست بە پەرێشانی دەکەم ، لی سەرباری ئەمەش بیرەوەرییەکان تارادەیەک خۆشن ، تەنانەت شتە خراپەکانیش ، ئەو شتانەی هەنێجار ئازاریان ئەدام ، لەیادگەو بیرەوەری مندا ،
خۆ دەتەکێنن و لایەنە تاریک و خراپەکانیان پاک دەبنەوە و ڕوون ڕووناک و پرشنگدار بە خەیاڵمدا گوزەر دەکەن …
🌻
خۆ دەتەکێنن و لایەنە تاریک و خراپەکانیان پاک دەبنەوە و ڕوون ڕووناک و پرشنگدار بە خەیاڵمدا گوزەر دەکەن …
🌻
تەواو ، چارەنووس هەر چیەک بێ ڕەتبوونەوەی نیە ، ئیدی ئەوە چارەنووسی منە ! نازانم ئایندە و چارەنووسم چ دەبێ ، بەڵام گوێڕایەڵ و ملکەچی ویست و مەشیەتی پەروەردگار دەبم …
🌻
🌻
لە هەمووی گرنگتر ، درۆ لەگەڵ خۆت مەکە ، ئەو پیاوەی کە درۆ لەگەڵ خۆی دەکات و گوێ لە درۆکەی دەگرێت ، دەگاتە ئەو شوێنەی کە چیتر ناتوانێت ڕاستیەکان لە ناخیدا و دەوروبەری جیا بکاتەوە ، بەم شێوەیە هەموو ڕێزێک بۆ خۆی و بۆ خەڵکیش لەدەست دەدات …
🌻
🌻
HTML Embed Code: