TG Telegram Group Link
Channel: AVA TODAY
Back to Bottom
💥سنه، چەند دیمەنێک لە جێگیربوونی خوێنڕژانی گەشتی ئێرشاد له بەر "بانتا ئاویەر"




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ئامادەبوونی دایە مینا، دایكی شەهید شەهریار محەممەدی خەڵكی شاری بۆكان لەگەڵ بنەماڵەی دادخوازی شەهیدان لە تاران لەسەر گڵكۆی شەهیدان موحسین شكاری، یەلدا ئاقافەزڵی و عیرفان خەزایی و سپهەر ئەعزەمی و هەروەها جەواد حەیدەری لە قەزوین




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥وێنەی ئەو كۆڵبەرانەی لە یەك ساڵی ڕابردوودا لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پێناو ناندا بەهۆی تەقەی بەكرێگیراوانی خامنەیی و بەربوونەوە لە بەرزاییەكان گیانیان لە دەست داوە.




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥سەنعان نەورۆزی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەكەی بانگهێشت كرا

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەنعان نەورۆزی، هاووڵاتییەکی کورد و دانیشتووی شاری سنە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی بانگهێشت کراوە.

بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیە نابراو دەبێ تا ١٠ی بانەمەڕ خۆی خۆی بە زیندان بناسێنێ.

سەنعان نەورۆزی پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە تۆمەتی "ئاشکراکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان" بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. ئەم سزایە بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆژانی پێشووی دەستبەسەری بۆ سێ مانگ کەمکرایەوە.




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی کورد لە زیندانی کرمان جێبەجێ کرا

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی کورد بە ناوی "جەمال مەردانی" خەڵکی شاری میاندواو كە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر حوكمی ئیعدامی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی کرمان جێبەجێ کرا.




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥هونەرمەند و ڕاپەری کورد سامان یاسین سزای پێنج ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە بۆ کرمانی بەسەردا سەپێندرا

سامان یاسین، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری کوردی خەڵکی کرماشان، یەکێک لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان و لە دەسبەسەركراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بە پێنج ساڵ زیندان و دوورخستنەوەی بۆ یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرمان لەلایەن سیستمی دادوەریی كۆماری ئیسلامییەوە مەحکووم کرا . ئەم هونەرمەندە ٥٦٧ ڕۆژ (١٩ مانگ)ی لە دەستبەسەری بەبێ مافی مەرەخەسی و سەرەڕای نەخۆشییەكەی بەسەر بردووە.




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەكرێگیراوەكان لە سەر سنوور

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بانەمەڕ ١٤٠٣، کۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری لە ناوچەی سنووریی "بلەكی"ی شاری بانە کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە "شوانە ئەحمەدپوور"، تەمەن ٣٤ ساڵە. ناوبراو خێزاندارە و یەک منداڵی هەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تەرمی شوانە ئەحمەدپوور بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کاغەزی پارس و تەبیعەتی سلوز لە شوش

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە کرێکارانی کارگەی کاغەزی پارس و تەبیعەتی سلوز لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی خۆیان لە بەردەم پارێزگاری شاری شوش کۆبوونەوە.

ئەم کرێکارە ناڕازییانە خوازیاری گەڕانەوەی نزیکەی سەد هاوکارە دەرکراوەکان بۆ سەر کارەکانیان بوون.




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرووپی پۆڵایینی ئەهواز

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە کرێکارانی دەرکراوی گرووپی پۆڵایینی نەتەوەیی ئەهواز لە بەردەم بینای پەرلەمانی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوە.

ئەم کرێکارە ناڕازییانە خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان و جێبەجێکردنی پلانی پۆلێنکردنی کار و ڕاگرتنی دۆسیەسازی لە دژی چالاکانی کرێکاری ناڕازی بوون.




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ناڕه‌زایه‌تیی خانەنشینكراونی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كرماشان
 
▪️جێی ئاماژەیە خانەنشینان لە شاره‌كانی ئه‌هواز، كرماشان، ئەراک، تاران، شووش به‌ ناڕه‌زایه‌تی نیشاندان به‌ دۆخی ژیان و بژێویان و داواكردنی مافه‌كانیان و پێڕانەگه‌یشتن به‌ داواكارییه‌كانیان له‌ به‌ردەم ئیداره‌ی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

▪️لەم ناڕەزیەتییەدا چەندین دروشمی وه‌ك "ئێرانیان دزی و ئێمه‌یان بێ چاره‌ كرد، به‌رپرسانی ناكارامه‌ چیان به‌سه‌ر هێناین، كاری ده‌وڵه‌ت دزیكردن له‌ گیرفانی خه‌ڵكه‌، هه‌روه‌ها له‌ هێندێك له‌ دروشمەكان به‌ ناوهێنانی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی وه‌كوو كه‌سێكی درۆزن و چه‌ندین دروشمی توندی دیكه‌ داوای مافه‌كانیان كرد و ناڕه‌زایه‌تیان نیشاندا.




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥لاوێكی خەڵكی سنە دوای ڕزگارکردنی گیانی چوار کەس گیانی لەدەست دا

ئارمان بەنەفشی; گەنجێکی تەمەن ٣٦ ساڵەی کورد دوای ڕزگارکردنی گیانی چوار کەس کە لەنێو بیرێکدا گیریان خواردبوو، گیانی لەدەست دا.

ئەم گەنجە دوای بیستنی هاواری بەردەوام لە باخچەی دراوسێکەیەوە، چووە نێو باخەکەیانەوە بۆ یارمەتیدانیان و ژیانی چوار کەس كە چاڵەكە گیریان خواردبوو، ڕزگار کرد و دواجار لەنێو بیرەکەدا خۆی گیانی لەدەستدا.

بە وتەی كەسوكاری بنەماڵەی ئەم ڕووداوە، باوکی ئەو خێزانە کەوتووەتە نێو بیرەکەوە و سێ لە کوڕەکانیشی بۆ ڕزگارکردنی باوکەکە چوونەتە نێو بیرەکەوە.




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥خۆکوژیی پەرستارێکی دیكە بەهۆی فشاری کار و دۆخی مووچەكەی

لە درێژەی خۆکوشتنە زنجیرەیەکانی ستافی پزیشکیدا، پەرستارێکی بەشی بێهۆشکەر، کە ناسنامەکەی بە بەهار کەرەمنەژاد پشتڕاست کراوەتەوە، بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم پەرستارە بەهۆی فشاری درێژخایەنی دەوام و دۆخی بژێوی ژیانی خۆی کوشتووە.

جێی ئاماژەیە کەمتر لە دوو هەفتە لەمەوبەریش، ساسان ئەحمەدی، پەرستارێکی تەمەن ٣٢ ساڵ لە نەخۆشخانەی "خومەینی" لە کرماشان، بە هۆی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی بە خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥سنە، ژنانێک که بەدوای وەرگرتنی مافە ڕەواکانی خۆیانن کە ئایۆلۆژی و دەسەڵاتی نگریسی ئێران، لێیانی سەندووه.


▪️ئەمە دیمەنه، تەنها ڤیدیۆیەکی ساکار نییە بەڵکوو مانیفیستێک لە خەباته بۆ بەدیهاتنی ئەو باوەڕه شۆڕشگێڕانەیه کە هەموو داواکارییەکانیان بە سێ وشە دەڵێنەوه: "ژن و ژیان و ئازادی".




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥قوروە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی پووریا سەفایی

▪️سەرەڕای تێپەڕبوونی ١١ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی پووریا سەفایی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی قوروە، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

▪️بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ئەم سەرچاوە




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
HTML Embed Code:
2024/05/03 15:58:34
Back to Top