TG Telegram Group Link
Channel: AVA TODAY
Back to Bottom
💥ڕۆژتان باش

▪️دیمەنی جوانی ناوچەی گمێ سەر بە ناوچەی مەرەخێڵ _ باینگان




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥گەشتی ئیرشاد گەڕایەوە سەر شەقام!




🆔@javanmardi77




🔗 لینکی ڤیدیۆی کوالێتی بەرز:
https://youtu.be/6v5ibCh5vJg?si=V8Le__pqEe4GpkYa




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥دیمەنی پاشماوەی هێرشی مووشەكیی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی کالسو بنكەی میلیشیای حەشدی شەعبی




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥سنە؛ مەجید کەریمی، چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان، سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

مەجید کەریمی، چالاکی سەندیکای مامۆستایان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان- سنە و کەلاتەرزان، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم" بە سێ مانگ زیندانی بە هەژمار كردنی ڕۆژانی دەسبەسەری مەحكووم كرا.




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
AVA TODAY pinned a video
💥بۆکان: خۆکوشتن و گیانلەدەستدانی ئاریان یاوەری، دەستبەسەرکراوێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ئاریان یاوەری، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان و بەتایبەت لەلایەن جاشێکەوە بە ناوی ئەحمەد عەلیپوور، ئەندامی هێزی بەسیج لە بۆکان هەڕەشەی لێ کراوە.

ناوبراو لە سەردەمی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بە تۆمەتی ئاگردانی ماڵی ئەحمەدی عەلیپوور، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە و دوای ٧٠ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥سێنتکام: ئێمە هیچ ڕۆڵێکمان نەبوو لە هێرشکردنە سەر بارەگای حەشدی شەعبی

دوای هێرشی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر بارەگاکانی تاقمی تیرۆریستی حەشدی شەعبی عێراق کە بووە هۆی كوژرانی لانیکەم دە تیرۆریستی ئەم گرووپە، بارەگای فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هیچ ڕۆڵێکی لەم هێرشەدا نییە .

سێنتکام لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە: "ئاگاداری ئەو هەواڵانەن کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەمریکا ڕۆژی شەممە هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر عێراق ئەنجامداوە. ئەم هەواڵانە ڕاست نین، ئەمەریکا لەم ڕۆژەدا هیچ هێرشێکی ئاسمانیی لە عێراق ئەنجام نەداوە".

حکومەتی عێراق و تاقمی تیرۆریستی حەشدی شەعبی تا ئێستا لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمشەو بێدەنگ بوون.




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥چۆڵکردنی بنکەی هێزی ئاسمانیی کرماشان دوای هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی ئیسفەهان

ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی دەریدەخات کە کۆماری ئیسلامی بە هۆی ترسی هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل، هەلیکۆپتەرەکانی بنکەی هێزی ئاسمانی لە نزیک کرماشان بە تەواوی چۆڵ کردووە.

بە پێی ئەم وێنانە، هەلیکۆپتەرەکانی بنکەی ئاسمانیی کرماشان بۆ پاراستنیان لە ئەگەری هێرشی ئاسمانی لە داهاتوودا لە ناوچەیەکی فراوان لە نزیک چیای بیستۆن بڵاوبوونەتەوە.

لە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیلدا، بنکەی هەشتەمی شیکاری لە ئیسفەهان کرایە ئامانج، کە میدیاکانی ئیمپراتۆریەتی درۆ ڕەهەند و زیانەکانی ئەو هێرشەیان ڕانەگەیاند.




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥حكوومەتی نیزامی لە زانکۆی ئەمیرکەبیر

خوێندکارانی زانکۆی ئەمیرکەبیر کەش و هەوای ئەم زانکۆیە و هەڵسوکەوتی بەکرێگیراوان سەبارەت بە حیجابی ئیجبارییان بە هاوشێوەی حكوومەتی نیزامی وەسف کردووە.

پاسەوانانی بەکرێگیراوانی زانکۆی ئەمیرکەبیر بە بیانووی حیجابی ناچاری کۆماری ئیسلامی توندوتیژی لە مامەڵەکردن لەگەڵ جلوبەرگی خوێندکاران چڕتر دەکەنەوە.

سەرچاوە هەواڵییەکانی خوێندکاران ڕایانگەیاندووە، بەشێک لە خوێندکارە کچەکان نەیانتوانیوە بچنە ناو زانکۆکە، یان ئاسایش ناوەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکانی داهاتوو تۆمارکردووە. هەروەها هەندێک لە خوێندکارە نێرەکان بەهۆی پۆشینی کراسێکی قۆڵ کورتەوە سەرزەنشت کران.




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥دیمەنێك لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هەزار دەف لە ئاوایی پاڵنگان _ هەورامان




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥 برینداربوونی لانی کەم پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە

لانی کەم پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد ڕەحیمی، موعین شەریفی، محەممەد، سەعید و کەیوان دارابی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کران.




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥سنە؛ دوو مامۆستای قوتابخانە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، لەم دوایییانەدا مەجید کەریمی لە ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە و کەڵاتەرزان و مەسعوود فەرهیختە، لە مامۆستایان و ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی پیشەیی ئیسلامشاری کەرەج لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە سزای سێ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە و ئەو سزایە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ پێیان ڕاگەیێندراوە.
بەپشتبەستن بە یاسای کەمکردنەوەی سزاکان، سزای سێ مانگ بەندکران بۆ ئەو دوو مامۆستایە بە سزای پێبژاردنی هەشت ملیۆن تمەن پارە گۆڕدراوە




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥تەلەویزیۆنی ناوەندگەرای ئینتەرنەشناڵ؛ به ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی مێژوو و کەلتووری دەف ژەندن له کوردستان، ئەمڕۆ میوانێکی نەخوێندەواری بانگهێشت کردبوو.

▪️مێژووی دەف ژەندن له کوردستان دەگەڕێتەوه بۆ پێش له ئیسلام بەڵام میدیای ئینتەرنەشناڵ بە مەبەست و له هەوڵێکی بەئەنقەست ڕێوڕەسمی "هەزاردەف" که دوێنێ هەینی لە گوندی پاڵنگان بەڕێوەچوو، به ئاهەنگی لەدایکبوونی "سەعدی" ناودێر کرد و لێکیان دایەوه.

▪️پێویسته خەڵکی خۆڕاگری کوردستان له بەرامبەر ئەم شێوه کردەوانەی میدیای ناوەندگەرا و فاشیستانە بێ دەنگ نەبن.




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بوومەلەرزەیەك شاری خۆی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ هەژاند. ئەم بوومەلەرزەیە لە تەورێزیش هەستی پێکراوە.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەكانی ئەم بوومەلەرزەیە نییە.




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥سنە

مامۆستا سۆما پوورمحەممەدی مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە مەحکووم کرا

سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیێ نۆژین لە شاری سنە لە دوو دۆسیەی جیادا بە کۆی گشتی ١١ ساڵ زیندان و دوورخستنەوەی بۆ کرماشان مەحکووم کرا.




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥بانە؛ دەسبەسەر كردنی كۆڵبەران و کوشتنی ئەسپەکانیان لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە

ڕۆژی هەینی ٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣ لە سنووری شاری بانە، هێزەکانی پاسەوانی سنوور کوڵبەرەكانیان دەسبەسەر كردوە و ئەسپەکانیان کوشتووە. تا ئێستا ناسنامەی ئەو كۆڵبەرانە ڕانەگەیێندراوە.




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ڕۆژتان باش

▪️سروشتی جوانی گڕاوان _ سەردەشت




🔹٥٤٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
HTML Embed Code:
2024/05/18 01:23:04
Back to Top