TG Telegram Group Link
Channel: AVA TODAY
Back to Bottom
💥مەریوان

مانگرتنی گشتی لە ناڕەزایەتی بە كوشتنی كۆڵبەران لە لایەن هێزەكانی ڕێژیم




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ترسی کۆماری ئیسلامی لە هرشی ئیسرائیل/ بڵاوەپێکردنی کەرەستەی سەربازی

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان لە کرماشان، دەیان هەلیکۆپتەری سەربازی لە دەشت و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەی بیستۆن ئامادەن.

باس لەوە کراوە کە کۆماری ئیسلامی لە ترسی هێرشی ئیسرائیل کەرەستەی سەربازیی بڵاوەپێکردووە بۆ ئەوەی ئیسرائیل نەتوانێت بە یەکجار ئەم کەرەستانە لەنێو ببات.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥برینداربوونی لانیکەم شەش کۆڵبەر بە تەقەی بەكرێگیراوانی خامنەیی

ئەمڕۆ هەینی ٣١ی خاكەلێوە، بەكرێگیراوانی خامنەیی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا شەش کۆلبەر بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەر نیوز، ناسنامەی سێ کەسیان بە ناوی "موعین" و "محەممەد" لە دانیشتووانی جوانڕۆ و "سەعید" خەڵکی گوندی سەفی ئاوا سەر بە جوانڕۆ پشتڕاست کراوەتەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی باری جەستەیی بریندارەکان و ناسنامەی كۆڵبەرەكانی دیكە نییە.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥دەسبەسەرکردنی سێ کەس لە مەهاباد

سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی بەفرەوان لە شاروێرانی مەهاباد دەسبەسەر کراون.

شوناسی ئەم سێ کەسە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: موحسن ئەحمەدی ئەقدەم کوڕی حەسەن، حەسەن یووسفی ئازەر کوڕی دەرویش فەتاح و ڕەسووڵ یووسفی ئازەر کوڕی ئیبراهیم.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە زیاتر لە ١٠ ماشین هێرشیان کردووەتە سەر ئەم هاووڵاتییانە و دەسبەسەریان کردوون.

بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان هەتا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

یەکێک لەم هاووڵاتییانە لە درەنگانی شەوی پێنجشەممەدا لە ڕێگەی پێوەندییەکی تلفۆنییەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندوە کە ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کراوە و دوو کەسیشیان لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیراون.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥فه‌رهاد زاهیری، هونه‌رمه‌ندی سه‌رده‌شتی کۆچی دوایی کرد

فه‌رهاد زاهیری ئه‌کته‌ری شانۆ، فیلم و ده‌نگبێژی ئه‌نیمه‌یشێنی "وڵاتێ مه" دوای ململانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥پۆلیسی فەڕەنسا کەسێکی دەستبەسەر کرد کە گوایە هەوڵی تەقاندنەوەی خۆی لە کۆشکی سیخوڕی کۆماری ئیسلامی داوە.

ناسنامە و هۆكاری وردی ئەم کەسە نازانرێت، بەڵام کەناڵی "BFM"ی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئەم پیاوە ویستویەتی تۆڵەی براکەی بکاتەوە.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ئاگادارییەكی گرینگ بۆ خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
ئاگادارییەكی گرینگ بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ماوەیەکە دووبارە، دوو کاناڵی تێلێگرامی بە پیلانی سپای تیرۆریستی پاسدارانەوە دانراون کە لە لایەن چەند کەسێکی نەخۆشی دەروونیەوه کە جێگای بەزەیین و دەبێ دەرمان بکرێن، بەڕێوەدەچێت.

لەو کاناڵانەدا کچان و ژنانی کورد، به تۆمەتی بێ بنەما له هەوڵی بێ ئابڕوو کردنیانن و تەنانەت کوڕان و پیاوانیش هێرش و بوختانی هەڵبەستراویان دەکرێتە سەر.

دیارە کە پێویست ناکات بە خەڵکی تێگەیشتووی کوردستان بڵێن کە چی بکەن، بەڵام ڕاگەیاندنی ئەم هۆشدارییە گرینگه بۆ ئەو کەسانەیە وا دەبنە ئەندامی ئەو کاناڵانە که لەلایەن سپای سایبێریەوە دەناسرێن و ناچار بە هاوکاری دەکرێن!

لاوی کورد بە کچ و کوڕیەوە بوێر و لێهاتوون، هەر ئەو شۆڕشگێڕانه بوون کە لە شۆڕشی ژینادا گیانی ئازیزیان پێشکەش به نیشتمانیان کرد، ناکرێت بڵین ئەو دوو هەزار یا حەوت هەزار نەفەرەی لەوێدا ئەندام بوون هەموو لاون، بۆیە هەرکەسێک کە هەن و ئەو ئاگاداریەی ئێمە دەبینن تەنانەت ئەگەر فەیکیش بن چون کاناڵەکان سپای سایبری سازی کردوون و مخابرات لە دەستی سپادایە دەناسرێن و ناچار بە هاوکاری دەکردرێن.

تکایه لەو دوو کاناڵە بە زووترین کات وەرنە دەرەوه و ئەو پیلانه شوومەی داگیرکەرانی کوردستان پووچەڵ کەنەوه!

دیارە مەبەست لە دانانی ئەو کاناڵانە تەنیا پێوەکردنی خەڵک و مجبورکردنیان بە هاوکاری نیە بەڵکوو لێدان لە بەها ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگای کوردستان و ڕەش کردن و خراپ نیشان دانی ئەو ذهنیەتە جوانە کە لە کچ و کوڕ و ژن و پیاوی کوردا بوونی هەیە.

https://hottg.com/avatodaykurdi/123132
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥بیستنی دەنگی پەدافەندی ئاسمانی لە تەورێز

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی پەدافەندی ئاسمانی بیستراوە و نوورێكی سوور لە دەوروبەری بەرزاییەکانی عینالی تەورێز بینراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر سەرچاوەی ئەم ڕووداوانە لەبەردەستدا نییە.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥کۆڵبەرێكی تەمەن ٢٠ ساڵ لە سنووری بانە بە تەقەی بەكرێگیراوانی خامنەیی بریندار بوو

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاكەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێكی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی "کەیوان دارابی" خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە تەقەی سەربازانی حکوومەتی خامنەیی لە ناوچەی قاچی بە سەختی بریندار بوو و بۆ چارەسەری پزیشك بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواسترایەوە.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥لێدوانی هاونیشتمانییەكی دڵسۆز و مرۆڤ خۆشەویست لەسەر دوو کاناڵی تێلگێڕامی ( تیمارستانی مەجازی و قاوەخانە) کە بوونەتە هۆی شێواندنی بنەماڵە و تەنانەت وەک باس دەکەن بوونەتە هۆی خوکوژی کیژانی بێتاوانی نیشتمانم، جا تکایە گوێڕایەڵەی قسەکانی ئەو بەڕێزە بن.



🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥هێرشی سپای ئیسڕائیل بۆ سەر بنكەی كالسو لە باشووری بەغدا، تایبەت بە تیرۆریستانی حەشدی شەعبی كە لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەكرێن.
ئەو هێرشە كە بۆ سەر بنكەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل ڕوویداوە، زیانێكی زۆری بەو گرووپە تیرۆریستە گەیاندووە.




🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
HTML Embed Code:
2024/06/17 12:06:32
Back to Top