TG Telegram Group Link
Channel: قورئان و فەرموودە
Back to Bottom
️ رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی:

خۆزگە مەخوازن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دوژمن داوا لە خوا بکەن سەلامەت و پارێزراو بن ئەگەر ڕووبەڕووشیان بوونەوە خۆڕاگربن ئەوەش بزانن کە بەهەشت لەژێر سێبەری شمشێرەکاندایە

[فتح الباري(١٨١/٦) مسلم(١٣٦٢/٣)]

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ دەفەرموێت :ـ

" هەرکەسێک بەجوانی دەستنوێژی گرت ، ئەوا خراپەکان لەجەستەی دەردەچێت تاوەکو دێتە دەرەوە لەژێر نینۆکەکانیەوە .

[صحیح مسلم ، رقم :٦۰۱]
پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت خودای گەورە هیچ نەخۆشیەکی دانەبەزاندوه ئیلا شیفای بۆ دابەزاندوە تەنها پیری نەبێ، دەست بگرن بە بەروبومی مانگاوە چونکە لە هەمو جۆرە درەختێك دەخوات.

إنَّ اللهَ عزَّ وجلَّ لمْ ينزلْ داءً ، إلَّا أنزلَ لهُ شفاءً ، إلَّا الهَرَمَ ، فَعليكُمْ بِأَلْبانِ البَقَرِ ، فإنَّها تَرُمُّ من كلِّ الشجرِ
الراوي : عبدالله بن مسعود | المحدث : الألباني | المصدر : السلسلة الصحيحة
الصفحة أو الرقم: 518 | خلاصة حكم المحدث : صحيح
پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت خودای گەورە هیچ نەخۆشیەکی دانەبەزاندوه ئیلا شیفای بۆ دابەزاندوە تەنها پیری نەبێ، دەست بگرن بە بەروبومی مانگاوە چونکە لە هەمو جۆرە درەختێك دەخوات.

إنَّ اللهَ عزَّ وجلَّ لمْ ينزلْ داءً ، إلَّا أنزلَ لهُ شفاءً ، إلَّا الهَرَمَ ، فَعليكُمْ بِأَلْبانِ البَقَرِ ، فإنَّها تَرُمُّ من كلِّ الشجرِ
الراوي : عبدالله بن مسعود | المحدث : الألباني | المصدر : السلسلة الصحيحة
الصفحة أو الرقم: 518 | خلاصة حكم المحدث : صحيح
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ئەگەر خراپەیەکت کرد چاکەیەك لە دوای بکە خراپەکە دەسڕێتەوە ، ئەبو زەڕ فەرمووی وتم ئەی پێغەمبەری خوا ئایا ( لا إله إلا الله ) لە چاکەکانە ؟ ، فەرمووی : باشترینی چاکەکانە .

| صحيح الترغيب ( ٣١٦٢ ) |

• لەم فەرموودەیەدا هاندانی تێدایە لەسەر چاکەکردن دوای ئەنجامدانی تاوان بۆ ئەوەی بەندە بێ ئومێد نەبێت و هەست بە فراوانی لێبوردنی پەرورەدگار بکات ، وە هەروەها گەورەیی وشەی یەکتاپەرستی تێدایە کە ( لا إله إلا الله ) ـیە .
تۆماری خوێندنەوە، تۆمارێکە فێرە تێگەیشتنت دەکات لە چۆنیەتی تێگەیشتن لە ئیسلامی پیرۆز

https://chat.whatsapp.com/Fn3cUvURBgKDukNHU7M37L
کێ تامی ئیمانی چەشتوە ؟

عَنِ الْعَبَّاسِ بْنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ رضي الله عنه أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللّهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ: «ذَاقَ طَعْمَ الإِيمَانِ، مَنْ رَضِيَ بِالله رَبًّا، وَبِالإِسْلامَ دِيناً، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولاً».

📚 رواه مسلم 34

واتە: (تامی ئیمانی چەشتووە ئەوکەسەی کەڕازی بێت الله پەروەردگاری بێت،
وەئیسلام دینی بێت، وە موحەممەدیش
(صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێغەمبەری بێت)

خودایە وامان لێ بکەی تامی ئیمان بکەین .
ئەو ئایەتەی کە زۆر کەس دەگرێنێت .

خوداى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا
دەفەرمێت :

( وَنَادَىٰ أَصْحَابُ النَّارِ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ أَفِيضُوا عَلَيْنَا مِنَ الْمَاءِ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ ۚ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى الْكَافِرِينَ )

📚 سورة الاعراف 50

(دۆزه‌خیان به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌و غه‌م و په‌ژاره‌وه‌) هاواریان له به‌هه‌شتیان کردو لێیان پاڕانه‌وه‌و وتیان: نه‌ختێک ئاومان به‌سه‌ردا بڕێژن، یان به‌شمان بده‌ن له‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون (به‌هه‌شتیه‌کان له وه‌ڵامیاندا) وتیان: به‌ڕاستی خوا خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شتی له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕان حه‌رامه .

خوايه گیان لە دۆزەخ و ناڕەحەتیەکانی بمان پارێزی یارب .

اللـــــــهم امــــــــــین اجمعـــــــین
ئەو ئایەتەی کە دڵ خۆشکەرە .

خودای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا
دەفەرمێت:

(وَنَادَىٰ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَنْ قَدْ
وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا فَهَلْ وَجَدْتُمْ
مَا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا ۖ قَالُوا نَعَمْ ۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ
بَيْنَهُمْ أَنْ لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ)

📚 سورة الاعراف 44

نیشته‌جێیانی به‌هه‌شت بانگی نیشته‌جێکانی دۆزه‌خیان کرد: به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین ده‌ستمانکه‌وت
و پێی به‌خشین، ئایا ئێوه‌ش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌دگارتان دابووی به‌ڕاستی ده‌ستانکه‌وت؟! (له وه‌ڵامدا به‌دڵ شکاوی و غه‌م وپه‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌) وتیان: به‌ڵێ.. ئه‌وسا جاڕچیه‌ک جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری کرد: نه‌فره‌تی خوا له سته‌مکاران بێت .

خوایە گیان لێت دەپاڕێمەوە
لەوکەسانەبین کەبانگی ئەهلی
دۆزەخیەکان دەکەین .
اللــــــــهم امـــــــین اجمعــــــــن
لە جابر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت کە پێغەمبەر )صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:(( پێنج شتم پێ بەخشراوە بە هیچ یەکێک لە پێغەمبەرانی پێش من نەبەخشراوە،

سەرخراوم بەسەر دوژمندا بەوەی لە دووری یەک مانگە ڕێ لێم دەترسن،

وە هەموو سەر زەویم بۆ کراوە بە مزگەوت و پاککەرەوە، جا هەر کەسێک لە ئوممەتەکەم لە هەر جێیەکدا نوێژی پێگەی با نوێژ بکات،

وە دەستکەوتەکانی جەنگ حەلاڵ كراوە بۆم بۆ هیچ کەسێک پێش من حەلاڵ نەکراوە،

وە شەفاعەتم پێ بەخشراوە،

وە هەموو پێغەمبەرێک نێردراوە بۆ لای گەلەکەی بە تایبەتی وە من نێردراوم بۆ لای هەموو خەڵکی

أخرجه البخاري في كتاب "التيمم" ٣٣٥ ،ومسلم ٥٢١ ،وهذا لفظ البخاري
حوکمی گوێگرتن لە مۆسیقا چیە وە ئایە مۆسیقا حەرامە؟
Anonymous Poll
4%
1ـ حەلالە
84%
2ـ حەرامە
10%
3ـ مەکروهە
2%
4ـ موباحە
پرسیاری بیست و دوو:

22ـ چ زکرێکە گەر بیکەی خودای گەورە لەتاوانەکانت خۆش دەبێت، گەر تاوەنەکەت هەلاتنیش بێت لە جیهاد بەرامبەر کافران کە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان؟
Anonymous Quiz
70%
1ـ أستغفر الله العظيم الذي لا إله إلا هو، الحي القيوم، وأتوب إليه
15%
2ـ سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم
5%
3ـ لا حول ولا قوة الا بالله
10%
4ـ سبحان الله والحمد لله ولا اله الا الله و الله أكبر
بسم الله الرحمن الرحيم
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی؛
ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر بێتو ئەوەی لەخۆت زیادە ببەخشی بۆ تۆ خێر و چاکەیە، وە ئەگەر بێتو بیگریتەوە(نەیبەخشی) بۆ تۆ شەڕ خراپەیە، وە بەوە دەست پێبکە کەوا لەژێر سەرپەرشتی تۆ دان (ئەوەی مەسرەفیان لە ئەستۆی تۆ دایە)، وە ئەو دەستەی لەسەرەوەیە چاکترە لەو دەستەی کەوا لە ژێرەوەیە (ئەوەی دەبەخشێت بەڕێز تر و چاکترە لەوەی وەردەگرێت).
شەرح؛
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم موسڵمانان و جگە لە موسوڵمانان هان دەدات و ڕێنمووییان دەکات کەوا خێر بکەن و ببەخشن، هەتا وەکو هاوسەنگی و یەکسانی لەنێوان کۆمەڵگادا ڕووبدات، نەک یەکێک زۆری هەبێت (زۆر لەخۆی زیاد بێت) نەزانێت چۆن بەکاری بهێنێت و هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکات و مەغرور لە خۆبایی بێت وە یەکێکی تر پێداویستی ژیانی بەشی نەکات، بۆیە زیادەکە ببەخشێت بۆ دونیا و قیامەتی باشە، بەپێچەوانەوە بۆ دونیا و قیامەتی خراپە، بەلاَم خێر کردن و بەخشین ئەوەندە زۆر نەبێت خۆت تووشی سواڵکردن و داواکردن لە خەڵکی بکات، هەردەم ئەو کەسانەی کەوا خەرجیان لەئەستۆی تۆ دایە (دایک و باوک و خێزان و منداڵ) لەپێش خێر و بەخشینە، دەبێت لەوان زیاد بکات ئینجا زیادەکە ببەخشرێت بە هەژاران.
موعازی کوڕی جەبەل خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت:(( لەگەڵ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سواری پشتی گوێ درێژێک بوو بووین، منیش لە دوای ئەوەوە بووم ، فەرمووی: )ئەی موعاز ئایا دەزانیت کە حەقی خوا لەسەر گشت بەندەکانی چییە؟ وە حەقی بەندەکان لەسەر خوا چییە؟ وتم: خوا و پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم دەزانن.

فەرمووی: حەقی خوا لەسەر بەندەکان ئەوەیە کە عیبادەتی بۆ بکەن و هیچ شەریکی بۆ دانەنێن، وە حەقی بەندەکانیش لەسەر خوا ئەوەیە سزای کەسێک نادات کە هیچ شەریکی بۆ
دانەنابێت.وتم ئەی پێغەمبەری خوا، ئایا مژدە بدەم بەو خەڵکە "بەم مزگینیە خۆشە" یان بێ
دەنگ بم؟ فەرمووی: مژدەیان پێ نەدەی، ئەگەر نا خراپ حاڵی دەبن و پشت دەبەستن بەم
وتەیە و پاڵ دەدەنەوە و لە کردەوەی چاک سارد دەبنەوە

متفق علیە: أخرجە البخاري ٥٩٦٧ ،ومسلم ٣
بسم الله الرحمن الرحيم
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی؛
ئەگەر خوا خێر و خۆشی بۆ هاوژینانی(خێزانی) ماڵێک بووێت ئەوا نەرم و نیانی دەخاتە ژیانیان.
شەرح؛
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەم فەرموودەیە و لە فەرموودەی تر دا هانی موسڵمانان دەدات کەوا ڕەفتاریان نەرم و نیان و ووتە خۆش و لێو بەخەندە بن، وە دوور کەونەوە لە ڕەفتاری ڕەق و توند و تیژی و ووتە ناشیرین و نەشیاو و ناخۆش، خەڵکانێک هەن لەبەهەشتدا بە ڕەوشتی جوان و ڕێزلێنان لە خەڵک و نەرم نیانیان دەگەنە پلەی زۆر بەرز کەوا خەڵکی تر بە زۆر خواپەرستییان و دینداریان ناگەنە ئەو پلە و پایەی کە ئەوان هەیانە.
لە فەرموودەکە /:نەرم و نیانی و تەبایی و خۆش گوزەران و لێک تێگەیشتن لە ناو خێزانی ماڵێکدا نیعمەتێکی گەورەیە لەلایەن خوای گەورەوە بۆیان، نەرم و نیانی لەهەر شتێک و کاتێکدا گەشە دەکات و سوودی دەبێت، بەلاَم ڕەقی و توند و تیژی کەمی و تێکدان و زەرەری دەبێت.
بسم الله الرحمن الرحيم
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی؛
ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر بێتو ئەوەی لەخۆت زیادە ببەخشی بۆ تۆ خێر و چاکەیە، وە ئەگەر بێتو بیگریتەوە(نەیبەخشی) بۆ تۆ شەڕ خراپەیە، وە بەوە دەست پێبکە کەوا لەژێر سەرپەرشتی تۆ دان (ئەوەی مەسرەفیان لە ئەستۆی تۆ دایە)، وە ئەو دەستەی لەسەرەوەیە چاکترە لەو دەستەی کەوا لە ژێرەوەیە (ئەوەی دەبەخشێت بەڕێز تر و چاکترە لەوەی وەردەگرێت).
شەرح؛
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم موسڵمانان و جگە لە موسوڵمانان هان دەدات و ڕێنمووییان دەکات کەوا خێر بکەن و ببەخشن، هەتا وەکو هاوسەنگی و یەکسانی لەنێوان کۆمەڵگادا ڕووبدات، نەک یەکێک زۆری هەبێت (زۆر لەخۆی زیاد بێت) نەزانێت چۆن بەکاری بهێنێت و هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکات و مەغرور لە خۆبایی بێت وە یەکێکی تر پێداویستی ژیانی بەشی نەکات، بۆیە زیادەکە ببەخشێت بۆ دونیا و قیامەتی باشە، بەپێچەوانەوە بۆ دونیا و قیامەتی خراپە، بەلاَم خێر کردن و بەخشین ئەوەندە زۆر نەبێت خۆت تووشی سواڵکردن و داواکردن لە خەڵکی بکات، هەردەم ئەو کەسانەی کەوا خەرجیان لەئەستۆی تۆ دایە (دایک و باوک و خێزان و منداڵ) لەپێش خێر و بەخشینە، دەبێت لەوان زیاد بکات ئینجا زیادەکە ببەخشرێت بە هەژاران.
بسم الله الرحمن الرحيم
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی؛
هەر کەسێک بڵێت؛ (لا إله إلا الله، والله أكبر) هیچ خوایەک (پەرستراوێک) نیە جگە لە خوا (اللە) وە خوا گەورەیە، پەروەردگاری ووتەکەی پشتڕاست دەکاتەوە، دەفەرموێت؛ هیچ خوایەک (پەرستراوێک) نیە جگە لە من(جگە لە خۆم)، وە من گەورەم، وە ئەگەر گوتی؛ (لا إله إلا الله وحده) هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە خوای تاک و تەنیا، فەرمووی؛ دەفەرموێت؛ هیچ خوایەک نیە جگە لەخۆم تاک و تەنیام، وە ئەگەر گوتی؛ (لا إله إلا الله وحده لا شريك له) هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە خوا تاکە و بێ شەریکە (بێ هاوبەشە)، خوا دەفەرموێت؛ هیچ خوایەک نیە جگە لە خۆم بێ شەریکم، وە گوتی؛ (لا إله إلا الله، له الملك وله الحمد) هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە خوا (الله) هەموو مولک هی ئەوە و سوپاس و ستایش تەنها بۆ ئەوە، فەرمووی؛ هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە خۆم، مولک هی منە و سوپاس و ستایش بۆ منە، گوتی؛ (لا إله إلا الله، ولا حول ولا قوة الا بالله) هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە خوا، وە هیچ پەنا و هێز و توانا و دەسەڵاتێک نیە تەنها بە خوا نەبێت، فەرمووی؛ هیچ خوایەک نیە جگە لە خۆم،، وە هیچ پەنا و هێز و توانا و دەسەڵاتێک نیە تەنها بەخۆم نەبێت (تەنها بە من نەبێت)، وە دەیفەرموو -؛ هەرکەسێک ئەوە بڵێت لەکاتی نەخۆشیدا پاشان بمرێت؛ تامی ئاگر ناکات (ناچێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە).
شەرح؛
هەر کەسێک ئەو نزایە بکات (لا إله إلا الله، والله أكبر
لا إله إلا الله وحده
لا إله إلا الله وحده لا شريك له،
لا إله إلا الله له الملك وله الحمد،
لا إله إلا الله، ولا حول ولا قوة الا بالله) پاشان بمرێت ناچێتە ناو جەهەنەم.
پرسیاری بیست و پێنج

25ـ کەسێكی ڕۆژووان دەتوانێت دەرزی نەخۆشی شەکرە بەکار بهێنێت لەکاتی بەڕۆژو بوون، ئایا ڕۆژوەکەی دەشکێت؟
Anonymous Quiz
33%
نەخێر ناتوانێ ڕۆژووەکەی دەشکێت
67%
بەڵێ دەتوانێت ڕۆژووەکەی ناشکێت
گەورەیی پەنا گرتن بەخوای گەورە لەدۆزەخ و داواکردنی بەهەشت لە خوای گەورە رۆژانە
(٧) جار:

ما استجار عبد من النار سبع مرات
في يوم إلا قالت النار : يا رب إن عبدك
فلانا قد استجارك مني فأجره ، و لا يسأل
الله عبد الجنة في يوم سبع مرات إلا
قالت الجنة : يا رب ! إن عبدك فلانا
سألني فأدخله الجنة ".

📚قال الألباني في السلسلة
الصحيحة (6 / 22)

واتە هەر بەندەیەك هەر رۆژێك پەنا بەخوای گەورە بگرێت لە ئاگر ئەوا ئاگر دەڵێت: ئەی پەروەردگار فڵانە بەندەیەت پەنای بە تۆ گرتووە لەمن تۆش بەدووری بگرە, وەهیچ بەندەیەك نییە هەر رۆژێك داوای بەهەشت بكات لەخوای گەورە ئەوا بەهەشت دەڵێت: ئەی پەروەردگار فڵانە بەندەیەت داوای من ئەكات بیخەرە بەهەشتەوە.

اللهم أسألك الجنة, وأعوذبك من النار
اللهم أسألك الجنة, وأعوذبك من النار
اللهم أسألك الجنة, وأعوذبك من النار
اللهم أسألك الجنة, وأعوذبك من النار
اللهم أسألك الجنة, وأعوذبك من النار
اللهم أسألك الجنة, وأعوذبك من النار
اللهم أسألك الجنة, وأعوذبك من النار
پرسیاری بیست و شەش

ئایا بو نییەت هێنان بۆ بەرۆژو بوونی مانگی رەمەزان ئەبێ هەموو شەوێ نییەت بهێنین یاخود نییەتی شەوی یەکەم بەسە بو هەموو مانگەکە؟؟؟
Anonymous Quiz
23%
1ـ هەموو شەوێک نیەت دەهێنی
18%
2ـ پێویست بە نیەت هێنان ناکات
59%
3ـ نیەتی شەوی یەکەم بەسە بۆ هەموو مانگەکە
HTML Embed Code:
2024/04/26 05:51:23
Back to Top