TG Telegram Group Link
Channel: قورئان و فەرموودە
Back to Bottom
فەزڵی خوێندنی سورەتی ئیخلاص
......
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت : ((مَنْ قَرَأَ: ﴿ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴾ عَشْرَ مَرَّاتٍ، بنى اللَّهُ لَهُ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ)). [۱]واتا : هەرکەسێک دەجار : ﴿ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴾ بخوێنێت خوای گەورە ماڵێکی بۆ درووست دەکات لە بەهەشتدا .
....
﴿ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ * اللَّهُ الصَّمَدُ * لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴾ [الإخلاص: 1 - 4].
......
[۱]رواه الإمام أحمد، وصححه الألباني في "صحيح الجامع"، حديث رقم‏:‏ 6472.
بسم الله الرحمن الرحيم
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی؛
(سيد الاستغفار) کەوا بڵێی؛ (اللهم أنت ربي لا اله الا انت، خلقتني وانا عبدك، وانا على عهدك ووعدك ما استطعت، أعوذ بك من شر ما صنعت، أبوء لك بنعمتك علي، وأبوء لك بذنبي فاغفر لي؛ فأنه لا يغفر الذنوب إلا أنت).
فەرمووی؛ وە هەرکەسێک ئەوە بڵێت لە ڕۆژدا بە باوەڕەوە و بمرێت لەو ڕۆژە پێش ئەوەی ئێوارە بکاتەوە، ئەوا ئەو ئەهلی بەهەشتە، وە هەرکەسێک ئەوە بڵێت لە شەودا بە باوەڕەوە و بمرێت پێش ئەوەی ڕۆژ بکاتەوە، ئەوا ئەو لە ئەهلی بەهەشتە.
شەرح؛
واتای فەرموودەکە /:باشترین و چاکترین شێوەی داوای لێخۆشبوون لە گوناه و تاوانەکان لە خوای گەورە ئەو شێوەیەیە کە لەو فەرموودەیەدا هاتووە بۆیە ناونراوە بە (سيد الاستغفار)، وە ئەو جۆرە دوعایە خۆشەویستە لا پەروەردگار و پاداشتێکی زۆری هەیە، وە کۆی گشتی ماناکانی تەوبە و لێخۆشبوون دەگرێتەوە ، وە لەو نزایە بەندە دان بەوەدا دەنێت کە خوای تەعالا تاکە پەرستراو و پەروەردگار و بەدیهێنەرە، پاشان دان بە ملکەچی و بەندایەتی کردنی بۆ خوای گەورە دەنێت، وە پەیمان تازە دەکاتەوە کەوا لەسەر یەکخواپەرستی خوای گەورە بەردەوام بێت و وە پابەندبوونی بە فەرمان و قەدەغەکراوەکانی ، پاشان بەندە دوپاتی دەکاتەوە کەوا ئەو پابەند بوونانەی بەپێی توانا خۆی و بە پشتگیری کردنی خوای گەورەیە بۆی، بۆیە دەلێت خوایە من پەنا بەتۆ دەگرم لەو گوناهانەی کە تووشی سزام دەکەن و بەهیلاکم دەبەن لە ئاخیرەت، وە دان بەهەموو نیعمەتەکانت دەنێم، لەکۆتایی دەڵێت خوایە لە گوناهەکانم خۆش ببە چونکە لە گوناه و تاوانەکان خۆش نابێت تەنها تۆ نەبیت، هەر موسڵمانێک ئەو نزایە بەبیر و باوەڕەوە بڵێت بەیانیان پاشان بمرێت دەچێتە ناو بەهەشت، یان ئێواران ئەو نزایە بڵێت و بمرێت ئەوا دەچێتە ناو بەهەشت، بەڕەحمەت و بەزەیی و میهرەبانی خوا.
أبو ذر فەرمویەتی پێغەمبەری خواﷺ ئامۆژگاری کردم بەوەی فەقیرەکانم خۆش بوێت و لێیان نزیک بم.

[الصحيحة (٢١٦٦)]
الـتَــعــوِيــِذَة    نوشتـــە

الـتـَمـِـيـمـَـة      چـاوەزار 



پێغەمبەری خوا صلى الله علیەوسلم     ئەفەرموێ : ( مَــن عَــلَّقَ  تَمِیمـَـةً فـَــقـَد أَشــرَكَ )

واتا : ( هەر کەسێ چاوەزارێک  هەڵبــــواســتــێـــت بەخۆیەوە   ئەوە هاوبەشــی بۆ خوا داناوە).

سلسلة الاحادیث الصحیحة 492
|| ژیانت دابنێ بۆ زانست ||

قـال رســول الله صلی الله علیه وسلم :

[ من سلك طریقاً یلتمس فیە علما سهل اللە لە
بە طریقاً ٳلی الجنة [ صحیح مسلم : ۲٦۹۹ ]

واتە : هەرکەسێک ڕێگایەک بگرێتەبەر
بـۆ بەدەست خستنی زانستی شەرعی ئەوا
خوای گەورە ڕێگای بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات .
🔹 وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَى تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِينَ
📓 سوره الذاريات آیه 55


هه‌میشه‌و بەردەوام یادی قه‌ومه‌كه‌ت بخه‌ره‌وه‌و بە چاکە ئامۆژگاریان بکە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یادخستنه‌وه‌و ئامۆژگاری بە چاکە سوودی بۆ باوه‌ڕداران هه‌یه‌.
پێغەمبەر ـ صل اللە علیە وسلم ـ دەفەرموێت :ـ
چوارشت لەخۆشبەختییە:
۱- ئافرەتێکی باش.
۲ - ماڵێکی فراوان و گەورە.
۳- دراوسێیەکی باش .
٤- سوارییەکی باش.
وە چوارشت لە بەد بەختییە
١- دراوسێیەکی خراپ.
٢- ئافرەتێکی خراپ.
٣- سوارییەکی خراپ.
٤- خانوو ماڵێکی تەسک و تەنگ.
صححە الباني
قال ( صلى الله عليه وسلم): "أربعٌ من السعادةِ : المرأةُ الصالحةُ ، والمسكنُ الواسعُ ، والجارُ الصالحُ ، والمركبُ الهنيءُ . أربعٌ من الشَّقاءِ : الجارُ السوءُ ، والمرأةُ السوءُ ، والمركبُ السوءُ ، والمسكنُ الضَّيِّقُ"
الراوي : سعد بن أبي وقاص | المحدث : الألباني | المصدر : صحيح الترغيب
الصفحة أو الرقم: 2576 | خلاصة حكم المحدث : صحيح
التخريج : أخرجه ابن حبان (4032)، والخطيب في ((تاريخ بغداد)) (12/99) باختلاف يسير.
|| ژیانت دابنێ بۆ زانست ||

قـال رســول الله صلی الله علیه وسلم :

[ من سلك طریقاً یلتمس فیە علما سهل اللە لە
بە طریقاً ٳلی الجنة [ صحیح مسلم : ۲٦۹۹ ]

واتە : هەرکەسێک ڕێگایەک بگرێتەبەر
بـۆ بەدەست خستنی زانستی شەرعی ئەوا
خوای گەورە ڕێگای بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات .
(هەڕەشە لەوکەسی نوێژی عەسر دەچێت )

عَنِ عبدالله بْنِ عُمَرَ (رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِﷺ قَالَ (الَّذِي تَفُوتُهُ صَلَاةُ الْعَصْرِ كَأَنَّمَا وُتِرَ أَهْلَهُ ومالَهُ). [بخاري / مواقيت الصلاة /٥٢٧]

عبداللە كوڕیعمر (خوای لێ ڕازی بێت) دە‌ڵێ پێغە‌مبە‌ری خواﷺ فە‌رموی ئەوەی نوێژی عەسری دە‌چێت هە‌روەكو ئە‌وە‌وایە ماڵ و خێزانی تاڵان كرابێت.
عبدالله ی كوڕی مسعود ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیگێڕێتە وە كە فەرمویەتی:

((لَيْسَ مِنَّا مَنْ ضَرَبَ الْخُدُودَ، وَشَقَّ الْجُيُوبَ، ودَعَا بِدَعْوَى الْجَاهِلِيَّةِ)). ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە.

واتە: لەئێمە نییە ئەوكەسەی لەكاتی مردنی خۆشەویستەكانی لەڕومەتی خۆی بدات وسنگی خۆی دابدڕێت,وەبانگەشەی سەردەمی نەفامی بكات.
#پێغەمبەری_خوا_ﷺ
#فەرموویەتی :
«کەسێک نوشتە یان هەر شتێکی تر هەڵواسێ شەریکی بڕیار دانە لەگەڵ خوا » .

📖[الالباني صحيح الجامع : ٦٣٩٤]
بەیانی جومعەیە صەلاوات لە بیر نەکەن

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم(فەرمووی:((بە
تەئکید سوکترین و بێ ڕێزترین ناو لی خوای گەورە ئەوەیە پیاوێک ناو لە خۆی بنێت (پادشای پادشاکان، چونکە هیچ کەسێک بە تەواوی خاوەنی هیچ شتێک نییە جگە لەخوا)
.
پوختەی ئادابەکانی ڕۆژی هەینی

(❶) خۆشۆردن کە واجبە.
(❷) زوو ڕۆیشتن بۆ مزگەوت.
(❸) لەبەرکردنی پۆشاکێکی سپی و جوان.
(❹) نزیک بوونەوە لە وتار خوێن.
(❺) باش گوێگرتن لە هردوو وتارەکە.
(❻) بێدەنگ بوون لە کاتی وتارەکەدا.
(❼) خوێندنی سورەتی الکهف.
(❽) زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبر ﷺ
(❾) دوعا لەدوای نوێژی عەسر تا بانگی ئیوارە.
(❿) سیواک کردن،سەرچەورکردن و بۆن خۆشی.   
زیکری کاتی بانگدان

يَقُولُ: «اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ ، وَالصَّلاةِ القَائِمَةِ ، آتِ مُحَمَّداً الوَسِيْلَةَ وَالفَضِيْلَةَ ، وَابْعَثْهُ مَقَاماً مَحْمُوْداً الَّذِي وَعَدْتَهُ ، [إِنَّكَ لاَ تُخْلِفُ الْمِيعَادِ] »

واتە: دەڵێ؛ خودایە پەروەردگاری ئەم بانگەوازە تەواوو نوێژە دامەزراوە، ببەخشە بە پێغەمبەرمان محمد (️ ﷺ ) پلەی بەرزی ( ألوسيلة "کە شوێنێکە لە بەهەشت دایە بۆ کەس نابی جگە لە بەندەیەک لە بەندەکانی خودای گەورە، وە پێغەمبەر (️ ﷺ ) فەرموویەتی: ئومێدم وایە ئەو کەسە من بم ) وە ( ألفضيلة "کە پلەیەکی زیادەیە بە سەر دروست کراواندا") وە بیبەرە ئەو شوێنە سوپاس کراوەی کە بەڵینت پێ داوە ( کە پلەی شەفاعەتی گەورەیە لە ڕۆژی دواییدا)
نەواسی كوڕی سمعان ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیگێڕێتەوە كە فەرمویەتی:

(( البرّ:حُسْنُ الخُلُقِ، وَالإِثْمُ ما حاكَ في نَفْسِكَ وَكَرِهْتَ أنْ يَطّلِعَ عَلَيْهِ النَّاسُ))

ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە.
واتە:چاكەكردن ڕەوشت بەرزییە,وخراپەیش ئەوەیە لە دەرونتاندا دێتو دەڕوات و پێت ناخۆشە خەڵك پێت بزانن.
پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ دەفەرموێت :ـ

بەڵاو ناڕەحەتی ونەخۆشی و خەم و خەفەتەکان لەدونیادا پاداشتن .

[صحیح الجامع 6717]

.
لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا )صلى الله عليه وسلم( فەرمووی: خوای گەورە لەئێوە ڕازی دەبێت بە سێ شت: عیبادەتی خوای گەورە بکەن و شەریکی بۆ بڕیار نەدەن، وە هەمووتان خۆتان بە گورسی خوای گەورەوە بگرن و لێک جیانەبنەوە،
ئامۆژگاری ئەو کەسە بکەن کە کاربەدەستی ئێوەیە)) رواه مسلم ١٧١٥
ئوسامەی کوڕی زەید دەڵێت : ئەی پێغەمبەری خودا ، من نابینم تۆ بەقەد شەعبان لەهیچ مانگێکی تردا بەڕۆژوو بیت ، فەرمووی : 
«ذَلِكَ شَهْرٌ يَغْفُلُ النَّاسُ عَنْهُ بَيْنَ رَجَبٍ وَرَمَضَانَ، وَهُوَ شَهْرٌ تُرْفَعُ فِيهِ الأَعْمَالُ إِلَى رَبِّ العَالَمِينَ، فَأُحِبُّ أَنْ يُرْفَعَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ»  
#حسنه_الألباني

واتە : ئەوە مانگێکە کەخەڵک تیایدا بێئاگان لەنێوان ڕەجەب و ڕەمەزاندایه ، وەمانگێکە کە کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا ، جا من پێم خۆشە کردەوەکانم تیایدا بەرز بێتەوە بۆ لای خودا لەکاتێکدا من بەڕۆژوو بم .
HTML Embed Code:
2024/04/25 23:20:46
Back to Top