TG Telegram Group Link
Channel: 🏳️شوێن پێی هاوەڵان ❤️
Back to Bottom
༺═ بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ═༻
•بەناوی خودای پایەبەرز
•ناوازەترین کەناڵە دینیەکانی تەلەگرام ،🕋
•جیاواز و ناوازە لێرە ببینە سەرجەم دینی ،🕌

♻️ | لیست کاتژمێر 9 شەو پۆست دەکرێ ،
🗑 | کاتژمێر 12 نیوەرۆ خودکارا دەسرێتەوە ،
🕛 | لیست 16 کاتژمێر دەمێنتەوە ،
@MRSECURITY0 💌
hottg.com/CHATREISLAM ☔️
#جەژنە_پیرۆزە

جەژنی مانگی ڕەمـەزان لە هەمـوو
موسڵمانێکی ئەزیز و خۆشەویست
پیرۆز بێت و لەخۆشی و شادیبێت

ـــــــــــــ تقبل️ اللّٰه منا منکم ــــــــــــ

ــــــــ🌹ــــــــ عبد️اللّٰه ــــــــ🌹ــــــــ
Forwarded from Astana-ئاستانە
بەکارھێنەرانی فەیسبووک سزای کۆمپانیاکە دەدەن!

دوای ئەو هەموو پێشێلکارییە زۆرەی لەلایەن کۆمپانیایی فەسبووکەوە بەرانبەر بە ڕای ئازاد ئەنجامدرا؛ کاتێک هەڵسا بە کپ کردنی هەر دەنگێکی ناڕازی بەرانبەر خوێن ڕێژیەکانی سوپای داگیرکەر و سڕینەوەی پۆست و ئەکاونت و گروپەکان، بەهۆی داوا کردنی مافی ڕەوای فەلەستین و پیرۆزییەکانەوە. دوابەدوای ئەم پێشێلکارییانە، چالاکوانان ھەڵمەتێکیان دژ بەم ڕێگەگرتنەی فەیسبووک دەستپێکردووە، لە ڕێگەی پێدانی تەنھا یەک ئەستێرە لە بەشی هەڵسەنگاندنی فەیسبوک لە گوگڵ پلەی و ئەپ ستۆر.

ھەر سەبارەت بەو باسە، باڵوێزی فەلەستین لە لەندەن ڕایگەیاند کە لەلایەن ئیدارەی فەیسبووک و واتسئاپ و ئینستاگرامەوە نامەیەکی داوای لێبوردنی بۆ هاتووە، دەربارەی ئەو ماف خورانەی بەرانبەر فەلەستینییەکان کراوە و وتویانە: "لەمەولا بە فلتەر و پێوەرەکانماندا دەچینەوە و چاو دەخشێنینەوە بە هەموو بانگەشەیەکی توندڕەوی بەرانبەر فەلەستینییەکان، لەسەروی هەمووشیانەوە؛ خودی ئەکاونتی «بنیامین ناتانیاهۆ»ـی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی داگیرکەر."

ئێمەش وەکوو ڕێکخراوی ئاستانە، بێ بەش نەبووین لەو پێشێلکاریانەی کە فەیسبووک لە بەرانبەر دەنگی جیاواز و ھەقدا ئەنجامی داوە. تا ئێستا دوو گرووپی ئەکتیڤ و گەورەی ئاستانە ڕاگیراون کە تێکڕا زیاتر لە چل ھەزار ئەندامی تێدابووە. کۆتا جاریش بەهۆی پرسی فەلەستین و قودس گرووپی ئاستانە ڕاگیرا.

وەکوو هەموو دەنگە ماف خوراوەکانی دیکە، بەرانبەر ئەم لایەندارییەی فەیسبووک، داوا دەکەین لە گوگڵ پلەی و ئەپ ستۆر ھەڵسەنگاندن (ڕەیتینگ) بکەن، بە پێدانی تەنھا ئەستێرەیەک بە بەرنامەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و پێگەکانی تری سەر بە فەیسبووک.

سەرچاوە:
https://bit.ly/2QpqTSe


#قودس_کێشەی_منە
#ئاستانە_Astana
جێی پەند و ئامۆژگارییە

یەکێک لەو نوکتانەی ئەیگێرنەوە ئەوەیە :-

کاتی خۆی پیاوێک هەبووە پێی وابووە کە لەماڵەکەی خۆیدا تەنها ئەم کار دەکات ، بۆیە هەموو جارێ بەهاوسەرەکەی ئەڵێت خۆزگە من و تۆ ڕۆڵمان بگۆڕیایەتەوە بۆ ئەوەی منیش وەک تۆ بۆ ماوەیەک پشویەکم بدایە !
رۆژێک لەسەر ڕێگەیەکدا چرایەکی جادویی ( فانوس سحری ) دەدۆزێتەوە، هەر کەدەستی پیا دێنێت دێوێکی گەورە لێی دێتە دەرەوە پێی دەڵێت : من خزمەت کاری ئەو کەسەم کە ئەم چرایەی پێیە بفەرموو ئاواتێک بخوازە بابۆت بهێنمە دی ، یەکسەر کابرا دەڵێت : بەخوا دەمێکە ئاواتە خوازم لەگەڵ هاوسەرەکەما ڕۆڵمان بگۆرینەوە ، ئەو بخەرە شوێنی من و منیش بخەرە شوێنی ئەو ، دێوەکەش دەڵێت : زۆر ئاسانە ئەوە لە ئێستاوە تۆ ئەویت و ئەویش تۆیە !
کابرا لە کاتژمێر شەشی بەیانی لەخەو هەستا ، مناڵەکانی بۆ قوتابخانە خەبەر کردەوە ، جل و بەرگی بۆ ئامادە کردن ، چو بۆ چێشتخانەکە بۆ ئەوەی قاوەڵتی بەیانیان بۆ ساز بکات ، سەعات ٧ هاوەسەرەکەی بەخەبەر هێنا ، کاتێک زانی بیری چوە قاوەکە ئامادە بکات ، بەپەلە قاوەکەی ئامادە کرد ، لەو کاتەدا هاوەسەرەکەی سەر گەرمی خۆ ئامادە کردن بوو بۆ سەر کار ، بەپەلە قاوەکەی خواردەوە و بەرەو شوێنی کار بەرێ کەوت بێ ئەوەی سپاسێکیشی لێ بکات !
پاشان مناڵەکانی گەیاندە قوتابخانە ، هاتەوە بۆ ماڵەوە نەی دەزانی لەکوێوە دەست پێ بکات ، ئەبێ قاپەکان بشۆرێت و جلە پیسەکان کۆبکاتەوە و بیانخاتە جل شۆرەکەوە و پاشانیش ئوتویان بکات ، جارێکی تر ناو ماڵ رێک بخاتەوە و هەرشتە و بگەرێنێتەوە شوێنی خۆی تا ئەم کارانەی تەواو کرد کاتی نانی نیوەرۆش هاتە پێشەوە ، خۆی کرد بەژووری چێشتخانەکەدا تا دوو کاتژمێریش نەهاتە دەرەوە هەرچۆنێک بوو نان و خواردنی نیوەرۆی ئامادە کرد ، مناڵەکان کاتی هاتنەوە لە قوتابخانەیان نزیک بۆیەوە بەپەلە چوو بەدەمیانەوە و هێناینیەوە بۆ ماڵەوە ، هێشتا هەر هەناسە بڕکێی بوو هاوسەرەکەی بەشەکەتی لەسەر کار گەرایەوە ، جل و بەرگەکانی لەو ناوەدا فڕێ دا ، ئەمێش لەترسی ئەوەی نەوەک جامی تورەیی بەسەریدا برژێنێت بە بێ دەنگی جلەکانی کۆکردەوە و هەڵی واستین بەقەدی چەڵاکەکەوە ، پاشان سفرەی راخست و نان و خوانی لەسەر دانا ، پێکەوە نانیان خوارد و پاشان هەریەکەو چووە سوچێکەوە بۆ ئەوەی سەرخەوێک بشکێنێت و پشویەک بدات تەنها ئەم نەبێت کەدەبێ سفرەکە کۆ بکاتەوە و جارێکی تر مەنجەڵ و قاپەکان بشواتەو و بیانخاتەوە شوێنی خۆی ، پشان هاوسەرەکەی لەخەو هەستاو رۆژنامەیەکی گرت بەدەستیەوە خەریکی رۆژنامە خوێندنەوە بوو ، بەڵام ئەم لەگەڵ منداڵەکانی دا بەوانەکانی قوتابخانەدا دەچونەوە ، دەمە و ئێوارە هاوسەرەکەی جلەکانی لەبەر کرد و پەرەو قاوەخانە برێ کەوت بۆ ئەوەی لەگەڵ هاورێکانی دا کاتێکی خۆش بەسەر بەرێت ، بەڵام ئەم دەبوو جارێکی تر خۆی ئامادەبکاتەوە بۆ ساز کردنی نانی ئێوارە پاشان قاپ شۆردن و گسک لێدان و هتد تەماشائەکات هێندە ماندوو بووە خۆی لەسەر قاچەکانی ناگرێت خۆ ئەگەر چاوەڕوانی بکات تا هاوسەرەکەی دەگەرێتەوە رەنگە لەتاو ئازاری قاچەکانی شەو خەوی لێ نەکەوێت ، بۆیە بەپەلە خۆی گەیاندەوە شوێنی فانۆسە جادوییەکە دەستێکی تری پێدا هێنایەوە و دێوە گەورەکە هاتە دەرەوە پێی وت فەرمانت بەچییە تا بۆت جێ بەجێ بکەم ، ئەویش وتی : هەریەکەمان بگەرێنەوە بۆ شوێنی خۆی ، یەک رۆژ بەسە !

کتێبی :- ( تەنها بۆ پیاوان ) لا ٥٩-٦٠
نوسەر :- ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێڕ :-یاسین مەحموود

https://hottg.com/Da3wni
لەموشریک و کافران ئازارێکی زۆر و تاقیکردنەوەیەکی نارەحەتان توش ئەبێ

لَتُبْلَوُنَّ فِىٓ أَمْوَٰلِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ وَلَتَسْمَعُنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَمِنَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوٓاْ أَذًى كَثِيرًا وَإِن تَصْبِرُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ (آل عمران (٣): ١٨٦)

[لَتُبْلَوُنَّ فِي أَمْوَالِكُمْ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆت و ئوممه‌ته‌كه‌ت خوای گه‌وره‌ تاقیتان ده‌كاته‌وه‌ له‌ ماڵتاندا به‌وه‌ی كه‌ تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تتان ئه‌كات و له‌ناوی ئه‌بات [وَأَنْفُسِكُمْ] وه‌ خۆتان به‌هۆی جه‌نگ و غه‌زاوه‌ كه‌ تووشی كوشتن و مردن ئه‌بن [وَلَتَسْمَعُنَّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا أَذًى كَثِيرًا] وه‌ له‌ گاورو جووله‌كه‌ ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ كه‌ كتابیان بۆ هاتووه‌ وه‌ له‌ موشریكه‌كانیش ئازارێكی زۆر ئه‌بیستن تانه‌و ته‌شه‌رتان لێ ئه‌ده‌ن له‌ ناموس و دین و خۆتان، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (كه‌عبى كوڕى ئه‌شره‌فى) جوله‌كه‌ دابه‌زى كه‌ ئازارى پێغه‌مبه‌رى خواى - صلی الله علیه وسلم - ده‌دا كه‌ (محمدى كوڕى مه‌سله‌مه‌) كوشتى [وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ (186)] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ صه‌بر بگرن و ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ئه‌وا له‌ كاره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانه‌ عه‌زیمه‌تتان له‌سه‌ری هه‌بێ وه‌ به‌جددی بیگرن .
فـي ازدِيـادِ العِلمِ إِرغامُ العِدى وَجمَـالُ العِلـمِ إِصـلاحُ العمل
Forwarded from زانکۆی زادی
موژدە لە زانکۆی (زادی)یەوە بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی...

بۆ ھەموو کوردێکی موسوڵمان، ئەوانەی دەیانەوێ شارەزابن لە زانستی شەرعی لە بوارەکانی(عەقیدەی ئیسلامی، فیکری ئیسلامی، تەفسیری قورئان، تەجوید، سیرەی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)، فەرمودە، فیقھی ئیسلامی، ژیانی ھاوەڵان، مێژوی ئیسلامی، ئادابی کۆمەڵایەتی، رەفتار و رەوشتی ئیسلامی، زانستی فەرمودە، زانستەکانی قورئان، سیاسەی شەرعی، بانگەوازی ئیسلامی، زمانی عەرەبی، ژیانی پێغەمبەران)

دەتوانن لێرەوە لەم زانکۆیەوە بەشداربن لە خوێندنی ئەلیکترۆنی لەسەر ئینتەرنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی زانکۆی زادی بڕیاریدا، کە لەم ساڵدا ھەل بۆ فێرخوازان بڕەخسێنێت، ھەتا لەم کاروانی زانست و ئیمانە بەردەوام بن و دوانەکەون.
زانکۆی زادی بڕیاریدا کە بەرواری (۲۰۲۱/۹/۱) کاتژمێر ٦ی ئێوارە بۆ ١٢ی شەوی دواتر بەکاتی ھەولێر، ھەلێکی نوێ بکاتەوە بۆ وەرگرتنی فێرخوازی نوێ لەم ساڵدا.
بۆیە داوا لەھەموو ئەو فێرخوازانە دەکەین کە دەیانەوێ بەشداربن، ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە سایتەکە، بۆئەوەی لەم بەروارەدا بتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی ئاستەکان بکەن، کە ئەم تاقیکردنەوەیە پێکدێت لە (٥٠) پرسیار، پرسیارەکانیش بریتین لە پرسیاری گشتی لەسەر ئیسلام.

ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ ئەوەیە کە ئاستی فێرخواز دیاری بکرێت، ھەتا ئەوانەی کە ئاستیان باشە لە (ئامادەی ئامەدی ئیسلامی)یەوە دەستپێبکەن، ئەوانەشی ئاستیان خوارترە لە (ناوەندیی دیراساتی ئیسلامی ـ ندا)وە دەستپێبکەن.

ھەر فێرخوازێك لە تاقیکردنەوەی ئاستەکاندا (٦۰) و زیاتری ھێنا، ئەوا دەخرێتە ئامادەیی ئامەد، وە ھەر فێرخوازێك نمرەی لە خوار (٦۰)ەوەی ھێنا، دەخرێتە ناوەندیی (ندا).

بۆ ناو تۆمارکردن تکایە رەچاوی ئەم خاڵانە بکە:-
۱- بۆ ناو تۆمارکردن بچۆ ناو سایتی (زادی ڕێمان) و کلیک لەبەشی (تۆمار) دەکەیت، کاتێک دەکرێتەوە داوات لێدەکات کە ئیمێڵێک داخڵ بکەیت لەگەڵ دانانی پاسۆردێکی نوێ، تکایە ئاگاداربن ئەم پاسۆردەی کە داخڵی دەکەیت با پاسۆردێکی ئاڵۆز نەبێ، یان بۆ ئەوەی بیرت نەچێتەوە لە شوێنێک بینوسە و ھەڵیبگرە بۆ ئەوەی ئەو ئەکاونتەی درووستتکردووە لەدەستت نەچێت.
۲- کاتێک ئیمێڵ و پاسۆردەکە داخڵ دەکەیت، کلیک دەکەیت لەسەر (بەشداریکردن).
۳- لەپاش کلیک کردن لەسەر (بەشداریکردن)، چاوەڕێ دەکەیت بۆ ماوەی ''٢٤'' کاتژمێر، ھەتا ھەژمارەکەت لەلایەن ئەدمینەکانی سایتەکەوە چالاک دەکرێت.
٤- پاش تەواو بوونی "٢٤" کاتژمێرەکە، فێرخواز دەچێتە سەر (خانەی فێرخواز) و کلیک دەکات لەسەری.
٥- لەپاش کلیک کردن لەسەر (خانەی فێرخواز) داوات لێدەکات کە ئیمێڵ و پاسۆردێک داخڵ بکەیت، تۆش ئەو ئیمێڵ و پاسۆردەی پێشتر داخڵت کردبوو لە (خانەی تۆمار) لێرە داخڵی دەکەیت و کلیک دەکەیت لەسەر خانەی (چونە ژورەوە).
٦- لەپاش چونە ژورەوەت بۆ ھەژمارەکەی خۆت، کلیک دەکەیت لەسەر خانەی (پرۆفایل).
۷- کاتێک خانەی پرۆفایل دەکەیتەوە کۆمەڵێک زانیاری ھەیە کە داوات لێدەکات پڕیانبکەیتەوە، پاشان لە کۆتاییدا کلیک دەکەیت لەسەر نوێکردنەوەو پڕۆفایلەکەت خەزن دەبێت و ئیتر تۆ دەبیتە فێرخواز لە زانکۆی زادی.

٨ـ ان شاء اللە دواتر ڕێنمایی پێویستتان دەربارەی شێوازی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەدەینێ.


پەیجی زانکۆی زادی لە فەیسبووك:
https://www.facebook.com/zadyuniversity/

ئەکاونتی فێرخوازانی زادی لە فەیسبووك:
https://www.facebook.com/profile.php?id=100049875192680

تیلیگرامی زادی:
https://hottg.com/zankoyzady

ئەکاونتی فێرخوازانی زادی لە تیلیگرام:
https://hottg.com/ferxwazanyzady

سایتی فەرمیی زادی ڕێمان:
www.zadyreman.com
༺═ بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ═༻
•بەناوی خودای پایەبەرز
•ناوازەترین کەناڵە دینیەکانی تەلەگرام ،🕋
•جیاواز و ناوازە لێرە ببینە سەرجەم دینی ،🕌

♻️ | لیست کاتژمێر 9 شەو پۆست دەکرێ ،
🗑 | کاتژمێر 12 نیوەرۆ خودکارا دەسرێتەوە ،
🕛 | لیست 16 کاتژمێر دەمێنتەوە ،
@MRSECURITY0 💌
hottg.com/CHATREISLAM ☔️
༺═ بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ═༻
•بەناوی خودای پایەبەرز
•ناوازەترین کەناڵە دینیەکانی تەلەگرام ،🕋
•جیاواز و ناوازە لێرە ببینە سەرجەم دینی ،🕌

♻️ | لیست کاتژمێر 9 شەو پۆست دەکرێ ،
🗑 | کاتژمێر 12 نیوەرۆ خودکارا دەسرێتەوە ،
🕛 | لیست 16 کاتژمێر دەمێنتەوە ،
@MRSECURITY0 💌
hottg.com/CHATREISLAM ☔️
༺═ بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ═༻
•بەناوی خودای پایەبەرز
•ناوازەترین کەناڵە دینیەکانی تەلەگرام ،🕋
•جیاواز و ناوازە لێرە ببینە سەرجەم دینی ،🕌

♻️ | لیست کاتژمێر 9 شەو پۆست دەکرێ ،
🗑 | کاتژمێر 12 نیوەرۆ خودکارا دەسرێتەوە ،
🕛 | لیست 16 کاتژمێر دەمێنتەوە ،
@MRSECURITY0 💌
hottg.com/CHATREISLAM ☔️
فُنونُ رَداكِ يا دُنيا
لَعَمري فَوقَ ما أَصِفُ

فَأَنتِ الدارُ فيكِ الظُل
مُ وَالعُدوانُ وَالسَرَفُ

وَأَنتِ الدارُ فيكِ البَغ
يُ وَالبَغضاءُ وَالشَنَفُ

وَأَنتِ الدارُ فيكِ الهَم
مُ وَالأَحزانُ وَالأَسَفُ

وَأَنتِ الدارُ فيكِ الغَد
رُ وَالتَنغيصُ وَالكُلَفُ

وَفيكِ الحَبلُ مُضطَرِبٌ
وَفيكِ البالُ مُنكَسِفُ

وَفيكِ لِساكِنيكَ الحَي
نُ وَالآفاتُ وَالتَلَفُ

وَمُلكُكِ فيهِمُ دُوَلٌ
بِها الأَقدارُ تَختَلِفُ

كَأَنَّكِ بَينَهُم كُرَةٌ
تَرامى ثُمَّ تُلتَقَفُ

تَرى الأَيّامَ لا يُنظِر
نَ وَالساعاتِ لاتَقِفُ

وَلَن يَبقى لِأَهلِ الأَر
ضِ لا عِزٌّ وَلا شَرَفُ

وَكُلٌّ دائِمُ الغَفَلا
تِ وَالأَنفاسُ تُختَطَفُ
HTML Embed Code:
2024/05/19 19:30:06
Back to Top