TG Telegram Group Link
Channel: 🏳️شوێن پێی هاوەڵان ❤️
Back to Bottom
ـــ بۆچی شێوەی نوسینی ئیملای وشەی (إبراهيم) لە سورەتی (البقرة) جیاوازە لە هەموو قورئان؟
ـــ بۆچی بە دوو شێوە هاتووە لە قورئاندا؟
ـــ ئایا بەیەک شێوە دەخوێنرێتەوە؟

سەرەتا بزانە...
أ)) وشەی (إبراهيم) لە قورئاندا 68 جار هاتووە, بەڵام بە دوو شێوە ئیملای جیاواز, بە
١ــ (إبراهيم) واتە بە یاء .
٢ــ (إبراهم) واتە بە بێ یاء, بەڵام زانايانی ( ضبط المصحف) یائێکی بچوکیان لەسەری نوسیوە, بۆ ئەوەی بە هەڵە نەخوێنرێتەوە.
ب)) یاسایەک هەیە لە زانستی قیرائەت دەڵێت: "خط المصحف لا يقاس عليه" واتە: قیاس لەسەر شێوەی نوسینەکە ناکرێت, بۆ نمونە: (في+ما) یاسایەکی نیە, لە یانزە شوێن بە منقطع هاتووه (في ما) , و لە بیست و سێ شوێن بە متصل هاتووە (فيما).

•┈┈•⊰✿✿⊱•┈┈•

تەنها 15 جار وشەی (إبراهیم) لە سورەتی (البقرة) هاتووە ... و تەنها لە سورەتی (البقرة) وشەی (إبراهيم) بە (إبراهم)هاتووە,

•┈┈•⊰✿✿⊱•┈┈•

خوێندنەوەکەی...
هەر دە قیرائەتە متواتیرەکە هەردوو شێوە ئیملاکە بەیەک شێوە دەخوێننەوە, واتە بە (إبراهيم) ,
جگە لە قیرائەتی ئیمامی (ابن عامر الشامي) لە ڕیوایەتی ( ابن ذكوان) لە وەجهێکی بە (إبراهام) دەخوێرێتەوە.
هەردوو شێوە ئیملاکە و خوێندنەوەکە هەر مەبەست لە پێغەمبەر (إبراهيم خلیل اللە) علیە السلام.
•┈┈•⊰✿✿⊱•┈┈•

ئایا دەکرێت ئەو شێوە ئیملایە(إبراهم) بگۆڕین بۆ (إبراهيم)؟

زانایان ڕایان وایە: دروست نیە شێوەی (رسم العثماني) بگۆڕین بۆ شێوەی ئیملای سەردەمی تازە, تەنها لە کاتی فێرکردن دروستە بۆ ڕوون کردنەوە. چونکە ئیجماعی هاوەڵانی لەسەرە, لە ناویاندا دوو خەلیفەی ڕاشیدینەکان, کەواتە ئەم وشەیەش گۆڕینی دروست نیە .

•┈┈•⊰✿✿⊱•┈┈•

حیکمەتی ئەم شێوە ئیملایە(إبراهم) چیە؟
ئەوەی باسکراوە و نوسراوە هەموو زادەی بیرکردنەوەی زانایانە, واتە وەحی نیە, زانایان دەڵێن لەبەر ئەم هۆکارانه وا نوسراوە:
١ـــ هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ جیاوازی شێوە ئیملای ئەو سەردەمە.
٢ـــ زانایان دەڵێن: وشەی (إبراهيم) بە عیبرانی کە زمانی بەنی ئیسرائیلە بە (إبراهام) تەلەفوز دەکرێت, بۆیە لە سورەتی (البقرة) وشەی (إبراهيم) بە (إبراهم)هاتووە چونکە لە هەموو سورەتەکانی تر زیاتر باسی بەنی ئیسرائیل دەکات, ئەمە ڕای ئیمامی زوهریە.
٣ـــ بۆ ئەوەی ئاماژە بێت کە ئەم دوو شێوە خوێندنەوە ڕاست و متواتیرەی هەیە, هەر وەکو وتمان لە قیرائەتی ئیمامی (ابن عامر الشامي) لە ڕیوایەتی ( ابن ذكوان) بە (إبراهام) دەخوێنرێتەوە. کەواتە بۆ جمع کردنی نێوان دوو قیرائەتەکەیە, هەر وەکو ئیمامی سەخاوی وتویەتی.
ئینجا وشەی (إبراهيم) لە موصحەفەکان بەم شێوەیە هاتووە, هەروەکو ئیمامی أبو عمرو الداني دەڵێت:
ـــ لە موصحەفی مەکی و مەدینەیی بە جێگیر کردنی یائەکە نوسراوە.
ـــ لە موصحەفی بەصری و کوفی تەنها لەسورەتی (البقرة) بەبێ یائ نوسراوە, جگە لەوە بە جێگیر کردنی یائەکە نوسراوە.
ـــ لە موصحەفی شامی بە لابردنی یائەکە نوسراوە.
٤ــ هەندی وتویانە: دوو لوغەیە هەر وەکو (جبرائیل)و (جبرائل) ئەمە ڕای ئیمامی (ابن الجزري).

•┈┈•⊰✿✿⊱•┈┈•
ئەنجام
1- جیاوازی شێوە ئیملاکە گرنگە نیە, چونکە خوێندنەوەکەی متواتیرە, و قورئان بە دەنگی و بە شێوەی دەماودەم گێڕاوەتەوە و ئەو شێوەیە ئەسڵیە, هەر چەندە زانایان دەڵێن ئیملا و نوسینەوەکەشی هەر متواتیرە.
2- قورئان پارێزراو, نمونە: ئەوندە ساڵە ئەم ئیملایە بەم شێوەیە, هیچ زانایەک و موسڵمانێک زادی ئەوەی نەکردوە تەنانەت شێوەی ئیملاکەش بگۆڕێت, زانایان دەڵێن : فأصبحت مرسوماً قانونياً التزم به المسلمون مع الأبد .
3- هیچ هەڵە و ناتەواویەک لە قورئاندا نیە, { لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ تَنزِيلٌ مِّنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ } ، ( سورة فصلت : 42 ).
4- زانایان دەڵێن ئایەتەکانی قورئان دوو جۆرە: یەکەم: مُحكم, دووەم: مُتشابه, موفەسیرون دەفەرمون یەکێک لە حیکمەتەکانی (مُتشابه) ئەوەیە بۆ ئەوەی زانایان بەردەوام بە دوای نهێنیەکانی قورئان بگەڕێن.

--~~ واللە اعلم ~~--

┉┅━❀💚❀━┅┉
" بە هیوای سود وەرگرتن "
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوەکان:
1~ تاريخ القرآن الكريم... محمد طاهر الكردي
2~ شرح طيبة النشر في القراءات العشر... محمد محمد محمد سالم محيسن.
3~ لمسات بيانية.... د. فاضل السامرائي.
4~ القراءات وأثرها في علوم العربية...محمد محمد محمد سالم محيسن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەمووان ئازادن لە بڵاوکردنەوەی
༺═ بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ═༻
•بەناوی خودای پایەبەرز
•ناوازەترین کەناڵە دینیەکانی تەلەگرام ،🕋
•جیاواز و ناوازە لێرە ببینە سەرجەم دینی ،🕌

♻️ | لیست کاتژمێر 9 شەو پۆست دەکرێ ،
🗑 | کاتژمێر 12 نیوەرۆ خودکارا دەسرێتەوە ،
🕛 | لیست 16 کاتژمێر دەمێنتەوە ،
@MRSECURITY0 💌
hottg.com/CHATREISLAM ☔️
بۆ خەندەی لێــو ..

سەردەمـــانی زوو کاتێ بەنج کردن بوونــی نەبوو ، وە موادی تایبــەت نەبوو بۆ بەنج کردنی نەخۆش پێش نەشــتەرگەری ، ئیتر ئەهاتن مەنجەڵێکی فافۆنیان ئەهـــێناو سەری نەخۆشــەکەیان تێ ئەکرد و بە چەکوشێک ئەیانیا بەسەریا ، ئەو لەرینەوەیەی لەمێشــکی دروســت ئەبوو بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١١ ڕۆژ نەخــۆشەکەی بێ هۆش ئەکرد ، بەکورتی مردنێکــی بچـــوک هەتا نەخۆشــی داماو هۆشـــی ئەهاتــەوە عەمەلیاتەکەش چاک ئەبووەوە

خوا ڕەحمی کردووە ئەوە ئێستا نەماوە ئەگینا ئێستا مەنجەڵی فافۆن سعری لە ئاڵتوون و دۆلار بەرزتر بوو

بەس بیر لەو ئازارە بکـــەنەوە کە ئەو نەخۆشە داماوە هەیبووە 😅
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تەنانەت باڵندەش رقی لە یەهودیە !!!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
موجاهید ئەو کەسەیە کە ژیان و ماڵی خۆی بۆسەرخستنی دین بەجێ هێشتوە وە لە سەرماو گەرمای ساڵ لەناو سەنگەر، ریبات و پارێزەری دەکات لە دین و نامووسی مسوڵمانان تەنانەت چاوەڕوانی دەست خۆشیش نییە.

@majdkurdi1 |
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مۆشین گرافیکی مانگی شەعبان:

کارانێک هەیە لە مانگی شەعبان دا وا پێویستە پێش ئەوەی مانگی رەمەزان بێت مسوڵمان رەچاویان بکات.


کوالێتی : نزم

@majdkurdi1
فليتك تحلو والحياة مريرة
وليتك ترضى والأنام غضابُ

وليت الذي بيني وبينك عامر
وبيني وبين العالمين خرابُ

إذا صح منك الود فالكل هين
وكل الذي فوق التراب ترابُ
HTML Embed Code:
2024/06/02 16:23:23
Back to Top