TG Telegram Group Link
Channel: سـاخـتە
Back to Bottom
کاتێک خۆشیان ناوێیت، خۆت دەزانیت. گەرچی ڕاستەوخۆ پێشت ناڵێن، بەڵام لەوپەڕی قووڵاییی دڵتەوە هەستی پێ دەکەیت.

|خولیۆ کۆرتاسار
بیری ھەور و تەم و پایزیان دەکرد، بیری شەقامە پڕ لە سۆزانیەکانیان دەکرد، بیری ئەو چرایانەیان دەکرد کە لە ژێر باراندا دەسووتان، بیری ئەو دروشمانەیان دەکرد کەوا بە خوێن نووسیبوویان، بەڵام کەس بیری ئەوانی نەکرد. ھیچ ھەورێک، ھیچ پایزێک باسی نەکردن. ھیچ سۆزانییەک یادگاریەکی نەگێڕانەوە. ھیچ چرایەک پەی بە لاشەکەیان نەبرد. ھیچ دروشمێک ئاواتی نەھێنانە دی.

|بەختیار عەلی
لە «قەسیدەی گەڕانەوە»
«لە ئازارێکی قوڵدابوو، دەیویست کۆتایی بە ھەموو شتێک بھێنێت، بەڵام دروست نەیدەزانی کۆتایی ھێنان بە ھەمووشتێک چییە؟ دەیپرسی: ئایە کۆتایی شتێکە؟ شوێنێکە؟ شادبوونەوەیەکە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر؟ یا ماڵئاواییەکە؟ مردنێکە؟ تێپەڕبوونێکە؟ نەیدەزانی، نەیدەتوانی دیاری بکات کۆتایی ھێنان بە ھەمووشتێک چییە.»
فەرھاد پیربال
دەلێ: کاتی خۆی لە ھەولێر دەژیام رۆژێک لەبەر بەلەکۆنەی مالەکەمەوە تەماشای بەردەرگاکەمم دەکرد بینیم سەگێک لەبەر سەرمادا ھەلدەلەرزێ، رۆژگار ھات و من کۆچم کرد بۆ فەرەنسا رۆژێک لەسەر کوچەی شەقامێک ھەلدەلەریزیم بیلبیلەی چاوەکانم بە ئاراستەی ئاسماندا بلند کرد تەماشام کرد سەگێکی تێرو پۆشتە لەیەکێک لە بەلەکۆنەی مالەکانەوە تەماشام دەکات، ئیدی لەو کاتەدا بەخۆمم گووت دونیا ئاوایە، رۆژگارێک بوو من لە بەرزیدا بووم و لە سەگێکی لەرزۆکم دەروانی ئەمرۆ سەگێک لەبەرزی دایەو لەمنێکی برسی دەروانی، مرۆڤ کاتێک تێرەو لە بەرزیدایە دەبێت ھەموو کات ئەوەی لە بیربێ کە دەکرێ رۆژگارێک بێت شتەکان پێچەوانەبنەوە.
من وەک ئەو باڵندەیەی کە لە گەشتی گەرمیان و کوێستانەدایە دەمرێت، دەمرم، لە ڕێگایە دەمرم و ھەتا کەس مردنەکەی منی لە یاد نابێت.
Channel photo updated
«لە کۆتایی زستانێکی قووڵدا فێربووم کە لە ناخمدا ھاوینێکی پتەو ھەیە.»

ئەلبێرت کامۆ.
مردنی من... دۆزەخی من، ڕۆژی زیندوبونەوەمە.

لە قەسیدەی ئەشقەوە.
(لە ساتێکدا کە مرۆڤ دەبێتە چەپکێک دەماری تووڕە، هۆنراوەیەکی وا لە دایک دەبێ. )

لە دەستم دێ
کاتژمێری کامەرانیت بوەستێنم
لە دەستم دێ
ئەڵقەی پەنجەت پێ فڕێ دەم،
نامەی بەختت بسووتێنم

لە دەستم دێ
هەموو شتێک ئاشکرا کەم
کام شەوت گەش و ڕووناکە،
ئەو شەوی پف لە چرا کەم

لە دەستم دێ، بە دوو وشە
دڵی زاوای نووستووت ڕەش کەم،
لە خۆشاوی شەوی پەردەتان بێبەش کەم

نامەکانت یەک یەک ماون
دیارییە سادەکانت یەک یەک ماون
چاویان شۆڕە،
دەست لەسەر سنگ بۆم وەستاون
لە تاوی ئەو کارەساتەم
ئارەقەی شەرم دەتکێنن
مۆری حەزێکی ئاگرین
بە ناو چاوتەوە دەلکێنن
* * *
تاڵێکی پرچت نەماوە
تێرتێر بۆنم نەکردبێ
جێی دەرزییەک
لە سنگی برسیت نەماوە
پەنجەم پەی پێ نەبردبێ

گەواهی دەدەن لەسەرت
دارتێلەکانی سەر شەقام
گەواهی دەدەن ئەوانەی
نامەی تۆیان بۆ دەهێنام

بەڵێ، گیانە!
گەر بمەوێ
کاتژمێری کامەرانیت بوستێنم
گەر بمەوێ
ئەڵقەی پەنجەت پێ فڕێ دەم،
نامەی بەختت بسووتێنم
بەڵگەم پێیە،
هەزار بەڵگەی ئاشکرا و ڕوون

بەڵگەی چوار ساڵ پێکەوەبوون
بەڵام... چبکەم!
خۆشەویستیت، نەهەنگێکە
خوێنی هەڵچووم دەخواتەوە
خۆشەویستیت، ڕووبارێکە
قینی ڕەشم دەشواتەوە!

- عەبدوڵا پەشێو
ڕاستگۆ دەبم، ئەهریمەنەکان لێرەوە تێپەڕین و لێرە پلانی شادییەکی ناکۆتایان دانا. دانی پیادەنێم من وەچەی ئەو هەناسانەم کە لە غەریزە بەدەکانەوە دروستبوونە. ڕێگەم بدە خۆمت بۆ شیکار بکەم، ئەوەی بینیوتە نەخشەیەک بووە لە خورافاتی فریشتەکان… دەبێت پێت بڵێم خوێنی چەند شازادەم پێشکەش بە تارماییەکانی جەهەنەم کردووە و چەند جار بە بەهارم وتووە «لێرە کەس چاوەڕێی تۆ ناکات.» نکۆڵی لێ ناکەم من کوڕی ئەو ساتەنەم کە بە مەرگی گیاکانەوە لە دایک بوومە، من لە ڕەگەزی ئەو وشانەم کە کتێبەکانت ژەهراوی دەکەن. دەمەوێت دەربارەی گوناهەکانم قسەت بۆ بکەم، پێت بڵێم هەرگیز من یەک بەش نەبووم بەڵام تۆ تەنها یەک بەشی منت دیوە. تۆ نازانیت، ڕەنگە گەردونیش گرینگی پێ نەدات، بەڵام دەبێت ئاشکرای بکەم کە چەند جار لەسەر ئەو سفرانە ئامادەبوومە کە جەهەنەمی مۆسیقارەکانی تێدا نەخشکراوە، گوڵەکان تێیدا مەرگیان ناسیوە، ڕووناکی بە سێبەر ئاشنا بووە، جەستە شمشێری بینیوە. دەبوو لەوێبم کاتێک نەخشەی گەردونێک دەکێشرێت کە ئاسمانێکی نییە بۆ پاساریەکان، شەپۆڵێکی نییە جریوەی بولبولی پێدا تێپەڕێت، فریشتەیەکی لێ نییە ئامۆژگاری غەریزەکان بکات، ڕووبارێکی نییە گوناهەکان بشواتەوە… ڕاستگۆ دەبم لەگەڵت، من سەر بەو بەفرەم کە خەیاڵ دادەپۆشێت، ئەو ڕوخسارانە دەکوژێت کە نیوەکەی تری منی تێدایە، ئەو نیوەیەی کە تۆ بینیوتە.
بەئیکرامی کێوم گووت « هاوڕێم ، دونیا بۆ هێندە بچوکە؟»
وەک ئەوەی لە تاریکیدا نەمبینێت وەستاو ئاوڕیدایەوە و گووتی « لەبەر ئەوەی ئێمە خراپ تەماشایدەکەین…»
ئیکرامی کێوی ئەو شەوە نەیدەهێشت لەگەڵ خەیاڵەکانمدا بڕۆم ، نەیدەویست هەست بە دڵنیایی بکەم .
دەیگووت :« دڵنیایی دەتکوژێت… موزەفەری سوبحدەم ، دڵنیایی خەوت لێدەخات ، وەک چۆلەکەیەک کە دڵنیایی کوێریدەکات و ناهێڵێت پشیلەکان ببینێت… سامن هەرگیز دڵنیانەبووم…. هەرگیز»

گفتوگۆی نێوان سوبحدەم و ئیکرام لە ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا.
بەختیار عەلی لە قەسیدەی ئەشقدا دەڵێت «کەس باکی بە قەترەیەک شەونم نییە لە دۆزەخدا.» ئایە بەڕاست مرۆڤ باکی پێی نییە یاخود بوێری ئەوەی نییە ئاشنا ببێتەوە پێی؟
هەمیشە بەلای من ترسناکترە مرۆڤ بکەوێتە بژاردەی نێوان ڕێگەیەکی سەرتاپا تاریک لەگەڵ ڕێگەیەک کە ڕووناکی تێیدا زوو کۆتایی دێت وەک لەوەی تەنها یەک ڕێگەی تاریکی لەبەردەم بێت. ترسناکە مرۆڤ بۆ چەند چرکەیەک ژەهری هیوای بچێتە لاشەیەوە و لەزەتی نەبوونی بارگرانی ببینێت.
هەمیشە قەترەیەک شەونم لە دۆزەخدا بەلای منەوە قەترەیەکە لە ژەهر، هەر بۆیە بەختیاریش دەڵێت کەسی باکی پێی نییە. دواجار من ئەو بێ باکییە دەبەستمەوە بە ترسی گەورەی مرۆڤ بە ئاشنابوونە کورتەکانەوە، بەوەی کە نەتوانێت دووبارە لەگەڵ دۆزەخی خۆیدا هەڵبکاتەوە.
هەموو شتێک سەر بە ڕەگەزی لە یادکردن بوو بەڵام تۆ دەتویست ئەبەدی بیت، تۆ منت نەدەبینی، هەتا یەک کەس یەک باڵندە یەک مێرولەی بچووکیش منی نەدەبینی، لە ژێرەوە لەوبەر پەنجەرەکانی لە یادکردندا سەیری تۆم دەکرد و وەکو بارستەیەکی زەرد دەدرەوشایتەوە.
تەنها کە لە ژێرەوە لە بوونەوەرێک دەڕوانیت دەزانیت لە یادکردن چ حیکمەتێکی قووڵی هەڵگرتووە، تەنها ئەو ساتەی کە لەبەردەم پەنجەرەکانی لە یادکردندا تێدەپەڕیت دەزانیت مردن هیچ نییە جگە لە پاسەوانی ئەو یادەوەریانەی کە پێویستە لە یادبکرێن.
من نەمدەتوانی دڵی خۆم بەو بارستە زەردە نەدەم، نەمدەتوانی ئارەزوو نەکەم کە سەر بە گەردیلەیەکی زەرد بم.
بە دەروازەی لە یادچووندا تێدەپەڕیم و لە پەنجەرەکانییەوە سەیری تۆم دەکرد، دووبارە پێیدا تێدەپەڕیم و سەیری تۆم دەکرد، سێ بارە تێدەپەڕیم و سێ بارە سەیری تۆم دەکرد، دەمویست هەزاران جار دەروازەکانی لە یادکردن ببڕم تا ئەو نەخشە زەردە لە یاد نەکەم، تا تامی ئەو کاسە پڕ لە ئەبەدییە لە خەیاڵم دەرنەچێت.
هەندێک جار لە یادکردن چەند جوانترە لە ئەبەدی بوون، گەر لە یادکردن نەبوایە هیچ شنەبایەکی نوێ نەیدەتوانی ئەو یارییە کۆتایی پێ بهێنێت و سەرلەبار دووبارە نهێنییەکانی خۆم لەبەردەم ئەو پەنجەرەیە بە تیشکە زەردەکانی تۆ بدۆڕێنم.
شەوێک لەم شارە هەڵدێین، چی مرواریی پێکەنینە دەیدەین بە قاچاغچییەکان، چەند ساڵە چیمان کۆکردۆتەوە لە خەندە، دەیدەین بە چاوساغێک لێرە دەرمانبکات، شورای ئاسنینی ئەم بەختەوەرییە دەبێت درزێکی تێدابێت، دەمانەوێت بچین بۆ چیایەک، بۆ سەر ترۆپکێکی دوور و لەوێ بە ئازادی بگرین. بەڵکو دڵی غەمباری من، بەڵکو دڵی غەمباری تۆ، لەوێ شاد بێت، بابچین بۆ سەر دەریایەک کەی ویستمان لەوێ غەمگین بین، با بچین بۆ شوێنێک نائومێدیی لەوێ ئازاد بێت.

بەختیار
هەندێک جار دوای سەیرکردنی فیلمێک یاخود خوێندنەوەی کتێبێک بە تەواوی دەروونت ماندوو دەبێت لە بیرکردنەوە، ئێستا دوای خوێندنەوەی کتێبی نامەیەک بۆ باوکم (هی کافکا) بە تەواوی لەو دۆخەدام. بەڕاستی ئێستاش نازانم کتێبی خراپ بوو یاخود باش؟ بەڵام پێشموایە پرسیارێکی گەمژانەیە کە هەڵسانگاندێکی وا بکات. پرسینی سوود بەلای منەوە هەمیشە مانای کتێبەکان دەشێوێنێت.
لە ڕاستیدا گەر ڕاستگۆ بم بەلامەوە کتێبێکی ترسناک بوو، گورزەیەک لەو ترسەی کافکا بەرامبەر باوکی دەیتۆقاندم، هەمیشە دەیبردمە ئەو پرسیارەی «گەر هەستت کرد بوویتەتە باوکێکی لەو شێوە چی دەکەیت؟» لە ڕاستیدا هەرگیز خەیاڵی ئەوەم نەبووە کە باوکێکی چەوسێنەر بم، بەڵام ئایە هەرگیز هیچ باوکێک بەر لەوەی منداڵەکەی بێتە دونیاوە خەیاڵێکی وای هەبووە؟
ئارەزووم نییە خۆم لە ناو تاریکی و نائومێدی خەیاڵاتی واوە نووقم بکەم، بەڵام نابێت مرۆڤ مەترسی ئەوە فەرامۆش بکات ببێتە کەسێک کە نامەیەکی لەو چەشنەی بۆ بنووسرێت کە گرنگ نییە لە چ جۆرە چەشنێک بێت، یاخود لە ژێر کاریگەری ترسەوە نوسرابێت یان نائومێدی… دواجار نامەیەکی لەو جۆرە هەمیشە ترسناکە.
«من بۆ کوێریەتی دەگەڕێم زوڵمەتم بەشی هیچ ناکات.»
ژیان هەندێکجار هەر ئەمەیە کە هەیە و هەندێکجار هەر ئەوەیە کە نییە.

|وریا مەزهەر
لە یەکێک لە شانۆنامەکانی بەختیار عەلی کە زۆر سەرەنجمی ڕاکێشا ئەو دێرە بوو «مرۆڤ تاکە بوونەوەرە کە باوەڕ بە درۆکانی خۆی دەکات.» سەرەتا بەلامەوە سادە دەردەکەوت بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەو دێرە هێواش هێواش مانای گەورەتر و کاریگەرتر دەبوو، بە تایبەت لەو کاتانەی کە خەیاڵم دەچووە سەر باسی خەون و ئارەزووی مرۆڤەکانەوە.
کە مرۆڤ دەیەوێت هەستێک تاقیبکاتەوە و دڵنیایە بەرەو هەڵدێری دەبات بەڵام لە هەمان کاتدا هەر دەیکات چ جا لە ژێر کاریگەری خەون بێت یاخود هی ئارەزوو بێت.
دیوتە چەند ساویلکانەیە؟ بەبێ ئەوەی باکی هەبێت دەستی دەخاتە ناو نادیارەوە، ناو جێگەیەک جگە لە هیوایەکی کوێرانە هیچی تری تێدا نییە؛ کە ئەمەش تەواو دژی یاسا جەستەییەکانی خۆیەتی، یاسا جەستەییەکانی مرۆڤ هەمیشە پەرچە کردارەکانی بۆ ئەوەیە لە ئازار ڕزگاری ببێت بەڵام گەر مرۆڤ لەو کاتەی بێ باکانە خۆی دەخاتە نێو نادیارەوە لە ژێر چ بیر و باوەڕێکە؟
دەتوانم بڵێم جگە لەوەی باوەڕی بە درۆکانی خۆی کردبێت هیچی تر نییە.
بۆ ئەو ڕۆژانەی لە خۆشەویستی دەگەڕێی، من لێرەم، لە کەناری ڕۆحتدا ئارام سەیرت دەکەم بەبێ ئەوەی ئومێدی ئەوەم هەبێت لێم بڕوانیتەوە.
HTML Embed Code:
2024/05/11 17:40:37
Back to Top