TG Telegram Group Link
Channel: سـاخـتە
Back to Bottom
دڵی باش خۆشناویسترێت، بەکاردەهێنرێت.
Nothing is more beautiful than you, and nothing is happier than me When i’m with you.
چۆن کورد بە چیاوە نووساوە
وەرە ئاوا
ڕوومەتی خۆت
بە سینگمەوە بنووسێنە...

|عەبدوڵڵا پەشێو
بەڵام حەیف و هەزاران حەیف، تۆ سێبەرت دڕک و خار بوو
‏ئەوین لای تۆ هەر درۆ بوو، بیابانی پڕ له مار بوو…
من ڕۆشنایی کانییەکم، عیشق نەبێ قەوزە دەمخوا
ڕەز و ترێی وڵاتێکم، عیشق نەبێ ئاگر دەمخوا

|ئیسماعیل خوڕماڵی
بەشێکی من لای خۆمە
‏بەشەکەی ترم لای تۆ..
‏ئەم بەشەم بیری بەشەکەی ترم دەکات،
‏بۆیە ئەکرێت سەرێک بدەیت لێم؟!

|‏مەحموود دەروێش
دڵم تەنگە
بۆ ڕۆژانێک
نازانم
بەڕاستت بوو یان نا
بەڵام من وام هەست ئەکرد
کەوتوومەتە نێو دڵتەوە.

|گۆران سەعید
پیاوەکە پرسی «نەدا بوستانی» کێیە؟
-کیژێک بوو مەحکومبوو بە مەرگ،چەندین مانگ پێکەوە کاریان دەکرد، کیژەکە بەر لێبوردنی سەرۆک کەوت و لە زیندان چووە دەرێ. پێدەچێت عاشقی بووبێت و لەبەر ئەو هەڵهاتبێت.
+چ گەمژەیە، خۆشەویستی خۆی لە هەرچی زیندانە پیسترە!

|بەختیار عەلی لە ڕۆمانی «بەندەر فەیلی»
Forwarded from 𝙻𝚊 𝙱𝚎𝚊𝚞𝚝é (Rayan)
لەوانەیە وا هەست بکەیت لەبیرکراویت، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە هیچ کەس نییە بیرت بکات تاوەکو لەبیربکرێیت.

|فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی
لە کێ یا ڕەب خەبەرپرسی بکەم من
کە هەر کەس بۆ خەبەر چوو، بێ خەبەر کەوت!

|مەحوی
سـاخـتە
لە کێ یا ڕەب خەبەرپرسی بکەم من کە هەر کەس بۆ خەبەر چوو، بێ خەبەر کەوت! |مەحوی
وەکوو ڕۆژ ئەو مەهە لەو دوورە دەرکەوت
لەمێوە ئەشک و ئاهی ئێمە سەر کەوت
کە ئەو لێو و ددانەم دی، بە جارێ
لە بەر چاوم هەموو لەعل و گوهەر کەوت
وەنەوزێکم شەوێ دا، گەیییە سەرم و
وتی: هەستە، هەتاوت وا لە سەر کەوت
لە کێ یا ڕەب خەبەرپرسی بکەم من
کە هەر کەس بۆ خەبەر چوو، بێ خەبەر کەوت
دڵم وەک شێری بێشەی شوعلەگرتوو
لە سینەی پڕ لە سۆزم دەربەدەر کەوت
بە تیر ئەمڕۆ دڕی وا هەرچی پێش هات
خودا پێ داوە هەر کەس بەر نەزەر کەوت
لە سەر خۆ چوو بە دەم گریانەوە دڵ
گەڕەک پڕ بوو کە ئەم منداڵە دەرکەوت
لە ڕۆژاواوە ئیمشەو بێ نیقابە
مەهی من، ماهی عالەم بێ مەفەڕ کەوت
بە خۆڕایی ئەوەندەم ناڵە کێشا
لە سینەم دا پسا، ما، بێ ئەسەر کەوت
برۆی ئەو شۆخە ئەمڕۆ تێغی کێشا
نەجاتی دا بە ڕەحمەت هەرچی بەر کەوت
بە پیر ئەو ڕۆژەوە مەحوی ئەوەندە
بە سەر چووبوو، وەکوو شەونم لە سەر کەوت

|مەحوی
ئینجا تەنھایی دەستەکات بەخواردنت، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەردەوام ئەبێ تاکوو بەتاڵ دەمێنیتەوە.
هەمیشە هەلی دووەم بدە بەو کەسەی خۆشت دەوێت و هەڵەیەکی کردووە، با یان هەڵەکەی ڕاست بکاتەوە یان ملی بشکێنێت و بەیەکجاری لەبەرچاوت بکەوێت.
منم سەرکردەتان بۆ لەشکری غەم
دەترسم من بڕۆم، بشکێ سوپاتان!

|نالی
ئیدی نە غیرەیەكی بێزاركەر لەمنەوە ماوە بۆتۆ، نە تۆیەكی گرنگ بۆمن.
باشە من چواردەورم چۆڵ بووە و هاوڕێ و شتم نەماوە، یانیش لەلای هەموان هەر وایە و کەس جەژنە پیرۆزە ناکات؟

سـاخـتە pinned Deleted message
«مرۆڤ تا ھەندێک گۆرانیی گوێ لێ نەبێت تێناگات خۆی چ دڵێکی غەمگینی ھەیە»

لە ڕۆمانی «داگیرکردنی تاریکی»ـیەوە
ھەمیشە جۆرێکە لەوەی ژیانت پێ ببەخشرێتەوە، کاتێک کە ئەوەی لە دەستی دەدەیت ئەوانی ترن نەوەک خۆت.
بە بڕوای من ھیچ شتێک لەوە سەختر نییە لە دونیایەک بەردەوام بیت کە تێیدا مرۆڤێکی مام ناوەندی بیت. مرۆڤی مام ناوەندی مەبەستم لەو کەسانەیە کەوا نە دەتوانن تامی سەرکەوتنێکی تەواوەتی بکەن، نە دەشتوانن وەکو دۆڕاوێک بگەڕێنەوە و دان بە شکستی خۆیان دابنێن. بەڵێ، دروست مەبەستم ئەو کەسانەیە کەوا سەیری ئاوێنە دەکەن نە بریسکەی سەرکەوتن لە چاویان دەدرەوشێتەوە نە تاریکی دۆڕانی تێدا دیارە. ئەوانەن کەوا نە دەتوانن ئاھەنگی سەرکەوتن بگێڕن، نە دەشتوانن شیوەنی دۆڕان بکەن، بەڵکو وەکو پەیکەرێکی بێ ھەست دەوەستن و ھەستێک دەچێژن نە ناوی ھەیە، نە شێوە. ھەستێکە نە غەمگینییە، نە دڵخۆشییە، نە ترسە، نە شانازی... نە نائومێدییە، نە ئومێدە... ھەستێکە وەکو سڕکەرێک وایە دێت و خۆری ھەموو ھەستێکی تریان لێ ئاوا دەکات. ئەوان ناتوانن ببنە تاریکی شەو، ناشتوانن ببنە خۆر و ئەستێرە و بدرەوشێنەوە. نە تاریکایین، نە ڕووناکی، ناشتوانن ھەردووکی بن بەیەکەوە، دۆخێکە دووبارە دەبێ بڵێم «نە ناویان ھەیە نە شێوە.»
HTML Embed Code:
2024/06/05 06:47:56
Back to Top