ئەمەی دەیڵێم بەرپرسیارم لێی لەم دنیا و لەو دنیاش
ھۆکارێکی سەرەکی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کورد دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی دووڕوویانەی یەکێتی و جەلال تاڵەبانی لەگەڵ حکومەتی بەعس.
جەلال تاڵەبانی لەلایەک ڕێکەوتننامەی لەگەڵ بەعس دەکرد و لەلایەکیش لەگەڵ قەرارگای ڕەمەزان و ئێرانییەکان لەپەیوەندیدا بوو، تەنانەت بەچاوساخی کردنی نەوشیروان مستەفا لەساڵی (١٩٨٦)دا لەگەرمەی شەڕی ئێران و عێراقدا پاسدارانی ئێرانیان ھێنایە نزیک کەرکوک و توانیان بەشێکی زۆری بیرە نەوتەکانی کەرکوک بتەقێنەوە، بەوەش ئێرانییەکان بەڕێگەی یەکێتی توانیان گورزێکی زۆر گەورە لەعێراق و سەددام بدەن.
ئەوە چالاکییەکی سەربازی زۆر گەورە بوو، کە ئێرانییەکان ئەنجامیاندا، ھاوکات پەیامێکی سەربازی زۆر بەھێز بوو بۆ سوپای عێراق.
لەسنور و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارەکانی یەکێتییدا، چەندین بنکە و بارەگای پاسدارانی ئێرانی لێ ھەبووە، کە نزیک بە (٤٠) بارەگا دەبوون.
ئەمەش ھۆکارێک بوو، کە سوپای بەعس و عێراقییەکان بکەونە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی گوندەکانی کوردستان، چونکە گوندەکان سەرچاوەی خۆراکی چەکدارە کوردییەکان بوون، کە ناوی خۆیان نابوو پێشمەرگە.
بەدیاری کراوی، کە لەسەر ھۆکاری کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە دەمەوێ قسە بکەم، ھۆکاری سەرەکی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی پاسدارانی ئێرانی لەناو شاری ھەڵەبجەدا، ئەوانەی لەو سەردەمەدا ژیاون باش دەزانن باسی چی دەکەم.
ڕاستییەکەی حکومەتی بەعس و عێراق ھەفتەیەک پێش کیمیاباران کردنی ھەڵەبجە ھۆشداریدا بەخەڵکی ھەڵەبجە، کە دەبێت شارەکە بەجێ بھێڵن، ئەوە بوو بەشێکی خەڵکی ھەڵەبجە شارەکەیان بەجێ ھێشت و ڕوویان لەسلێمانی و قەزا و شارەکانی نزیک ھەڵەبجە کرد.
جەلال تاڵەبانی و یەکێتی بۆ ڕێگری کردن لەھەڵھاتنی خەڵکی ھەڵەبجە شەوکەتی حاجی موشیریان ڕاسپارد بۆ تەوقکردنی حەوزەی شارەزوور، کە ڕێگە نەدەن خەڵکی شارەکەیان بەجێ بھێڵن، بەزەبری چەک و ھێز ڕێگریان لەو خەڵکانە کرد، کە دەیان ویست ھەڵەبجە بەجێ بھێڵن و بڕۆن، یەکێتی دەیزانی شارەکە کیمیاباران دەکرێ، بەڵام ڕێگریان لەخەڵکی ھەڵەبجە کرد، کە شارەکەیان بەجێبھێڵن، "مەبەست لەم کارەشیان ئەوەبوو ئەو خەڵکە بکەنە قوربانی تا سود لەڕای جیھان و نەتەوە یەکگرتووەکان ببینن، وەک چۆن لەکۆڕەوەکەی ساڵی (١٩٩١) خەڵکیان بەکارھێنا بۆ جوڵاندنی ڕای جیھان لەسەر پرسی کورد".
یەکێک لەو خانەوادانەی ڕێگریان لێکرا و گەڕێندرانەوە خانەوادەی من بوو، کە پێک ھاتبوون لە دایکم و نەنکم و خاڵ و پورەکانم، تەنانەت دایکم بەرکاریگەری چەکی کیمیاوی کەوت برایە ئێران و سێ مانگ لەوێ چارەسەری وەرگرت، من ئەوکات لەدایک نەبووبووم، کاریگەری ئەو چەکەی لەسەر بوو تا کۆچی دوای کرد، توشی لاوازی گورچیلە و تەنگەنەفەسی و نەمانی بەرگری و لەپێکەوتنی کرد.
ئەم ڕاستیانە نابێت بشاردرێنەوە، جەلال تاڵەبانی گەورەترین ھۆکار بووە بۆ ئەنفال و کیمیابارانکردنی کورد، تەنانەت جەلال تاڵەبانی تاریق ڕەمەزانی فڕۆکەوانی ئازادکرد، کە ھەڵەبجەی کیمیاباران کرد، نەک ھەر ئازادی کرد بەڵکو ناردییە دەرەوەی کوردستان، ئێستا لەلوبنان دەژی.
نەک ھەر ئەوە تەنانەت یەکێتی بانکی ھەڵەبجەیان تاڵان کرد، ھەرچی پارەی تێداھەبووە ھەموویان دزی.
لەھەندێک شوێندا دەست و پەنجەی ژن و کچی بەرکەوتوو بە کیمیاویان دەبڕی، کە مردبوون، ئەوەش بۆ دزینی بازن و عەڵقە و زنجیری زێڕیان...
ئەمانە تاوانگەلێکن، کە جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا و یەکێتی لێیی بەرپرسیارن.
ئەگەر یەکێتی و جەلال تاڵەبانی لەو مێژووەدا بەتایبەت ساڵی (١٩٨٠ بۆ ١٩٨٩) ڕۆڵیان نەبووایە، ئەوا ئەستەم بوو کورد ئەنفال و جینۆساید و کیمیابارانی بەسەردا بھاتایە.
ئەوەی کە وتم ڕاستی گەلێکی تاڵی مێژووین، من داواکارم لەگەنجان ئەو ڕۆژانە بخوێنەوە، کە کوردی تێدا کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵکرا، زیاتر لەسەری بکۆڵنەوە تا بزانن بۆچی سەددام و بەعس وایان بەسەر کورددا ھێنا، ئایا ڕەقیان لەکورد بووە یان شتی تر ھەبووە.
بەڵێتان پێنادەم، بەڵام ئەگەر ژیاین و ژیان نەیکوشتین، لەبیرۆکەمدا ھەیە بەدۆکیۆمێنتارییەک، باسی ئەو ڕۆژانەتان بۆ بکەم، کە کوردی تێدا کۆمەڵکوژرا و کیمیاباران کرا.
زانکۆ بورھان
١٣-٠٣-٢٠٢١
Telegram @zankoburhan
>>Click here to continue<<