TG Telegram Group Link
Channel: وه‌ڵامه‌كان
Back to Bottom
Forwarded from بەکورتى
مانگی ڕەمەزان.pdf
1.5 MB
خوشک و برایانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی دوانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژووى مانگی ڕەمەزان بەم شێوەیە :
یەکەم : ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەوە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە .
دووەم : تاقی کردنەوەکە لەسەر (١٠٠) نمرەیە :
أ. (٦٠) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (٢٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە .
ج. (١٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە لینکی کەناڵی (بەکورتى) یا ئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە.ئەمەش لینکی کەناڵەکە https://hottg.com/ba_kurty
سێیەم : کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە ڕۆژى (١٠)ى ڕەمەزان دەبێت .
چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
پێنجەم : خەڵاتەکان بریتی یە لە تەفسیری قورئان و موصحەف و کتێبی بەسوود.
بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک پەیوەندی بکەن
https://hottg.com/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وابزانە ئەم مانگە دوایین ڕەمەزانە لەژیانی تۆدا و دواى جەژن دەمریت.
یەک خولەک و نیو گوێ بگرە
Forwarded from بەکورتى
ئاسانترین ڕێگا بۆ حساب کردنی زەکات و سەرفترە و فیدیە
تەنها بە یەک کلیک
ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇
https://walamakan.com/Zakat
Forwarded from بەکورتى
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لێخۆشبونى خواى گەورە لەڕەمەزاندا بۆ کێ یە؟ کەمتر لە دو خولەک
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرموێ : لەمانگی ڕەمەزاندا هەمو شەوێ خواى گەورە کۆمەڵێ لەبەندەکانى ڕزگار دەکات لە ئاگری دۆزەخ.
ئایا ئەم ڕزگار کردن و لێخۆشبونە بۆ کێ یە؟
Forwarded from بەکورتى
پوختەى حوکم و ئاداب و پاداشت و حیکمەتەکانى ڕۆژووی شەشەڵان

١. حوکمى شەشەڵان
ڕۆژوو گرتنى شەش ڕۆژ لە مانگی شەووال (شەشەڵان) سوننەتە و واجب نیە .

٢. پاداشتى
پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی: هه‌ركه‌سێك مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژووبێت و پاشان شه‌ش ڕۆژ له‌مانگی شه‌ووال بگرێت وه‌كو ئه‌وه‌وایه‌ساڵه‌كه‌هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووبێت.

٣. حیکمەت و سووده‌كانی
أ. شەشەڵان لەگەڵ مانگی ڕەمەزان بەتەواوی پاداشتی ساڵێکی بەڕۆژووبونی هەیە .
ب. کەموکوڕی و ناتەواوی لەڕۆژووی فەرز تەواو و کامل دەکات .
ج. بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان قەبوڵ بووە.

٤. چۆنێتی ڕۆژوو گرتنی شەشەڵان و کاتى دەست پێ کردنی
ڕۆژووی شەشەلان لە ڕۆژێک دواى جەژنى ڕەمەزان دەست پێ دەکات و دروسته ‌به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ یان به‌جیا جیا بگرێت به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی ئاسانه‌ و بۆى دەگونجێ و مەرج نیە هەمووی بەسەر یەکەوە بگرێت ، بەڵام باشتر وایە پەلەی لێ بکرێت نەکا ڕێگرییەک بێتە پێش .

٥. نییەت لە ڕۆژوی شەشەڵان
ڕۆژووی شەشەڵان بەستراوەتەوە بەڕۆژووی ڕەمەزانەوە ، بۆیە گەر کەسێک نیەت نەهێنێت لەشەودا و تەنها لە کاتى نیوەڕۆدا نیەت بهێنێ ئەوا ڕۆژووەکەى دروستە بەڵام پاداشتى تەواوی بۆ نانوسرێت .

٦. قەرزی ڕەمەزان لە پێشترە لە ڕۆژووی شەشەڵان
ئەو کەسەى قەرزی ڕەمەزانى لەسەرە باشتر و چاکتر وایە سەرەتا قەرزەکە بگرێتەوە ، بەڵام گەر بۆى نەکرا ئەوا دەتوانێ سەرەتا شەشەڵانەکە بگرێت پاشان لە کاتی تردا قەرزەکانى بگرێتەوە .

٧. قەزری ڕەمەزان و شەشەڵان بە یەک نییەت
دروست نییه‌ قه‌رزی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان و شه‌شه‌ڵان به‌یه‌ك نییه‌ت بهێنرێت.

٨. شەشەڵان و ڕۆژە سوننەتەکان بە یەک نییەت
دروسته‌ به‌یه‌ك نییه‌ت ڕۆژووی دوو شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ یاخود ڕۆژه‌سپییه‌كان بگیرێت له‌گه‌ڵ ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان، ئومێد ده‌كرێت پاداشتی هه‌ردووكی ده‌ست بكه‌وێت.
----------------------
بەکورتى (٢٨٨)
خوشک و برایان و ئەندامانى بەڕێزی کەناڵی (بەکورتى) تکایە دواى خوێندنەوەى بابەتەکان بینێرە بۆ هاوڕێکانت بۆ ئەوەى تۆش بەشداربیت لەم خێرە .
https://hottg.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
ئایا حوكمی بانگەشەكردن بۆ ( وحدة الأدیان) یەکبوونی ئایینەكان یان یەکبوون لە باوەڕدا و ئاینی ئیبراهیمی
ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇
https://walamakan.com/3589
Forwarded from بەکورتى
تایبەتمەندیە گشتیەكانی شەریعەتی ئیسلامی
گومانی تێدا نیە كە شەریعەتی ئیسلامی ئەو گەورەیی و شكۆداریەی كە هەیەتی دەگەڕێتەوە بۆ شكۆداری خاوەنەكەی كە ئەویش خوای پەروەردگارە سبحانە وتعالی.

یەكەم: ئەم دینە پەیوەستە بەخواى گەورە و پێغەمبەرەكەیەوە ﷺ ، ئەوەش لەبەر ئەوەی حوكم وبڕیارەكانی ئەم دینە وەرگیراوە لە قورئان و فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ .

دووەم: گشتگیـرێتی: واتا ئەم شەریعەتە حوكم و بیروباوەڕ و ئادابەكانی هەموو لایەنەكانی ژیان دەگرێتەوە، ئیتر چ بیروباوەڕ بێت یان عبادات یان ئاكارو ڕەوشتەكان یان كڕین و فرۆشتن یان بڕیار لەسەر تاوانباران و هەروەها لایەنە كۆمەڵایەتی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و جگە لەوانەش.

سێ یەم: جیهانێتی: ئەم شەریعەتە تایبەت نیە بە كۆمەڵە مرۆڤێك یان ڕەنگێك یان نەتەوەیەك یان زمانێك بەڵكو هاتووە بۆ هەموو مرۆڤایەتی تێكڕا، وەكو دەفەرموێت: [وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ (١٠٧) ] { الأنبياء}.

چوارەم: هاوسەنگی و ناوەندگیری: ئەم شەریعەتە بەهەردوو تێڕوانینی مادی و ڕۆحی دەڕوانێتە مرۆڤ، وەكو دەفەرموێت: [فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (١٠)] { الجمعة}.
دەبینی هاوسەنگە لەنێوان دونیا و دوارۆژدا: [وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا ] { القصص:٧٧}.

پێنجەم: واقعێتی: ئەم شەریعەتە مامەڵە لەگەڵ واقع و ڕاستەقینەكاندا دەكات نەوەك خەیاڵ و خورافیات، هەر بۆیە ئەحكامەكانی دەگۆڕێت بە گۆڕانی ئەم حەقائیقانە لەسەر زەویدا، بۆیە بە تەواوی لەگەڵ هەموو توانا و وزەكانی مرۆڤدا دەگونجێت و هاوتایە: وەكو دەفەرموێت: [لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا] { البقرة: ٢٨٦}.

شەشەم: ئاسانی و هەڵگرتنی ناڕەحەتی: ئەم شەریعەتە بە پەیامی ئاسانی و سووكی هاتووە، هیچ بڕگەیەكی تێدا نیە كە مرۆڤ لەتوانایدا نەبێت جێ بەجێی بكات و لە وزەی خۆی بەدەربێت، خوای گەورە دەفەرموێت: [يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ] { البقرة: ١٨٥}.
---------------------
#بەکورتى (٤٥٤)
https://hottg.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
ئەگەر ئەتەوێ لەدوای مردنت سەیری دونیا بکەی و دونیا ببینی!!
ئەوا دوای مردنی خەڵکی تر سەیری دونیا بکە، گەر بیربکەیتەوە دەبینی کە چۆن خۆشەویستان خۆشەویستانی مردووی خۆیان لەبیردەکەن
ئەواش دڵنیابە کە خۆشەویستانی تۆش ئاوها تۆ لە بیردەکەن لە دوای مردنت..
جابۆیە هەموو دونیات با بۆ خوا بێت، چونکە تەنها خوایه کە تۆ لە یاد ناکات..
دەبا پەیوەندیت لەگەڵ خوادا بتەوبێت هەر ئەو بۆ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە...
............
بەکورتی (٥٥٥)
https://hottg.com/ba_kurty
وه‌ڵامه‌كان pinned «ئەگەر ئەتەوێ لەدوای مردنت سەیری دونیا بکەی و دونیا ببینی!! ئەوا دوای مردنی خەڵکی تر سەیری دونیا بکە، گەر بیربکەیتەوە دەبینی کە چۆن خۆشەویستان خۆشەویستانی مردووی خۆیان لەبیردەکەن ئەواش دڵنیابە کە خۆشەویستانی تۆش ئاوها تۆ لە بیردەکەن لە دوای مردنت.. جابۆیە…»
Forwarded from بەکورتى
نۆمینەى حاجیان وقوربانی.pdf
1.7 MB
خوشک و برایانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی سیانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە فەزڵی نۆمینەى حاجیان و عەرەفە و ئەحکامەکانى قوربانی کردن بەم شێوەیە :
یەکەم : ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەوە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە .
دووەم : تاقی کردنەوەکە بە ئۆنلاینە و لەسەر (١٠٠) نمرەیە :
أ. (45) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (35) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە .
ج. (20) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە لینکی کەناڵی (بەکورتى) یا ئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە.ئەمەش لینکی کەناڵەکە https://hottg.com/ba_kurty
سێیەم : کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە سێ ڕۆژ پێش جەژنى قوربان دەبێت .
چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
پێنجەم: خەڵاتەکان پێنج تەفسیری ڕێبەری چاپی نوێ یە.
بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک پەیوەندی بکەن
https://hottg.com/malpariba8
مژدە مژدە مژدە
مژدە بۆ سەرجەم مامۆستایانی مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندە ئیسلامییەکان
بە بۆنەى هاتنی پشووی هاوینەوە
پاکێجی پەروەردەى منداڵی موسڵمان کە پێک هاتووە لە کۆمەڵە کتێبێکی پەروەردەیی بۆ خولی هاوینەى منداڵان بە زمانى شرینی کوردی و بە دیزاینێکی ناوازە و جوان ئامادە کراوە بۆ سێ ئاستى جیاواز لە تەمەنى شەش ساڵی تاوەکو پانزە ساڵی.
---------- -------- -----------
* تێبینی: دەتوانى تەنها داواى ئەو کتێبانە بکەى کە خۆت دەتەوێ و نەک باکێجەکە هەمووی.
---------- -------- -----------
* داشکاندنی تایبەتمان هەیە بۆ خولی مزگەوتەکان .
* گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارەکان و کرێی گەیاندن خۆڕاییە بۆ ئەو بەڕێزانەى بە (کۆ) دەیانەوێ.
---------- -------- -----------
* بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن واتسابی ئەم ژمارەیەوە
٠٧٧٠١٥١٧٣٧٨
یاخود لەڕێگەى ئەم لینکەوە نامە بنێرە.
https://hottg.com/malpariba8
👇👇👇👇
چۆنێتی حەج کردن.pdf
28.2 MB
چۆنێتی حەج کردن بە وێنە
Forwarded from بەکورتى
چۆنێتى حەج کردن بە ئاسانترین شێوە
لەم نامیلکەیەدا : بە کورتى و پوختى باسی چۆنێتى حەج کردن کراوە و بە وێنە شوێنەکان ڕوونکراوەتەوە بۆ ئەوەى تۆى موسڵمان بەرچاو ڕوون بیت لە کاتى سەفەرى حەجدا و بتوانى بە باشترین شێوە حەج کردنەکەت ئەنجام بدەى ، وە هەروەها باسی ڕوکنەکانى حەج و ئەو شتانەى کە لە کاتى ئیحرامدا حەرامن ئەنجام بدرێ .
👇👇👇
https://walamakan.com/Kteb-43
Forwarded from بەکورتى
ئاگاداری
خوشک و برایانی بەرێز:
تەنها یەک هەفتە ماوە بۆ تاقیکردنەوەی خولی سیانزەیەمی کەناڵى بەکورتى کەتایبەتە بە ( فەزڵ و گەورەیی نۆمینەى حاجیان و ڕۆژی عەرەفە و حوکم و ئادابەکانى قوربانی کردن)
پێنج تەفسیری ڕێبەریش وەکو خەڵات ئامادەیە بۆ سەرکەوتووان
بۆ بەشداری ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇
https://hottg.com/ba_kurty/1317
👇👇👇👇
خوێنەری بەڕێز : ئەم كتێبەی بەر دەستت باس لە حوكم و ئادابەكان و چۆنێتی قوربانی كردن دەكات لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) كە یەكێكە لە دروشمەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، بە پێویستمان زانی بیخەینە بەردەستی خوێنەرانی ئاشنـا و شەیدای ڕێگا ڕاستەكەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ، بۆ ئەوەی پێ‌ی سوودمەند ببن و ئەم دروشمەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام زیندوو بكەنەوە وەك چۆن لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) ئەنجام دراوە .
لەم كتێبەدا:
* پێناسەى قوربانى
* حوكمى قوربانى كردن لە شەرعدا
* فەزڵ و گەورەیى قوربانى كردن
* حیكمەت لە ئەنجامدانى قوربانى
* تەمەنى قوربانى
* ووشتر و مانگا بۆ چەند كەس دەبێت ؟
* مەڕێك یان بزنێك بۆ پیاوێك و خاو خێزانەكەی دەبێت
* چ حەیوانێک نابێ بۆ قوربانی؟
* كاتى سەربڕینى قوربانى
* دابەشكردنى گۆشتى قوربانى
* چ كاتێ دروست نى یە گۆشتی قوربانی هەڵبگیرێت
* سوننەتە خاوەنی قوربانی خۆی سەری ببڕێت
* چۆنێتی سەر بڕینی قوربانی و پاك كردنی
*چی حەیوانێك چاكە بكرێتە قوربانی
* قوربانی بۆ مردوو ناكرێت ئەگەر وەصێتی نەكردبێـت
* قەصاب كرێی سەر بڕینەكەی لە قوربانى یەكە پێ نادرێـت
* ئەی فەقیر و هەژارەكان چی بكەن ؟
* بیدعە و داهێنراوەكانی قوربانی *
ڕێگر و بەربەستەكانی نەكردنی قوربانی
* فەرموودە (ضعيف) و لاوازەكانی بابەتی قۆچ و قوربانی كردن.
https://walamakan.com/Kteb-27
Forwarded from بەکورتى
خوشک و برایانی بەڕێز :
فەرموون بۆ تاقیکردنەوەى خولی سیانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (بە نۆمینەی حاجیان و حوکم و ئادابەکانى قوربانی كردن)

ئەم لینکە بکەنەوە و سەرەتا تێبینیەکان بخوێننەوە و پاشان تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن
👇👇👇
https://walamakan.com/BekwrteTaqikrdnewa/14
Forwarded from بەکورتى
بەرنامەى موسڵمان لە ڕۆژى عەرەفە
پرسیار :
سبەینێ ڕۆژى عەرەفەیە چۆن بتوانین بە جوانترین شێوە ئەم ڕۆژە بەڕێ بکەین و زۆرترین عیبادەتی تێدا ئەنجام بدەین؟
وەڵام :
١- ئەمشەو پێش نوستن چەند توانیت شەو نوێژ بکە لەگەڵ نوێژى وتردا .
٢- پاشان زیکرەکانى خەوتن بخوێنە و بەدەستنوێژەوە بخەوە.
٣- پاشان بۆ پارشێو هەستە و نیەت لە دڵەوە بێنە کە سبەى بەڕۆژوو بیت .
٤- پاشان نوێژى بەیانى بە جەماعەت ئەنجام بدە .
٥- پاشان لە مزگەوت دابنیشە و زیکرەکانى بەیانیان بخوێنە لەگەڵ قورئان تاوەکو خۆر هەڵهاتن ، ئافرەتانیش لە ماڵدا بەهەمان شێوە .
٦- پاشان دوو ڕکات نوێژى شروق بکە .
٧- پاشان بۆ نوێژى نیوەڕۆ و عەسر و مەغریب و عیشا بە هەمان شێوە بە جەماعەت ئەنجامیان بدە .
٨- نوێژە سونەتەکان لە بیر نەکەى وەکو نوێژى چێشتەنگا ، نوێژە سونەتەکانى پێش و پاشان نوێژە فەرزەکان ، وە هەروەها زیکرى ئێواران کە لە دواى عەسرەوە دەست پێ دەکات تاوەکو خۆر ئاوابوون .
٩- دوعا و پاڕانەوەى زۆر لە خواى گەورە بکە چونکە هیچ ڕۆژێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی تیادا ئازاد بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ.
١٠- گەر کەمیش بووە خێر و سەدەقە بکە بۆ ئەوەى لەم ڕۆژەدا زۆرترین کارى خێر ئەنجام بدەى .
لە کۆتایى دوو ئامۆژگاریمان هەیە بۆ هەموو موسڵمانان :
یەکەم : ئامۆژگارى هەموو موسڵمانێک دەکەین کە ئەم ڕۆژە بە هەل بزانێت و کاتەکانى لە عیبادەت بەسەرببات و خەریکى زیکر و دوعا و قوئان خوێندن بێت و زۆر دوعا بکات و بپاڕێتەوە بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆرئاوا بوونى ڕۆژى عەرەفە تاوانەکانیشى ئاوا ببن و بەر لێخۆشبونى خواى گەورە بکەوێت .
دووەم: ئەم ڕۆژە ڕۆژى عیبادەت و دوعا و پاڕانەوە و ڕۆژوو گرتنە نەک ڕۆژى بازاڕ کردن و شت کڕین و ماڵ پاک کردنەوە بۆیە ئامۆژگارى موسڵمانان دەکەین بەتایبەت ئافرەتان کە ئاگایان لە کاتەکانیان بێت و لە شتى بێ سود سەرفى نەکەن  .
خواى گەورە هەموو لایەکمان مۆفەق بکات و لەو کەسانەمان بگێڕێ کە لەم ڕۆژەدا بەر عەفو و لێخۆشبونى خواى گەورە دەکەون.
https://hottg.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
مژدە مژدە مژدە
مژدە بۆ سەرجەم مامۆستایانی مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندە ئیسلامییەکان
بە بۆنەى هاتنی پشووی هاوینەوە
پاکێجی پەروەردەى منداڵی موسڵمان کە پێک هاتووە لە کۆمەڵە کتێبێکی پەروەردەیی بۆ خولی هاوینەى منداڵان بە زمانى شرینی کوردی و بە دیزاینێکی ناوازە و جوان ئامادە کراوە بۆ سێ ئاستى جیاواز لە تەمەنى شەش ساڵی تاوەکو پانزە ساڵی.
---------- -------- -----------
* تێبینی:
١. دەتوانى تەنها داواى ئەو کتێبانە بکەى کە خۆت دەتەوێ و نەک باکێجەکە هەمووی.
٢. هەر بەڕێزێک دەیەوێ ناوەڕۆکی کتێبەکان ببینێ با پەیوەندیمان پێوە بکات.
---------- -------- -----------
* داشکاندنی تایبەتمان هەیە بۆ خولی مزگەوت و ناوەندە ئیسلامییەکان .
* گەیاندن بە خۆڕاییە بۆ سەرجەم شارەکان بۆ ئەو بەڕێزانەى بە (کۆ) دەیانەوێ.
---------- -------- -----------
* بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن واتسابی ئەم ژمارەیەوە
٠٧٧٠١٥١٧٣٧٨
یاخود لەڕێگەى ئەم لینکەوە نامە بنێرە.
https://hottg.com/malpariba8
HTML Embed Code:
2025/06/24 22:28:51
Back to Top