TG Telegram Group Link
Channel: شێعر و هۆنراوە
Back to Bottom
سڵاو
بەیانیتان باش
ژیانێکی لێوڕێژی شادی و خۆشیتان بۆ ئاواتەخوازین
ئەمڕۆشەممە
1/گەڵاڕێزانی/2721کوردی
1400/8/1هەتاوی

هیچ دارێک
سەبارەت بە داڵدە دانی کۆترەکان
نە ڕووتاوەتەوە
دەبا پاڵپشت بین
دلۆڤانی سەخت نێ !

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

شێعر و هۆنراوە

@sher_kordi
دزە چکۆلەکان قوربانیەکانی هەژارین، بەڵام دزە گەورەکان ڕەگ و ڕیشە و بنەمای هەژارین.
عەداڵەتی ڕاستەقینە بە لە ناو بردن و بڕینی ڕەگ و ڕیشەی هەژارییە، نەک بە بەند و کەلەبچە کردنی قوربانیانی هەژاری.

خەڵکی هەژار
« داستایوفسکی»

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


شێعر و هۆنراوە

@sher_kordi
#مامۆستا باستانی پارێزی


کاتێ فەرمانفەرما بوو بە حاکمی کرمان، حسێن خانی بلووچ کە لە ئەعیانی شار بوو قۆڵبەست دەکا و لەگەڵ کورێژگەکەی لە گرتووخانەیان دەپەستێوێ.کوڕەکەی حسێن خان لە گرتووخانەدا تووشی ‌ئازاری دووشاخە/ دیفتری دەبێ. حسێن خان لە ڕێی ئەفزەلولمولک کە وەزیری فەرمانفەرما بوو پەیام دەنێرێ: پێنسەدتمەن دەدەم تەنیا کوڕکەم ئازاد کا، نەخۆشە با نەمرێ.
فەرمانفەرما لەوەڵامدا کوتی:من حاکمی کرمانم، نەزم و نیزامی شار بە پینسەدتمەن بەرتیل نافرۆشم.
کوڕەکەی حسێن خان لە زیندان و لەبەر چاوی بابی پەڕپەڕ بوو.ئەزقەزا ساڵی دوایی کوری فەرمانفەرما تووشی دووشاخە /دیفتری دەبێ، فەرمانفەرما پێنسەد سەر مەڕ سەر دەبڕێ و لە نێوان هەژار و بەلەنگازاندا دەیبەشێتەوە بەشکم کوڕێژگەی چاک بێتەوە لێ چاک نەبۆوە و لەبەرچاوی بابیدا پەڕپەڕ دەبێ.
ڕۆژێکی فەرمانفەرما بە وەزیرەکەی دەڵێ: ڕۆژگارێکی سەیرە! لانیکەم دەبا دۆعا و پاڕانەوەی هەژاران کە ئەو پێنسەدسەر مەڕەیان خوارد قوبووڵ کرابا و کوڕەکەم نەمردبایە.
وەزیر دەڵێ : قوربان شتی وەها مەفەرموو! فەرمانفەرمای گشت عالەم، نەزم و نیزامی دنیا بە پێنسەدسەر مەڕ نافرۆشێ !!!!

مزراویلکە


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
خۆزگە بەردێک ئەبووم
دڵم بۆ هیچ شتێک تەنگ نەدەبوو ...

#مەحمود_دەروێش


شێعر و هۆنراوە

@sher_kordi
پیرە پیاوێکی با وەفا

پیرەپیاوێک بەیانی کاتێ لە ماڵێ هاتە دەرێ،لە ڕێگا لە گەڵ ماشینێک تەسادوف دەکا و هێندێ زیان وێدەکەوێ و گیانی بریندار دەبێ.
ڕێبوارانی کە بەوێ دا دەڕۆیشتن هەڵی دەگرنەوە و خێرا دەیبەن بۆ نزیکترین نەخۆشخانە.
پەرەستارەکان، خێرا برینەکانی بۆ دەپێچن و پاشان پێی دەڵێن:مامە دەبێ عەکسبەرداریت کەین تە دڵنیا بین هیچ کوێت نەشکاوە و ئازاری نەدیوە.
پیرە پیاو دەڵێ:پێویست بە عەکسبەرداری نییە من هێندێ بەپەلەم و لێم گەڕێن با بڕۆم.
کاتێ پەرەستارەکان هۆی بە پەلە و تاڵووکە بوونیان لێ پرسی، پیرە پیاو لە سەرە خۆ کوتی:خێزانم لە خەڵوەتگەی پیرانە و هەموو ڕۆژێ بەیانی دەچم و نان‌وچای بەیانی لە گەڵ ئەو دەخۆم و نامهەوێ درەنگ بێ...
پەرەستارێک کوتێ:گرینگ نییە بۆ خۆمان هەواڵی پێ‌دەدەین.
پیرە پیاو کوتی:بە داخەوە ئەو نەخۆشی فەرامۆشی گرتووە و لە هیچ شتێک ناگا و تەنانەتی منیش ناناسێتەوە!!!!
پەرەستار بە سەر سوڕمانەوە کوتی:کاتێ نازانێ تۆ کێی بۆچی هەموو ڕۆژێ بۆ نانی بەیانی دەچی بۆ لای و لەوێ چ دەکەی؟؟؟!!!
پیرە پیاو لە کاتێ‌دا کە فرمێسک بە ڕوومەتی‌دا دەهاتە خوارێ بە دەنگی تێکەڵ بە گریان کوتی: بەڵام من کە دەزانم ئەو کێیە و چەندمان تاڵی و سوێری بە یەکەوە چێشتووە و چەندمان ناخۆشی دیوە ئێستا با ئەویش من نەناسێ دوور لە ئینسانێتە کە منیش فەرامۆشی کەم و بە جێی بێڵم...


وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ‌ـ ڕەحیم‌خان


شێعر و هۆنراوە

@sher_kordi
لەنێو ئەم گشتە
"ناپیاوێ" دا
دەبێ ستایش و بارەقەڵای شەیتان بکەی
کە
"درۆ"ی
نەکرد...
لەقووڵایی دڵەوە بە دۆزەخ ڕازی بوو بەڵام خۆی وادەرنەخست کە بەڕواڵەت باوکەوای خۆش دەوێ...

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


شێعر و هۆنراوە

@sher_kordi
سڵاو
بەیانیتان جوان و ڕازاوە
دڵتان بێ خەم و لێوتان دایم بە پێکەنین

ئەمڕۆ یەکشەممە
2/گەڵاڕێزانی/2721کوردی
1400/8/2هەتاوی


مشتوومڕێک کە
نەخۆت ڕازی دەکا
و نە دەتوانی
لایەنی بەرامبەرتی پێ ڕازی بکەی
بە بزەیەک کۆتایی پێ بێنە....!!

بێرتێراند راسل
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
ژیان باخی لێڕوانینی خودایە...
ژیان مۆسێقای چۆلەکەکانە
ژیان باخی لێڕوانینی خودایە...
ژیان واتا هەر ئەو هەڵفڕینانە،
بەیانییانە،
زەردەخەنانە،
ئاوازانە...

ژیان رێزە کایەکە، کە
کردوومانەتە کێو،
ژیان ناوێکی چاکە، کە
زڕاندوومانە

#سۆهراب سپێهری
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
نرخی پاشایەتی

💎هاڕوونەڕەشید داوای ئامۆژگارێکی لە بالوول کرد.
بالوول گوتی ئەگەر لە چۆڵگە و بیابانێک لە توونیان بەرەو لەناو چوون بچی چ دەکەی ؟
هاڕوون گوتی نێوەی دەسەڵاتم دەبەخشم هەتا ئاوم دەنێ.
بالوول گوتی ئەگەر لە کاتی خواردنەوە، ئاوەکە لە قوڕگت گیرا چی؟
هاڕوون گوتی نیوەکەی تریشی دەدەم بەو کەسەی چارەم دەکات.
بالوول گوتی کەوابوو ئەو گەورەیی و پاشایەتێ چ بایەخێکی هەیە کە نرخ و ڕێزی ئەو بەقەرا پەرداخە ئاوێکە؟

سەرچاوە:کەنزولحێکمە، مەجدولدین خوافی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پروین بهمنی خواننده معروف به مادر لالایی ها محقق پژوهشگر موسیقی و پژوهشگر فولکلورها و ادبیات و فرهنگ شفاهی قشقایی متولد 1327 شهر شیراز، فارغ التحصیل دانشسرای تربیت معلم است که توانسته نشان درجه یک هنری (دکتری) را از وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی ایران کسب نماید.
وی نقش بسیار مهمی در گردآوری موسیقی قشقایی و تحقیق در زمینه موسیقی نواحی داشت.
آواز و موسیقی ایرانی را در نزد هنگامه اخوان و مرتضي شريف فرا گرفت.در كودكي افتخار آموزه هاي بسيار از استاد نورعلي خان برومند و ارتباط مستمر سال هاي متمادي با اساتيدي چون پرويز مشكاتيان، محمدرضا شجريان و … را داشت. همچنین موسیقی قشقایی را نزد اساتیدی چون محمدحسین کیانی، حبیب خان گرگین پور، غلامرضا خان بهمنی، محمد قلی خورشیدی و… در بر گرفت.
🖤 نامش جاودان 🌹
💠گلەیی💠

ئەوەندەم ڕست وهەڵگێڕاو چنی، کاردار وبێکاریم
هەتاکوو نامەبانی، هەر دو چاوی شیعری دڵداریم


گەیشتە حەوت وهەشت و نۆ ژومارەی دەفتەری شیعرم
کەچی هێشتا دەفەرمی ــ کۆنە شیعرم ــ کاکی هامشاریم


بەڵێ ئەو ئاشقی بودلێرو کۆنترگڕاسە ئەمما من
موریدی ناڵی وشەیدای وەفایی و مەحوی و ناریم


گوڵێ چاوکاڵ وڕوومەت پان لەسەر تەختی نەخۆشانە
بەچاو ڕەحمی بەمن هات وبەدڵ کردی پەرەستاریم


کەچی یارانی سەدڕەنگم بەتیری تانە لێم دەدوێن
ئەگەر بارم کەمێ لار بوو، شتاقیان، نایەنە یاریم


خودایا چەندە نامەرد وحەسوودە، ئەوکەسەی وادێ
بەسووکی هەڵدەسەنگێنێ، وتاری قورسی ڕامیاریم


ئەمن ئەو شایەرەی شەیدای وڵات وخاک و ئێنسانم
حەسوودی بۆتە شاباشم، لەگەڵ سووتانە هاوکاریم


دەسووتێم ودەسازێم ، وایە ڕەویەی عاشقانی پاک
ئەمن بۆ خاکپەرەست خاکم، بەڵام هەر زیددی زۆرداریم


ئەگەر ئاسۆی خەمی خاکم، لەشیعرا توند وبێباکم
بەوەی چاکم کەشاگردی هەژار و هێمن وزاریم

#ئاسۆ
بۆکان، رەزبەری ٤۰۰
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ دووشەممە
3/گەڵاڕێزانی/2721کوردی
1400/8/3هەتاوی

چەند میوانێکی بێ دەردیسەرن مردووەکان، نە بە دەستیان قاپ و کەوچک پیس دەکەن، نە بە قسەکانیان دڵێ دەشکێنن، تەنیا بەمۆمێک ڕازین و هێندێک بێ‌دەنگی...

حسێن پەناهی

وە ــ نادرمستەفازادە
سید علی اصغر کُردستانی.pdf
16.4 MB
💢 " مروری بر زندگی و آثار استاد سید علی اصغر کُردستانی "
📜 منتشر شدە در فصلنامە ماهور


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
خوێندکاری ژیرو وریا
مامۆستایانی زانا
دوکاندار و بازاڕی
خەڵکی دێ و خەڵکی شاری
کوردی زمانی خۆمانە
فێربوونی زۆر هاسانە
وەرن لە فێرگەی ئەدەب
فێری ببن موڕەتتەب
بڕوانامەش وەربگرن
ئیدی بیانوومەگرن

خولەکانی فێرکاریی کوردی
خوێندن و نووسین
ڕێزمان و زمانەوانی
وەرگێڕان و ڕەخنە و ئەدەب
مامۆستایەتیی زمانی کوردی
ئەدەبیاتی منداڵان

بە دانی بڕوانامە

ناونیشان: بۆکان- شەقامی ئینقلاب- پاساژی شارەداری- کتێبفرۆشی ئەدەب
تەلەفۆن: 04446240372 - 09355910425




https://hottg.com/+BYsp7RPU_QLyFsFXJvI5Mg

http://hottg.com/hidayatazari
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەری!
دەرکەم لێ کەرەوه
بارانێکی لێڵ دەباری
ئیمشەو هاتووم .....
خەمەکانم له باوشتا بتوێنمەوه....


"جەلال_مەلەکشا "
💎ئاغای گۆلدمەن قەولت پێدەدەم تا بیست ساڵی دیکە هیچ کەسێ ناچێ بە شوێن پەڕتووکا، چونکە سەریان بە گوشییەکانیانەوە قاڵ دەبێ....
زەمانێک دێ کە بازاری چاپ و بڵاوکردنەوە گاڵە دەدەن
نەوەکانی ئێمە وەها دەڕوانە پەڕتووک کە هەنوکە ئێمە ئاوا دەڕوانینە کەتیبە و بەردەنووسەکانی میسری. لێت دەپرسن:
بابە گەورە، پەڕتووک خوێندنەوە بە کاری چی دێ؟
تۆش وەڵامیان دەدەیەوە:
لەبۆ بڕینەوەی دارەکان یان خەیاڵ پەروەری... بۆخۆشم ئیتر نازانم....!

📕پەروەندەی بالتیمور
#ژوئل ــ دیکر
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
لێم گەڕێن با بڕۆم
دوورکەومەوە لە خۆم
لەو جوغڕافیایەی پڕ دەرد
لەو کورەیەی
گەر ڕۆژێ هەزار جار
دەمسووتێنێ و
زیندووم دەکاتەوە

لێم گەڕێن با بڕۆم
ئاخ
من غەمی ڕاوەستاوی
سەر لێواری تیژی تیغم
من سینگی هەڵقڵیشاوی مەلم
خاکی سووری
بەرزترین بەرزاییەکانی
کوردستانم ...

لێم گەڕێن، لێم گەڕێن
با زاراوەم
بەزاراوەی
ئازادی گرێ‌دەم
ئەو کاتە با دەرچێ گیانم!

#مەعسوومه_قەنبەری(هامون)۱۴۰۰/۸/۲

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان

ــ❤️❤️❤️❤️❤️


بیلن لە خوەم دۊرا بکەفم
لەی جوغرافی پڕ لە ژانە
لە کۊرەی کە ڕووژێ هزار جار سزنێ و زنێما کەێ
ئاخ...
من خەمین وسامە وەبان لۊ تێخ تێژ
من سینەی دڕیا و تلیشیای یەی باڵندەێگم
من خاک سۊەر ئەو پەڕەی بەرزایی کوردستانم ....
بیلن زاراوەم گریە بیەمە ئازادی
ئەڕا مردن هۊچ وەخت دێر نیەو !

مەسوومە قەنبەری


هەڵگەردان #سادق_جەلیلیان


بگذارید بروم از خودم
از این جغرافیای درد
از کوره ای که روزی هزار بار می سوزاند و زنده ام می کند
آه ...،
من اندوه ایستاده بر لبه ی تیز تیغ
من سینه ی شکافته شده ی یک پرنده
من خاک سرخ اوج گرفته در بلندی های کردستان ...
بگذارید لهجه ام را
به آزادی گره بزنم
برای مردن هیچ وقت دیر نمی شود !

#معصومه_قنبری



@kurdiKERMASHANi20

کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان لێو ڕێژی گەرمی ئەوین و خۆشەویستی بێ
ئەمڕۆسێشەممە
4/گەڵاڕێزانی/2721کوردی
1400/8/4هەتاوی


خەڵک گۆڕاون،
دەورانیش گۆڕاوە!
ئەم ڕۆژانە کاتێک دەستت خستە ناو دەستی کەسێک، ئەبێت دوایی پەنجەکانی دەستت بژمێری
تا دڵنیا بی هەر پێنجیانت وەرگرتۆتەوە..!
🍂بێ هۆ🍃

هەتا ماوم کەسێک نیە گوێ ڕاگرێ بۆ هاوارم
بەڵام کاتێ ئەگەر مردم گۆڵ دێنن بۆ سەر مەزارم

نەمدی جارێ کەسێک بێتوو هەڵگری خەمێکم بێت
هەر هەموو لای خۆم میوانن بۆیە داییم تازیە بارم

خۆزگە هەر منداڵ بومایە نەم دەزانی ناسۆرچیە
ئەمێستا خەم بووتە زەریا شەپۆل ئەدا بۆ کەنارم

کێ وەکو من عومری لاوی چەشنی گەڵا هەڵوەریوە
جەوری ڕۆژگار دەکێشێم لەدەس ژینی پڕئازارم

زۆر لە مێژە پێناکەنم زەردە خەنەم لێ تۆراوە
لەگەڵ خەمدا ڕا هاتووم وەکو ڕەشماڵ و هەوارم

ژینم هێندە ساردو سڕە لە شەختەو بۆراندا دەژیم
لای من زستان نابڕێتەوە بێ هۆ بە تەمای بەهارم

جەلال هێجانانی«بێ خەو»3ی خەزەڵوەری2721کوردی
HTML Embed Code:
2024/06/06 10:28:26
Back to Top