TG Telegram Group Link
Channel: ڕۆڵی🌷ئافرەت🌹لەچاکسازی کۆمەڵگادا
Back to Bottom
🌿ڕەبیعی کوڕی خُثَيم (بەڕەحمەت بێت) :
لەسەر ڕێگا شتە ئازاربەخشەکان وەکو بەردو دار لادەداو دەیفەرموو : ئەمە بۆ دایکم.
(واتە : پاداشتی ئەو کارە چاکە پێشکەش بەدایکم).


سەرچاوە : کتاب الزهد لابن مبارك.
کاتی خۆی :
به‌ده‌گمه‌ن پیاو ورگی هه‌بوو

ژن بێ چه‌قۆ و نه‌شته‌رگه‌ری
كۆرپه‌ی ئه‌بوو
مناڵ شیری دایكی ئه‌خوارد
هه‌ر جوانیش بوو

ژوری نوستن،دانیشتن و میوانیش بوو

کاتی خۆی..
ئافره‌ت له‌ گه‌نجیا
بۆ مناڵ بێ هیوا نه‌بوو
هه‌موو زوو دووگیان ئه‌بوون و
تیایانا هه‌بوو دووانه‌بوو

ئه‌وسا هه‌رچه‌ن گرانی بوو
له‌ش ساغ و سه‌ر سه‌لامه‌ت بوو
شێرپه‌نجه‌ و جه‌ڵده‌ زۆر كه‌م بوو
ده‌ردی گران هه‌ڵامه‌ت بوو

نه‌ ته‌له‌فزیۆن كۆنتڕۆڵ،
نه‌ گسك كاره‌بایی بوو
نه‌ سپلیتی سارد و گه‌رم
هه‌وا هه‌ر هه‌وای خوایی بوو

خواردنیشمان نه‌ چه‌ور و نه‌ سوركراوه‌
هه‌ر گیایی بوو.......

ژيانيكى زؤر ساده
خه ممان هه ر له ياد نه بوو
به كورتى هيچمان نه بوو
به ﻻم ژيانى هه موومان شاهانه بوو ...
🌿هاوسەرێکی باش هەڵبژێرە بۆ کچــــــــەکەت.

عـــــمری کوڕی خطاب(خوا لێی ڕازی بێت)دەفرموێت :-

"کـــــچ بەشوودان بەندکردنە،سەیربکەن بزانن کچەکانتان لای کێ بەند دەکەن ".

🌿زیـــــــدی کوڕی ثابت دەفـــەرموێت :-
هاوسەر لەقورئاندا ســـــــەرۆکە پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە : [وٲلفیا سیدها لدا الباب].

#کتاب _الفروع

واتە: ئافــــــرەت کاتێک هاوســــــــەرگیری دەکات ناتوانێت هیچ کارێک بکات ئیلا بەئیزنی هاوســــــەرەکەی نەبێت ،جا ئەگەر هاوسەرەکەی باشـــبوو ئەوا بەختــــــەوەر دەبێت لەگەڵی وە ئەگەر نا بەپێچـــــــەوانەوە .
ناپیاوێک ئەگێڕێتەوە:

"باوکمم لە خانەی پیران بەجێهێشت، هاتمەوە بە هەمان پاس بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە. هێشتا لە ناو پاسەکە دانیشتبووم، دیمەنێکی منداڵیم هاتەوە یاد.

ئەویش ئەوە بوو شەوێک خەریکی نووسینی وانەیەکم بووم، خەریک بوو تەواوی بکەم، گڵاسێک ئاو ڕژا بەسەر دەفتەرەکەم. منیش تێر گریام چونکە نەمدەتوانی بینووسمەوە. ئەوەندە گریام تا بەسەر دەفتەرەکەم خەوم لێکەوتبوو.

کە خەبەرم بوویەوە، بینیم باوکم هەرچەندە خوێندەواریشی نەبوو، بەڵام دەستی بە نووسینی وانەکەم کردبوو و چۆن من وشەکانم نووسیبوونەوە، بە هەمان شێوە و دەستنووسی خۆی، ویستبووی لاسایی
ئەوەی من بکاتەوە و ئەرکەکەی بۆ تەواوکردبووم.
ئەو هاندانانەی باوکم بوون بە هۆی ئەوەی خوێندن تەواو بکەم و بگەمە خەونەکەی منداڵیم.

بەپەلە لە پاسەکە دابەزیم و ڕۆشتمەوە بۆ لای، بینیم بەکوڵ دەگری و زۆر ناڕەحەتە، لێم پرسی بۆچی دەگریت؟

وتی: بیستم پاسێک وەرگەڕاوە، ترسام ئەو پاسە بێت کە تۆی تیادا گەڕایتەوە.

چەند جار ڕزگارم دەکەیت لە نەهامەتییەکانی ژیان، باوکە!!!؟؟

شەرمەزارم.

وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی
 ئەگەر خودا بمخاتە بەهەشتەوە ... 🥺

- دەچم بۆ لای ئاسیای خێزانی فیرعەون و لێی دەپرسم،
چۆن بەرگەی ئەو هەموو ناڕەحتیەت گرت؟

- دەچم بۆ لای عوسمان و لێی دەپرسم،
چۆن لەیەک ڕکاتدا خەتمێکت کرد؟

- دەچم بۆ لای ئەو ١٠ هاوەڵەی مژدەی بەهەشتیان پێدراوە، لێیان دەپرسم، چۆن خەوتان لێ کەوت کە زانیتان دەچـنە بەهەشتەوە؟

- دەچم بۆ لای بیلال و دەڵێم بانگێکم بۆ بدە،
دەمێکە تامەزرۆم بیسەری بانگدەری پێغەمبەری خودابمﷺ

- دەچم بۆ لای ئیمامی عومەر لێی دەپرسم، چ هەستێکت هەبوو کە بوویتە هاوەڵی پێغەمبەری خوداﷺ، کە پێشتر دوژمنێکی سەرسەختی بووی؟

- دەچمە خزمەتی پێغەمبەری خوداﷺ، لەخزمەتیدا دادەنیشم و زۆر لەگەڵیدا دەدوێم، پێی دەڵێم: ئاواتەخوازبووم لە دونیادا بگەمە خزمەتت، سوپاس بۆ خوا ئەوا هاتمە خزمەتت، داوای لێ دەکەم هەندێ قسەم بۆ بکات...

- دەچم بۆ لای خودا گەر شەرەفی بینینیم پێ ببەخشێت، بەڵام لە شۆکبوونمدا نازانم چی پێ دەڵێم😭🧡

خودایە لەگەڵ خۆشەویستانماندا شادمان بکە بە بەهەشت
مژدە لەو کەسەی کە خاوەن کچە

محمدی کوڕی سلیمان فەرموویەتی : «کوڕ نیعمەتن ، وە کچیش چاکەن ، وە خوای گەورە لێپرسینەوە دەکا لەسەر نیعمەت ، و پاداشت ئەداتەوە لەسەر چاکە »


[ الآداب الشرعية لابن مفلح ٤٥٤]
ئەگەر ئافــرەت کتێبێکی خوێندەوە، وەکو ئەوە وایە کە هاوسەر و منداڵەکانیشی خوێندبێتیانەوە!
ـــ ـــــ ــــــ ــــــ ـــــــ ــــــــ ـــــــــ ـــــــــ
إذا قرأت المرأةُ كتاباً، فكأنَّ زوجَها قرأهُ والأولاد.

#ابن_حزم_الأندلسي
#اقرأ
لە حەقی خۆتان خۆش بن لەبەر اللە ...

أبو علي الحسين کوڕی عبد الله الخرقي دەڵیت :
شەویک لەگەڵ أحمد بن حنبل مامەوە بینیم کە بەس دەگری
بەیانی ووتم ئەی باوکی عبدﷲ بۆ چی حاڵت ئاوا بوو شەو ؟

فەرمووی : بیری جەڵد لیدانەکەی ‌معتصم دەڪردەوە کە لە زیندان زیاتر لە ٣٠٠ جەڵدم لیدرا بە ناحەق و ئەمڕۆ لە ووانە ووتنەوەڪەم ئەم ئایەتەم دەخویند : {وجزاء سيئةٍ سيئةٌ مثلها ‌فمن ‌عفا وأصلح فأجره على الله}،

بۆیە سوجدەم برد و لە  سوجدەکە لێی خۆش بووم .

📖: مناقب الإمام أحمد - لابن الجوزي (467).


#لێبوردەیی 😊
آبو ئیسحاق رحمة اللە دەفەرمووێت.

نوێژەکانم وەکو خۆۍ نەماوە پیر بوومە ، ئێستا هەڵ دەستم بۆ نوێژ تەنها {البقرە و أل عمران} دەخوێنم لەوە زیاتر ناتوانم .

ئەبێ ئێمە چی بلێین....!!؛🥺
یا مقلب القلوب ثبت قلوبنا علۍ طاعتك.
موسى عليه السلام وتی بە خضر:

ئامۆژگاریم بکە، فەرمووی: هیچ کەس بە تاوانەکانی عەیبدار مەکە
کاتێک هەواڵی مردنی خالیدی کوڕی وەلید، گەیشتە مەدینە و عومەری کوڕی خطاب بیستیی، دانیشت زۆر گریا و وتی:

« هەموویان ڕۆشتن و بەتەنیا جێیان هێشتم."

دابڕانی خۆشەویستان، تامی شیرینیی ژیان ناهێڵێت
Forwarded from ئیسلام ژیانە🤍🦋 (🤎)
یەکەم کتێبمان ئەم کتێبە دەبێت بۆخوێندنەوە💙🖐🏻

خانمان داخڵی گرووپ بن بەهیوای سود بو هەموو لایەک 🫶🏻


https://hottg.com/+Mcmy310P2Bc5NzNi
چۆنێتێ‌ نوێژی جەژن
نوێژی جەژن بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە :
یەكەم : بریتیەلە دوو ڕكات ، لەبەر ڕیوایەتی ئیمامی ( عمر ) رضي الله عنه : نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ونوێژی قوربان دوو ڕكاتە ونوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە ، تەواون بە بێ‌ كورت كردنەوە لەسەر زمانی محمد صلى الله عليه وسلم .
دووەم : یەكەم ڕكات دەست پێ‌ دەكرێت وەكو هەموو نوێژەكان بە الله اكبری ( تكبیرە الإحرام ) پاشان حەوت الله أكبر ( تكبیرە ) ی تێدا دەكرێت، لە ڕكاتی دووەمیشدا پێنچ ( تكبیرە ) ی تێدا دەكرێت جگە لە ( تكبیرە )ی دەرچوون بۆ ڕكوع وسجود وهەڵسانەوە .
لە خاتوو عائیشەوە ( خوای لێ‌ ڕازی بێت ) كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەنوێژی جەژنی ڕەمەزان وقوربان حەوت ( تكبیرە ) ی كردووە لە ڕكاتی یەكەم ، وە لە ڕكاتی دووەمدا پێنچ ( تكبیرە ) ی دەكرد جگە لە ( تكبیرە ) كانی تر .
سێ‌ یەم : بە( صەحیحی ) نەهاتووە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم كەوا لەگەڵ ( تەكبیرەكانی ) نوێژی جەژن دەستی بەرز كردبێتەوە .
ئیمامی ( البغوی ) دەفەرمووێت : ئەمە ووتەی زۆربەی زانایانە لە صەحابەو پاش ئەوان رضي الله عنهم كە لە ڕكاتی یەكەم حەوت ( تكبیرە ) جگە لە ( تكبیرە ) ی دەست كردن بە نوێژ، وەلە ڕكاتی دووەم پێنچ ( تكبیرە ) جگە لە ( تكبیرە ) ی هەستانی پێش خوێندنی فاتحە .
  چواره‌م: كە( تكبیرە ) كانی تەواو دەكرد دەستی بەخوێندنەوەی فاتیحە و پاشان [ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ] ی لەڕكاتێكدا دەخوێندو لەڕكاتەكەی تردا [اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ] دەخوێند. وە هەندێ‌ جاریش [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى]و[هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] ی دەخوێند .
«تَــــــــقَبَّلَ اللهُ مِــــنّا وَمِنْکُم»
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت
خودای گەورە عیبادەتی ئێمە و ئێوەش قبوڵ بڪات.🤍🎉

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە جەژنە پیرۆزەی خۆمان ئاراستەی گشت موسڵمانای جیهان دەکەین و بەتایبەت موسڵمانانی کوردستان هەر لە جەژن و خۆشیدابن و خوای پەروەردگار ئەم جەژنە بکاتە هەوێنی برایەتی و تەبایی و ئارامی و ڕۆزی زیاتر بۆ هەموو لایەك

خوای گەورە پەرستش و عیبادەت لە ئێمە و ئێوەش وەربگرێت 🤲🤲
#بزانە
خۆشتر لە هەموو خۆشیەکانی بەهەشت کە خوای گەورە پێانی بدات بینینی خوای گەورەیە مەزنترین و بەنرختر لە هەموو شتە بە نرخەکانی دنیا کە خوای گەورە پێمانی بدات ئیمانە
شیخ الاسلام ئیبن تەیمیە.
قال أبو سليمان الدارني لَوْ أنَّ الدُّنْيَا كُلَّهَا لِي فَجَعَلْتُهَا فِي فم أخ من إخواني لاستقللتها له.

أبو سليمان الدارني دەڵێت:
ئەگەر هەموو دنیا هی من بێت و بیکەمە پارویەک بۆ موسڵمانێک بەکەمێ دەزانم بۆی. 
- موسڵمان شایستەی هەموو باشەیەکە -
🔸ماڵێکی بچووك لەگەڵ خێزانێکی لەخواترس باشترە لەماڵێکی گەورەو خێزانێکی خراپ !

🌸خۆشبەختی هەرچەند پارەی بۆ سەرف بکەی ناتوانی بیکڕی تەنها بە #خێزانێکی ساڵحە نەبێت.
سزا بە ئەندازەی تاوانە ، (تاوانی دڵ یان تاوانی کۆڵ)
ــــــــــــــــــ
لە کلتوری خێڵدا ئەوانەی (پەیوەندی خوێن) دەیان بەستێتەوە بەیەکتریەوە هەموویان باجی یەکتری دەدەن گەرچی هیچ پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتیشیان نەبێت،

یەکێک لە پرەنسیپەکانی سزا ئەوەیە کە دەبێت (سزا تاکە کەسی بێت و نابێت جەماعی بێت) واتا نابێت (کەس بەئاگری کەسێکی ترەوە بسوتێت)
کابرا خەلەو خەرمانی سوتاندووە براکەی بۆ بکوژرێ ؟ خوشکەکەی ناگونجێ لەگەڵ زاواکەی ، باوکە بەدبەختەکەی بۆ بکوژرێت ؟

کابرا ژنی هەڵگرتووە مامی بۆ بکوژرێ ؟
بە ئوتومبێل لە زەلامێکی داوە باوکی بۆ ئەبێت خۆی بشارێتەوە ؟
کچێک یان کوڕێک لە خێزانێکدا (تاوانێک)یان ئەنجام داوە بۆ ئەبێت هەموو تایەفە و خێزانەکە بە ئاگری ئەو بسوتێت ؟ دەیان کچ ئەزانم پرچی سپیان هۆنیوەتەوە کەسێک لەدەرگایان نادات بەهۆی خراپی باوک و براکانیان ،
..............
برادەرێک ووتی تازە گەشتبووینە ئوسترالیا لەگەڵ کابرایەکی ئوستورالی دەعممان کرد ، ووتی هەر دابەزین بەخوشک و دایکیدا هاتینە خوارەوە کابرای ئوستورالی بە ئەعصابێکی ساردەوە ڕووی تێکردین و ووتی (بەڕێزان ئایا ئێوە خۆتان کێشاوە بە ئوتومبێلەکەمدا یان خۆتان کێشاوە بە خوشک و دایکمدا؟؟)
زەلامێک شتێکی نووسیوە بۆ ئەبێت جنێو بەخوشک و دایکێکی داماوی بدرێت کە ئاگایان لەهیچ شتێک نیە .

خۆ ئەگەر هەر وویستان کەسێک سزا بدەن نابێت زیادە رەوی تیا بکەن ، دەبێت بە ئەندازەی ئەو تاوانەی کردوویەتی سزای بدەن ، سزادانیش جگە لەوەی ئیشی (خودا و دادگا و داواکاری گشتی)یە ، ئیشی هەموو کەسێک نیە

ئەها ئیمامی عەلی چەند جوان دەفەرموێت:-

(سزا بە ئەندازەی تاوانە نەزیاتر و نەکەمتر، خۆ ئەگەر توانیتان ببورن ئەوا زۆر باشتر)

ئەگەر کەسێک کۆمێنتێکی نوسیوە و نیگەرانی کردوویت ، تۆش تەنها کۆمێنتێکی بۆ بنووسە نەک مەقالەیەک ، کەسێک جنیوی داوە تەنها جنیوەکەی پێبدەرەوە ، کەسێک یەکجار پەلاماری داویت تۆش تەنها یەکجار پەلاماری بدە ، نەک هەموو ڕۆژێک وەرەقەیەکی ئەیفۆری لەسەر بنووسی ، کەسێک عاجزی بووە لەگەڵتا تۆش تەنها عاجزبە لێی نەک لە هەموو شوێنێک تۆمەتی بۆ هەڵبەستیت و قسە بخەیتە دوای ، بەڵام خۆ ئەگەر بتوانیت لەهەموو ئەو شتانە چاو پۆشی بکەیت و بیبوریت ئەوا باشتر.

لە راستیدا لە یاسای دنیایشدا وایە زۆرینەی جار دوو سزا لە یەک کاتدا جێ بەجی ناکرێت

( إن ربك هو أعلم بمن ضل عن سبيله وهو أعلم بالمهتدين )

تەنها خودا دەزانێت کێ هیدایەت وەر دەگرێ و کێ باشە و کێ خراپە ،
دادگا بۆ هیچ کەسێک دامەنێن ، ئەگەر ناجار بوون کەسێک دادگایی بکەن نابێت زیادەڕەوی بکەن لە سزادا ، چونکە زیادە ڕەوی کردن لە سزادا بۆ خۆی تاوانە ، تۆمەت و شەرە جنێو و ئەکاونتی فەیک و کۆمێنتی ناشیرین و قسە وتن بە ورد و درشتی یەکتری تاوانە
................................

(هرکە نصیحت خوداری می کند
او خود بە نصیحت گری محتاج است )

هەر کەسێک بە خۆ پەسەندی ئامۆژگاری خەڵک بکات و هەڵە بۆ خەڵک راست بکاتەوە ، لە راستیدا خۆی پێویستی بە ئامۆژگاری و ڕاستکردنەوە هەیە
.......
ئەڵێن دوو فەقێ ویستیان لە ئاوێک بپەڕنەوە ، ژنێکی بەتەمەنی نەخۆش نەی ئەوێرا بپەرێتەوە داوای یارمەتی لێکردن کە بەڵکو ئەویش بیپەڕێننەوە ، یەکێک لە فەقێکان ، ئافرەتەکەی خستە سەرشانی و لە ئاوەکە پەڕاندیەوە ، بەڵام پاش بڕینی چەند کیلۆمەترێک لە ڕۆیشتن ، فەقێکەی تریان وتی نە ئەبوایە ئەو کارەت بکردایە چونکە لە ڕوی شەرعەوە جائیز نەبوو ، فەقێی یەکەم وتی
(من سەعاتێکە ئەو ژنەم لە کۆڵم داگرتووە بەڵام تۆ هێشتا هەروا بە کۆڵتەوە)

من هەلەیەکم خستە سەرشانی خۆم بەڵام تۆ وا هەر لە دڵتا ئەتلێتەوە

نوقتە سەری دێڕ ....
.......................................
زەمەنێک ، تەمەنێک ، ئەزمونێکی زۆر بە سەر بابەتێکدا تێپەڕیوە و کەچی ئێمە هێشتا هەر لە دڵمان دەرناچێت ، سزا بە ئەندازەی تاوانە ،
داگرتنی بار لەسەر شان ئاسانترە لە داگرتنی بار لەسەر دڵ
دونیا بدەن بەکۆڵتاندا ، بەڵام گەردێک مەدەن بەسەر دڵتاندا
لاشە پاک دەبێتەوە بەڵام دڵ نا ، کاری دڵ زەخمە ، زەحمەتە ، ئابروبەرە ، ئازاردەرە ، بکوژی خۆمانە پێش ئەوانی تر.
تایبەت بە دایک و باوکان

منداڵەکە، سەعات ۷ لە خەو هەستا،
دایکیی خەبەر کردەوە، بەڵام دایکی هەڵنەسا.
کەمێک گریا و وتی: "دایکە، برسیمە."
دایکی هاوارێکی بەسەریدا کرد و وتی: "ئێستا و نان ؟؟!! بڕۆ بخەوە."
منداڵەکەش، لە هاوارەکەی دایکی ترسا و ڕای کرد.

تەلەفزیۆنەکەی داگیرساند... تۆزێک دانیشت... بەڵام برسێتی زۆری پێ هێنا، ڕۆشتە مەتبەخەکەیان شتێک بخوا.
سەلاجەکەی کردەوە و ویستی شتێک داگرێت بیخوات، بەڵام، بەباشی دەستی پێی نەگەیشت و هەندێک خواردن بەدەستیەوە هاتن و هەمووی ڕژا.

دایکی، لە دەنگی کەوتن و ڕژانی خواردنەکان لە خەو هەستا و بەپەلە هات بۆ لای منداڵەکە. قەمیسی منداڵەکەی ڕاکێشا و هەندێکی لێ دا و بەهاوارە وتی: "بۆ قسەت نەکرد بڵێی برسیمە تا تۆزێک دەردت بۆ ئامادە بکەم؟؟"
منداڵەکە دیسان بەترسەوە ڕای کرد.نە هیچی خوارد، نەهیچی وت.
                               ***
کاتژمێر ۱۲ ی نیوەڕۆ

دایکەکە خواردنی ئامادە کرد، منداڵەکەش لەتاو برسێتی، بەپەلە نانی دەخوار، جلوبەرگەکەی پیس کرد.
دایکی بینی، دیسان بەهاوارەوە وتی: "تۆ هەر گێلیت و نازانیت نان بخۆیت. سەیری کوڕەکەی خاڵۆت بکە چەن پاک و خاوێنە و لە تۆش عاقڵترە."
چاوەکانی منداڵەکە، پڕ بوون لە فرمێسک، نانەکەی تەواو نەکرد و ڕۆشتە ژوورێک، بەگریانەوە دانیشت.

                                 ***

کاتژمێر ۳ ی دوانیوەڕۆ

باوکی لە کار هاتەوە.
منداڵەکە، زۆر دڵخۆش بوو.
بەڕووخۆشییەوە ڕای کرد بۆ لای باوکی، باسی منداڵی دراوسێکەیان و ئەو فیلمکارتۆنەی کە لە تەلەفزیۆن بینیویەتی، باسی بکات، باوکی لەسەر پشت ڕاکشا و منداڵەکەش وتی: "باوکە! باوکە! بۆچی وەڵامم نادەیتەوە؟؟
باوکی، بەهێواشی پاڵی پێوە نا و منداڵەۆەی دروو خستەوە و خۆی خەوت.

کاتژمێر ٥ ی ئێوارە
هاوڕێکانی دایکی هاتن بۆ ماڵیان. کاتێک منداڵەکە ویستی بچێتە ژووری میوان، دایکی باڵی ڕاکێشا و وتی: "نەچیتە لایان. بڕۆ سەیری تەلەفزیۆن بکە، یان بڕۆ لای هاوڕێکانت."

                                ***
کاتژمێر ٨ ی شەو

منداڵەکە بە جلی پیسەوە و بەگریانەوە هاتەوە ماڵەوە.
دایکی بینیی، هاواری کردەوە بەسەریدا و وتی: "ئەی بەخێر نەیەیتەوە هەی گەمژەی پیس و پۆخڵ. ئەمە چییە جلەکانت؟"
ویستی شکاتی ئەحمەد ی دراوسێیان بکات و بڵێ قسەشی پێ وتووم، بەڵام دایکی لێی دا، پێش ئەوەی قسەکانی بکات.

دوای میوانەکان، هەموویان کۆ بوونەوە و ویستی لای باوکی باسی منداڵی دراوسێکەیان بکات کە لێی داوە، بەڵام باوکی وتی: " بە خوا من هیلاکم و تاقەتی شکاتی تۆم نییە. وازم لێ بێنە."

                                ***
کاتژمێر ۱۰ ی شەو

بەدیار یارییەکانییەوە خەوی لێ کەوت.
دایکی هات ماچبارانی کرد و هەڵی گرت بۆ ناو جێگەی خەوەکەی و وتی: "خۆشمدەوێی، جوانترین منداڵی جیهان."
  
                                ***
پرسیارە گرنگەکە ئەمەیە
ئایا ئەمە پەروەردەکردنە؟؟
تا کەی ئەم هەڵانە دووبارە بکرێنەوە؟
تا کەی منداڵەکانمان بەم ئیهمالییەی ئێمەوە، گەورە بن؟
ئەی سوودی ئەو لێکۆڵینەوە و پەروەردەکاران و ڕاوێژکاران چیین؟

و.خالید قوبادی
HTML Embed Code:
2024/06/06 20:23:32
Back to Top