TG Telegram Group Link
Channel: [ ڕێگای بـەهـەشــت ]
Back to Bottom
Noor-Book.com خلاصة تعظيم العلم 2 .pdf
1.2 MB
پوختەی بەگەورە دانانی علم

نوسینی: دکتۆر شێخ صاڵح بن حمد العصیمی _ خوای گەورە بیپارێزێت ـ

بەپشتیوانی خوا کوردیەکەشی بەردەست دەبێت
خوای گەورە بڵاوکردنەوەی ئاسان بکات
#ڕێگای_بەهەشت
زانستی شەرعی باخچەی پیاوچاکانە و بیلبیلەی چاوی خواپەرستانە و تێشوی تەقوادارانە بۆ گەشتن بەبەهەشتی پڕنازو نیعمەت .
#ڕێگای_بەهەشت 📚
لەنیشانەکانی قبوڵبوونی مانگی ڕەمەزان📚


شێخ ساڵح فوزان ـ خوا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:

لەنیشانەکانی قبوڵبوونی مانگی ڕەمەزان، ئەوەیە حاڵی موسڵمان باشتربێت لە پێشتر، چونکە چاکە چاکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت وە کردەوەی چاک بانگت دەکات بۆ ئەنجامدانی کردەوەی چاک بەدوایدا، ڕەمەزان موسڵمان ڕادەهێنێت لەسەر ئەنجامدانی کردەوەی چاکە و پەروەردەی دەکات لەسەر تاعەت و عیبادەت، چونکە ئەو کەسە بەردەوام دەبێت لەسەر عیبادەت بۆ خوا وچێژی لێدەبینێت، بەدڵنیایەوە دەرگای ئەنجامدانی کردەوەی چاکە بۆ کەسی باوەڕدار کراوەیە لەسەرتاپای شەو ڕۆژدا لەهەموو ساڵێکدا، جا ویستت شەونوێژ بکەیت ئەوا شەونوێژ لەدیندا هەیە لەهەموو ساڵێکدا، بەپێی ئەوەی بۆت ئاسانە و پارێزگاری لێبکەیت و لەسەری بەردەوام بیت وە ئەگەر دەتەوێت بەڕۆژووبیت لەدیندا هەیە لەهەموو ساڵەکەدا لە چەند ڕۆژێکی دیاریکراودا سوننەت ڕوونی کردووەتەوە، جا پارێزگاری لێبکە وە ئەگەر ویستت قورئان بخوێنیتەوە ئەوا خوێندنەوەی قورئان ئاسانە لەهەموو کاتێکدا، خوای گەورە دەفەرموێت:

وە ئێمە بـە دڵنیـایی قـورئانمان ئـاسـان كـردووە بۆ زیكـر و یـادكـردن و پـەندو ئامۆژگارى وەرگرتن، ئایا كەس هەیە پەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرێ و لە تاوان خۆى پێ بپارێزێت .
جا بەردەوام بە لەسەر خوێندنەوەی قورئان ئەوە پەتی بەهێزی ڕزگاربوونی خودای گەورەیە توند بیگرە،  خوای گەورە دەفەرموێت: وە ئێوە هەمووتان توند دەستبگرن بەپەت و حەبلی خودای گەورەوە واتە: بەدینی خواو بە ئیسلام و بەقورئان، بەڵام ئێوە تەفرەقە مەکەن و پارچە پارچە و بەش بەش و پەرتەوازە مەبن.
بەهەمان شێوە هەرکەسێک ڕاهاتبوو لەمانگی ڕەمەزان پەیوەستبێت بەمزگەوتەکانەوە، ئەوا مزگەوتەکان لەهەموو ساڵێکدا کراوەیە سوپاس بۆ خوا   بەهەردوو دەرگاکەیەوە، وە ئامادەکراوە بۆ دانیشتن و بۆنوێژکردن تێیدا و زیکرکردن تێیدا بەتایبەت پارێزگاریکردن لە هەرپێنج نوێژە فەرزەکە تێیدا، خوای گەورە دەفەرموێت:
لە ماڵانێك كە مزگەوتەكانى ماڵی خواى گەورەن، خوای گەورە ئیزنی داوەو فەرمانى كردووە كە بەرزو بڵند بێت و قسەو كردەوەى ناشیاو و كڕین و فرۆشتن و بانگ كردن بۆ شتى ون بووى تێدا نەكرێت، یاخود دروست كردنەكەی بەرزو بڵند بگیرێ لە پیسی و پاك رابگیرێت و بۆنخۆش بكرێت وە ناوی خوای گەورەی تیا بهێنرێت بە بانگدان و نوێژ كردن و زیكرو قورئان خوێندن سەرەتای ڕۆژو كۆتایی ڕۆژ تەسبیحاتی خوای گەورەی تیادا بكرێت وە نوێژی تیادا بكرێ و عیبادەتی خوای گەورەی تیادا بكرێ .

من مواعظ الشیخ صالح فوزان
( علامة قبول شهر الرمضان علی العبد )
۲۰۲٤/٤/۱۸
#ڕێگای_بەهەشت
WOMENOMA7_ALUKAHNET.PDF
29.9 MB
ئەم کتێبە گەوهەر ئاسایە بخوێننەوە ئەی ئافرەتە داعیەکان .

بەڕاستی ئەوەنە گرنگ و پڕ فائیدەیە وەسف ناکرێت …


کتێبی : دور المرأة في بناء الامة
د. محمد بن لطفي الصباغ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمە ئەو دوعایەیە کە گەنج پێویستی پێیەتی

بۆ کارو پیشەو زەواجیش
شێخ عبدالرزاق البدر ـ خوای گەورە بیپارێزێت ـ
📚 #ڕێگای_بەهەشت
📚
تەنها ڕەزامەندی پەروەردگارت لا گرنگ بێت 🫀

قال ‏ابن القيِّم ـ رحمه الله ـ :

اللَّهمَّ اجعلني أحبُّك بقلبي كلّه ،  وأرضيك بجهدي كلَّه ، اللّّهمَّ اجعل حبِّي كلَّه لك ، وسعيي كلَّه في مرضاتك .

ئیبن و قەیم ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:

ئەی پەروەردگارا وام لێبکە بەهەموو دڵێکەوە خۆشت بوێــم، وە ڕازیت بکەم بەهەموو هەوڵ و کۆششێکمەوە، ئەی پەروەردگارا وا بکە هەموو خۆشەویستیەکم بۆ تۆبی، وە هەموو کارو هەوڵدانێکم بۆ ڕەزامەندی تۆبێت. 💦

📚روضة المحبِّين ٤١٨ .
#ڕێگای_بەهەشت
قال العلامَة الوادِعي رحمه الله :

اللهُ أنعـمَ عَليـك بِعقـل
لَكن ...
لا لِتُعارض بهِ الكِتاب والسُّنة
بَل لتَفهــم بهِ الكِتاب والسُّنة.


زانای پایەبەرز ـ شێخ موقبلی وادعی ـ ڕەحمەتی خودی گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:
خوای گەورە عەقڵی پێداویت، بەڵام بۆ ئەوە نا بەرپەرچی قورئان و سوننەت بدەیتەوە، بەڵکو بۆ ئەوە پێیداویت پێی تێبگەیت لە قورئان و سوننەت.

📚 إجَابة السَّائل ⁅ ٣٦٨ ⁆
#ڕێگای_بەهەشت
خولی (ئیبن حەجر) پێشهاتێکی ناوازە و دانیشتنێکی شافعیانە لە خولی پێشەوا ئیبن حەجەردا بۆ شیکردنەوەی پەرتووکی مختصر الترغيب والترهيب بە پوختەی پێشەوا ئیبن حەجەر بە ڕاڤەی بەڕێز دکتۆر( عبداللطيف أحمد ) خوای گەورە بیپارێزێت
شەوانی 5 شەممە لەسەر هەینی دوای نوێژی عیشا
لە سلێمانی مزگەوتی بەهەشت
لە بەرواری 2024/4/25
1445/10/16 کۆچی دەست پێدەکات

سۆشیاڵ میدیای فەرمی د. عبداللطیف أحمد الأمین
https://linktr.ee/drabdullatifalamin
••

"إِنَّ أنقَىٰ النَّاسِ عُقُولًا قُرَّاء القُرآنِ"

بەڕاستی پاکترینی ئەقڵەکان ئەقڵی ئەوکەسانەیە کە قورئان خوێنن.

•عبدالملك بن عُمير.
#ڕێگای_بەهەشت 🍃
[ ئیماندار دەبێت سوود بەخش بێت ]

«ئیماندار دەبێت بۆ هەموو شتێک سوود بەخش بێت بۆ کەسانی تر بەتایبەت بۆ نزیکەکانی، یەکێک لەسیفاتی ئەو کەسانەیە کە مۆفەقن، بۆیە هەوڵبدەن کەسانی سوود بەخش بن سوودی بۆ تەواوی ژیانتان دەبێت».

پـێـشـیـن | Peshin
وێنەی جلوبەرگی ئافرەتە کۆرییەکان (jang-ot) ئەوانەی لە خانەوادە نەجیبزادەکان بوون .
ئافرەتە کۆرییەکان ئەگەر لە خانەوادەیەکی شەریف و ناودار بوایەن ئەوا خۆیان بە تەواوەتی دادەپۆشی، وەک ئاماژەیەک بۆ پایەبەرزیان، خەڵکیش جیاواز مامەڵەی لەگەڵ دەکردن.
خۆی لە ڕاستیدا هەر لە کۆریا نا، بەڵکو لە سەرجەم شارستانیەتەکانی کۆن هەر هەموویان تێیدا ئافرەتانی خانەوادە نەبیلەکان خۆیان داداپۆشی.
بەڵام کەنیزەکەکان بۆیان نەبوو بەو شێوازە بکەن.

تایبەت بە پەیجی مامۆستا علی خان
[ ئەگەر ماسی بێ ئاو بێت دەمرێت ]

قال شيخ الإسلام ابن تيمية -رحمه الله-:

«الذكر للقلب مثل الماء للسمك؛ فكيف
يكون حال السمك إذا فارق الماء ؟!».

واته : زیکری خوا بۆ دڵ وەکو ئاو وایە بۆ
ماسی؛ حاڵی ماسی چۆن دەبێت ئەگەر
لەئاو جیا بێتەوە ؟!.

📚[ الوابل الصيب، صـ ٨٥ ]
#منقول_من
#قناة_فوائد_الٲثَریــــــــة
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆڵەکەم ئامۆژگاری قبوڵ بکە

لەوەفاداریت بۆ مامۆستاکەت ئەوەیە دوعای خێری بۆ بکەیت، چونکە بەهیچ پاداشتی مامۆستا نادرێتەوە تەنها بەدوعا نەبێت، ئامنیش وا دەڵێم خوایە مامۆستاکەم بپارێزەو مۆفەقی بکە.

#ڕێگای_بەهەشت
- سَفرُ الدُّنيا يُقطَع بسيرِ الأبدَان، وسفرُ الآخِرة يُقطَع بسيرِ القُلوب.

گەشتی دونیا دەیگرێتەبەر بەجەستە، گەشتی دواڕۆژیش دەگیرێتەبەر بەدڵەکان.

📚[لطائف المعارف (ص/439) لابن رجب]

#ڕێگای_بەهەشت
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
[ ڕێگای بـەهـەشــت ]
ناوی هەندێک کتێبی گرنگ بۆ گەنجان
جزاک الله خیرا مامۆستامان
لەوانە باسی تەفسیری سەعدی کرا
کەزۆر بە پێزە بەڕاستی دڵ بەلای خۆی ڕادەکێشێت وەکو موگناتیس تەفسیرێکی ئاسانە بەفەزڵی خوا
" من أكرمك فأكرمه ، ومن استخف بك ، فأكرم نفسك عنه ".

هەرکەسێک ڕێزی لێگرتی ڕێزی لێبگرە، وە هەرکەسێک پێتی نەزانی و بەکەمەوە تەماشای کردیت، ئەوا ڕێزی خۆت بگرە لە بەرامبەری .

📚- روضة العقلاء 213 .
#ڕێگای_بەهەشت 💐
وراء هذا الكيس المتهالك فاكهة لذيذة .
كذلك بعض الأشخاص وراء ملابسهم البالية قلوب من ذهب  .

لە پشتی ئەم فەردە دڕاوە میوەی خۆش و بەلەزەت هەیە، بەهەمان شێوە هەندێک کەس لە پشتی جلە دڕاو کۆنەکانیانەوە دڵانێکیان هەیە وەکو زێڕە
#ڕێگای_بەهەشت 📚
HTML Embed Code:
2024/04/29 01:14:58
Back to Top