TG Telegram Group Link
Channel: Rebar Ibrahim
Back to Bottom
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بینێرە بۆ زۆرترین ھاوڕێت 🤲🏼
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بینێرە بۆ براکەت یان تاگی بکە 🤍
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لەگەڵای درەختێکم پرسی لە بەهارا ؛
ووتم ڕەنگێکی تەواو گەشاوە و جوانت هەیە ، ئەبینت ڕەگ و قەدی درەختەکە چۆن بۆ تۆ لەخزمەتن ، پێی ووتم خۆشەویستی ئەوان بۆ من کاتییە ، ووتم چۆن تێ نەگەشتم !!
ووتی تۆ وەرە و لە پایزدا سەرێکم لێ بدەرەوە ، ڕەنگم تەواو زەرد ئەبێت و پیر و بێ هێزم ئەکات و ئەم کاتە قوربانی یەک ڕەشە با و بۆ ئەبەد من لەبیر ئەکات ، لەکاتێکدا من لەگەڵ هەر شنەی بایەکدا بۆی ئەکەومە سەما ، ئیتر تێگەیشتم کە ئەکرێت دانە بەدانەی شتەکانی سەر زەوی کاتی بێت تەنانەت جوانی و خۆشەویستیش..

| ژین
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
 {وێڵیان بکە}
ئەسڵەن بیر لەوانەش مەکەوە کە نرخت نازانن ، ونبوونێک دوو شت ئەگەڕێنێتەوە جێگای خۆی (نرخی تۆ , ئەوان بۆ شوێنی خۆیان).
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئومێد ئەکەم شوێنەوارێکی جوان ؛
لەژیانی ھەموواندا جێ بھێڵم ، کاتێ کەسێ یادم ئەکاتەوە بڵێت کەسێک بەژیانمدا تێپەڕی بە وشەکانی ئازاری نەدەدام ، گاڵتەی بەخەمەکانم نەدەھات و بەتەنھا لەنیوە ڕێدا جێی نەھێشتم ، ھەرکاتێ دوونیا زۆری بۆ بھێنامایە ئەو چاوەڕێم بوو ھەمیشە ئامادەبوو بۆ یارمەتیدانم..
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ساردبوونەوە و نەمانی خولیا و ئارەزووت لەشتێک یان کەسێک و پەیوەندیەک بەهۆی ئەوە نییە کە ناتەوێت و ئاساییە لەدەستی بدەیت ، هەندێ جار ئینسان زۆر هەوڵ دەدات زۆر ڕێگا دەگرێتە بەر ، ئازاری زۆر ئەبینێت بەڵام ئەنجام نابینێت ، هەموو ئەمانە کەسێک دروست ئەکات کە سارد ئەبێتەوە بەرامبەر هەوڵدانی هەرچەندە ئەشتوانێت هەوڵ بدات بەڵام چیتر نایەوێت و دڵ گەرمی جارانی بۆی نامێنێت..

وەک مەحمود دەروێش دەڵێت :
"لەژیانتدا جارێک هەیە بەپەرۆشەوە هەوڵ ئەدەیت لەدوای ئەوە سارد ئەبیتەوە بەرامبەر هەموو شتەکان"
IMG_3858.MOV
33.9 MB
زۆر دەمێکە ئەڵێن دوونیا دەوران دەورانە سەرنج بە تەنانەت ئەو بارانەی ئەبارێت دووبارە لە ڕووبارەکان ئەبێتەوە باران ، بۆیە ئاگاتان لەو ڕەفتارانە بێت ئەیکەن چونکە ڕۆژانێک بەرامبەرتان ئەکرێتەوە..

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
IMG_3917.MOV
40.1 MB
زەمەن بەئارامی تێدەپەڕێت ئێمەش بەخێرایی ئەبین بەیادەوەری ، ھەندێک ڕۆژ و بەروار ھەیە مرۆڤ ھەرگیز ناتوانێت لەبیریان بکات و لەدڵ و دەروونی دەربکات بەڵکو یادی ئەو ڕۆژانە ئەکات و لەگەڵیان ئەژیت ، بیریان ئەکات و ئەیەوێت بگەڕێتەوە ئەو ڕۆژانە بەڵام کاتێک بەئاگا دێتەوە ئەبینێت خۆری ئەو ڕۆژانە ئاوا بووە و تاریکی سەراپا ئەگرێت و ئەستەمە چاوی بەسپێدەیەکی تر بکەوێت ، وتنەکانمان گوێگرتن و بێدەنگیمان ، پێکەنین و گریانمان ، ھێمنی و توڕەبوونمان لەنێو تەپوتۆزی ئەوانی تردا وون ئەبن ، ئەوەی ئەمێنێتەوە تەنھا ئەو حەقیقەت و جوانییە نەمرەیە کە لەنێو قوڵایی ڕۆحی ھەمووماندا بەھێمنی ڕاشکاوە ، ئەوەی ئەمێنێتەوە و ئەیباتەوە وەفا و جوانی و خۆشەویستییە..
IMG_4010.MOV
51.7 MB
بەھەموو ھێزی ڕۆح و دەروونتانەوە ؛
چاو بۆ لایەنە باشەکانی ژیانتان بڕوانن ، ئێمە لەبەھاری تەمەنمان داین بۆ ئەبێ لەخۆمانی بکەین بە پایز..

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆڵگێران ئەبێت ئاوا بێت..
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژێک لەڕۆژان سوپاسگوزار ئەبیت ؛
بۆ هەموو ئەوەی پێیدا تێپەڕ ئەبیت ، نازانم کەی؟ لەکوێ؟ بەڵام دڵنیام ژیان بەیەک شێوە نامێنێتەوە ، ئەوساتەی چاوپێکەوتنێک دووری چەند ساڵ لەبیر ئەباتەوە یان ئەو ماڵئاواییەی وات لێ ئەکات هەست بکەیت هیچ کات خۆشیت نەبینیەوە لەژیانتا ، من باس لەو سیناریۆ غەمگینە ئەکەم کە هەمیشە لەمێشکتدا بووە بەڵام ئەشزانم لەکۆتایی تونێلەکە هەر ڕووناکی بەدیار ئەکەوێت گەر درەنگیش بەچاوت بگات..
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ژیان تێدەپەڕێ ، خەم بخۆیت تێدەپەڕێ ؛
دڵخۆشیش بیت هەر تێدەپەڕێ ، ژیان مەکە بەمردویی ڕێگە مەدە بەرلەوەی مردنی ڕاستی ببینیت لەنێو ژیاندا بمریت ، بەوەی هەیە دڵخۆشبە و ژیانی لێ دروست بکە ، هێندە چاوت لە نەبوونەکان نەبێت کە ئاگات لە ژیانی ئێستات نەمێنێت...

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕەنگە یەکێک لە ھەرە شتە باشەکان ؛
کە ئینسان بۆ خۆی بکات ئەوە بێت کە دوای ھەڵبژاردنە ھەڵەکانی دوای متمانە پێکردنە بەپەلەکانی دوای ئازاردانی ڕۆحی بۆ شتانێکی بێ کەڵک لەخۆی خۆش بێت و خۆشەویستی بۆ خۆی کەم نەکات ، تۆ ئەبێت لە هەموو بارودۆخەکاندا خۆت لەئامێز بگریت چونکە هیچ کەسێکی دیکە نایەت ئەوەت بۆ بکات.

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فێربە هەندێک کەس ، هەندێک خەون ؛
هەندێک ئاوات ، هەندێک ژیان موڵکی تۆ نین تەنانەت ئەگەر زۆریش بەسەختی هەوڵی بۆ بدەیت نابن بەهی تۆ ، بۆیە گەر ئەتەوێت زۆر ئازار نەچێژیت و نەکەویتە ناو گێژەڵوکەیەکی بەردەوام خولاوە و بەئازار دوور بکەوە لەو شتانە تەنانەت گەر دڵیشت نەیویست دووربکەویتەوە تەنانەت گەر هیوایەکی بچووکیشت هەبوو پشت گوێی بخە ، بیرت بێت ئەو شتانە هەر لەسەرەتاوە هی تۆ نەبوون هەرگیز نابن بەهی تۆ..
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چۆن لەدوای خۆشی ناخۆشی دێت ؛
ئاواش لەدوای ناخۆشی خۆشی دێت ، گرنگ ئەوەیە بێ ئیرادە و لاواز نەبین ، ژیان لەسەر کەسمان ناوەستێ..

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من ئەڵێم ئەگەر مرۆڤێک بۆ هەڵە و کەموو کوڕی بەرامبەرەکەی بگەڕێ تا بەجێی بهێڵێت بێگومان شت گەلێک هەر ئەدۆزێتەوە ، چوون مرۆڤ هەمیشە بڕیاری ڕاست نادات و تووشی هەڵە و کەموو کوڕی ئەبێت ، خۆشبەخت ئەو مرۆڤانەن کەبەرامبەریان بەهۆی هەڵەکانیان جوانییەکانیان بیرناچێتەوە ، ئەکرێت بۆت ببنە مامۆستایەک بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانت ، لەکۆتاییدا ئەمەوێت بڵێم هەمیشە تیمارکەری دەردی بەرامبەر بن هەوڵ مەدەن هەڵەکانیان چەند هێندە گەورە بکەن..
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شکسپیر جوانی وتووە ؛
ئەگەر ڕۆژێ منداڵێکم هەبێت ئەوا زیاتر لەهەر یارییەک میزەڵانی بۆ ئەکڕم چونکه زۆر شت فێری منداڵ ئەکات ، فێری ئەکات ئەگەر کەسێکی خۆشویست بەری نەدات چونکه لەوانەیە ئیتر نەتوانێ بەدەستی بێنێتەوە ، کاتێک کەسێکت زۆر گەورە کرد بەڕووی خۆتدا دەتەقێتەوە..

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
زنجیرە درامای فارسی (زەمانە)

بۆ ئەو بەڕێزانەی چەندین ساڵە بەدوای ئەو درامایەدا ئەگەڕێن و یاخود ئەوانەی نەیان دیووە یاخود دیوویانە و حەز بە دووبارە سێرکردنەوەی دراماکە ئەکەن..

دراماکە ساڵی (2013) لەلایەن گەورە دەرهێنەری ئێرانی "حسن فتحی"وە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و لە 49 ئەڵقەی 40 خولەکی پێکهاتووە.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی سەرجەم ئەڵقەکان
HTML Embed Code:
2024/06/01 01:55:18
Back to Top