TG Telegram Group Link
Channel: 💙ـــــئاـيندة ـيكي. ـــــــگةــش
Back to Bottom
لەناو نوێژ ئاگاداری دڵت بە
لەناو خەڵکی ئاگاداری زمانت بە
کە منداڵ بووین....!

پێمان وابوو علم واتە کتێبخانەیەکی گەورە، و عالم کەسێکە کە کتێبی زۆر لەبەرە، و ئەوپەڕی ئیمانیش گریانە لەبەرچاوی خەڵکی.
خوێندەواریش کەسێکە توانای ڕیزکردنی ڕستە پیتێکی هەیە بەدوای یەکدا.

کەچی ئێستا گەورەبووین ...!

پێمان وایە علم نورێکە خوا دەیخاتە دڵی هەرکەسێ کە بیەوێ ، و عالم کەسێکە کە کەمی و پوچی دونیای درک پێکردووە.

ئیمانیش بەر لە هەموو شتێ سوڵحانی پەنهانە و دوو ڕەکعەت شەونوێژ لەگەڵ دڵێکی ساغ هەزارانی پڕ لە ڕیای بەرچاوی خەڵکی بە قوربان بێ.

ئەوپەڕی خوێندەواریش بەیەک بەستنەوەی پارچە گۆیایەکانی ئەم گەردوونەیە :
وفي كل شيء له آية
تدل علی أنه واحدُ

م.سەردەم
﴿قَالَ لَا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَىٰ﴾ طە -٤٦-
"مەترسن، من لەگەڵتانم، دەبینم و دەبیستم".

لە تەنیاییەکەت
لە تاریکی ژوورەکەت
لە هەڵەکانت
لە پەشیمانیەکانت مەترسە،
سوجدەبەرە و بە هێمنی بڵێ
"خودایە من ونبووم، دەمەوێ بگەڕێمەوە بۆ لات ".
ــ ابن عطاء ئەفەرموێ:

گیرابوونی دوعا بەندە بەمانەوە:
(ڕوکنەکانی وباڵەکانی وکاتەکانی وهۆکارەکانی)..

>ئەگەڕ ڕوکنەکانی بەدی هات،
ئەوا دوعایەکە بەهێز ئەبێ...

>ئەگەر باڵەکانی بۆ دروست بوو،
ئەوا بە ئاسماندا ئەفڕێ...

>ئەگەر لەکاتەکانی گیرابووندا دوعات کرد،ئەوا براوە ئەبی و دوعاکە لەگیرابوون نزیک ئەبێ...

>ئەگەر دەستت گرت بە هۆکارەکانییەوە ئەوا
سەرکەوتوو ئەبی و دوعاکەت گیرا ئەبێ...

ڕوکنەکانی ئەمانەن:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوعاکردن بە نەرم ونیانی و دڵێکی ملکەچ و خۆبەکەم زانینەوە،وە دڵت پەیوەست بکەی بە اللە و تەنها ئومێدت بە اللە هەبێ و ئومێدت بەهیچ شتێ تر نەبێ...

باڵەکەی:
ــــــــــــــــــــــــ
ڕاستگۆییە واتە⦅ یەقین ⦆ هەبی

کاتەکەی:
ـــــــــــــــــــــــــ
پارشێوان،(پێش بانگی بەیانی بە چەند سەعاتێک ،ئێورەی ڕۆژی هەینی، نێوان بانگ و قامەت ،لەکاتی سجد ...هتد...)

هۆکارەکەی:
ــــــــــــــــــــــــــــــ
سەڵاواتدانە

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ....
لـەوانەیە تۆ لەخـەودابیت و دەیان دوعات بـۆ بەرز بـبـێتەوە .!!!!!!
لەکەسـێکی هەژارەوە کە یارمەتیت داوە ،
یـان لەکەسێکی برسییەوە کە خواردنت پێ داوە ،
یـان کەسێکی خەمبار کە دڵخۆشت کردووە
یان کەسێک کەلە نارەحەتیدا بووە و کارت بۆ ئـاسان کردوە .
هـــەرگیــز کــاری بـاشـە بـەکەم مـــەزانـــە .......
زۆر پرســـیـار نەكــردن

سەروەرو نوری چاومان (ﷺ)دەفەرمووێت:-
إِنَّ اللهَ كَرِهَ لَكُمْ ثَلاَثًا: قِيلَ وَقَالَ، وَإِضَاعَةَ الْمَالِ وَكَثْرَةَ السُّؤَالِ
رَوَاهُ_مُسْلِم

واتە: بێگومان خوا سێ شتی بۆ ئێوە پێ ناخۆشە: (كەسێك هەر قسان بگێڕتەوەو بڵێ:) گوتی و گوتیان، وە ماڵ بە فیڕۆدان و زۆر پرسیار كردن.

#فەرموودەی_سەروەرمان_ﷺ
. هۆکارى زیاد بوونى بەرەکەت لە ماڵ ...:-

بەرەکەت : ووشەیەکە زۆربەى کات بەرگویمان دەکەوێت بەڵام بەداخەوە لەماڵەکانمان وونە . بەرەکەت نەلە کاتمان هەیە نەلە رزق و رۆزى ..
بۆیە کلیلى بەرەکەت هەشتن , وە لەقورئان و سوونە هاتوە ..

🗞کلیلەکانى بەرەکەت هەشتن :-

1️⃣ خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز : خودا دەفەرموێت : (وهذا كتاب أنزلناه مبارك) قورئانى پیرۆز خوێندنەوەى بە جوانى تێگەیشتن و فێربوونى ماناکانى و کار پێکردنى لە ژیانى رۆژانە دەبێتە مایەى بەرکەت پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (تسكنه الملائكة تهجره الشياطين ويتسع بأهله ويكثر خيره).

واتە: هەر مالێک قورئانى تیا بخوێندرێت ئەوا مەلائیکە لەو مالە نیشتەجێ دەبن و شیطانەکان لەو ماڵە هەڵدێن , وە خۆشى وبەرەکەت دەکەوێت نێو خانەوادەکە.

2️⃣ بسم الله وە یادى خودا کردن :پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت :
(إذا دخل الرجل بيته فذكر الله تعالى عند دخوله وعند طعامه، قال الشيطان لأصحابه لا مبيت ولا عشاء)

واتە : ئەگەر چونەوە بۆماڵ یادى خودا بکەن وە لەکاتى نان خواردن بسم الله بکەن چونکە شیطان ناچێتە ماڵێک و تیاى نامێنێتەوە کە یادى خوداى تیابکرێت و بسم الله لەسەر خواردنەکەیان بکرێت.

3️⃣ الصدقة (بەخشین) : بەخشین یەکێکە لەهۆکارەکانى بەرەکەت لەماڵ , بەتایبەت بەخشینێ بەنهێنى بکرێت , چونکە بەخشین تورەبوونى خودا دادەمرکێنێتەوە .

4️⃣ صلة الرحم :
سەردانى كردنى خزم : پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:
«من سره أن يبسط له في رزقه وأن ينسأ له في أثره فليصل رحمه» (متفق عليه).
واتە : هەرکەسێک دەیەوێت رزقى فراوان بێت با سیلەى رەحم بەجێ بگەیەنێت.

وە لە شوێنێکى تر دەفەرموێت سیلەى رەحم و رەوشت باشى و چاک بوون لەگەڵ دراوسێ ئەوا رزق زیاد دەکات و بەرکەت دەخاتە تەمەنەوە.

5️⃣ چوون بۆ سەرکار و داواکردنى رزق لە بەیانان زوو : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دوعاى کردوە بۆ ئومەتەکەى دەفەرموێت : ( اللهم بارك لأمتي في بكورها ) واتە خودایە بەرەکەت بخەیتە رزق و رۆزى ئومەتەکەم سەرلەبەیانى , بەڵام بەداخەوە زۆربەى خەڵکى ئەم سەردەمە تاکو نیوەڕۆ خەوتون.

6️⃣ نوێژکردن لەکاتى خۆیدا :
قال الله تعالى:«وأمر أهلك بالصلاة واصطبر عليها لا نسألك رزقا“نحن نرزقك والعاقبة للتقوى»

واتە : فەرمان بکەن بە خانەوادەکەت تاکو نوێژ بکەن و ئارامبگرن لەسەرى , خودا داواى رزق و رۆزى لەئێوە ناکات بەڵکو خودا خۆى رزق و رۆزى دەرە وە پاشە رۆژ بۆ پارێزکارانە.

7️⃣ پەنا گرتن بەخودا بە تەواوى : پێغەبمەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت :
«لو توكلتم على الله حق توكله لرزقكم كما يرزق الطير ، تغدو خماصا”وتروح بطانا”»

واتە : ئەگەر تەوەکولتان بەتەواوى بەخودا بێت ئاوها رزق و رۆزیتان دەدات وەک باڵندە چۆن بەیانیان بە زگى برسى دەردەچێت و ئێواران بەزگى پردەگەرێتەوە .

8️⃣ بەردەوام بوون لەسەر أستغفار : استغفار کردن سەرچاوەى رزق و رۆزیە , هەروەک چۆن پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم ) دەفەرموێت :
«من لزم الاستغفار جعل الله له من كل ضيق مخرجا” ومن كل هم فرجا”ورزقه من حيث لا يحتسب»

واتە : هەرکەسێک بەردەوام بێت لەسەر استغفار ئەوا خودا لەهەموو تەنگاویەک رزگارى دەکات , وە لەهەموو غەم وپەژارەیەکى دەرەوێنێتەوە , وە رزقى واى بۆ رەوانەدەکات کە هەرگیز بەخەیاڵى دانەهاتبێ کە ئەم رزقەى بۆ بێت.

👐خودا بەرکەت بەسەر ئێمەو ئێوەش داببارێنێت.

ئامانجم گۆڕين و خزمه‌ت كردنه‌ به‌ كۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر يه‌ك كه‌سيش بێت ؛ ئێوه‌ش ده‌توانن به‌ شه‌يركردنى ئه‌م پۆسته‌ له‌ گۆڕينى كۆمه‌ڵگادا پشكى ئێوه‌شيتێدا بێت و به‌شداربن.

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : ئەی هاوەڵان بەڕاستی لەدوای ئێوە ڕۆژگارێک دێت کە ڕۆژانی صەبڕ و ئارامگرتنە ، هەر کەسێک لەو ڕۆژە دەست بگرێت بەدینەکەیەوە کە ئێوە لەسەرین ئەوا ئەجر و پاداشتی ٥۰ کەسی لە ئێوەی هەیە .
هاوەڵان گوتیان ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ئایا پەنجا کەس لە ئێمە لە خۆیان ؟
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : لە ئێوە .

(السلسلة الصحیحة ٤۹٤)
🌸سبحان اللە🌸
🌼الحمدللە 🌼
🌸لا الە الا اللە 🌸
🌼اللە اکبر 🌼
🌸استغفراللە🌸
🌼الحمدللە علی کل حال 🌼
🌸لا الە الا ٲنت سبحانك ٳنی کنت من الظالمین🌸
🌼حسبی اللە ونعم الوکیل 🌼
🌸سبحان اللە وبحمدە🌸
🌼سبحان اللە العظیم 🌼
🌸استغفراللە واتوب الیە 🌸
🌼لا حول ولا قوە الا باللە 🌼
🌸اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد 🌸
✿ ابــن الــقیـم دەفــەرمــووێـت :

نــوێــژ ڕزق و ڕۆزی دەهــێنـێـت ،تــەنـدروسـتـی دەپـارێـزێـت، بـەهـێزیـە بـۆ دڵ، ڕووناڪەرەوەیە بـۆ دەم وچاو، دڵـخـۆشـڪەر بـۆ تـەمـبـەڵـی ڕۆح.

📚#زاد_الـمـعــاد_٤_٣٠٤
‏﴿أَلا بِذِكرِ اللَّهِ تَطمَئِنُّ القُلوبُ﴾
‏- سُبحان الله .
- الحمدلله .
- لا إله إلا الله .
- اللهُ أكبر .
- سُبحان الله و بحمدهِ .
- سُبحان الله العظيم .
- استغفر الله و أتوبُ إليه .
- لا حول و لا قوة إلا بالله .
- اللهُم صلِ على نبينا محمد
.
ڪە نوێژت ڪرد پەلەمەڪە لەهەڵسان دوای سەلام دانەوە تا ئەم ڪارانە دەڪەیت کەهۆڪاری لێخۆشبون و دوعای مەلائیڪەتە بۆت


یەڪێڪ لەوشوێنانەی ڪە پیرۆزو موباڕەڪە دانیشتن لەدوای سەلام دانەوەیە تا ئەوڪاتەی زیڪرەکان تەواو دەڪەیت ، ڪەبەداخەوە خەڵڪ زۆر بێئاگات لێی بەتایبەت چینی ئافرەتان ....


ئیمامی بن باز رحمه الله دەفەرموێت....

*« دانیشتن لەدوای سەلام دانەوە لەنوێژی فەڕزدا لەگەورەترین ئەوکاتانەیە ڪە ڕەحمەتی خودای گەورە دادەبەزێت بۆ ئەو کەسە .

*↩️پەلە مەڪە لەهەڵسانت زیڪرەڪانت بڪە .*

یەڪەم /
سێ جار [استغفر] بڪە پاشان بڵێ " اللهم ٲنت السلام ومنك السلام تباركت يا ذا الجلال والإكرام...

دووەم / دواتر بڵێ :
لا إلهَ إلَّا اللهُ وحده لا شريكَ له، له المُلكُ وله الحمدُ، وهو على كلِّ شيءٍ قديرٌ، اللهمَّ لا مانعَ لِما أعطَيْتَ، ولا مُعطِيَ لِما منَعْتَ، ولا ينفَعُ ذا الجَدِّ منك الجَدُّ


سێیەم / بڵێ :
 لا إلهَ إلَّا اللهُ وحدَه لا شريكَ له، له المُلكُ وله الحمدُ، وهو على كلِّ شيءٍ قديرٌ، لا حولَ ولا قوَّةَ إلَّا باللهِ، لا إلهَ إلَّا اللهُ، ولا نعبُدُ إلَّا إيَّاهُ، له النِّعمةُ وله الفضلُ، وله الثَّناءُ الحَسَنُ، لا إلهَ إلَّا اللهُ مُخلِصينَ له الدِّينَ ولو كرِهَ الكافرونَ.

چوارەم /
" ڪردنی هەر یەڪ لەم زیڪرانە بەپەنجەڪانی دەستی ڕاست بەم جۆرەی خوارەوە ، ڪە هۆڪاری لێخۆش بونی تاونەڪانە گەر بەوێنەی ڪەفی سەر دەریاش بێت "

١-سبحان الله ٣٣ جار

٢-الحمدلله ٣٣ جار

٣- الله أکبر ٣٤جار


پێنجەم /
خوێندنی " آية الكرسي "

شەشەم /
خوێندنی هەرسێ سوڕەتی " الإخلاص " الفلق " الناس " .

*🖌قال ابن بطال رحمه الله

*من كان كثير الذنوب وأراد أن يحطها الله عنه بغير تعب , فليغتنم ملازمة مصلاّه بعد الصلاة ليستكثر من دعاء الملائكة واستغفارهم  له.*

[ شرح ابن بطال: ٣/۱۱٤].


ئیمامی ابن بطال دەفەرموێت : هەر ڪەسێڪ تاوانی زۆرە وەدەیەوێت بێ هلاک بون تاوانەکانی نەمێنێت ئەوا با ڪردنی زیڪرەڪانی دوای نوێژەڪان بەفرسەت بزانێت و بیان ڪات ، بۆ ئەوەی دوعای فریشتەکان و داوای لێخۆشبونی لێیانەوە زۆر بێت
بسم الله الرحمن الرحیم جنۆکەی قەرین چییە؟؟؟
ئیشی چییە ؟؟تاکەی لەگەڵ مرۆڤەکان دەبێت ؟؟
قەرین:-جۆرێکە لەجن لەکاتی لەدایک بونی هەر کەسێکەوە لەگەلی دەبێت تا ئەوکاتەی کەدەمرێت

_هەریەک لەئێمە ئەو کاتەی لەدایک دەبێت قەرینێکی لەگەڵ دایە هاوڕێیەتی دەکات هەتا ئەو ڕۆژەی دەمرێت.

_قەرین لەڕووی زمانەوانی واتە هاوڕێیەکی زۆر نزیک، لەڕووی ڕەهەندی قورئانەوە واتە ئەو شەیتانەی کە بەردەوام هاوڕێیەتی مرۆڤ دەکات و وەسوەسە و دڵەڕاوکێ دەخاتە دڵی مرۆڤەکانەوە.

-زۆرجار هەندێ کەس بەبێ هۆکار دەگریت و دڵتەنگ دەبێ،لەڕاستیدا ئەوە قەرینەکەیەتی دڵی تەنگ بووە،لەدەروونی کەسەکە ڕەنگی داوەتەوە وای لێ کردووە بەبێ هۆکار بگری.

-پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)دەفەرمێت:-قەرین لەگەڵ هاتوچۆی خوێن دایە،...

وەک لەم فەرمودەهاتوە
لەبخاری ومسلم هاتوە
صحيح البخاري ومسلم عن صفية رضي الله عنها، أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: إن الشيطان يجري من ابن آدم مجرى الدم....
واتەشەیتان لەناوخوێنی نەوەی ئادەم دەگەڕێت
ـــــــــــــ
قەرین جنۆکەیە و کافریشە -ساحیر و جادوگەرەکان دەتوانن لەڕێگەی قەرینەوە سحر بکەن.

-ئەم قەرینە زۆر کێشە بۆ مرۆڤ دروست دەکات زۆر جار هەر لەخۆمانەوە حەز بەچارەی کەسێ ناکەین و ڕقمان لێیەتی،بەبێ ئەوەی هیچ خراپەیەکی بۆ ئێمە هەبێت،لەڕاستیدا ئەوە قەرینەکەی تۆیە لەگەڵ قەرینەکەی ئەو کەسە ڕقیان لەیەکە،لەدەروونی ئێوەدا ڕەنگی داوەتەوە. ئەم قەرینە تەواوی زانیاری نهێنی وئاشکرای خاوەنەکە دەزانێت ،تاکو مرۆڤ خودا پەرستی زیاتر بکات قەرینەکە لێ دوور دەکەوێتەوە لەڕووی وزەیەوە ناتوانێت تەرەدوودی وەسەوەسە بنێرێ بۆ ئەم کەسە قەرین کاریگەری زۆرە لەسەر کێشە کۆمەڵایەتیەکانی ڕۆژانە و تێکچونی تەندروستی جەستە و دەروونی...
وەلەهەندێک بۆچون دەوترێت ڕەگەزی قەرین پێچەوانەی مرۆڤە بۆنمونە گەر ئافرەت بیت قەرینەکەت پیاوە وەگەر پیاو بیت قەرینەکەت ئافرەتە وەئەوەی تۆ پێت خۆشبێت ئەو پێی ناخۆشە واتە ڕێک پێچەوانەی تۆیە

زانایان دەڵێن هەرکەسێ توشی وەسوەسە و دڵەڕاوکێ بوو با سوڕەتی [ق]بخوێنێ تاکو بتوانێ بەسەریدا زاڵبێت.. وەزۆر خوێندنی ئەم سورەتەوادەکات کە قەرینەکەت زۆر لاوازبێت بەمەش دوور دەکەویتەوە لەخراپەکاری زۆر لەقورئانی پیرۆزدا لەچەندین ئایەتێکی کەدا ئاماژە بە قەرین کراوە وەک:-

ئایەتی (36و38سوڕەتی الزخرف)
ئایەتی (38سوڕەتی النساء)
ئایەتی (51سوڕەتی الصافات)
ئایەتەکانی (23و27ی سوڕەتی ق ) ..

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم )
دەفەرێت:-من بەیارمەتی خودای گەورە توانیم قەرینەکەم موسڵمان بکەم تاکو نەتوانێ وەسوەسەی خراپم ئاڕاستە بکات.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تۆش بڵاوی کەوەلەپێناوخودادا شێری بکەوهاوڕێکانت تاگ بکە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس لێی سوودمەندبێت خوای گەورە لەئێوەش و لەمنیش ڕازیبێت امین اجمعین🤲
ئاممان لەو کەسانە نەبیت
کاتیان بۆ هەموو شتێک هەیە بۆ قورئان نەبێت...

و. ئەیاد فەهمی 📚
- بە پــیاو چاکێکیان وت :
لای تــۆ « صبر »واتای چییە ؟
+ وتی : ئەوەیە تاقیدەکرێیتەوە و
دڵت هەر دەڵێت الحمدللە🤍..
دڵێــــــک تــــــــــەسلیمی “خودا” بوبێت
بەرگەی هەموو سەختیەک دەگـــــــــــــرێت🤍
رَبَّنَـــــــا ٲَفْــــــــــرِعْ عَلَـــیْنَا صَبْراً
خوشکی ئازیزم :
لە ئەمڕۆیا تۆیان بە زۆر باسەوە خەریک کردووە کە سودی بۆ دین و دونیا و قیامەتت نییە
وەک سەربەخۆیی ئافرەت، یانیش بابەتیی دونیایی دیکەی وەک ستایلی جلوبەرگ، ستایلی ناوماڵ، خۆ نمایش کردن لە سۆشیال میدیا، دانانی ئەکاونت دەستکردن بە دەعوەی بێ عیلم، قسەهێنان و قسە بردن، سەرقاڵ بوون بە ژیانی کەسانێک کە هیچ پەیامێکیان پێ نییە، دانیشتن و ئالوودە بوون بە سۆشیال میدیاوە بە بێ بوونی کارێکی زەرور، زۆری دیکەش

لە کاتێکا ڕوون حاڵی ئوممەت ئەبینیت کە لە چ حاڵێکی سەختتدایە و تۆش هێشتاش لەسەرم ئەمانە بەردەوامی وەک ئەوەی هیچ شتێک نەبوبێت!

خوشکی ئازیزم ئێستەی ئوممەت زیاتر لە هەر کاتێک لە چەن بەرەکەیەوە پێویستی بە تۆی ئافرەتی صالحە هەیە بۆ خزمەت

پێم ئەڵێی چۆن
ئەلێم وەک کچێک کچانی هاوڕێت لە دەوری خۆت کۆ بکەرەوە و بەیەکەوە دەستبکەن بە خوێندنی زانستی شەرعی یان حیفزی قورئان بکەن و لە ناو خۆتان پێشبڕکێ بکەن

بەو دونمونە ئیکتیفا ئەکەم
زەنەبم کە ئەو دووانە سەرچاوەن بۆ زۆر کاری دیکە کە ئەرکە لەسەر شانت ئەنجامیان بدەیت

وەک دایکێک
ئەرکە لەسەرت مناڵەکەت بە شێوەیەکی دروست لەسەر ئیمان و عقیدەی پاک پەروەردە بکەیت و خۆت مامۆستای ژیانی بیت، نەک ئایپاد و مۆبایل!
پەروەردەیەک وەک پەروەردەی ئێستەی موجاهیدان کە ڕۆحی خۆیان فیدای ئوممەت ئەکەن.
هاوسەرێک بە خۆڕاگر ڕێک وەک هاوسەرانی فەلەستین کە بە زەردەخەنەوە هەواڵی شەهید بوونی هاوسەرەکەی بە کچەکەی ئەدات وەک ئەوەی دەستکەوتێکی گرنگی بەدەست هێنابێت!

لێرەش بەو نمونە کەمە ئیکتیفا ئەکەم و خۆت بگەڕێ و بزانە چ ئەرکێکی دیکەی گرنگت لەسەر شانە و هێشتا هەنگاوێکت بۆ جێبەجێکردنی نەداوە!

کورتی ئەکەمەوە و ئەڵێم :
تۆی خوشکی ئازیزم ئەرکی زۆر گرنگتر لە سوڕانەوە بە سۆشیال میدیات لەسەر شانە کە لە دەقە بە دەقەی ئیهمال کردنی ئەو ئەرکە لێت ئەپرسرێتەوە
شەونوێژ....
دەرفەتێک بۆ بەدەستهێنانی مەحاڵەکانی ژیانت.
HTML Embed Code:
2024/05/09 10:52:36
Back to Top