TG Telegram Group Link
Channel: ♡المنقبة الموحدة♡
Back to Bottom
خوایە سیسی لەناوببەی
خوایە ئالی زاید لەناوببەی
خوایە ئالی سعود لەناوببەی
خوایە هاووێنەکانیان لەناوببەی

ئامین
Forwarded from لـنتدبـر 🤍
السَّلامُ عليكَ يا صاحبي

وویستم بیرت بخەمەوە کە ڕێگاکەمان دورودرێژە وە لەسەر ڕێچکەی ئەو کەسە ڕێدەکەین کە لەپێناو ئێمەدا ماندوو بوو ﷺ.

يا صاحبي ؛

لەکۆتایی ڕێگاکەدا ماندوویەتی نامێنێت و لەناو نیعمەتەکانی الله ﷻ ـدا نوقم دەبین.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا الله ﷻ دەبینین.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ دادەنیشین.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا أبو بكر دەبینین کە لەبارەیەوە ووتراوە "گەر ئیمانی أبو بكر و ئیمانی ئوممەت بکێشرایە ، ئەوا ئیمانی أبو بكر کێشی زیاتر دەبوو."

لەکۆتایی ڕێگاکەدا لەگەڵ عمر الفاروق ـدا قسەدەکەین کە لەبارەیەوە ووتراوە "ئیسلام غەریب و نامۆ بوو تاوەکو ئەو ساتەی کە عمر ئیمانی هێنا"

لەکۆتایی ڕێگاکەدا گوێمان لە دەنگی بلال بن رباح دەبێت کە پێغەمبەرمان ﷺ تامەزرۆی بوو.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا عثمان بن عفان دەبینین کە پێغەمبەرمان ﷺ شەرمی لێدەکرد.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا گوێمان لە قوڕئان خوێندنی عبد الله بن مسعود دەبێت کە پێغەمبەر ﷺ ـی گریاند.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا گوێبیستی دەنگی أبو موسى الأشعري دەبین کە پێغەمبەر ﷺ تامەزرۆی بوو.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا علي بن أبي طالب ، ئامۆزا و زاوای پێغەمبەر ﷺ ، دەبینین.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا سەردانی دایکانی موسڵمانان دەکەین.

بإذنــ الله تـعـالـى

يا صاحبي ؛
قەبرێك هەیە ، پردی صراط هەیە ، ئاگرێك هەیە ، بەهەشتێك هەیە ، لێپرسینەوە هەیە ، جیابوونەوە هەیە.
لەبیرتبێت کە دونیا ماڵ و مەنزڵگەی کۆتایی نیە بەڵکو دونیایەکی دیکە هەیە..

#تذكرة
بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ‌

لە ژێر رۆشنایی فەرموودەی موسوڵمانان یەک جەستەن💙
بایکۆتی کاڵای زایۆنی رادەگەیەنین 🙂

لێرەدا بە هەموو هەوڵمانەوە دژی زایۆنیزم پێکەوە دەجەنگین
جا لەوبەرەیە ئێمە بەرەی بایکۆتمان هەڵبژاردووە
پێکەوە بایکۆتی هەموو ئەو کاڵایانە دەکەین کە خزمەتی زایۆنیزم دەکەن
یەک یەک کۆمپانیا و گرووپەکان دیار دەکەین.

بۆ ئەوەی لەبەرەی فەلەستین بیت و دژی زایۆنیزم بیت تەنها مرۆڤ بیت بەسە 🙂
‼️👆🏻با داخلی ئەو کەناڵە بین و دەست بە بایکۆت بکەین هاوشانی موجاهیدان بجەنگین دژی قەوارەی زایۆنیزم بەنەکڕینی کاڵاکانیان 👊🏻
ئەی ئافرەتان

ئاگاتان لە دینتان بێت
ئاگاتان لە ڕەوشت و ئەخلاقتان بێت
منداڵ لەسەر دینی دایکییەتی
زۆر جار ئەو دینە نەقڵ ئەکات کە دایکی لەسەریەتی☝️🏻
چۆن حەلاوە و شیرینی عیبادەت بە دەست ئەهێنیت ؟!
أحمد بن حرب - رحمه الله تعالی - ئەڵێت :
" پەنجا ساڵ عیبادەتی اللە تعالی ـم کرد ، شیرینی عیبادەتم بەدەست نەهێنا حەتا سێ شتم تەرککرد :
❶ - وازم لە ڕەزامەندی خەڵکی هێنا حەتا توانیم قسەی حەق بکەم .
❷ - وازم لە برادەرایەتی کەسانی فاسق هێنا حەتا  برادەرایەتی پیاوچاکانم بە دەست هێنا .
❸ ـ وازم لە حەلاوە و شیرینی دونیا هێنا حەتا توانیم شیرینی ئاخیرەت بە دەست بهێنم .

السير - [٣٤/١١ ]
Forwarded from وەحی قەڵەم
موعتەمەد لای هاوەڵانمان بەتایبەت میسڕیەکان و ئیمامی رەملی واجب بوونی نیقابە خۆی لە خۆیدا تەنانەت با کەسیش سەیری نەکات،تەنانەت واجبە چاویش داپۆشرێت،وە لای ئیمامی ابن حجر نیقاب واجبە گەر زانی کەسێکی ئەجنەبی هەیە سەیری ئەکات(ئافرەت بچێتە زانکۆ و بازار بێگومان ئەجنەبی سەیری ئەکات)،وە لای بەشێکی دیکە لە ئەصحاب واجب نییە و سوونەتە، بەڵام موعتەمەد واجب بوونە و قەولی زاڵی مەزهەبە و واجبی فەقیهیش دەرخستنی موعتەمەدە.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاتێک کاڵایەکی دەوڵەتی جولەکە
و هاوپەیمانەکانیان ئەکڕین بزەبط بەو شێوەیەی سەرەوە ڕوو دەدات ‼️
‼️✋🏻✋🏻❤️‍🩹
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەش کاڵاکانیان بایکۆتیان بکەن 👆🏻 ✋🏻✋🏻✋🏻
کانیاوی دڵان

اَللَّهُمَّ أَعِزَّنِي بِطَاعَتِكَ وَلَا تُذِلَّنِي بِمَعْصِيَتِك .

ئەی پەروەردگارا شکۆمەندم بکە بەتاعەت  و عیبادەتت،  وە زەلیل و داماوم مەکە بەسەرپێچی کردنت .

الدَّاءُ وَالدَّوَاءُ || ٩٤  .
#هیچ خێر و چاکەیەک نییە لە ئومەتێکدا کە سەرکردەکانیان پێچەوانەی وتەکانی پەروەردگار و سونەتی رسول اللە ئیش و کاربکەن و واز لە قورئان و حوکمەکانی بێنن...

#ئەمڕۆ نوێنەری سەهیۆنی و کۆیلە و حوکامە بێغیرەتەکانی عەرەب کۆبوونەوە و دیارە دووبارە کۆیلایەتیان بۆ ئەهلی کوفر نوێ کردۆتەوە...
مادام تۆ زیندووی و لە ژیاندای لە خۆت ئەمین مەبە لەوەی تووشی فیتنە نەبیت ..!! ،
گاڵتە بەڪەسێك مەڪە بە هۆی تاوانێڪەوە ڪە تووشی بووە،
سەرت سووڕ نەمێنتێت لە تاوانێك، ڪە ڪەسێك جگە لەخۆت ئەنجامی داوە،
تاعەت و عیبادەتەڪانت بە زۆر مەزانە،
تۆ نازانیت بە چی ڪۆتایت دێت.
داوای ڪۆتا خێری لە خودا دەڪەین.

..........
لە ئیمامی شافعییان پرسی:
چ کردەوەیەک زۆر لەخودا نزیکمان دەکاتەوە؟!

دەستی کردە گریان و فەرمووی:
((خودا لە دڵت بڕوانێت و ببینێت
لەدونیـا و قیامەتدا هیچت ناوێت
جگە لەخودا)).
HTML Embed Code:
2024/05/20 08:04:02
Back to Top