TG Telegram Group Link
Channel: ژاڪــــــاو
Back to Bottom
مـنی ڪۆڵبەر بە ڕەنجی ڪۆڵە مەرگی
غـەمـی ژیـن و بەڵای تیرم لـە جەرگی

هـەموو ڕۆژێ بـە هیوای پەلڪە نـانێ
بە مەیل و تاسە دەچمە زاری گورگی


#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
@nasrakabra
که ژاوه ی دل ئاغا برا.pdf
27.9 MB
🔅ناوی پەرتووک: کەژاوەی دڵ
🔅ژانر: شیعر
🔅شاعیر: ناسر ئاغابرا(ژاکاو)
🔅ساڵی چاپ: ١٣٧٨هەتاوی
🔅وەشانگە: ڕەهڕەو
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی کتێبخانەی کوردی🖌🖍🖌

@keteybkhanekurdi
@nasrakabra

📚📚📚📚📚📚📚
ساڵێک بەسەر کۆچێ دوایی شاعیر و نووسەری نیشتمان پەروەر ، مامۆستا ژاکاو تێپەڕ بوو ، گەورە پیاوێک کە لەگەڵ تەم و کوڵی نیشتمانەکەی خەمبار دەبوو ، لەگەڵ شادی گەلەکەی گوڵەباخی دەروونی دەگەشاوە ، ساڵێک تێپەڕ بوو بەڵام هیچ کات ناتوانم بڕوا بکەم ناسر ئاغابرا لە لامان نەماوە ، کاتێ بیرم دەکەوێ چەند بە بێکەسی و هەژاری لەدەست چوو ، هەموو دەروونم دەسووتێ و فرمێسک بەچاوم بەند نابێ ، بێ شک یادی مامۆستا ژاکاو هیچ کات لە دڵی من و هەزاران هەزار خۆشەویست و لایانگری دەرناچێ ، تەنانەت وەکوو برایێکی بچووکی خۆتان یەک داواکاریم لێتان هەیە ، گەورە پیاوانی وەکوو ناسر ئاغابرا کەم نین و زۆر مامۆستا و شاعیر و نووسەر و تێکۆشەری کوردمان هەیە کە پێویستان بە یارمەتی من و تۆ هەیە ، گرینگ نییە یارمەتی ئێمە تەنانەت پارە و پووڵ بێ ، بەڵکوو دەتوانین بەڕێز لێنان و خزمەت کردن و وەبەرچاو هێنانی ئەوان ئەرکی خۆمان بەجێ بێنین ، چوونکە بەڕاستی تاکوو زیندوون شان وەبەردانی ئێمەیان دەوێ ، هیوادارم خوای گەورە هەموو ئەو ئازیزانەمان بۆ ڕاگرێ و ئاواتی دڵخۆشی و تەندرووستیم لەو ڕۆژە سەختانەدا بۆتان هەیە ، زۆر سپاس🙏

#بەرەوئاسۆ

@nasrakabra
Forwarded from اتچ بات
#شین‌گێڕی_هێمن

لە وڵاتی منی دڵ پڕ لە کڵۆ
لە مەکانی چڕی هێلانە هەڵۆ
لە دیار و مڵک و سامانی کورد
لە بناری کەژ و کوێستانی کورد
لەسەر ئەو خاکە کە هەر تۆزێکی
تاجی شانازیە بۆ هۆزێکی
تاقە دارێک بوو بە ئەندام و بڵند
لە دژی بەفر و شەماڵ خۆگر و تووند
نەلەبر بەفری قورس دادە کەوت
نە زەوی لەرزە ئەوی پێ دەکەوت
سێبەری زۆر و بەری سەد هێندە
مەلی خۆشخوان لەسەری سەد هێندە
شەنگە دارم عەجەبی هەڵدابوو
ڕیشەکانی لە دڵی گەل دابوو
هەر گەڵای لاپەڕە ڕووداوێک بوو
هەر لقەی پێنووسی دەست لاوێک بوو
سێبەری بۆنی حەیاتی لێ دەهات
گوڵەکەی بۆنی نەجاتی لێ دەهات
فەلەکی زۆر بە چەپی و خواری دی
نۆبەتی و عارەقی ڕۆژگاری دی
گەلی چارگاشە گلێرەی گەردوون
بە هورووژم دەلق و پۆی بەر بوون
بەتەقەی ڕاوچی مەلی دەور و بەر
هەموو هەڵدەفڕی بەرەو دەشت و دەر
گەلی جار حارسی یاسای جەنگەڵ
جیرە خۆرانی شەهەنشای گەندەڵ
بەلەشی هەڵچوون و ئازایان دا
بە تەوەرداس پەلەماریان دا
دەستی بێ ڕەحمی زەمان زۆری لەقاند
هەورە ڕەش زۆری بەسەردا دەتەقاند
چوونکە ڕیشەی لە دڵان دا مابوو
قورس و قایم وەکوو کێو وێستابوو
تاقە دار پیر بوو بەڵام شۆخ و شەنگ
لق و پۆی پڕ لە گوڵی ڕەنگاڕەنگ
دوو گوڵی تاریک و ڕوون و ناڵە
تەمەنی پشکوتنیان چەند ساڵە
سیس نەبوون چونکە لە داری هیوان
ئاڵوگۆڕ نایەتە سەر ڕەنگی وان
گوڵی زۆرن کەلەسەر دەستانن
ڕەنگ و بۆنی مەجلیسی دۆستانن
پاشەڕۆکی گوڵەکەی هێند جوانە
لە کڕین نایە ئەوەندە گرانە !
ڕۆژێ ڕێبوار بووم و ڕێگەم دەبڕی
عارەقی گەردن و گۆنام دەسڕی
شەکەت و ماندوو بەدەم ڕێگاوە
دڵ بەدەست کۆنە خەمان دەکولاوە
لە نەکاو دیتم کە خەڵکی شاری
کورتەلیان پێیە بە شین و زاری
گوتم ئەو کۆمەڵە ناشاده چییە؟
ئەو هەموو ناڵە و فەریادە چیە؟
دەڵێی ئەو هەورە دڵ و چاوی پڕە
چیە ئەو خەڵکە هەموو شان بەقوڕە؟
کە لەپڕ بەندی دڵ و پێم لەرزی
بەڵێ ناسیم بە چلووکی بەرزی
تفی چەرخی کەچی ڕژگارم کرد
دامەڕان و سەر و هاوارم کرد
ماڵی وێرانم ئەوە دارەکەمە
لەسەر شانی شەکەتی شارەکەمە
مانگی نیسانە کە پاییزە لە من
پێکەنین دوورە لەگەل ، زیزە لە من
مایەی شیوەنی هەستم کێ بوو
کێیە نازانە مەبەستم کێ بوو
شەنگەداری مە هەمان هێمن بوو
کە له پاییزی تەمەن دا ون بوو
سروەیی ئەو دارەیە ئێستاش هەر دێ
بەشنەی ئەو گوڵی هیوا دەردێ
هێمن ڕۆیی وەلی تو خوا دۆستان
هێمنێک هەر هەبێ بۆ کوردستان

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــاو
بانەمەڕی ۱۳٦٤
@nasrakabra
Forwarded from عکس نگار
#مامەوێڵە

#پێشڪەش_بە_شمشاڵ_ژەنی_ڪورد_قالە‌مەڕە


پیرەشمشاڵ مامەوێڵەی بێ هێلانە
تۆ خەڵڪی کوێی!
هەر دەتبینن ڪە جار و بار
لە پشت کەلە بەفرینەڪان دەردەڪەوی و
بەرەو مەڪۆی شابازەڪان سەردەڪه‌وی و
هەر ڪە بووی به هەوری خەیاڵ
هاژەی ڕووبار دەخنڪێ بە تووڕەی شمشاڵ!
تۆ خەڵڪی کوێی؟
مامەوێڵە
تۆ پڕی لە تاسەی بەرخی و
جەفا و شەونخونی شوانی،
تۆ پڕی لە لاوانەوە و ڪوتەڵ و لایە لایە و
لە دیرۆڪی پڕ لە خوێن و چیرۆڪی قارەمانی ،
هەر ڪەس بۆخۆی دەگەڵ شمشاڵت ناڵانی
دەنا ئەوەی تێت چریڪاند
کەس نەیزانی!
بە زایەڵەت ، لە شۆڕەلاوی هەرزەڪار
هەتا نەوبووڪی تازیەبار
شەوهەڵستی گەورەماڵان
بێری هەوار و ڕەشماڵان
پاڵەی شەڪەتی دەشتەوان
دایڪۆڵەی سەر بێشڪەی شەوان
برایمۆڪی دەرکراو و
شەنگە شوانی حەق خوراو و
پیرەڪۆمەی ڕۆژگار و
بێوەژنی ڕەنج خەسار و
قەیرەڪچی دەر و جیران
خەونی سۆراخی دەستگیران
عالەم هەموو هەر ڪە شمشاڵت ناڵانی
هەر ڪەس بۆ خۆی لە بانگ دەدا
لەسەر گۆڕی ڕەنجەڪانی .
مامەوێڵە:
تۆ ئەفسانەی
چاره‌نووست چیرۆڪێڪە
ئاوێتەی خاڪ
لەشت دار ماڵی ئازارە و
ڕووحت هیلاڪ،
هەر تۆ ڪوڕی نیشتیمانی
شمشاڵەڪەت بشارەوە
تا ئەو ڕۆژەی لەبەر تیشڪی خۆرەڪەمان
پێی هەڵدەستین
بە گریان و بە شێخانی !..

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
https://hottg.com/nasrakabra
Forwarded from اتچ بات
نەسۆزی نەی نەجامی مەی
سـەبـووری عـاشـقـان نـادا
مەگەر خودای گوڵ‌وئەوین
خـەفەت لـەسەر دڵان لادا

ئـومێدی‌ مـن لـە ژیـنـم دا
دەـمێـڪی دیـدەنـی یارە
نـەڕەنجی ڕێ نـەژانی‌ پێ
لـەپێ دەخا ئـەم ڕێـبوارە

#ناسرا_ئاغابرا
#ژاڪاو
@nasrakabra
Forwarded from اتچ بات
#بیرەوەریە_ڕێڕینەڪان

ئاخ چی لێهات ئەو ڕۆژانەی
ژیان بەدڵی هەموومان بوو
ئاخ چی لێهات ئەو ڕۆژانەی
هەرچی دڵ بوو شادمان بوو
هەرچی گوڵ بوو بێ خەزان بوو
گوێ بگرە با بۆت نەقڵ ڪەم
ئەوساڵانەی چوار وەرزە فەسڵی گوڵان بوو
زستانانە هەرچی ڪیژ بوو لە ڪانی بوو
هەچی ڪوڕ بوو لە سەربان بوو
بەهارانە هەرچی ڪوڕ بوو لەڪێوان بوو
هەرچی ڪچ بوو یا لەگەڵ پۆلی بێریان بوو
یا لە مەندێ و ڪەنگران و لەسەیران بوو
هاوینانە هەرچی ڪوڕ بوو
لە مەیدانی تێڪۆشان بوو
هەرچی ڪچ بوو لە هەوار و ڪوێستان بوو
پاییزانەش هەموو لێڪ ڪۆ دەبوینەوە
هەر بە ڕۆژ مارە ڪردن بوو
شەوانە خەنەبەندان بوو
نیوەشەوان ئەوەی پیر بوو لەجێ دابوو
ئەوەی لاو بوو لە جێژوان بوو
ئاخ چەند خۆش بوو ئەو شەوانەی
لە ماڵێڪ شایی لۆغان بوو
ئەوەی پیر بوو لە دیوەخان بوو
تامەزرۆی بەیت و حەیران بوو
ئەوەی لاو بوو لە ڪۆڵانێ
بەتاسەی چۆپی ڪێشان بوو
لە لایێڪی بەڵێنی و قەول و پەیمان بوو
لە لایێڪ سرت و خورت و یادگار دان بوو
ڪەس نییە وەڪوو خۆم بزانێ
ئەودەم ژیان چەندە جوان بوو
بەڵام ئێستا لاپەڕەی ژین وەرگەڕاوە
هەرچی یاری وەفادارو ئەهلی دڵە هەڵبڕاوە
بەڵێ ئێستا تەنیا من و
دیوێڪی پڕ لە دوڪەڵی جگەران و
ڪۆنه خەمێڪی گران و
قەڵەمێڪ و ڪاغەزێڪ و
شەمێڪی نیوە سووتاو و
شێعرێڪی هەڵنەبەسراو و
هەزار تاسە و هەزار ئاواتی خنڪاو و
هەزار بەستەی نەبێژراو و
دڵێڪی ئاگرینی دانەمرڪاو و
یەڪ پەنجەرە
ڪە دەڕوانێتە گۆڕستانی ئاوایی
ڪەچی دیسان هیوادارم
لەنێو بەفر و بەستەڵەڪی هەر دوو چلان
من چاوەڕوانی بەهارم
من دەزانم پێڪوڵە و دڕو
خونچەیان لەنێو نەبردووە
دڵم ڕوونە
من دەزانم گوڵ نەمردووە
جارێ زووە
بەهاری عاشقانەی من ڕانەبردووە
پیر بوونی چی
ئەوە تازە خۆم لە دنیایە هەڵڪردووە

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
@nasrakabra
Forwarded from اتچ بات
#بێ_ئەنوا


شەوە،شەو،خۆری خودا
ڕۆشنی ناڪاتەوە ڕێم
ڪپەڪپ،دەنگی خودا
لەم سەرە ناگاتەوە گوێم

دەر ڪـراوم لـە وڵاتـی
شەبەق و مڵڪی هەتاو
بوومە ئیبلیس‌و‌خوداش
دەرگەیـێ ناڪاتەوەلێم

دەڵێم ئاخر چ پەنایێڪ
هەیە غەیری ڪەڕەمت
دەڵێ حاشالە وجوودت!
ئەدی من بەندەیی ڪێم؟

چ ئومیـدێڪ هـەیـە تـا
بیخەمە خەمخانی دڵـم
بەسە تاڪەی لەگەڵ ئەم
ڕێزەڵە مووروانە بدوێم؟

مـنـی تـەیـرۆڪـی ڕەبـەن
بـێ پەڕو پۆ، نـووزەم دێ
هەمووی ئەو عومرە گووتم
لێـرەم‌و نـەمزانی لە ڪوێم

ڕووەڪەم ڕەنگی گەڵای
گرتووە ، پاییزە لـەمـن
گەڵێ بێحاڵ و نەخۆشم ،
ڪـچی خـۆم ڕابخەجێم

دەمـی فـەرعـانـە لەمن
مەرگە، ڪە ڕزگارم ڪا
دەمــی ڕزگــاری بـڵێـن
بمبەنەوە ، خەڵڪی دێم



#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
https://hottg.com/nasrakabra
Forwarded from ژاڪــــــاو
لە ئیقباڵی ڕەش و بێ نووری کوردان
پـڕی فێڵ و دەهۆ بوو خێڵی مەردان

خـوداش ئارامی ناوێ بۆ گـەلی مـن
لـە سەرمـان حـازرە شـاڵاوی دەردان

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪـــاو
@nasrakabra
Forwarded from اتچ بات
#مەحرەم

شەوە زەنگە هــەمـــوو دنیا تـــــارە
ڪوا لە ڪوێ تاقە چرایێڪ دیــارە

گوڵ و بولبول بە خەون دێنەوە لام
پــڕی پێدەشت و نــــشێوان خـــارە

گڕی شەم ڪز ڪزە وەڪ ئاواتـــم
وەڪو مـــن ڪوندە بەبوو بێــدارە

قەڵـەمی مـــن قـەڵـەمی پـەریـانــە
ڪێ لە من حاڵی دەبێ لـەم شـارە

وەرە شیبا خــــەبـــەرم بـــۆ بـێـنە
دڵەڪەم مەحرەمی زۆر ئـــەسرارە

لـــە نــگار و لـــە نــــزارێ بــێـــــژە
ئــــەرێ مــــاوە لە سەر ئـەو بڕیارە

وێــدەچــێ نــازی دڵی شێــلابــم
وەڪو بــازاڕی لــە دووی ڪڕیــارە

گوڵ ئەفەرمێ بەشی من هەر خارە
دڵ ئـــەفەرمێ بەشی مـــــن ئازارە

#ناسرئاغابرا
#ژاڪــــــاو

@nasrakabra
Forwarded from ژاڪــــــاو
مـنی ڪۆڵەبەڕ بەڕەنجی ڪۆڵەمەرگی
غـەمـی ژیـن و بەڵای تیرم لـە جەرگی

هـەموو ڕۆژێ بـەهیوای پەلڪە نـانێ
بە مەیل و تاسە دەچمە زاری گورگی


#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
@nasrakabra
Forwarded from اتچ بات
#شینی_هەژاران_بۆ_هەژار
#بەیادی_مامۆستا_هەژار


لە باخی نیشتیمانی کورد چریکەی بولبولان نایە
لە شاری دڵ بە ناسۆران ، نەوای ساحیبدڵان نایە

هەواڵێڪی بنێرن بۆو بەهارەی وا لە ڕێدایه
گوڵەفشانی نەکا ئەوساڵ لەمە، وەڕزی گوڵان نایه

خەفەت وەک مۆتە‌دڵ دەکوشێ لەمەڵبەندی هەژارانا
له بن باری خەمی مەرگی هەژار هەستی دڵان نایە

گەلی سۆران و بادینی هەواران چۆل دەکەن ئەوساڵ
بەرەو کوێستانی کوردستان قەتاری تاوڵان نایه

تەمی مەینەت دەڵێی هەوره لەسەر ئاسۆی موکریانە
لە شاری من ترووسکەی شەم لە ماڵ و مەنزڵان نایە

بە مەرگی بولبولی هێژا سرشتیش نازی لێ شێوا
جریوەی خەم ڕەوێنی مەل لەسەر پەلک‌و چڵان نایه

لە من خێڵی ئەجەل کەوتۆتە هەوراز و سەرولێژی
زرینگەی زەنگی کاروانی،له بن گوێی غافڵان نایه

بە دڵ پێم خۆشە بۆ پرسەی یاریدەری گەل بم
بەڵام چیبکەم حەتەم‌کاری لەدەس بێ حاسڵان نایە

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
https://hottg.com/nasrakabra
Forwarded from ژاڪــــــاو
بەهارەو جارەگوڵ گەش گەش دەنوێنێ
دەگـەڵ هاژەی شەتاو، بولبول دەخوێنێ

دەگـەڵ یـاری بـەدڵ سـەیـری نـزاران
دەمێڪی سـەد بـەهـەشتی باقی دێنێ

#ناسرئاغابرا
#ژاڪــــــاو
@nasrakabra
Forwarded from اتچ بات
#حەڵەبجە

منی بولبول
بە پێنج فەڕزەی نوێژەڪانم
بۆ پێنج هەزار گوڵی وەریو
بەستەم چڕی
باخەوانیش جگە لە گوڵەڪانی خۆی
بۆ پێنج هەزار گۆڕی شەهید
گوڵی ڪڕی
ئەی خوای مەزن هاواری ڪورد
قوڕگی ئەم جیهانەی دڕی

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪـــاو
@nasrakabra
Forwarded from ژاڪــــــاو
بـەهار هـات و ڪەژاوەی گـوڵ بەڕێوە
بەسەر چوو سەردەمی تۆف و ڪڕێوە

لـە ئـازاری زەمـان دوور بـیـن خـودایە
ڕەهامان کەی لە دەست ئەو چوکە دێوە

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــاو
@nasrakabra
Forwarded from ژاڪــــــاو
بـەهار تینومە ڕووبار لـه ڪوێیە
دڵی مـن تەنگە گوڵزار لـە ڪوێیە

بە هیوام گوڵ بەرم بو دەزگیرانم
گوڵاڵەی سووری بۆندار لە ڪوێیە

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪـــاو
@nasrakabra
Forwarded from اتچ بات
#شین‌گێڕی_هێمن

لە وڵاتی منی دڵ پڕ لە کڵۆ
لە مەکانی چڕی هێلانە هەڵۆ
لە دیار و مڵک و سامانی کورد
لە بناری کەژ و کوێستانی کورد
لەسەر ئەو خاکە کە هەر تۆزێکی
تاجی شانازیە بۆ هۆزێکی
تاقە دارێک بوو بە ئەندام و بڵند
لە دژی بەفر و شەماڵ خۆگر و تووند
نەلەبر بەفری قورس دادە کەوت
نە زەوی لەرزە ئەوی پێ دەکەوت
سێبەری زۆر و بەری سەد هێندە
مەلی خۆشخوان لەسەری سەد هێندە
شەنگە دارم عەجەبی هەڵدابوو
ڕیشەکانی لە دڵی گەل دابوو
هەر گەڵای لاپەڕە ڕووداوێک بوو
هەر لقەی پێنووسی دەست لاوێک بوو
سێبەری بۆنی حەیاتی لێ دەهات
گوڵەکەی بۆنی نەجاتی لێ دەهات
فەلەکی زۆر بە چەپی و خواری دی
نۆبەتی و عارەقی ڕۆژگاری دی
گەلی چارگاشە گلێرەی گەردوون
بە هورووژم دەلق و پۆی بەر بوون
بەتەقەی ڕاوچی مەلی دەور و بەر
هەموو هەڵدەفڕی بەرەو دەشت و دەر
گەلی جار حارسی یاسای جەنگەڵ
جیرە خۆرانی شەهەنشای گەندەڵ
بەلەشی هەڵچوون و ئازایان دا
بە تەوەرداس پەلەماریان دا
دەستی بێ ڕەحمی زەمان زۆری لەقاند
هەورە ڕەش زۆری بەسەردا دەتەقاند
چوونکە ڕیشەی لە دڵان دا مابوو
قورس و قایم وەکوو کێو وێستابوو
تاقە دار پیر بوو بەڵام شۆخ و شەنگ
لق و پۆی پڕ لە گوڵی ڕەنگاڕەنگ
دوو گوڵی تاریک و ڕوون و ناڵە
تەمەنی پشکوتنیان چەند ساڵە
سیس نەبوون چونکە لە داری هیوان
ئاڵوگۆڕ نایەتە سەر ڕەنگی وان
گوڵی زۆرن کەلەسەر دەستانن
ڕەنگ و بۆنی مەجلیسی دۆستانن
پاشەڕۆکی گوڵەکەی هێند جوانە
لە کڕین نایە ئەوەندە گرانە !
ڕۆژێ ڕێبوار بووم و ڕێگەم دەبڕی
عارەقی گەردن و گۆنام دەسڕی
شەکەت و ماندوو بەدەم ڕێگاوە
دڵ بەدەست کۆنە خەمان دەکولاوە
لە نەکاو دیتم کە خەڵکی شاری
کورتەلیان پێیە بە شین و زاری
گوتم ئەو کۆمەڵە ناشاده چییە؟
ئەو هەموو ناڵە و فەریادە چیە؟
دەڵێی ئەو هەورە دڵ و چاوی پڕە
چیە ئەو خەڵکە هەموو شان بەقوڕە؟
کە لەپڕ بەندی دڵ و پێم لەرزی
بەڵێ ناسیم بە چلووکی بەرزی
تفی چەرخی کەچی ڕژگارم کرد
دامەڕان و سەر و هاوارم کرد
ماڵی وێرانم ئەوە دارەکەمە
لەسەر شانی شەکەتی شارەکەمە
مانگی نیسانە کە پاییزە لە من
پێکەنین دوورە لەگەل ، زیزە لە من
مایەی شیوەنی هەستم کێ بوو
کێیە نازانە مەبەستم کێ بوو
شەنگەداری مە هەمان هێمن بوو
کە له پاییزی تەمەن دا ون بوو
سروەیی ئەو دارەیە ئێستاش هەر دێ
بەشنەی ئەو گوڵی هیوا دەردێ
هێمن ڕۆیی وەلی تو خوا دۆستان
هێمنێک هەر هەبێ بۆ کوردستان

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــاو
بانەمەڕی ۱۳٦٤
@nasrakabra
HTML Embed Code:
2024/06/12 12:37:52
Back to Top