TG Telegram Group Link
Channel: ♥ موحیبەت ♥
Back to Bottom
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
با وێنەیێک بگرین بۆ یادگاری ؛)
کە کوڕێک ئەڵێ نایەمە داوات و پارەم پێ نیە و وەزعەکە بە کەڵک نایە، ڕجائەن یەکسەر مەڵێ قەیناکە لەسەر بەردیش بێت لەگەڵت ئەژیم، کوڕە کاکە گیان! بۆقیت؟ خۆ بۆق نیت...
من هێشتا چاوەرێیت دەکەم ،
دڵنیاش نیم تۆ دێت یان نە ….
لە وەڵامی ئەوەی كە بە دیار نەمان و دوركەوتنەوەمان
«لەبیرمان دەكەن»یان «بیرمان دەكەن»
محمود درویش  دەڵێت:
لەبیر دەکرێیت وەك ئەوەی نەبوبیت
وەك مەرگی باڵندەیـەک 
وەك كەنیسەیەكی چۆڵكراو
وەك خۆشەویستیەكی لەبیرکراو
وەک گوڵێک لەناو بەفردا
لەبیر دەکرێیت.
لە کۆتایدا وتت کە دەتەوێت جیابیتەوە لێم
لێت ناشارمەوە، هەوڵم دا باوەڕبەخۆم بهێنم کە ئاساییە و دەتوانم تۆ لەیاد بکەم.
پاش هەزار هەوڵدان بۆ ڕاکردن لەتۆ، خۆم بەدەستەوە دا،
تۆ ئافرەتێکی ئاسای نیت، کەسێک نیت دووجار درووست بیت، دڵێکی گەرم، باوەشێکی ئارام، ئافرەتێک دەتوانم هەتا دەمرم لەسەر دەستەکانت بگریم.
کەسێک دڵ و مێشک تێردەکات، بەجۆرێک شوێن بۆ ئافرەتێکی دیکە نەماوە.
ئێستا دەتەوێت ئەم هەمووە جێبهێڵیت و بڕۆیت؟
دابڕان زیاتر شتەکانت پیشان دەدات.
نەمدەزانی تۆ میوەیەکی بەهەشتیت لەئاسمانەوە کەوتیتە خوارەوە ژیانی من خۆشبکات.
چیرۆک و رۆمانەکان دەلێن بەئاسانی دەتوانیت مرۆڤێک تێپەڕێنیت و لەیادی بکەیت.
دەلێن بەئاسانی دەتوانی پەڕەیەکی نوێ هەڵبدەیتەوە🤎»
هەبوو نەبوو کەس بەقەد من هاوڕێی دووڕو درۆزنی نەبوو!…
ده‌زانی من ڕانه‌هاتووم باش بم؟
خۆشت ده‌زانی که بۆت ده‌نووسم باشم
درۆ ده‌که‌م حه‌قیش نییه ئیتر من ده‌سکاری وڵامه‌که بکه‌م
حه‌ق وایه تۆ پرسیارەکەت بگۆڕی.
موحیبــ🤎ـــەت
من بۆ ئەوەی بیرنەکەمەوە خەوتم،بەڵام هەموویم لە خەونمدا بینی
مەگەر تەنیا من بزانم
یادگاری چی بە ناخ ئەکات
بیرەوەری
دڵ و دەرون چۆن داخ ئەکات

ئەگەر جارێک لەگەڵ دەمەو ئێوارەدا
بەیادی ئەو هەنگاوت نا بەسەر دڵی ئەمشارەدا

هەستت پێکرد کە بوکی غەم
خۆی کێشاوە بەسەر شانتا
گەر ئێوارە لەبەرچاوت
وەک شەوی تار خۆی نیشاندا

ئەگەر گریای بۆ ئاوابوون
پێیەکانت لە رێکەوتن
باڵندەکانی رابردوو
لە عەسرەکانتا دەرکەوتن

ئینجا وەک من تۆش ئەزانی
کە رابردوو چۆن داختەکا
بوکە شوشەی پەشیمانی
چۆن دێ یاری بەناختەکا
«من و تۆ»

خەم بەرۆکی گرتووم و هەر ڕۆژەو بزمارێک لە جوانییەکانی دڵم دەداو خەمێکی تازەی تیا دەڕوێنێ، ئێستاش بەچاوی پڕ لە فرمێسک و بە ڕۆحی پڕ لە ئاگرو بەدڵی پڕ لەبرین، چاوەڕێی دەرکەوتنێک دەکەم، دەرکەوتنێک ژیان بەبەر دڵم و تولەڕێی هاتن و دارسنۆبەرەکانی سەر ڕێگاو ئەستێرەکانی ئاسمان بکاتەوە!

ئەو بارانە نەیهێشتم و لەناو ئاهو فرمێسکدا نوقمیکردم، نەئەمن بەرگەی نەهاتنت دەگرم و نەئاسمانیش بەرگەی توڕەیی هەورەکان، ئەو بارانی بەخوڕ دادەبارێنێ و منیش فرمێسکی بەگوڕ، ئەو کێلگەو داروبارەکان دەشواتەوە و فرمێسکیشم خەمی ڕۆحم و کێلگەی ڕوومەتم و ئاهی سییەکانم!

چاوەڕوانی خەوێکم، ببم بەسوارێکی عەگیدی ئەو شاخانە، هەسپی هومێدم تاودەم و لەتەنکایی ئەو تولەڕێیە، بتخەمە سەر پشتی ژیان و لەگەڵ یەکەم نەعرەتەی هەسپەکە، بتفڕێنم بۆ ئاسمان و قژێک لەهەور و چەپکێک گوڵ لەئەستێرەو خانوێک لەشینی ئاسمانت بۆ دروستبکەم🤎»

ماویەتی...
- چۆن توانیتان پەیوەندیەکەتان بەردەوام بکەن؟
-داوای لێبوردنمان دەکرد، نەدەنوستین ئەگەر یەکێکمان دڵتەنگ بێت
لەنێوان ئەو دوانەشدا بەردەوام خۆشەویستی و رێزی یەکتری لەدڵماندا بوو و قسەمان دەکرد.
تۆ نینۆکم نەبووی قژم نەبووی بتوانم بوقرتێنم یان بوبڕم و لە کۆڵ خۆمت بکەمەوە تۆ چاوم نەبووی تا دەری بکەم تۆ پارچەیەک لە جەستەم نە بووی تۆ ڕوحم بووی مرۆڤ ئەگەر بیشی ھەوێ ڕوحی بکێشی ناتوانێ :
من توانیم تۆ لە خۆم دەربکەم ئەوە ئاسان نەبوو بۆم ٢ ساڵی ویست سەرەتا تێ گەیشتم ئینجا ھەوڵم دا ھەنێک وشەت ھەیە وەک ئەو دەموسەیە کە لەکاتی لەچ کردنما دەستم بریندار ئەکا تۆ گەورترین ھیوای من بووی ئیتر چ فایدەی ھەیە من تۆم لە خۆم دەرکردوە :)!
#luna🌙
مرۆڤ بۆ کوێ دەچێت کاتێک هەست دەکات هەموو شوێنەکان بۆ ئەو ناگونجێن؟

مرۆڤ ھەمیشە تەنھایە. لە سوچێکی ژورەکەیدا، لەنێو حەشاماتێکدا، لەنێو تاکی کانتۆرەکەیدا، لەنێو باوەشی یاردا، لەنێو قورزەڵقورت و زەھری ماردا. تەنھایە. ھەر خۆیەتی. بەتەنھا.

...
اللهم أنت عفوًا كريم تحب العفو فأعف عنا 🤍
نزای شەوی قەدر لەبیر نەکەن!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وەمن چیتر ناتوانم هیچ کەسێکم خۆشبوێ ،هەموو ئەو قسانەی کە لە منەوە ئەیبیستن تەنها ڕێزێکە بۆ ئەو خۆشەوستییەی تۆ بە منی دەدەیت چیتر ئەم هەستە لە ناو منا کۆتایی هاتووە

چیتر ئەوەی گرنگە بۆم کە متمانە بە کەس نەکەم!
چاوەکانت هیچکات لە بەردەس دانەبوون وڵاتێک بوون، سەربەست بە بۆنەی دڵدارێکی وەک منی نیشتیمانپەرست ...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Don't worry and keep going...
HTML Embed Code:
2024/05/03 16:41:07
Back to Top