TG Telegram Group Link
Channel: Maher zain
Back to Bottom
باران...
دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان...
شەوی قەدر...
شەو نوێژ...

وەک بڵێی خودا پێت بڵێت ئەی بەندەکەم چیت دەوێت داوای بکە...🥺🤲🏽
یەکتر لەبیر نەکەین لە دوعا،
کات کاتی دوعایە داوابکەن،
زۆر زۆۆۆر داوابکەن...
رمضان bw ٢٣🌙

“اللهم إجعلنا من الذین نالوا ما تمنوا في لیلة القدر “

خوایە بمانکە بەیەکێک لەو کەسانەی کەگەیشتن بەوەی کە ئاواتیان بۆ دەخوازت لەشەوی قەدر
ئیبن عەباس دەفەرموێ: من نازانم ڪارێ نزیڪترت بڪاتەوە لە خوا بەقەد چاڪەڪردن بەرامبەر بە دایڪ و باوك .

صحيح الٲدب المفرد ـ 348
✾سێ شت تا پرسیار نەکەی داخوازی
مەکە...
{هەنگوین، دین، ژن}

✾سێ شت تا لات بن ئارام نابی...
{قەرز، هاوڕێی خراپ، وەسوەسە}

✾برادەرایەتی سێ کەس مەکە...
{گێل، کەم تەرخەم، بێ وەعد}

✾گوێ لەسێ کەس مەگرە
{درۆزن، غەیبەت کار، شایەتی بەزۆر}

✾هاوڕێ یەتی سێ کەس مەکە
{حەسوود، چاو پیس، مناڵێکی خراپەکار
لەگەڵ دایک و باوک}

✾مەپرسە لە یەتیم {باوکت یان دایکت چۆن مرد؟}

✾مەپرسە لەدایکێك یان باوکێکی جەرگ
سووتاو {مناڵەکەت چۆن مرد}

✾لەناو خەڵکی لەکەسی بێکار مەپرسە
{بۆ کارێک ناکەی؟}

✾مەپرسە لە کەسی هەژار
{پارەت دەوێ؟}
❀بەڵکو بێ پرس پارەکەی بدەرێ❀

✾مەپرسە لە میوان خواردن دەخۆیت؟
{بەڵکو ئەوەی لەماڵ هەبوو پێشکەشی
بکە}

✾گاڵتە بە هاوڕێکەت مەکە
{بۆئەوەی هاوڕێکانی ترت پێبکەنن}


🩷🌸
"جەژن بەم شتانەوە جوانەو ڕێ لە خەڵکی سادە مەگرن
با چێژ وەرگرێت"

.
١- یەکی شەو چواری بەیانی لەخەو هەڵئەسی و ئەڕۆیت بۆ یاریکردن ومەلەکردن و سەروپێخواردن و سەیران و گەشت، زۆر ئاساییە لەساڵەکەدا ڕۆژێکیش زوو لەخەو هەستەو زەردەخەنە بخە سەر لێوی گەڕەکەکەتان لەمسەر بۆ ئەو سەرو بەدڵ جەژنە پیرۆزەو گەردن ئازادی بکەو با عالەم پێت بڵێن عەشایەرو داماو.

٢- ڕێگە بدەن کابرا هاتووە بۆ ماڵت پڕبەدەمی ماچت بکات و لەئامێزت بگرێت، بۆ پێت ناخۆشە، ئەی ئەگەر بەو سادەیی و خاکی بوونەی خۆی نەهاتایەت و حسابات و کتاباتی لەگەڵ بکردیتایە چی دەبوو.؟

٣- نیوەڕۆ بوو، کاتی نان بوو هەرکاتێک بوو کەسوتفەی کردوو میوانی جەژنت هات دەمووچاو مەدە بەیەکدا ، ئەوپەڕی ڕێزی لێ بگرەو خوڵقی کوردیانە بکە، جەژن نەبێ ئەوکاتە نایەت بۆ ماڵت.

٤- مناڵەکانت بخە کۆڵان با چکلێتی جەژن وەربگرن و بزانن شتێک هەیە ناوی جەژنی قوربانەو پیرۆزی و خۆشی خۆی هەیە.

٥- پێنجەم، پێنجی بەیانی هەستە بڕۆ بۆ نوێژی جەژن ونیوەڕۆ خەو مەکە، با خێزانەکەت بزانێ جەژنە و جەژنیش واتە بانگ و سەڵات و لبیک و تەکبیرات و مزگەوت و ماچ و تەوقەو گەردن ئازادی..

٦- دڵنیابن من و تۆ ئەمانە نەکەین، هێدی هێدی بۆن و بەرامی جەژن نامێنێت و جەژنی دیکەی لابەلاوبێ مانا جێگەی جەژنە ڕاستی و پیرۆزەکان دەگرێتەوە. والسلام
....

جەژنتان پیرۆزو هەر لەخۆشیدا و چەژندا بن

ڕەزوان زەڵمی
🌺🌹🌺🌹🌺
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت و ئەمڕۆتان پڕ خێرو بەرەکەت بێت.
یەکشەممە
1-5-2723 (خەرمانان )کوردی
5-1-1445 (محرم) کۆچی
23-7-2023 (تەمموز )زایینی
زۆر بڵێن
لا الە الا انت سبحانك انی کنت من الظالمین
چـــــــــونکـــــە:
❶سەرەتایەکەی یەکتاپەرستیە.
❷ ناوەڕاستەکی تەسبێحاتە.
❸کۆتایەکەشی پەشیمان بوونەوە و گەڕانەوەیە 🤍
چەند چاوگێڕانت بۆ ژیانی خەڵکی فراوانتربێت،
دڵت تەسک تر و توند تر دەبێت...
(یاسایەکی ڕاستەوانەیە و بیکە فلتەر بۆ هەموو ژیانت).

بەرزترین دەرەجەی خۆشبەختی لەژیان ئەوەیە بەوە ڕازیبی کە هەتە، چونکە هەرچەند سەیری خەڵکی و شتەکانی دەورت بکەی، ئیللا کەسانێک هەن شتی لەتۆ باشتریان هەیە...
ئیلا کەسێک سەیارەکەی لەتۆ باشترە
کەسێک خانووەکەی لەتۆ باشترە
کەسێک مووچەکەی لەتۆ زیاترە
کەسێک نمرە و کۆلێژەکەی لەتۆ بەرزترە
کەسێک ژنەکەی لەژنی تۆ جوانترە
کەسێک .......

بەفراوانبوونی تەکنەلۆژیاش ئەم نەخۆشیە زیاتر دەبێت چونکە خەڵکی شتەکانی خۆیان پەخش دەکەنەوە و بینەریش نوقمدەبێت لەناو خەم و خەفەت و حەسوودی!

هەر کە چاوت لادا لەسەر خۆت و سەیری خەڵکیت کرد،
ڕوکنێکی سەرەکی خۆشبەختیت لەدەست دا!
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فەرموویەتی :

«ألا أنبئكم بأكبر الكبائر ؟ (ثلاثا) الشرك بالله ،وعقوق الوالدين و قتل النفس وشهادة الزور .».

..ئايا هه‌واڵى گوناهه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانتان پێ ڕابگه‌يه‌نم ؟سێ جار ئه‌م قسه‌يه‌ى ئه‌وته‌وه‌. خۆى فه‌رمووى بريتين له‌:

١-هاوبه‌ش بڕياردان بۆ خواى گه‌وره‌ ( هاوبه‌ش بڕياردان شيرك گه‌وره‌ترين تاوانه‌ له‌سه‌ر ڕووى زه‌وي دا)
٢-ئازاردانى دايك وباوك...
٣ - کوشتن..
٤ - شایەدانی بە درۆ..

~البخاري (2635 )، 📚
کەسێک هەیە جگەرەکێشە و
نوێژەکانی لەکاتی خۆیدا بەجـوانی ئەنجام دەدات...

کەسێکیش حیجابەکەی کامڵ نییە و
ڕۆژانە چەند جوزئێك قورئان دەخوێنێـت...

ئـەمـە دووڕوویی و نیفاق نییه، بەڵکوو شەیتان نەیتوانیوە بێئومێدیان بکـات بەهۆی تاوانەکانیانەوە،
ئومێدیان هەیە خودا هیدایەتیان بدات و
واز لەو تاوانەیش بهێنن...

نێوانی خۆت و خودا مەپچڕێنە،
تەنیا لەبەر ئەوەی شتێکت نەگەیشتووە پێی یان لاوازبـووە...

﴿وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا﴾
ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌دا هه‌وڵیان داوە،
ڕێنماییان ده‌كه‌ین بۆ رێگاكانی به‌هه‌شت و گه‌یشتن به‌ ئێمه‌🩵
پشووە فەرمیەڪانی 2024:

ـ 3/5 ڕۆژی دەستپێڪردنی ڕاپەڕینی گەلی ڪوردستان.
ـ 3/11 یادی ڕاگەیاندنی ڕێڪەوتن نامەی 11ـی ئاداری 1970.
ـ 3/14 ڕۆژی لە دایڪ بوونی بارزانی نەمر.
ـ 23،24،21ـی مانگی 3 یادی نەورۆز.
ـ 1/4 سەری ساڵی ئاشوورییەڪان.
ـ 4/9 ڕۆژی ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ئازادڪردنی عێراق.
ـ 4/19 سەری ساڵی ئێزیدیەڪان.
ـ 12،11،10ـی مانگی 4 جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.
ـ 1/5 ڕۆژی ڪرێڪارانی جیهان.
ـ 28،29،30 ـی مانگی 6 لەگەڵ 1/7 جەژنی قوربانی پیرۆز.
ـ 7/14 ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ڪۆماری عێراق.
ـ 7/18 سەری ساڵی ڪۆچی.
ـ 7/27 ڕۆژی عاشورا.
ـ 9/27 ڕۆژی لە دایڪ بوونی پێغەمبەر ️️ﷴ  ﷺ .
ـ 10/3 ڕۆژی سەربەخۆیی ڪۆماری عێراق.
ـ 12/25 یادی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح (ع.ص).
ئیبن قەییم "ڕەحمەتی خوای لێبێت" دەفەرمووێت:
ڕزق و ئەجەل هاودەمی یەکترن؛ تاوەکو
ئەجەل نەهاتبێ
ڕزقیش نابڕێ.

📕[الفوائد:85]
ئەمڕۆ یەکەم نوێژی تەراویح و یەکەم پارشێو
ڕەمەزان لە هەموو لایەکتان پیرۆز بێت❤️🌙
HTML Embed Code:
2025/07/04 04:56:47
Back to Top