TG Telegram Group Link
Channel: ڪاناڵی شێعر و ئەدەبی ڪوردی
Back to Bottom
من قسەی ئەو دژبەرە بە هیچ و پووچ دەزانم؛ کە بە زگی تێر و خەیاڵێکی ئاسوودە، وانەی ئەخلاق دەدات.

#وە_هەرمان 🍁


من حرف آن مدعی را یاوه می‌شمارم؛ که با
شکم سیر و
خیال راحت،
درس اخلاق می‌دهد.

فئودور داستایوسکی
@kurd6123
دوێنێ ...
کڕووزانەوەیەکم
لەگەڵ خاک کرد
وتم: هەڵەی ئێمە
لەکوێ ڕاهاتووە..؟
سەبارەت بە چەند شتێک،
کە هاویشتم بۆ گوێچکەی
وتی : بەجوانی
لێت تێگەیشتم
بەڵام ؛
پیشەی من نییە و
پیشەی خۆتانە و
ئێوە بۆ خۆتانن و لە خۆتانە!

#ڕەنجەڕۆ

@kurd6123
دەردی دڵت بەمن بڵێ من غەمەکانت هەڵدەگرم
ئەو دەردەی تۆ ئازار دەدا من لە باتی تۆ پێی دەمرم

دەردی دڵت بە من بڵێ جا ئەو هەوارە جێ بێڵە
بزانە تا ڕۆژی مردن چاوەڕوانێ لە دووت وێڵە

دەردی دڵت بە من بڵێ من بارتەقای ئەم جیهانە
خۆشەویستیم پێیە بۆ تۆ چون خۆشەویستیت شایانە


@kurd6123
#تێکۆشەر
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەوە باش بزانە ئیرادە لە شمشێر بەهێزترە...👑🍃

خوێندنەوە و چێکردن:دەریا ئازەرپوور

@kurd6123
"چەمانەوە"

لەمێژەیەو نایەتە بیرم و
تاکوو ڕۆژی مەرگیشم
تاکوو ئەو وەختەی بمێنێ ئەژنۆش
بەڕووگەی خوای تاقانە و
نیشتمانم دەبەم کڕنۆش...!

#ڕەنجەڕۆ

@kurd6123
دڵدارەکەم

دڵدارەکەم دڵــی شـێتم بــــۆت ئەناڵێ لەم هەوارە
خۆت ئەزانی وەکو بولبول غەزەڵخوانی کۆچی یارە

خۆت ئەزانی منی شەیدا چەن تامەزرۆی دیداری تۆم
خۆت ئەزانی منی ئاشق سەرگەردانی هەواری تۆم

خوت ئـەزانی بو شێـواو و کزو لاوازە روخسارم
خۆت ئەزانی بە بێ تۆ من' چەندە لە خۆیشم بێزارم

لە ئەشقت بووم شێت و شەیدا وێنەی مەجنونی دێوانە
گەرچی نەماوە هیواێک بەڵام دڵ هەر چاوە ڕوانە

خۆشەویستم خوات لە گەڵ بێ هەتا مردن چاوەڕێتم
خۆت ئەزانی کە ئاشقەکەی شێتو شەیداو ڕەنجەڕۆتم


#مادێح میرزایی ــ دیوان دەرە

@kurd6123
بمناسنەوە ... !

شاعیرێکی ئەویندار و سەربەداری نیشتمانم
بە وتەی زار بڕوا مەکەن
سەر نێنە سەر شێعرەکانم

شاعیرێکی برینداری ئەویندارم
سەر نێنە سەر شێعرەکانم بۆتان ئەدوێ لە یەکڕەنگیم
لە هاوار و لە ساتەکانی بێدەنگیم

غەزەلەکانم بدوێنن
پێتان ئەڵێ شاعیرێکی چەند سەربەرزم ،
جوان تێدەگەن
بۆ سەرکەوتنی ستەمکار ساتێ پشتم نەوی ناکەم
قەڵەم  ، قامکی قەسەم داوم قەت کۆیلەتی نەگرێتە خۆ
هەتا میوانی سەر ئەرزم

ڕێم بە "بەمن چی" نداوە ؛ "حیزوسڵامەت" دەرم کا
کارێکی وام نەکردووە
نیشتمانم لە بازنەی شەرەف دەرم کا

شێعرەکانم
زایەڵەی تازەئازار و کۆنەسۆی دابڕانن
هەستی دێڕیان
هەناسەی سەوزی سروەیە
سەحەرانە ئەشنێتەوە
زایەڵەی دایکی شەهیدن
سینگی تۆڵە بە چەمەری لە قاتڵان ئەکوتێتەوە

دڵدارێکی دڵشکاوم ، وەک وەتەنم
قەت تاڵی جاڵی کۆیلەتی بە دەوری تەنما ناتەنم
زایەڵەم و
لە تەباری شێخ موستەفای کۆنەپۆشم
بەڵێنم بە ڕاستی داوە
هەتا ژین ئەمنووسێتەوە
بۆ سەربەستیی کوردستانم تێ‌بکۆشم ،

ئێستاکە کاتی هاتووە
بێن لە ڕوخسارم بپرسن !
بیستووتانە " سەعدی " ئەڵێ :
"حکایت می کند از سر درون ،
رنگ رخسار "
دە ڕێم بدەن
با بە شێعر و کردەوە و زار
لەجێی جارێ
هەزاران جار
بڵێم ؛ بەڵێ
ئەویندارم و بریندار ... !

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)

9 ی بەفرانباری 2723 (1401)

@kurd6123
لە ئێستەوە
شوێنم کەوە
چیتر نامهەوێ
خۆت لە ژووری
بێباکی و
چاوەڕوانی و
بیرچوونەوە
وانەیەک فێر ببی..!
لە ئێستەوە
تکا ئەکەم
شوێنم کەوە
چیتر نامهەوێ
ئەم هەنگاوەی
لە ڕێگە ڕاستەی
خۆتا بپێوی ..!
مەڕۆ ...
بە قازانجی تۆم
لە ئێستەوە
ڕەدووم کەوە
بەڕێگەی ڕاستەکەی مندا
بەردەوام بەو
بەپەلەتر شوێنم کەوە...!

#ڕەنجەڕۆ
@kurd6123
«ناسرەوم»

شادم کە تۆ شاد و مەسروور دەبینم
غونچەی دەمت وەک گوڵی سوور دەبینم

میراتگری نەریتی کوردەواریت !!!
کاتێ سینگت پڕ مت و موور دەبینم

لە هەیبەتت دڵی دوژمن ئەلەرزێ
شادم کچی ئاوا جەسوور دەبینم

لە ئامانج و هیواتان نا هۆمێد نیم
داهاتووتان گەلێک پڕ نوور دەبینم

ناسرەوم هەر ٫بێخەوم٫ تا ئەو دەمەی
لە چوار چرا جێژن و سروور دەبینم

جەلال هێجانانی #بێ خەو🖌
بەفرانباری 1402

@kurd6123
لە بیرت دێ ؟!

بە خوڵکی گۆشەچاوێکت ، لەبیرت دێ  بە سەر هاتم ؟!
نەهاتم خستە توونی ڕێ و به بێ بیر و بەســــــەر هاتم

کەوێڵی حەسرەتم ناسی  کە وێڵی ڕێی ئەوینت  بووم
دەبا ئەقڵ گێژەسەر بێ هەر ، لەکوێ تووشی کەسەر هاتم ؟!

وتم ئەشقت ڕومانێکی ڕۆمانتیکـــــــــــــی ژیانم بێ
بڵێم چی چارەنووس کردی بە مانشێتی بەسەرهاتم

بە تاڵی تاڵی خەم ئەر هات تەنی دەوری تەنی ژینم
ئەوین گرتی دەسی باڵم ، لە تۆی ئەو داوە دەرهاتم

بڵێم چی پیرەمنداڵی دڵی گەوجم گڕووت دەگرێ
ئەگینا باش ئەزانم وەک گەڵای پاییز بەسەر هاتم

ئەگەرچی زایەڵەی دووری هەڵیـــــــقرچاندووە جەرگم
چ دەربەستم ، لە بەر چاوت‌ ئەگەر تووشی تەشەر هاتم

دڵم ئاپدەیتە وەک نازت ، لە بازنەی قەت وەدەر ناچێ !
کە گەردوونیش خەڵاتی کا خەڵاتی ، هەر لە سەر هاتم

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)

15ی ڕەزبەری 2723

@kurd6123
لەدوای نوێژ
چەند کەڕەت
سەری برد بۆ کڕنۆش
لەسەر بەرماڵەکە و
ڕووگەی خواوەندەوە
هەر دوو دەستی بەرز کردەوە
ئەرێ خوایە
ئاگات لێیە
بۆ یەک خولەکە
بەگژمی و باشیلی ؛
لە نیشتمانەکەی ئێمەدا
گەلێ نەنگوازتر ئەبێ
پەرەم بە پەرەمیش
بە بێدەنگیش نەخەوتووە،
کەی سەرێ زێدم ئەدێتەوە
کەی سەربەستی ئەبیندرێتەوە؟؟
ئێستا،یان چەن کاتژمێرەکانی تر
ئەمڕۆ یان سبەینەکانی تر
ئەو ڕۆژە یان ڕۆژانی تر
ئەو شەوە یان شەوانی تر
ئەم مانگە یان مانگەکانی تر
ئەمساڵ یان ساڵی تر و ساڵانی تر

بێزارم .. بێزار ...

ئەمەش دوعای
هەموو ڕۆژ و شەوی
لەدوای نوێژی
خوشکە گچکەمە.

#ڕەنجەڕۆ

@kurd6123
ڕێک دوابەدوای دابڕانمان
" با "ش ...
  باش لە ڕێگەی پرسیبوو ،

ئاخۆ چی باس کردبێ بۆت  !؟
بە منی وت ؛ کە پێی وتم :
دوو هەنگاوی پێچەوانەی شل هەڵاتوو ... !!

#زایەڵە

@kurd6123
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

شێعر : #شەماڵ_ئیسماعیلپوور
خوێندنەوەوچێکردن: #دەریا_ئازەرپوور
___


(کۆیلەی خۆزگە)

                  شەماڵ ئیسماعیل پوور

بەدوای چیدا وێڵن
گەلحۆیانی ژیان‌دزراو
ئەی ئەوانەی
زیوار ساتێک بوونی ئێوە لەخۆ ناگرێ
تاکەی لەنێو تەڵەی چەنە و
بۆگەنستانی بیری چەوتیان
مەلی مردووی ڕۆحی سستان ئۆقرە دەگرێ
لەجێی گێژی و سەرگەردانی
لەجێی تەقڵە و داپەڕین و
کەرمەستی نێو دانگەی کوێخا
لە خەرمانی بیرتان بدوێن
لەنێو کانی هزری خۆتان
لەگەڵ نەغمەی وردە زیخا
گۆرانی بۆ عەشق بچڕێن
دەبا ئیتر وردە بێچووی ئەم کەنارەش
ببنە ماسی چەقی دەریا
دەبا چی تر ڕۆڵەی چیا و بەڕوو و پێدەشت
نەبنە کۆیلەی خۆزگە و بریا


hottg.com/kurd6123
خونچەی غەزەڵ

پرژە ماچێکی نەرم ئەتکێ لە لەنجەت شان بە شان؟
یا کەلاست ئەڕژێتە مەیدان و لە زەڕڕەت داوەران؟

پێ بە پێ دەستم بە پەنجەی دەستەواژەت گرتووە
تا بگاتە ڕستەکانی دێڕی زوڵف و چێتە بان

تا بەڵێن ئەچنێمە باڵای باوەڕی بارانەوە
چەتری هیوا نازی ئەم پۆشێ بە کاتی هەڵدران

تاقەتم پێی خست لە هەڵمی هاتنێکی تازەدەم
ئای کە شوکرانەم ئەبارێ لێرە تاکوو ئاسمان

هەڵزنا سەروا بە پێڵوی پەنجەرەی ئەم شێعرەدا
تا غەزەڵ گوڵ کا لە خونچە و چێتە دیوانی دڵان

دێ لە زەردەی نازی ئەم بازاڕە عیشوەی سەربەخۆ
یاکوو لەنجەی ڕەنگی ئازادی لە ڕوومەتیا نوان؟

ڕۆحی دەربازیی دەوێ پاییز نەکوو بەندی گەڵا
بۆیە ڕەنگامەی بەهاری دانە دانە داتەکان

ئەو بە کاروانێ لە خێڵی پێکەنین ناشنێتەوه
ئەم دەڕازێتۆ بە فیکەی بولبولێکی خۆش زمان

کۆی هەنسکم باری ڕووبارە و بە ڕێبواری لە ڕێی
باوەڕت ئەڕوا کە ڕێگای داڕنینە داڕمان

دێ بە لاچاوێ لە نەخشەی دابڕان فێرم بکا و
مانەوەی "ماتەم" بکێشێ سورمە تا ئاخر زەمان

جەماڵ ڕەسووڵی "ماتەم"

@kurd6123
بێ شەوقە قەمەر وەختێ کە هەڵدێ لە هیلالا
مۆمێکە لە چاو حوسنی ڕوخی دڵبەری والا

شێتی لەبی تۆم، وێڵم و مەجنوونی بیابان
پەروانەیە دڵ، وێڵە بەدووی دیدەیی کاڵا

عەیشم هەنموو غەم، بێ خەو و خۆراکە وجوودم
تۆش کافری ڕەحمت نییە یەک ئان لە خەیاڵا

مردن بەشی گەورەی منە لەم ڕێگەیە قوربان
ڕەحمێ بکە تۆش بمخەرە دەر لەم بنی چاڵا

لەم ڕێگەیی پڕ تاب و غەمە فایقی زێوەر
سووتانە بەشی، مردنە حیسسەی لەمە ئاڵا


@kurd6123
#فایقی_زێوەر
.
لە عەشقی تۆ ئەمن فێــری هونەر
بووم
بەڵام ئەفسووس کە پەڵکــــی بێ
سەمەر بووم

ئەوەنــــد باری فیـــــراقت دام بە
کۆڵا
کە ئاخــــری موبتـەڵای دیسکـــــی
کەمەر بووم

وەکــــــوو یەخسیـری بــــێ تاوان
عەزیزم
بە فەرمانـی ئەوینت دەس بەسەر
بووم

چ ســـــڕڕێ بـــــوو خـــودایا وا لە
ژینا
مـــودام و دەم بە دەم تووشــــــی
زەرەر بووم

بە هـــــۆی دۆخــــــــی ژیانـــــــــی
نالەبارم
نە شادیـــم دی و نە لە سەیـــــر و
سەفەر بووم

کــە شێعــــرم گـــــوت  بــــــە باڵای
نیشتمانم
وەکـــوو ئازادیخــوازان دەر بە دەر
بووم


جەلال هێجانانی#بێ خەو
خاکەلێوەی 2724

@kurd6123
٫٫هۆگری وڵات٫٫

نە خۆم دەفرۆشم نە مرۆڤ و خاک
ئازانە دەژیم سەربەست و بێ باک

خەیانەت ناکەم بە زێد و بە ئاو
عاشق وڵاتم ، نە پارە و دراو

قۆڵ بەستم بکەن بمبەنە پای دار
لە ئاست بەڵێنم قەت نایێمە خوار

گەر هەڵمواسن بەهەر دوودەستان
هێشتا هەر ئێژم بژی کوردستان

جەلال هێجانانی#بێ خەو
گوڵانی 2724ی کوردی


@kurd6123
Ashq
@SvaShamsa1 |سواشمسه
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
@kurd6123
🌷🥀پیرۆزبێ ڕۆژی کرێکار 🥀🌷

زستانی سەخت و سەغڵەت و دژوار
رۆیی جێگاکەی خۆی دا بە بەهار

گەزیزە لە خاک سەری دەر هێنا
بە جارێ موژدەی بەهاری هێنا

وتی ئەی گەلی فەقیر و هەژار
هەستن بەهارە بچنە ئیش و کار

مانگی بانەمەڕ لە بەر دڵانە
ڕۆژی کرێکار یازدەی گوڵانە

ڕۆژت پیرۆز بێ برای کرێکار
خۆشی نەدیوی ژیان پڕ ئازار

بەڵام کرێکار کوا ڕۆژی هەیە؟
چ هیوایێکی دوا ڕۆژی هەیە؟

کوانێ پێ زانین؟ کوانێ خەڵاتی؟
کوانێ ڕێزلێنان؟ ئەی کوا بەراتی؟

بۆ ئێمە ئیشوو ئەرکی فەراوان
کەچی جێژنانەو خەڵات بۆ ئەوان

هیچ سازمان و حیزب و لایەنێ
لە چینی هەژار ئاوڕ نادەنێ

بە ئارەق ناو چاو نان پەیدا ئەکا
بۆ ماڵو خێزان گیان فیدا ئەکا

بە دور لە شادی ژیانی تاڵە
دائم شەرمەزار ماڵ و مناڵە

شەکەت و ماندوو شەو تا بەیانی
ساتێ ناسرەوێ لە ئازار گیانی

هێشتا قانعە شوکری خوا ئەکا
بۆ خۆیو گەلی هەر دوعا ئەکا

بەڵام داخەکەم لەم کۆمەڵگایە
ڕێزی کرێکار کەمە! بۆ وایە؟

تەمەنی گەیی بە شەست و حەفتا
کەس نایبا بۆ کار ناتوانێ ئیش کا

دەبێ ئەو جارە کۆڵانە و کۆڵان
نێو زبڵ گەڕێ بۆ پاروێ نان

برا خەم مەخۆ دونیا وانا بێ
ڕۆژێ هەر ئەبێ ئەم دۆخە چابێ

ئیوە سەر بەرزن بەخۆ بنازن
ماندو نەناسی نشێو هەورازن

ئیوە هەست ناسک سادە و دڵپاکن
ڕوو خۆش و ڕۆح سوک چەست و چالاکن

منیش وەک ئێوە لە خۆم بێزارم
ژیانم تاڵە چون کرێکارم


جەلال هێجانانی(بێ خە و)


@kurd6123
HTML Embed Code:
2024/05/04 01:39:57
Back to Top