TG Telegram Group & Channel
ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان | United States America (US)
Create: Update:

ئەحمەد موختار جاف (مۆر ئەحمەد موختار جاف) لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری هەڵەبجە لە دایک بووە. باوکی وسمان پاشا بووە کە دوو ژنی هەبووە، لە ژنی یەکەمیان دوو منداڵی بووە (دوو کوڕ) و لە ژنی دووم پەنج منداڵی ( سێ کوڕ و دوو کچ) هەبووە و ئەحمەد موختار منداڵی ئاخری ژنە دوومەکەیە. دایكی (عادڵه‌ خانم) کچی یەکێک لە بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی سنە بووە و کاریگەریی فرەی لەسەر ژیان و بیری ئەحمەد موختار داناوە. هاتنی عادڵەخانم لە سنەوە بۆ هەڵەبجە ڕووداوێکی مێژوویی و گەورە بووە. هەر لە ماوەیەکی کورتدا ناوبانگی بە هەموو ناوچەی شارەزوور و سلێمانی و هەورامان و شوێنانی دیکە بڵاو دەبێتەوە. هۆکاری ئەمەش ئەوە بووە کە عادڵە خانم چە لە بواری خێزاندارییەوە و چە لە بواری سیاسی-کۆمەڵایەتییەوە دەورێکی گرینگ دەگێڕێت.

بە پێ زانیارییە مێژووییەکان ئەحمەد موختار جاف خوێندنی تەواوی نەبووە بەڵام مرۆڤێکی ئازا و زانا بووە و بیجگە زمانی دایکی خۆی شارەزای زمانگەلی فارسی، تورکی، عەرەبی و تا ڕادەیەکیش ئنگلیسی بووە و هەروەها لە مەیدانی ئازایەتی و ھۆشیاری و زرنگی و سوارچاکی پاڵەوانێکی ناسراوبووە.
ئەحمەد موختار جاف بە هۆی ئەوەی کە لە بنەماڵەی جافەکانە، تێکەڵ بە سیاسەت و کاروباری سیاسی عەشیرەی جاف بووە. لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە کەسایەتییەکی خۆشەویست و خێرەومەند بووە. وا دیارە کە ماوەیەک بە بۆنەی نزیکی لە بیروڕاکانی دایکیەوە لە لایەن شێخ مەحموودی بەرزەنجییەوە بەند کرابێت و دوای ماوەیەک ئازاد کرابێت و ماوەیەکیش ئەندامی پارلمانی عراقی نوێ بووە.
قسەوباس لەسەر چۆنیەتی مردنی ئەم شاعرەوە زۆرە بەڵام ئەوەی کە لێی دڵنیان ئەوەیە کە لە ٦ی شوباتی ١٩٣٥ و لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا لە لایان چەن کەسی نەناسراو کوژراوە و و تەرمەکەی لە تەنیشت گۆڕی تاھیر بەگی لەگوندی عەبابەیلێی نزیکی ھەڵەبجە بە خاک سپێردرا.

ئیزنی دام دڵبەر کە بچمە زیارەتی دەرگانەکەی
شەمعی ڕەخشان وا قبووڵی کرد شوکور پەروانەکەی

ئاسمان حەقیە بەخیل بێت و فڕێدا مانگ و خۆر
لەو دەمەی یار خۆی نواند و هاتە ناو هەیوانەکەی

یار دەریخست ڕوومەتی خۆی، کۆمەڵی عاشق ئیتر
لازمە ئێوە بزانن کەعبەیە سەربانەکەی

حەقیەتی ئەو شۆخە ئیمزا دابنێ: جەللادی دڵ
ئەی دڵ و گیانم فیدایی توڕڕە و عینوانەکەی

وەختی وەسڵە گەهـ بە توندی، گەهـ بە خەندە و پێکەنین
دڵ ئەلاوێنێ چ خۆشە خەندە و گریانەکەی

یار ئەگەر بێت و بڵێ زوححاکی تازەم حەقیەتی
شاهیدن بۆ موددەعای دوو ئەژدەهای سەر شانەکەی

موژدەیە مەجنوون کە لەیلا هاتووە بۆ تەجروبەت
تا بزانێ چۆنە حاڵی عاشق و دێوانەکەی

جەژنە لای عاشق کە مەعشووقەی بە ناز و پێکەنین
دێتە سەیری تا بزانێ، چۆنە قوڕپێوانەکەی

موو لە پەنجەم بێتە دەر گەر دەست ببەم بۆ پیاڵە من
گەر ببێ دەستم کەوێ دوو مەمکی وەک فنجانەکەی

خوێنی چاوی کوردەکانە بۆ وەتەن شیوەن ئەکەن
بۆیە وا لێڵاو و سوورن تانجەرۆ و سیروانەکەی

وەعدەیی دابوو کە دڵ خۆش کا سەراسەر قەومی کورد
حەیفی کرد وا زوو شکاندی وەعدە و پەیمانەکەی

مەزهەب و دینی لە قەبرا لێی بپرسن وا ئەڵێت
خاکی کوردستانە ئەحمەد مەزهەب و ئیمانەکەی

———————————

Telegram: @kllss_uok_ac_ir

Instagram: http://instagram.com/kllss_uok.ac.ir

Instagram: https://instagram.com/awzin.kllss.uok.ac.ir

Forwarded from عکس نگار

>>Click here to continue<<

ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)