TG Telegram Group Link
Channel: Jwanit |🤎.
Back to Bottom
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئازیز ؛
دنیا هەر خەم نییە
لە ژیاندا،
کاتی دڵخۆشی کەم نییە
کە وا بوو خۆشەویستەکەم
چاو لە چاوی کیژی هیوا
مەترووکێنە کۆشکی تاسە
مەڕووخێنە ،ئاسۆ ڕوونە
شنەی شەوبا،
موژدەی هەرمان و هەربوونە..

| عەلی حەسەنیانی «هاوار»
ئەگەر هات و بیرت کردم؛
تامەزرۆبووی کە بمبینی
کە لێت دوور بووم
نەکەی بچی
دڕکی ئازار بچەقێنی
بڕۆ لەگەڵ یادەکانما
دابنیشە تا دێمە لات
یادگاریمان لەبن نایە
بەشی هەتاا مردن ئەکات ..
توخوا با هەمیشە لات بم؛
ژیان بێ تۆ بێ مانایە
ئەوەی لەگەڵ تۆدا بژی
ژیانی کۆتایی نایە ..
Forwarded from Jwanit |🤎. (𓆩𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳𓆪)
جەژنتان «پیرۆز» ئازیزانی من بەهیوام هەموو ڕۆژێکتان «جەژن» و خۆشی بێت🤎.

- جوانی تۆ ،
لەکن من بە وجودی ناس و ئەجناس؛
کەسی تێدا نیە ئەم شارە بێ تۆ
هەتا تۆم ئاشنا بووی ئاشنام بوون
هەم ئێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ
هەموو رۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ
لە حەسرەت سەرووی قەدت چاوی نالی
دوو جۆگە بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ.

| نالی ،
تۆ ئەو خۆرەی لە چاوتایە؛
تۆ ئەو هەستەی لە ناختایە
لە ئێستاوە تا هەمیشە
دەرگای دڵم ئاوەڵایە
منیش ئاوا لەسەر ڕێتا
باڵدارێکی هەڵکوڕماوم
بەڵام چی بکەم بۆ لەباڵدان
کۆترێکی باڵ بەستراوم ..
شەو هات و ئەمن؛
مەستی خەیاڵانی کەسێکم
مەژغوڵی نەفەس گرتنی
موشکین نەفەسێکم
لەم حوجرە لەبەر پەنجەرە
کەووتووم و دەخوێنم
بێ عەینی دەڵێی
بولبولی گۆشەی قەفەسێکم🪽؛
حەزدەکەم خۆشەویستم;
لە باوەشت بکەم
وازت لێ نەهێنم
بتڕفێنم نەتگەڕێنمەوە
بەندت بکەم
دەرت نەهێنم لە دڵم ..
گەر نەچم زویر دەبێ؛
وەختێ دەچم مەنعم دەکاا
سەیری کە بێ مروەتە
چیم لێدەکاا و چیم پێدەکاا ؛
واز لە من بهێنە ئەی ئاشنا ;
چونکە من وازم لێهێناوی
ئیتر ببە بە بێگانە
چونکە لەگەڵ ئەوانی تردا
تێمپەڕاندووە
دەمەوێت ئیشقت
لە دڵمدا بمرێت
ئیتر دەمەوێت یادی تۆ
لە خەیاڵەکانمدا کۆتایی بێت
هەموو ئیشقێک دەمرێت
دەکوژێتەوە
ئیشقی تۆ نامرێت
بڕوا بکە دوای تۆ
کەسیتر شوێنت ناگرێتەوە
لە دڵمدا ..
هیچ پێم ناخۆش نیە؛
حەز دەكەیت
نیگاكانت بدە بە پەنجەرەیەك و
جوانیەكەشت بدە بە ئاوێنەیەك
بەس دڵت بدە بە من ..

|نەبەز گۆران
دانیشتووم؛
ئەوەندەی کوردستان تەنیام و
ئەوەندەی شاخ و داخ ماندووم و
ئەوەندەی دووکەڵی جگەرە پەرتم و
ئەوەندەی دواچۆڕی ئەم شیعرە لێڵم و

ڕۆحیشم کوولەکەی تەمێکەو
خەریکە تەق ئەکات
..
هەرچەند بڵێم؛
خۆشمدەوێی
تۆ وەک هەواڵ پرسینێک
لێکی ئەدەیتەوە و
لە کۆتاییدا ئەڵێی
«سوپـــاس»

|فەرهاد پیرباڵ.
خۆشەویستم ؛
تۆ ڕێ کەوه،
من هەوڵ ئەدەم،
با به یەکتر بگەینەوه.
تۆ بانگم که،
من پڕ به دەم هاوار ئەکەم،
وەڵامی یەکتر بدەینەوه
قەف‌قەف زنجیری سنوورەکان
بپچڕین و ئەو هێلانه شێواوەمان،
بکەینەوه به نیشتمان..

| جەلال مەلەکشا ،
ئەتۆ جوانی ؛
ئەتۆ گیانی
ئەتۆ سروەی شەماڵی بەربەیانانی
ئەتۆ وەک دیمەنی خاوەنشکۆی کوێستانی کوردانی
ئەمن دارێکی ویشک و ڕووتی بەر هەتاوم
ئەمن کۆشکێکی ڕووخاوم
بەجێ ماوم ،
ئەمن کوێستانی تەم گرتووم
لەپێ کەوتووم ..

| عەلی حەسەنیانی ،
وون بوون؛

هەموو جارێ
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم
وەختێ ئەچمە ناو قژتەو
لە ناو ئەودا ئەبم بە پەپوولەی وێڵ‌ و
ون ئەبم ‌و نایەمەوە.
هەموو جارێ
کە دەست ئەخەیتە ناو دەستم
ئیتر ئەو پێنج پەنجەی دەستە
ئەبێت بە پێنج وردە ماسی ‌و
ئەچنە گۆمی چاوانتەوە و
ون ئەبن ‌و نایەنەوە.
ئەو وەختەی من
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو خۆم
ئەو کاتەیە کە تەنیام‌ و
تۆ لەوێ نیت!

|شێرکۆ بێکەس
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەبێ تۆ:
ناوم «مەغدید»ە،
تەمەنم پەنجاوچوار ساڵە
سێزدە ساڵە ئاوارەى کەرکووکم
مامۆستاى ماتماتیکم لە گوندى «قۆریتان»ــى نیزیک هەولێر
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە،
دوو هەفتە جارێک ڕیشم دەتاشم،
ڕەقى دونیام لە عەترە

لەگەڵ تۆ:
ناوم دەبێتە «کامەران»
تەمەنم دەبێتە نۆزدەساڵ
لە ڕێکخراوى NDP کار دەکەم و
مانگانە پازدە گەڵا وەردەگرم
ڕیشم پاک پاک دەتراشم
عەترى «سکۆخپیۆن» نەبێ
لە خۆمى نادەم ..

|فەرهاد پیرباڵ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمە دوایین نامەی منە بۆ تۆ ؛
چاوەڕێم نا ئەکرد دوایین نامە بێت
تۆم بۆ هەموو ژیانم ویست بەڵام ئیتر
ئەمە ژیانە شیرینەکەم ،
تۆ شەرەفمەندانە جەنگای بۆ ئەوەی بۆ من بیت بەڵام شەرەفمەندەکان شەڕەکان ئەدۆڕێنن ،
ئێستا من تۆ بە جێدەهێڵم ئەڕۆم وەکو سوپایەکی شکستخواردوو کە هیچی نەماوە بۆی بجەنگێ..

| کافکا بۆ مێلینا ،
کە لێرە نیت ؛
دەستەکانم بۆ گیرفان باشن
وتەکانیشم بۆ نەبیستن
هەنگاوەکانم بۆ ئیفلیج بوون
کە لێرە نیت
هەموو بوونم بۆ نەبوون باشە؛
تۆ سەماکانت برد و ؛
مۆسیقاکانت بەجێھێشت
باوەشەکانت برد و
دەستەکانمت بەجێھێشت.
ڕوخسارت برد و
ئاوێنەکانت بەجێھێشت.
گەرماییەکانت برد و
جلەکانت بەجێھێشت.
تێپەڕینەکانت برد و
بۆنی عەترەکانت بەجێھێشت.
گوێیەکانت برد و
گوارەکانت بەجێھێشت.
نیگات برد و پەنجەرەکانت بەجێھێشت.
ڕۆحمت برد و جەستەمت بەجێھێشت.


| ڕێبوار سیوەیلی ،
«قەسیدەی زمانی عەشق، زەمەنی ئەنفال»
HTML Embed Code:
2025/06/27 09:45:13
Back to Top