ئاگەداربە ..... ئاگەداربە
هـەڵەکـان لـە مـانگی ڕەمــەزان
یەکێک لەو هەڵە گەورانەی کە زۆرێک کەس توشی ئەبێت بەتایبەت ئەوانەی ئەنتەرنێت بەکار دەهێنن
ئەویش نوکتە وتن و گاڵتە کردن لەسەر مانگی رەمەزان بەمەبەستی پێکەنین و یان مەبەستی لایک و کۆمێنت .
براو خوشکی بەڕێز بەڕاستی کارەساتە کە گاڵتە بکەی بە ڕۆژوو یان بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان .
ڕۆژووگرتن واجبە و سیواک کردن سونەتە تۆ گەر گاڵتە بە سونەتێک بکەیت کردەوەکانت بەتاڵ ئەبێتەوەو تۆشی نەواقضی ئیسلام دەبی جا هاوار بەحاڵت گاڵتە بە ڕۆژووگرتن و بە ڕەمەزان بکەیت واتە گاڵتەت بە ئایەتی اللە تعالی ت کردوە . بە تەئکید ڕۆژوت دەشکێت و لە بازنەی ئیسلام دەردەجی و کردەوەکانت، بەتاڵ دەبێتەوە . دەبێت دووبارە شەهادە بێنیت و تەوبە بکەیت و ڕۆژوەکەشت بگریتەوە .
اللە تعالی دەفەرمووێ
{{قُلْ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمْ تَسْتَهْزِءُونَ}}
پێیان بڵێ: ئایا گاڵتهتان بهخواو ئایهتهكانی و، بهپێغهمبهرهكهی كردبوو؟ واته: ههر وتهیكی كوفرو ناشیرین و ناقۆڵا لهدهم دهرچێت، بێگومانه مرۆڤی پێ كافر دهبێت .
تۆش گەر گاڵتە و نوکتە بڵێیت لەسەر ڕۆژوو لەسەر مانگی ڕەمەزان گاڵتەت بە چەندین ئایەتی قورئان کردوە .
تکایە خۆتان بپارێزن لە نوکتە و گاڵتە وتن لەسەر ڕۆژوو ، گەر پۆستێکتان بینی ڕاست تۆش بڵاوی مەکەوە چونکە هەمان تاوان و حوکم لەسەر تۆش جێ بەجێ دەکرێت .
نوسینی (( باوەڕ سورچی ))
ڕەحمەتی اللە تعالی ت لێێت بۆ هاوڕێکانت بنێرە و بڵاوی بکەرەوە .
>>Click here to continue<<