TG Telegram Group Link
Channel: 👬هاوڕێکەم
Back to Bottom
بەشی بانگەوازی لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار
هەڵدەستێ بەئەنجامدانی کۆڕێکی زانستی بۆ بەڕێز:
مامۆستا محمد جمال
لەژێر ناونیشانی:
ئاسانتریـن ڕێـگا بــــــۆ
لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز

شەممە 1\4\2023
کاتژمێر 2:45 تا 5:30
شەقامی 40مەتری- بەرامبەر فلکەی باداوە
هاتن بۆ هەمووانە
بەشی بانگەوازی لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار
هەڵدەستێ بەئەنجامدانی کۆڕێکی زانستی بۆ بەڕێز:
مامۆستا محمد جمال
لەژێر ناونیشانی:
ئاسانتریـن ڕێـگا بــــــۆ
لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز

شەممە 1\4\2023
کاتژمێر 2:45 تا 5:30
شەقامی 40مەتری- بەرامبەر فلکەی باداوە
هاتن بۆ هەمووانە
549_mujnd_100duaw.pdf
385 KB
پوختەی دوعایەکانی قورئان و فەرموودە
کۆکردنەوەی: شیخ محمد صالح المنجد

بەم دوعایانە شەوی لیلة القدر زیندوو بکەوە و بیکە هۆکارێک بۆ پاککردنەوەی دەفتەری کردەوەکانت و لێخۆشبوونی هەموو تاوانەکانی پێشووت...
یەکەم شت دەربارەی نوسین کە پێویستە بیزانی ئەوەیە کە دەبێ هەموو ڕۆژ بنوسیت!
هەموو بەیانیان، هەموو شەوان، هەرکاتێک بوارت هەبێت.
نابێ خولەکێک بەفیڕۆبدەیت، نابێ چاوەڕێی کاتی هاتنی ئیلهام بکەیت.
ئەگەر یەک دوو ڕۆژ لەکاتی نوسینەکەتدا وەلا بنێیت، ئەوا دووردەکەویتەوە لە چرکەساتە قووڵەکانی کتێبەکەت.
جا بۆئەوەی ببیت بە نوسەر، پێویستە بۆخۆت ڕۆتینێکی ڕۆژانەت هەبێت.
ڕۆژانە سەعاتێک، زیاتر، یان کەمتر...
گرینگ ئەوەیە ڕۆژەکەت بێ نوسین بەڕێ نەکەی!


لەهەمان کاتدا بزانە
سەرکەوتووترین نوسەرەکان،
سەرکەوتووترین خوێنەرەکانن!


"بەدەستکاریەوە"
{ ۞ وَمَا كَانَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لِیَنفِرُوا۟ كَاۤفَّةࣰۚ فَلَوۡلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرۡقَةࣲ مِّنۡهُمۡ طَاۤىِٕفَةࣱ لِّیَتَفَقَّهُوا۟ فِی ٱلدِّینِ وَلِیُنذِرُوا۟ قَوۡمَهُمۡ إِذَا رَجَعُوۤا۟ إِلَیۡهِمۡ لَعَلَّهُمۡ یَحۡذَرُونَ }
[سورەتی التوبة: ١٢٢]

جا ڕه‌وا نیه هه‌رچی ئیمانداران هه‌یه به‌جارێک بچن بۆ غه‌زا (یان بۆ هه‌رکارێکی پێویست)، ده‌ی بۆچی له هه‌ر هۆزو ده‌سته‌یه‌ک، که‌سانێک نه‌چوون بۆ خوێندن تا شاره‌زابن له ئایین تێبگه‌ن و فێری زانست ببن و قه‌ومه‌که‌شیان تێبگه‌یه‌نن و فێریان بکه‌ن کاتێک که گه‌ڕانه‌وه بۆ لایان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هوشیار ببنه‌وه خۆیان بپارێزن له گوناهـ....

👈لەبەرامبەری جیهاددا، داواکردنی زانست هاتووە!
بۆئەوەی زانستخواز و زانا بگاتە پلەیەک کە موجاهیدیش پێی ناگا!
بەڵام پێویستە بەلای کەم بەقەد ئەو و زیاتریش ماندوو ببێت،
چونکە موجاهید لەهەر ئان و ساتێکدا ئەگەری مردنی هەیە!
هەموو لاشەی برین و خوێنە!
تکتکەی خوێنەکانیشی تێکەڵی خۆڵ و عارەقەکانی نیوچەوانی بوونەتەوە!
ماوەی مانەوەی لەشەڕدا دیار نیە!
پێویستی بە زۆرترین سەبرگرتن هەیە!

خۆ گەر زانستخوازێک لێی پاڵبکەوێ و بیەوێ زۆر بە ئاسانی زانستی دەست بکەوێ، زانستخوازیەکەی دوابخاتە دوای هەموو کارەکانی تر،
بیەوێ کەی کاتی بەتاڵی هەبوو جا دەست بکاتە کتێب و قەڵەمەکەی،
کەی لەداواکردنی ماڵی دونیا و گەڕان و گاڵتە و قسە خۆشەکانی بوویەوە جا خزمەتی دینی خودا بکات و بڵاوی بکاتەوە،
کاتی تایبەتی ڕۆژانەی بۆ دادەنێ و پێشی هەر هەموو کارەکانی تری نەخات،
تۆ بڵێی هەرگیز بگاتە پلەی موجاهید؟
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
گوێ لە هەمووکەس مەگرە..!

دوو پیاو لە ئەهلی هەواو ئارەزوو"ئەهلی بیدەع" هاتنە لای ئیبن سیرین و وتیان:
ئەی ئەبابەکر فەرمودەیەکت بۆ دەخوێنینەوە؟
ابن سیرین وتی: نا مەیخوێننەوە.
وتیان: مادام ئایەتێکت لە قورئان بۆ دەخوێنینەوە؟
ابن سیرین وتی: نا مەیخوێننەوە.
یان ئێوە هەڵەسن و ئەڕۆن لێرە، یان خۆم ئەڕۆم بەجێتان دێڵم.
ئیتر ئەوان ڕۆشتن.
هەندێ لە خەڵک وتیان ئەی ئەبابەکر"ابن سیرین" چیی دەبوو گەر ئایەتێکیان بۆت خوێندباوە لە قورئان بۆ نەتهێشت؟
وتی من ترسام لەوەی ئایەتێک بەسەرمدا بخوێننەوە و ماناکەی بگۆڕن و تەحریف بکەن و لەدڵما جێگیر ببێ ئەو گۆڕینەی ئەوان..!


دَخَلَ رَجُلَانِ مِنْ أَصْحَابِ الْأَهْوَاءِ عَلَى ابْنِ سِيرِينَ فَقَالَا : يَا أَبَا بَكْرٍ نُحَدِّثُكَ بِحَدِيثٍ ؟ قَالَ : " لَا " ، قَالَا : فَنَقْرَأُ عَلَيْكَ آيَةً مِنْ كِتَابِ اللَّهِ ؟ قَالَ : " لَا ، لِتَقُومَانِ عَنِّي أَوْ لَأَقُومَنَّ " ، قَالَ : فَخَرَجَا ، فَقَالَ : بَعْضُ الْقَوْمِ . يَا أَبَا بَكْرٍ ، وَمَا كَانَ عَلَيْكَ أَنْ يَقْرَآ عَلَيْكَ آيَةً مِنْ كِتَابِ اللَّهِ تَعَالَى ؟ قَالَ : " إِنِّي خَشِيتُ أَنْ يَقْرَآ عَلَيَّ آيَةً فَيُحَرِّفَانِهَا ، فَيَقِرُّ ذَلِكَ فِي قَلْبِي "
سير أعلام النبلاء - الذهبي - ج ١١ - الصفحة ٢٨٥
https://hottg.com/Musajalel
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
مەینەتی هەرە گەورە، پیاهەڵدانی خەڵکی عەوامە، ئای چەند جار هەڵی خەڵەتاندم..!

ابن جوزی ـ ڕەحمەتی خوای لێبێت ـ
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
موژده موژده
لقى هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار خولی (( گه‌نجانی پێشه‌نگ)) ڕاده‌گه‌یه‌نێت, بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌م هاوینه‌یان جیاواز بێت و ببن به‌ یه‌كێك له‌ پێشه‌نگه‌كان و خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ بكه‌ن.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خول:
1- به‌شداربوو ده‌بێ ته‌مه‌نی له‌نێوان 15 بۆ 23 ساڵ بێت.
2- وانه‌كان بریتین له‌ (زانستی ته‌جوید - فەرموودەکانی خۆشەویست - زمانی عه‌ره‌بی - دیزاین - گه‌شه‌پێدانی مرۆیی - سیمیناری په‌روه‌رده‌یی له‌لایه‌ن مامۆستا ناوداره‌كان و بە ئەزموونەکان).
3- ئەنجامدانی چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر.

تێبینی:
1- به‌شداریكردن ته‌نها بۆ ڕه‌گه‌زی نێره.
2- ماوه‌ی خوله‌كه‌ دوو مانگه‌ و له‌ هه‌فته‌یه‌ك سێ ڕۆژ وانه‌ ده‌خوێندرێ.
3- خوله‌كه‌ له‌ به‌رواری 3/6/2023 ده‌ستپێدەکات.
4- بۆ ناو تۆماركردن، فۆڕمی ناونوسین پڕبکەوە:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfWtS9x_Bf5AqHV2xhszXsKfc5vgQlblrWdXfq_a19UNhak8Q/viewform?usp=sf_link

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره‌یه‌وه‌:    07507665385
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
[ ببە بەپێشەنگ ئەی طالب العلم ]

شێخ عبدالسلام موحەمەد کوڕی شوەیعر ـ خودای گەورە بیپارێزێت ـ دەفەرموێت :ـ

«پێویستە فێرخوازی زانستی شەرعی ببێتە پێشەواو چاوی لێبکرێت وەبافەرمان نەکاتە خەڵکی لەکاتێکدا خۆی ئەوکارە ناکات ، وەنابێت ڕووکەشی دەرەوەی پێچەوانەی ناخی ناوەوەی بێت ، لەبەرئەوەی ئەمە لەگەورەترینی ئافاتەکانە وەلەفەرموودەدا هاتووە سێ کەس کە ئاگری دۆزەخیان پێخۆش دەکرێت یەکێک لەوانە کەسێکە دەڵێت قورئانم خوێند پێی دەوترێت درۆت کرد بۆیە قورئانت خوێند بۆئەوەی پێت بڵێن زانایە وەهەرکەسێک علمی پێ بێت و کردەوەی پێنەکات سزا دەدرێت بەرلەسزادانی بت پەرستەکان هەندی لەفێرخوازانی زانستی شەرعی وە ئەوکەسانەش کەخۆیان دەدەنە پاڵ ئەوەو لەمەجلیسدا دادەنیشن و قسەدەکەن وڕێگری لەغەیبەت و نەمیمەو قسەهێنان قسەبردن دەکەن بەڵام تەماشای کەسەبکەیت لەخۆیدا یان لەکاتی مامەڵەی لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەبینیت قسە بەفڵانەکەس وفیسارەکەس دەکات وەک بڵێی ئەوکارە لەسەرئەوهەڵگیراوە لەوساتەدا ، وەئەمەش زەرەرووزیانێکی گەورەیە فێرخوازی زانستی شەرعی کاتێک بۆ خەڵکی فەرمایشتی ـ خودای گەورە پەروەردگار ـ دەخوێنێتەوە : ﴿ قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ  ﴾(النور : ٣٠)
واتە : وە کاتێک تەماشای ئامێرو هۆکارەکانی ڕاگەیاندن بکات  لەوانەیە تەماشای وێنەیەکی حەرامکراو بکات یان شتێک بەشێوازێک دەبینێت حەرامە تەماشای بکات، ئەوا ئەوکاتە پێویستە لەسەری بوەستێت لەتەماشاکردن بۆئەوەی ڕووکەشی دەرەوەی وەکو ناخی دەربکەوێت لەم بابەتەدا، فێرخوازی زانستی شەرعی کاتێک گوێبیستی شتێک دەبێت وەقسە بۆ خەڵکی دەکات بەڕێگریکردنی لەسەر شتێک یان گومانێک وەئەوەش نابێت بوترێت تەنها بەعلم و بەیەقینەوە نەبێت وەپێویست دەکات ئەویش لەخۆیدا بەهەمان شێوە ئەوکارە ئەنجام بدات».

   👈 كن قدوة يا طالب العلم 👉
👬هاوڕێکەم pinned «[ ببە بەپێشەنگ ئەی طالب العلم ] شێخ عبدالسلام موحەمەد کوڕی شوەیعر ـ خودای گەورە بیپارێزێت ـ دەفەرموێت :ـ «پێویستە فێرخوازی زانستی شەرعی ببێتە پێشەواو چاوی لێبکرێت وەبافەرمان نەکاتە خەڵکی لەکاتێکدا خۆی ئەوکارە ناکات ، وەنابێت ڕووکەشی دەرەوەی پێچەوانەی ناخی…»
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
[ عیلم سێ بستە ]

هەندێک  لەئەهلی عیلم ئەڵێن  :

« العِلمُ ثَلَاثَةُ أشْبَار ،فَمَنْ دَخَلَ فِي الشِّبرِ الأَوَلْ تَكَبَر، وَمَنْ دَخَلَ فِي الشِّبرِِ الثَانِي تَوَاضع، وَمَن دَخَلَ فِي الشِّبرِ الثَالث عَلِمَ  أَنَّهُ لَايَعْلَمُ شَیئاًً »


[مَن دَخَلَ فِي الشِّبر  الٲَوَل تَكَبَر ]

هەرکەسێک بچیتە ناو قۆناغی
یەکەمەوە، بستی یەکەمەوە خۆی لێ ئەگۆڕێت ، کیبر ئەیگرێت ، خۆی بەشتە زانێت ئەویش تێ خنە خنیەتی  ، شان ئەدا لە ئەوانەکانی تر ،  کەبەداخەوە ئەمە ئافێکە ئێستا لە زۆر وڵاتی موسڵمانان ، لە وڵاتی خۆشمانە خەریکە سەرهەڵەدات ، هێشتا دە کتێبی بە دەرس نەخوێندووە ، بیست کتێبی بەدەرس نەخوێندووە ، ئەویش  خۆی لێگۆڕاوە ، خۆێ لێ بۆتە شت ، تێ قسە ئەکات جەرح و تەعلیل دەکات ،  دەرسە ڵێتەوە ، کتێب ئەنووسێتەوە ، تو برام جارێ سەرەتاتە.


[ وَمَنْ دَخَلَ فِي ٱلشِّبْرِ الثاني  تَواضع ]
  ئەگەر چۆ قۆناغی دووهەمەوە خۆی بەکەمە زانێت  .



[وَمَن دَخَلَ فِي الشِّبرِ الثَالث عَلِمَ ٲَنَّهُ لَا یَعْلَمُ شَيْئًا ] 

کەچووە ناو قۆناغی سێهەمەوە ، ئەوکاتە ئەزانێ کە تۆ هیچ نازانیت ، تاوەکو قوڵ بیتەوە لە عیلمی شەرعی ئەوکاتە بۆت دەرەکەوێ تۆ بایی چەنێکیت  ؟

کەتۆ هیچ  نازانیت بۆیە عولەمای ئەهلی سوننە وەک شێخ بن باز و ئەخڕانەکانی « ڕەحمەتی خوای پەروەردگاریان لێبێ » لەتەمەنی حەفتا ساڵیشا موڕاجیعەی متونە علمیەکانیان کردووە ، موڕاجیعەی ٲصول الثلاثة و اربعین النویة و ئەوانەیان کردووە ،

بۆیە تۆ نابێ خۆتت لێبگۆڕێت ، ئەبێت خۆت بە تاڵیب عیلم بزانی ، ئیمامی ئەلبانی«رحمە الله » زیاتر لەپەنجا ساڵی تەمەنی خۆی تەرخان کردووە بۆ خزمەت کردنی فەرمودەی پێغەمبەری خوا ﷺ ، کاتێک  کە پێی ئەڵێن تو عالیمی ؟ ئەڵێ نەء من قوتابی عیلمم،
[ٳنما ٲنا طالب العلم  ] .

ئێمەگرینگی و بایەخ بە «عیلمی شەرعی»  ــە دەین ،« تَعَلُماً»  خۆمان فێرەکەین  ، دائیمەن ئێمەموحتاجی عیلمین  ، «وَعَمَلًا » بەپێی توانا عەمەلیشی پێئەکەین ،
« وَتَعْلِماً » وە خەڵکیش فێرەکەین ، ئەمه یەکێکە لەبنەماکانی دەعوەو بانگەوازی ئەهلی سوننە ، وۆەهلی سوننەی پێ دەناسرێتەوە..
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
خوێندنەوە تەنها حەز و هیوایەت نیە، بەڵکو مەنهەج و بەرنامەی ژیانە..!

#خوێندنەوە
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
پێشەوا ئەحمەد فەرمویەتی"أصل العلم خشية الله" بناغە و بنچینەی زانست بریتیە لە ترسان لەخوای پەروەردگار.

لەزۆرێ لەسەلەفەوە هاتوە کە دەیانفەرموو" زانا تابێت بە وانا هەتا کار نەکات بە زانستەکەی".

لە ئیمامی عەلی گێڕدراوەتەوە کە فەرمویەتی " زانست بانگ لە کردەوە دەکات، گەر کردەوە وەڵامی دایەوە ەئوە باشە، گەرنا زانستەکە دەڕوات و نامێن".

بەڕاستی فێرخوازی زانستی شەرعی ئەبێ لەهەمو ڕویەکەوە لەخواترسانی لێببارێ.

ناکرێ تاڵب عیلم نوێژەکانی لەماڵەوە بکات بەهیچ شێوەیەک بەڵکو پێویستە بەردەوام لە مزگەوت و بە جەماعەت ئەنجامیان بدات.

ناکرێ تاڵب عیلم شەونوێژی کەم بێت و دوربێ لە دوعا و نزا و لاڵانەوە لەبەردەم خوای پەروەردگار لە سێیەکی شەودا.

هەرگیز تاڵبی عیلم نیە ئەو کەسەی گوێی هەڵئەخا بۆ هەمو بابەتێک کە ئەبیسترێ، هەمو قسەیەک ئەکا کە بەدەمیا دێت، بۆ هەموو جێیەک ئەڕوات کە پێیەکانی بیبەن، هەمو شتێک ئەخوات کە بخورێت.

بەڕاستی ئەبێ تاڵبی عیلم شێوە و ڕوخساری، جل و بەرگ و لەش و لاری، ڕۆشتن و نوستن و هەڵسانی، گشتی کاریگەری عیلمەکەی بەسەریوە ببینرێ.

ئەترسم خۆت بە تاڵبی عیلم بزانی، بەڵام زیکر بەیانیان و ئێواران هەر نەزانی چیە، زیکری دوای نوێژەکان، ناو نوێژ...!

ئەی تاڵبی عیلم بەڕاستی نابێ هەر پرسیارێکت لێکرا ڕاستەوخۆ وەڵام بدەیتەوە، بەڵکو ئەبێ لەخواترسانت هەبێ.

باشە زانست بۆ جێبەجێکردن نەخوێنرێ بۆچی بخوێندرێ..؟

#طالب_العلم
https://hottg.com/Musajalel
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
#گرنگی_شێخ_و_مامۆستا_لە_تەڵەبی_عیلمدا..!

بزانە ئەی فێرخوازی زانستی شەرعی، کە ئەسڵ لە تەڵەبی عیلم بریتیە لەوەی لای مامۆستا بەئەزمونەکان زانست وەربگری، لە دەمی پیاوەکان، نەک لە سۆشیاڵ میدیا و کورتە ڤیدیۆی تیکتۆک، بگرە بەتەنها لە کتێبیش عیلمی ڕاستەقینە بەدەستنایات. نەکەی نەکەی هەرگیز بەبێ مامۆستا و ڕێنماییکار هەوڵی گەیشتن بە زانست بدەیت.

هەروەک وتراوە "هەرکەس بەتەنها بڕواتە ناو عیلمەوە، بەتەنهاش لێی دەردەچێ، هەرکەس مامۆستاکەی تەنها کیتابەکەی بێ، ئەوە غەڵەتەکانی لە ڕاستەکانی زۆرتر ئەبێت".

شاتبی ئەفەرموێ: لە بەسودترین ڕێگاکانی وەرگرتنی زانست کە بتگەیەنێتە لوتکە لە زانستدا بریتیە لەوەی لای مامۆستا بە ئەزمونەکان وانە بخوێنی.

ئەوەتا ابن عساکر ئەفەرموێ:
مَن لم يُشَافِهْ عالِمًا بأصُولِهِ
فيَقِينُه في الْمُشكِلاتِ ظُنُونُ
هەرکەس بەرەوڕو لە زانایانەوە زانست و بنچینەکانی زانست وەرنەگرێ.
ئەو کەسە کامە بابەت زۆر عیلمی پێیە لەبابەتە ئاڵۆزەکان وەکو ئەوە وایە گومامی لێی هەبێت.

ئەبو حەیانیش ئەفەرموێ:
إذا رُمْتَ العلومَ بغيـرِ شيـخٍ
ضَلَلْتَ عن الصراطِ المستقيـمِ
ئەگەر بەرەو عیلم چوی بەبێ بونی هیچ مامۆستا و شێخێک، ئەوا گومڕابویتەو لاتداوە لەڕێگا ڕاستەکە.

#طالب_العلم
https://hottg.com/Musajalel
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
موراجەعەکردنی ئەو زانستەی خوێندووتە:

ئەبو هیلالی هاسکەری ئەفەرموێ" حفظ و لەبەرکردن ناتگەیەنێت بە ئامانج ئلا ئەبێ زانستت لا گرنگ بێت و دەرس و دروسی زۆرت هەبێ و زۆر موراجەعەی ئەوانە بکەیتەوە کە خوێندوتە، ئەگەر دەرست نەبێ حفظيشت نابێ، ئەگەر موراجەعەشت نەبێ ئەوە سودی ئەو دەرسانەی خوێندوتە زۆر کەم ئەبێتەوە،.....هەرکەس ئەم موراجەعەیەی نەبوو ئەوە ئەو هەوڵەی پێشوو کە داویەتی بە زایەع ئەچێ".
ئیمامی زوهری ئەفەرموێ "ئەو زانستەی کە خوێنراوە تەنها بە لەبیرچونەوە و موراجەعەنەکردنەوەی ئەڕوات و نامێنێت".
موراجەعەکردنیش چەند ڕێگایەکی هەیە گرنگترینیان ئەمانەن:

١ـ موراجەعەکردن لەگەڵ نەفسی خۆتدا، کە پێویستە فێرخوازی زانستی شەرعی ڕۆژانە یان هەفتانە کاتێکی هەبێت موراجەعە و پێداچونەوەی ئەوانە بکات وا خوێندویەتی پێشتر.
کە ئەمیش ئەبێتە چەند بەشێکەوە:
أ ـ ئەبێ کاتێک دابنەی بۆ مراجەعەکردنەوەی ئەو شتانەی لەبەرت کردون لە قورئان و فەرمودە و متونەکان.
ب ـ ئەبێ کاتی دابنەیت بۆ موراجەکردنی ئەو شەرحانەی لای مامۆستا خوێندوتە.
ت ـ ئەبێ کاتێک دابنەیت بۆ موراجەعەی ئەو سود و فائیدانەی کە لە زمانی مامۆستاکان و نێو سکی کتێبەکان نوسیوتەتەوە، یان ئەو بابەتانەی کە کورتتکردۆتەوە.

جا بەم شێوەیە گەر ڕۆژانە و ساڵانە بەردەوامبی بەپێی ڕۆشتنیدکات، ئا ئەم سود و فائیدانەی نوسیوتەتەوە لە نێو مێشکتا ئەچەسپێن چونکە زۆر مراجەعەت کردونەتەوە.هەرکاتێک بتەوێ باسیان بکەی لە هەرجێگایەک ئەتوانی بەئاسانی باسیان بکەیت.

٢ـ جۆری دووەمی موراجەعە ئەوەیە لەگەڵ برادەرێکتدا مراجەعە بکەنەوە:
کە ئەمیش بەکێکە لە گرنگترین و باشترین ڕێگاکان بۆ بەرەوپێشچونی خۆت و ڕاهێنانە لەەسر ئەوەی بتوانی بەزوترین کات ئەو شتانەی خەزنت کردوە لە مێشکت بیانهێنیتەوە بیری خۆت.
فوزەیڵی کوڕی عەوان ئەفەرموێ "ئێما هەموجار دائەتیشتین من و فڵان و فڵات لەدوای نوێژی عیشا مراجەعەی فیقهـ مان ئەکردەوە، جاری وابو هەڵنەئەستاین هەتا بانگی بەیان".

٣ـ پێویستە مامۆستاش جار جارە هەوڵبدا بە کۆمەڵە پرسیارێک لەو وانانەی خوێندراوە مێشکی قوتابیەکان بجوڵێنێت و ببۆتە موراجەعە بۆی قوتابیەکان.

موراجەعەکردنی ئەو زانستەی خوێندوتە
#طالب_العلم
https://hottg.com/Musajalel
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
وتراوە گەشتن بە عیلم چوار ئامڕازی سەرەکی هەیە

۱-شەیخێکی فەتاح=کە فەتحی علومت بۆ بکات،و دڵسۆزانە شەرحت بۆ بکات و بیەوێ تۆ لەخۆی باشتر بیت

۲-عەقڵێکی چاک=کە بتوانێ لە بابەتەکان تێ بگات

۳-کتێبی چاک=چونکە کەسی وا هەیە عەقڵی زۆر چاکە بەڵام ناچێت کتێبی چاک و عومدە بخوێنێ کە ئەکابری عولەما لەسەریان گەورە بوون

٤-بەردەوامی=چونکە سێ خاڵەکەی دیکەش هەبێت و زوو زوو لە ناوەڕاست و سەرەتایی کتێب وشەرح وازبێنیت قەت فێرنابیت، وە وتراوە سەرەتاکان بۆ هەمووانە و مانەوە تا کۆتایی بۆ ئەهلی سدقە

#طالب_العلم
https://hottg.com/Musajalel
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
یاسای یەکەم:

با خوێندنەوەکەت لەم پێنج کۆرە بەدەر نەبێت:

خوێندنەوەکەت دابەشبکە بۆ پێنج جۆر:
١ـ التأصيل"خۆبنیاتنان".
٢ـ التمكين "خۆپتەوکردن".
٣ الاطلاع "زانیاریبون و ئاگاداربون".
٤ النوازل "پێشهاتەکان".
٥ التخصص "پسپۆڕی".

بەشی شەشەمی لێمەکەوە هەرگیز، هەرچی ترت خوێندەوە بیکە یەکێ لەم بەشانەوە و  جێی بکەوە بۆی.

١ـ تەئسیڵ: بریتیە لە هەنگاوی یەکەمت بۆ چونە نێو زانستێکی دیاریکراوەوە و خۆپێگەیاندنت لێی.
بۆ نمونە کەسێک هیچی نەخوێندوە لە زانستی ئسوڵی فیقهـ ، هیچ هیچ، هەنگاوی یەکەمی ئەبێ ناسینی زانستەکە بێت بە کورتی، بۆ نمونە کەسێک لەسەرەتاییدا ئەبێ شەرحێکی کورت و پوخت و ئاسان بخوێنێت لە سەر مەتنی وەرەقات، ەمە:پێی ئەوترێت تەئصیل.

٢ـ تەمکین: کە ئەڕۆیت و دەست ئەدەیتە شەرحێکی درێژ و قوڵ لەسەر وەرەقات، ئەمە پێیەوترێ تەمکین.

٣ـ ئیتیڵاع: بریتیە لەوەی مەرج نیە تۆ ئەو کتێبەی ئەیگریتە دەستەوە تەواوی بکەی لەمسەر بۆ ئەوسەر، بەڵکو جاری وایە ئەکرێ ئەوەنە بەس بێ پێڕستەکەی و پێشەکیەکەی و بابەتێکی لێ بخوێنیتەوە، وە کاتێکی دیاری کراوی بۆ نیە.

٤ـ النوازل: بریتیە لەوەی ڕوداو و پێشهاتێک دێتە پێشەوە ، بۆنمونو بابەتێکی فیقهی، بۆنمونە مانگی ڕەمەزان دێتە پێشەوە بابەتی ئەوە ئەکرێتەوە ئایە ئەکرێ بە بەروار و حسابات دیاری بکرێ یان ئەبێ ئیلا بە بینین مانگ بێت؟
و ئەگەڕێیتەوە بۆ سەرچاوەکان بۆ زانینی حوکمی بینین مانگ، ئایە بە بینینی مانگ ئەبێت، یان بە بەروار و حسابات؟

٥ـ تەخەسوسی: بریتیە لەوەی بتەوێ لەبابەتێکی دیاری کراو قوڵ بیتەوە لە خوێندنەوە، ئیتر یان ئەوەیە ئیشت بەو بابەتەیە لە ئێستادا بۆیە قوڵ ئەبیتەوە، یانیش خۆت تەخەسوست ئەو بابەتەیە، یانیش بە تەبع حەزت لە قوڵبونەوە هەیە لەو بابەتە.

بۆیە مامەڵەت لەگەڵ خوێندنەوە با لەم پێنج جۆرە تێنەپەڕێت، هەر جۆرێکی ترت بە مێشکا هات وازی لێ بهێنە و فڕێی بدە چونکە پەرتت ئەکات هێزت لێ ئەبات.
هەریەکێ لەو بەشانە یاسا و ڕێکخەر و قانونی خۆی هەیە لەشوێنی خۆیدا درێژەی پێ ئەدەین إن شاء الله.

بەڵام تۆ خۆت بەرنامەڕێژکە ئێستا، هەرکتابێکت خوێندەوە با لەم پێنج ڕێگایە بەدەر نەبێت.

#أفاده_أحمد_السيد
#خوێندنەوە
#طالب_العلم
https://hottg.com/Musajalel
HTML Embed Code:
2024/05/21 22:17:29
Back to Top