TG Telegram Group Link
Channel: حەقیقەتی عەلمانییەتی کوردی
Back to Bottom
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەش سەرکردەی هەرەدیاری پەکەکە PKK، موراد قەرەیڵان کە دەڵێت: ئێمە تەڤگەری دیموكراسی سۆسیالیستی توركین!!
برایەتی گەلانمان دەوێت (نەك دەوڵەتی كوردی).
توركیاییەكی دیموكراتیمان دەوێت!
ئەمەش ئامانجی ئەساسییە!!

کەچی کەللـەپووتە عەلمانی و قەومییە دۆڕاوەکان ڕۆژ و شەو حیزبە ئیسلامییەکان ناوزەد دەكەن بە جاش و نۆکەری داگیرکەر کاتێک كە پشتگیری پرۆژەكەی ئەردۆگان دەكەن كە پێیان وایە ئیسلامییە، كەچی بە یەك دانە پەكیان نەوت جاش كە لایەنگریی دەوڵەتی توركی دیموكراتی دەكەن!!

ئێستا لەگەڵ ئیسلامەتی كێشەتان هەبوو یان لەگەڵ توركیا و داگیرکەر؟!

حەقیقەتی عەلمانییەتی کوردی
@haqiqatialmani
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەیادی کۆمەڵکوژی گوندی Karacadağ ی باکووری کوردستان.
لە ١٠ ی مارسی ساڵی ١٩٩٤ چەکدارانی پەکەکە pkk هێرشیان کردە سەر گوندی کاراکادا .. کاتژمێر ١ ی نیوەڕۆ بێ گوێدانە هیچ شتێک، چەپەکانی ئاپۆ ١١ هاووڵاتیی ئەو گوندەیان گولەباران کرد، کە لە نێویاندا دوو منداڵ بوونیان هەبوو بەناوەکانی: محمد خەلیل و محمد ئەمین.

وەرگیراوە لە فەیسبووکی الجامع الأموي

حەقیقەتی عەلمانییەتی کوردی
@haqiqatialmani
ئەمەی دەیڵێم بەرپرسیارم لێی لە دنیا و لەو دنیاش

ھۆکارێکی سەرەکی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کورد دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی دووڕوویانەی یەکێتی و جەلال تاڵەبانی لەگەڵ حکومەتی بەعس.

جەلال تاڵەبانی لەلایەک ڕێکەوتننامەی لەگەڵ بەعس دەکرد و لەلایەکیش لەگەڵ قەرارگای ڕەمەزان و ئێرانییەکان لەپەیوەندیدا بوو، تەنانەت بەچاوساخی کردنی نەوشیروان مستەفا لەساڵی (١٩٨٦)دا لەگەرمەی شەڕی ئێران و عێراقدا پاسدارانی ئێرانیان ھێنایە نزیک کەرکوک و توانیان بەشێکی زۆری بیرە نەوتەکانی کەرکوک بتەقێنەوە، بەوەش ئێرانییەکان بەڕێگەی یەکێتی توانیان گورزێکی زۆر گەورە لەعێراق و سەددام بدەن.
ئەوە چالاکییەکی سەربازی زۆر گەورە بوو، کە ئێرانییەکان ئەنجامیاندا، ھاوکات پەیامێکی سەربازی زۆر بەھێز بوو بۆ سوپای عێراق.

لەسنور و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارەکانی یەکێتییدا، چەندین بنکە و بارەگای پاسدارانی ئێرانی لێ ھەبووە، کە نزیک بە (٤٠) بارەگا دەبوون.
ئەمەش ھۆکارێک بوو، کە سوپای بەعس و عێراقییەکان بکەونە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی گوندەکانی کوردستان، چونکە گوندەکان سەرچاوەی خۆراکی چەکدارە کوردییەکان بوون، کە ناوی خۆیان نابوو پێشمەرگە.

بەدیاری کراوی، کە لەسەر ھۆکاری کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە دەمەوێ قسە بکەم، ھۆکاری سەرەکی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی پاسدارانی ئێرانی لەناو شاری ھەڵەبجەدا، ئەوانەی لەو سەردەمەدا ژیاون باش دەزانن باسی چی دەکەم.
ڕاستییەکەی حکومەتی بەعس و عێراق ھەفتەیەک پێش کیمیاباران کردنی ھەڵەبجە ھۆشداریدا بەخەڵکی ھەڵەبجەدا، کە دەبێت شارەکە بەجێ بھێڵن، ئەوە بوو بەشێکی خەڵکی ھەڵەبجە شارەکەیان بەجێ ھێشت و ڕوویان لەسلێمانی و قەزا و شارەکانی نزیک ھەڵەبجە کرد.
جەلال تاڵەبانی و یەکێتی بۆ ڕێگری کردن لەھەڵھاتنی خەڵکی ھەڵەبجە شەوکەتی حاجی موشیریان ڕاسپارد بۆ تەوقکردنی حەوزەی شارەزوور، کە ڕێگە نەدەن خەڵکی شارەکەیان بەجێ بھێڵن، بەزەبری چەک و ھێز ڕێگریان لەو خەڵکانە کرد، کە دەیان ویست ھەڵەبجە بەجێ بھێڵن و بڕۆن، یەکێتی دەیزانی شارەکە کیمیاباران دەکرێ، بەڵام ڕێگریان لەخەڵکی ھەڵەبجە کرد، کە شارەکەیان بەجێبھێڵن، "مەبەست لەم کارەشیان ئەوەبوو ئەو خەڵکە بکەنە قوربانی تا سود لەڕای جیھان و نەتەوە یەکگرتووەکان ببینن، وەک چۆن لەکۆڕەوەکەی ساڵی (١٩٩١) خەڵکیان بەکارھێنا بۆ جوڵاندنی ڕای جیھان لەسەر پرسی کورد".
یەکێک لەو خانەوادانەی ڕێگریان لێکرا و گەڕێندرانەوە خانەوادەی من بوو، کە پێک ھاتبوون لە دایکم و نەکم و خاڵ و پورەکانم، تەنانەت دایکم بەرکاریگەری چەکی کیمیاوی کەوت برایە ئێران و سێ مانگ لەوێ چارەسەری وەرگرت، من ئەوکات لەدایک نەبووبووم، کاریگەری ئەو چەکەی لەسەر بوو تا کۆچی دوای کرد، توشی لاوازی گورچلە و تەنگەنەفەسی و نەمانی بەرگری و لەپێکەوتنی کرد.

ئەم ڕاستیانە نابێت بشاردێنەوە، جەلال تاڵەبانی گەورەترین ھۆکار بووە بۆ ئەنفال و کیمیابارانکردنی کورد، تەنانەت جەلال تاڵەبانی تاریق ڕەمەزانی فڕۆکەوانی ئازادکرد، کە ھەڵەبجەی کیمیاباران کرد، نەک ھەر ئازادی کرد بەڵکو ناردییە دەرەوەی کوردستان، ئێستا لەلوبنان دەژی.
نەک ھەر ئەوە تەنانەت یەکێتی بانکی ھەڵەبجەیان تاڵان کرد، ھەرچی پارەی تێدابوو ھەموویان دزی.
لەھەندێک شوێندا دەست و پەنجەی ژن و کچی بەرکەوتوو بە کیمیاویان دەبڕی، کە مردبوون، ئەوەش بۆ دزینی بازن و عەقڵە و زنجیری زێڕیان...

ئەمانە تاوانگەلێکن، کە جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا و یەکێتی لێیی بەرپرسیارن.

ئەگەر یەکێتی و جەلال تاڵەبانی لەو مێژووەدا بەتایبەت ساڵی (١٩٨٠ بۆ ١٩٨٩) ڕۆڵیان نەبووایە، ئەوا ئەستەم بوو کورد ئەنفال و جینۆساید و کیمیابارانی بەسەردا بھاتایە.

ئەوەی کە وتم ڕاستی گەلێکی تاڵی مێژووین، من داواکارم لەگەنجان ئەو ڕۆژانە بخوێنەوە، کە کوردی تێدا کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵکرا، زیاتر لەسەری بکۆڵنەوە تا بزانن بۆچی سەددام و بەعس وایان بەسەر کورددا ھێنا، ئایا ڕەقیان لەکورد بووە یان شتی تر ھەبووە.

بەڵێتان پێنادەم، بەڵام ئەگەر ژیاین و ژیان نەیکوشتین، لەبیرۆکەمدا ھەیە بەدۆکیۆمێنتارییەک، باسی ئەو ڕۆژانەتان بۆ بکەم، کە کوردی تێدا کۆمەڵکوژرا و کیمیاباران کرا.

زانکۆ بورھان
١٣-٠٣-٢٠٢١
Telegram @zankoburhan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from Astana-ئاستانە
نەدەبوو مێژوونوسانی کورد خۆیان بکەن بە خاوەنی نەورۆز

"بەداخەوە لە ھەرێمی کوردستان لە بەرانبەر ساڵی زایینیدا ساڵێک دەنوسرێت کە گوایە ساڵی کوردییە، کە لە ساڵی ھیچ میللەتێکی ئەم دونیایە ناچێت. نەوشیروان مستەفا جەختدەکاتەوە و دەڵێت: دەبوو مێژوونوسان خۆیان نەکردایە بە خاوەنی ئەو مێژووە، چونکە لەو ساڵەدا چەند تیرە و ھۆزێکی دڕندە و شاخاوی پەلاماری پایتەختی ئیمپراتۆرێتی ئاشوریان داوە و ڕوخاندویانە.....بۆیە ناکرێت خۆمان بکەین بە خاوەنی ئەو دڕندە و شاخاویانە کە پێشکەوتوترین ئیمپراتۆرێتی ئەو سەردەمەیان ڕوخاندووە و لەبەرانبەردا خۆی بە بێگانە بزانێت لەناو شارستانییەتی سۆمەری و بابلی و زاگرۆس و ئێران و میزۆپۆتامیادا..."

نەوشیروان مستەفا لە کتێبی «بە دەم ڕێگاوە گوڵچنین»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆز لە نێوان مێژوو و ئاییندا

جەژنی نەورۆز (بەهار)
زۆرێکمان وەهامان بیستووە و داناوە کە جەژنی نەورۆز جەژنی نەتەوەیی کوردە، هەروەها دەستپێکی سەری ساڵی کوردی و ئێرانییە.
بێجگە لە کوردستان ئەم جەژنە لە زۆر وڵاتی دیکە بەڕێوە دەچێت یاخوود هاوشێوەی ئەمە، وەك لە وڵاتانی: کازاخستان، ئۆزبەگستان، تاجیکستان، تورکمانستان و...هتد
وشەی نەورۆز وشەیەکی پەهلەوی کۆنە و لە دوو بڕگە پێك دێت:
(نو) واتە نوێ و (روز) واتە ڕۆژ، پێکەوە واتە ڕۆژێکی نوێ کە ئاماژە بووە بۆ یەکەم ڕۆژی بەهار.
ئەوەی کە باس دەکرێت لە نەورۆزدا خێرا ئێمە کاوە و زوحاکمان بیر دێتەوە، بەڵام شتێکی دیار و ئاشکرایە کە ئەوە تەنها ئەفسانەیەکە و ئەو چیرۆکە دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵام شتێك سەرنجی ڕاکێشام کە هەتاوەکوو ئێستاش لە گوندی نەوێی بناری سورێن زیندان و ئاش و کۆشکی زوحاك ناسراوە و شوێنەواری ماوەتەوە و ئەمەش منی خستە گومانێکی مێژووییەوە، بە پێچەوانەی ئەوەی کە ئەفسانەکان باسی دەکەن کە سەرچاوەکەی شانامە بووە! خەڵکی گوندەکەش زوحاك بە کوردی دەزانن! بەڕاستی خۆشم پاش بەدواداچوون کەوتمە سەر ئەو بۆچوونەی کە زوحاك هەمان ئەو ئاستیاکە بووە کە دوا پادشای ماد بووە و کاوەش هەمان کۆرشی هەخامەنشییەکان بووە! چونکە گەر ئێمە بێین سەرنجێکی ئەو ماوه مێژووییە بدەین کە بیگێڕینەوە سەر ساڵنامەی کوردی و حەوت سەدەی بەر لە مەسیح؛ تەنها دەوڵەتی مادمان بۆ ساخ دەبێتەوە، وە لە مێژووی ناوچەکەدا نەمانبیستووە کەسێکی عەرەب بێت و هەزار ساڵ حوکمی ئێرانی زەمین بکات.
ئەمە شتێکی مەحاڵ بووە، بەڵکوو ئەوەی هەبووە حوکمی کوردەکانی میدییا بووە و دوا پادشایان (ئاستیاك) بە هۆی کۆرشی هەخامەنشیی فارسەوە لەناو چووە و تەختی کوردیان لەناو بردووە و هەڵتەکاندووە. بۆیە گەر سەرنجی ئەفسانەکە بدەین لەگەڵ ڕووداوە مێژووییەکەدا بۆمان دەردەکەوێت کە زوحاك هەمان ئاستیاك و کۆرش هەمان کاوەیە و فارس وەکوو دوژمنایەتییە هەمیشەییەکەی بۆ کورد کە بەردەوام لەژێرەوە لە کوردی داوە ئەو ئەفسانەیەیان دروست کردووە بۆ تێکدانی مێژووی گەلێك.
دکتۆر عەلی شەریعەتیش گەلێك جوان ئەم باسەی ڕوون کردووەتەوە کە چلۆن هەر حکومەتێکی نوێ دێت حکومەتەکەی پێش خۆی بە پوچ و تاوانبار دەزانێت و سەرۆکەکانیان بە گاڵتەجاڕ دەکرێت، وەك چلۆن ساسانییەکان ئەمەیان بەرامبەر پارتەکان (ئەشکانییەکان) کرد، ئاوەهاش هەخامەنشییەکان سیمایەکی ناشرین و ترسناکیان بە زوحاکی دوا پاشای ماد نیشاندا.
ئێمە نابێت ئەوەندە خۆشباوەڕ بین کە تەنها لەسەر
بیروباوەڕێکی کلاسیکی ئەفسانەیی بڕۆین.
٭٭٭ ‌ ‌
نەورۆز لە مانگی خاکەلێوە دەست پێ دەکات، ئەم جەژنە لە بنەڕەتدا جەژنێکی زەردەشتییەکانە و موڵکی ئەوان بووە، ئەوان باوەڕیان وەها بووە لەم جەژنەدا فرەوەهەری کۆچ کردووەکان؛ دە ڕۆژ بەر لە نەورۆز بۆ سەردانی کەسوکارەکانیان دێنە لایان. هەر لەبەر ئەوەیە کە لە کۆتایی مانگی ڕەشەمێ لە گشت ساڵێکدا ناوماڵ پاکوخاوێن دەکەنەوە، جلوبەرگ و کەوشی نوێ بۆ منداڵەکانیان دەکڕن؛ ڕقوکینە و توڕەیی لە دڵ دەردەکەن و مردووەکانیان خۆش وەش بکەن و لە ساڵی نوێدا، خێر و بەرەکەت و فراوانی و خۆشبەختی پێشکەش بە زیندووەکان بکەن، پاشان لە یەکەمین ڕۆژی ساڵی نوێ دەچنە ئاتەشگاکان یاخود پەرستگاکان و پیرۆزبایی لە یەکدی دەکەن.
زەردەشتییەکان بێجگە لەوە ڕێوڕەسمێکی دیکەیان هەبوو کە لە ماڵاندا "سفرەی حەوت سین" ڕادەخەن؛َ حەوت شت لەسەر سفرەکە ڕادەخەن کە ناوی گشتیان بە پیتی (س) دەست پێ دەکات و ئەمانەن: "سەوزە، سرکە، سێو، سماق، سەمەنوو، سیر، سککە"ِِ و هەنار لەگەڵ ئاوێنە و مۆمدان و پەرتوکی ئاڤێستا.
گەر هەر کەسێك سەردانی وڵاتی ئێرانی کردبێت لە سیازدەبەدەردا؛ ئەوا دەزانێت کە ئێستاش لەناو ئێراندا و نفوزی شیعە بەتایبەت گشت ئەو ڕێوڕەسمانە ماونەتەوە و تەنانەت مۆمدان و سینییەکەش! بەڵام لە جێی پەرتوکی ئاڤێستا هەر ئەوەیان گۆڕیوە؛ کردوویانە بە قورئانی پیرۆز، کە بەردەوام پەیوەندی شیعە و زەردەشتییەکان لە باشیدا بووە و وەك لە بەشی پەیوەندی زەردەشتییەت بە ئایینەکانی دیکەوە ڕوونمان کردووەتەوە؛ ئەو گێڕانەوانەی کە باس لە زەردەشت و ئاڤێستا دەکەن گێڕانەوەی شیعەن کە بەردەوام ئەم پەیوەندییە نیشانەی پرسیار دروست دەکات! هۆکار چییە کە شیعە ئەوەندە نەرمی نواندنی هەبووە بۆ زەردەشتییەت؛ لە کاتێکدا ئەو نەرمی نواندنەی نەبووە بۆ سوننی و ئایینەکانی دیکەی ئێران!
وە شتێکی دیکەش لێرەدا کە پێویستە بیخەینە ڕوو، زەردەشتییەکان پێیان وەهایە لەو ماوەیەدا فروهەری کەسوکاریان دەگەڕێتەوە، لێرەدا زەردەشتییەکان وەهایان نیشانداوە کە فروهەر گیان دەگرێتەوە، چونکە نووسینەکە بەو شێوەیە نیشان دەدات. بەڵام ئێمە دەزانین لە چوار بەشەکەی مرۆڤ پاش مردنی؛ تەنها تەنو زاندراوە، کە واتای لەش دەگەیەنێت.
بەڵام سێ بەشەکەی دیکە واتە "ئاهو، فروهەر، ئارات" نەزاندراوە و نازاندرێت چین و نازاندرێت کامیان گیانە! ئیدی بە چ مافێك دێن فروهەر دەکەن بە گیان؟
وە سەیرەکە لەوەدایە زەردەشتییەکان خۆشیان نازانن کە ئەم سێ بەشەی دوایی چین و سیفەتەکانیان چین؟ ئەگەر لێکدانەوەیەکیشی بۆ کرابێت، ئەوا تەنها گریمانەیەک بەولاوە هیچ بەڵگەیەکیان نییە.
٭٭٭ ‌
با بێینەوە سەر باسەکەی خۆمان، کاتی نزیکبوونەوەی زەوی بۆ خولی بەرانبەربوونی ڕۆژ و شەو، گشت ئەندامانی خێزان لە دەوری سفرەی حەوت سین جەم دەبنەوە و یەکدی ماچ دەکەن و پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە یەکدی دەکەن.
وە لەسەر دروست بوونی جەژنەکە هەندێک دەڵێن زەردەشت یاخود شا جەمشید ئەم جەژنەی بەرپا کردووە.
بــەپێـی باســەکــانی شــانامە، پــێش (جــەمشــید) کــەیومــەرس ســی ســاڵ شــا بــووه، پــاش کــەیومــەرس هۆشــەنــگ چــل ســاڵ دەبێــت به شای ئێـران، پـاش ئـەو نۆبـه دێتـه سـەر (تـەهمـورس) کـه ئـەویـش سی ساڵ شا دەبێت، پـاش ئـەوانـه جـەمشـید دەبێت بـه شـای ئێـران.
کە جەمشید پێدەچێت بە دروستکەری جەژنەکە دابندرێت، وە بەپێی شانامە جەمشید ( 700) ساڵ ژیاوە کە ئەمە ناچێتە ئاوەزەوە تەمەنی گەشتبێتە ئەو ڕادەیە!
بەڵام بەپێی ئەفسانەکانی زەردەشتییەکان و شانامە پێدەچێت بە هۆی هۆشەنگ شاوە دروست بووبێت کە بە هەژماری ئەوان یەکەم کەس بووە ئاگری دۆزیوەتەوە:

«یکی روز شاه جھان سوی کوه
گذر کرد با چند کس هم گروه
پدید آماد از دور چیزی دراز
سیه رنگ و تیره تن تیز تاز
دو چشم از بر سر چو دو چشمه خون
ز دود دهانش جھان تیره گون
نگه کرد هوشنگ با هۆش و سنگ
گرفتش یکی سنگ و شد پیش جنگ
به زور کیانی رهانید ز دست
جھانسوز مار از جھانجو بجست
برآمد به سنگ گران سنگ خرد
هم آن و هم این سنگ بشکست خرد
فروغی پدید آمد از هر دو سنگ
دل سنگ گشت از فروغ آذرنگ
نشد مار کشته و لیکن ز راز
پدید آمد آتش از آن سنگ باز
جھاندار پیش جھان آفرین
نیایش همی کرد و خواند آفرین
که او را فرغی چنین داد
همین آتش آنگا قبله نھاد
بگفتا فروغیست این ایزدی
پرستید باید اگر بخردی
شب آمد برافروخت آتش چو کوه
همان شاه در گرد او با گروه
یکی جشن کرد آن شب و باده خورد
سده جشن آن فرخنده کرد«

واتە :
ڕۆژێک له ڕۆژان پادشای جھان
لەگەڵ چەن کەسدا ئەچوو بۆ کێوان
له دوورەوە دەرکەوت شتێکی باریک
گورچ و تیژپەڕ به ڕەنگیش تاریک
چاوگەلی چما دوو پیاڵه هوون بوو
لەبەر هەناسەی جیهان تاریک بوو
سەرنجی لێدا هووشەنگی ئازا
دەستی دایه بەرد بێترس و پەروا
به هەموو هێزی خستی لەبۆ مار
ماری نەپێکا هووشەنگی هوشیار
بەردەکه کەوت له بەردێکی تر
شکا هەر دوو بەرد هاوکات کوتوبڕ
پزوزسکێ دەرکەوت له دڵی بەردان
پزوزسک بۆ به گڕ له نێوان ئەوان
مارەکە نەکوژرا لەم کێشه و جەنگه
ئاگر پەیدا بوو ئەوه گرنگه
هووشەنگ شا له پێش پادشای جھان
کەوتە کڕنوش و ستایش ئەوان
که رووناکییەکی وەهای پێ بەخشی
ئاگرەکەی کردە مەکۆی کڕنۆشی
کوتی هەر ئەمه چرای یەزدانه
ستایشکردنی مایەی ژیانە
شەو هات بەسەرا ئاگر خۆشکرا
شاو یارانی گەڕان به دەوریا
له بەر ئاگردا بادەیان نۆشی
کردیان به کاتی خەمفەرامۆشی

لێرەدا ئەمە بە وەرچەرخانێکی گرنگ دانراوە و وەك سەرەتای نەورۆز دەبیندرێت کە پەنجا ڕۆژی بمێنێت بۆ نەورۆز لە جەژنی سەدەدا. ئەم دۆزینەوەیە بەرز دەنرخێنن و وەك ئامادەکارییەکە بۆ نەورۆز، بەڵام ئەمە زیاتر لە ئەفسانەیەک دەچێت نەك ڕاستی، چونکە ئێمە دەزانین هەر لە چاخە بەردینە دێرینەکان ئاگر دۆزراوەتەوە لە لایەن مرۆڤە سەرەتاییەکانەوە؛ نەك لە لایەن کەسێکەوە کە لە شانامەدا هاتووە کە پڕە لە ئەفسانە و چیرۆکی دژە کەتوار.
وە بەڵگەیەکی دیکە کە نەورۆز دەخاتە پاڵ جەژنەکانی دیکەی زەردەشتی ئەوەیە کە جەژنە زەردەشتییەکان پەیوەندیداربوون بە کات و وەرزەکانەوە، وەك چلۆن تیرگان بە هۆی دەستپێکی وەرزی هاوین و میهرەگان بە هۆی دەستپێکی وەرزی پایز و ...هتد، ئاوەهاش نەورۆز جەژنی دەستپێکی وەرزی بەهارە و بە دەستپێکی ساڵی نوێیان داناوە.
کەواتە هەتاوەکوو ئێرە دەگەینە ئەو ئەنجامەی نەورۆز تەنها ئەوە بووە کە سەری ساڵی کوردی و دامەزراندنی دەوڵەتی میدییا و سەری ساڵی هەتاوی و سەری ساڵی زەردەشتی هاوکاتی یەکدی بوون نەك ئەوەی بە تەواوەی بۆنەی یەکدی بن، هەر ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی ڕێکخراوی یونسکۆ وەکوو جەژنێکی ئێرانی ناساندوویەتی.
وە دەتوانین بڵێین هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەم جەژنە بە هۆی ئەوەوە بووە کە هەخامەنشییەکان و ساسانییەکان ئایینی زەردەشتیان کردبوو بە ئایینی ڕەسمی دەوڵەتەکەیان و توانیان ئایینەکە بسەپێنن و زاڵ بکەن بەسەر وڵاتە ژێردەستەکانیان و کەلتووریان لەگەڵ ئەو وڵاتانە تێکەڵ بکەن و جەژنی نەورۆزیش یەکێك بووە لەو کەلتوورانە کە بە هۆی حکومداری زەردەشتییەوە بڵاو بووەتەوە.

سەرچاوە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەرێ بەڕاست ئەم هەموو مەلایە
چیدەکەن بە چواردەوری قازی محمد دا.؟!

زاوای پێشەوا قازی محمەد لەیادەوەریەكانیدا دەڵێت :كاتێك لە بەندیخانەبووم زەمانی شا، دوای رووخانی كۆماری مەهاباد، ئەفسەرێكیان هێنا كەزۆر ئەشكەنجە درابوو، دواتر باسی كرد كەچۆن ئەمەریكاو بەریتانیا لەگەڵ ساواكدا وتوویانە ئەو هەموو مەلایە چیە لەدەوری قازی محمد، ئەبێ‌ بەد ڕەوشتی لەمەهابادو كوردوستاندا بڵاو بكەینەوەو بۆ ئەمەش لیژنەیەكیان دانا كە منی تیابووم و ملیۆنەها دۆلاری بۆ تەرخانكرا.
ئەمەش دیارە پیلانی داگیركەرانە هەر لە كۆنەوە ، كاتێك ناپلیۆن هێرشی هێنا بۆ میسر یەك كەشتی ئافرەتی سۆزانیشی هێنا، لێیان پرسی ئەمانەت بۆ چیە؟؟وتی: ئەمانە لە سوپاكە زیاتر كاریگەریان دەبێت لەسەر میسرییەكان.
پرسیار لە خواریزمی كرا كەزانای بیركاریە لەبارەی رەوشتەوە لەوەڵامدا وتی :
ئەگەرمرۆڤ بەڕەوشت بێت یەكسانە بەیەك.
ئەگەر جوانبوو ئەوە سفرێكی بخەرە بەر دەم.
ئەگەر سامانی هەبوو سفرێكی تری بخەرە سەر.
ئەگەر ئەسڵ و فەسڵی هەبوو سفرێكی تریشی بۆ دانێ‌ .
ئەگەر رەوشتی نەبوو یەكەكە لادەچێ‌ و تەنها سفرەكان دەمێنێتەوە.

وەرگيراوه لە پەيجى ڕاستييە شاراوەكان.

@haqiqatialmani
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دوژمنایەتی پەکەکە و لقی سیاسیەکەی لە بەرامبەر مزگەوت

پەکەکەی کە بە سەدان مزگەوتی خراپ کردوە، لقی سیاسیەکەش بە دەستی شارەوانیەکانی کە بە دەست هێناوە بەردەوام بووە لە ڕێگری کردن لە دروست کردنی مزگەوت و کۆرسی قورئان و بەرەوامە لە ڕێگری کردن.
لەم چەند ڕۆژی کۆتایدا باس لە دوژمانیەتی هەدەپە لە بەرامبەر ئیسلام و پیرۆزیەکانی ئیسلام دەکرێت. لە سەرەتا بڕیاری خراپ کردنی چەند مزگەوتی دا، دواتر عیاز بن غەنەم فەرماندەی فاتیحی دیاربەکریان کردە ئامانج. ئەو چالاکیانەی شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر هۆکاری بە بیر هاتنی هێرشەکانی پەکەکە و لقی سیاسیەکەی لە ساڵەکانی پێشتر لە بەرامبەر ئیسلام.

پەکەکەی کە بە سەدان مزگەوتی خراپ کردوە، لقی سیاسیەکەش بە دەستی شارەوانیەکانی کە بە دەست هێناوە بەردەوام بووە لە ڕێگری کردن لە دروست کردنی مزگەوت و کۆرسی قورئان و بەرەوامە لە ڕێگری کردن.

پەکەکەی چەندین کۆمەڵکوژی مزگەوتی وەکو سوسا و باشباغلار ئەنجام داوە و هیچ کات ئەو شتە نەشاردوە.

ئەو بیرۆکەی بە پارەی شارەوانی کەنیسەکانی نووژەن دەکات و هەوڵ دەدات خۆی لە پێش چاوی ڕۆژئاوا شیرین بکات، کاتێک باس لە مزگەوت و مەدرەسە و کۆرسی قورئان و گرنگیەکانی ئیسلامی دەکرێت بۆ ڕێگری کردن هەموو شت ئەنجام دەدات. ئەو بیرۆکەیەی دژایەتی ئیسلام دەکات لەبەر ئەوەی وەکو پەکەکە نییە و پێویستی بە دەنگی هاوڵاتیان هەیە ئەو دوژمنایەتیە بە دیمەناکی جیاواز نیشان داوە.

پەکەکە لە ساڵەکانی ٩٠ چەند کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە و بە بۆمب هێرشی کردوە سەر مزگەوتەکان و لە ڕووداوەکانی ٦-٨ تشرینی یەکەم مزگەوت و مەدرەسەکانی کردوە ئامانج.

پەکەکە لە دەروەی جوگرافیای کوردستان و تورکیاش بەردەوامە لە هێرش کردن بۆ سەر مزگەوت و لە کاتەکانی کۆتایدا لە ئەوڕووپا مزگەوتەکان کردوە ئامانج و هەنێک لە مزگەوتەکانی خراپ کردوە و لە سەر دیواری مزگەوەکان دروشمەکانی دژ بە ئیسلام دەنووسن.

کۆمەڵکوژی گوندی سوسا

پەکەکەی کە ڕقی لە تەواوی چالاکی و گرنگیەکانی ئیسلامی هەیە، لە حوزەیرانی ١٩٩٢ یەکێک لە وەحشی ترین کۆمەڵکوژیەکانی واژۆ کرد و بەو شێوەیە نیشانی دا کە پیرۆزیەکانی ئیسلام ناناسێت. هێرشکارانی پەکەکەیی هێرشیان کردە سەر مزگەوتی گوندی سوسا (یۆلاچ)ی شارۆچکەی فارقین (سیلوان)ی پارێزگای ئامەد (دیاربەکر) و لە سەرەتا دوژمنایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئیسلام نیشان دا و دواتر جەماعەتی مزگەوتیان شەهید کرد.

مزگەوتی گوندی باشباغلار سووتێنرا

پەکەکەکان ٣ ڕۆژ دوای ڕووداوەکانی سێواس هێرشیان کردە سەر گوندی باشباغلاری شارۆچکەی ئەگین (کەمالیە)ی پارێزگای ئەرزنگان، دوای ئەنجام دانی پرۆپاگەندەی ڕێکخراوەکە دوژمنایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئیسلام نیشان دا و بە شێوەیەکی وەحشیانە هاوڵاتیانی گوند و مامۆستای گوندیان بە گولڵە شەهید کرد و دواتر مزگەوتی گوندیان سووتاند.

پەکەکە چەندین ساڵ کۆمەڵکوژیی باشباغلاری ئینکار دەکرد و لقی سیاسیەکەی شەرمەزاری ڕووداوە دەکرد. بەڵام دوای دەست بە سەر بوونی ئۆجەلان ئیعتراف کرد کە کۆمەڵکوژیە لە لایەن کەسێک کە ناوی نهێنیەکەی "دکتۆر باران" بوو و بەرپرسێکی ناوچەیی ڕێخکراوەکە بوو ئەنجام دراوە و بەم شێوەیە باس لە ڕۆڵی پەکەکە لە کۆمەڵکوژیەکە کردبوو.

لە ناو شار چەندین مزگەوت بۆمب باران کران

پەکەکەی کە لە گوندەوارەکان هێرش دەکردە سەر مزگەوتەکان لە ناو شاریش بە پێویست نەزانی ئەو دوژمنایەتیە لە بەرامبەر ئیسلام حەشار بدات، لە ساڵەکانی ٩٠ بە تایبەتی ئەو مزگەوتانە دەکردە ئامانج و بۆمب باران دەکرد کە تێدا دەرسی قورئان دەوترا. لەبەر ئەوەی ئەو سەردەمە تۆڕی کۆمەڵایەتی نەبوو هەروەها میدیاکانیش ئەوەندە بە هێز نەبوون زۆر لە هێرشەکان نەبیسترا. یەکێک لە گەورەترین نمونەکان، هێرش بۆ سەر مزگەوتی گەورەی دیاربەکرە کە پێجەمین حەرەمی شەریفی ئیسلامە.

هێرشکارانی پەکەکەیی لە ٧ی ئابی ١٩٩٣ جەماعەتی مزگەوتی گەورەی دیاربەکری کردە ئامانج و دوای نوێژی عیشا بە بۆمب هێرشی کردە سەر جەماعەتی مزگەوت. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو، هەروەها چەندین کەسیش بریندار بوون.

پەکەکە لە ٢٢ی مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٦ دووبارە مزگەوتی گەورەی شاری دیاربەکری کردە ئامانج و ئەو بۆمبەی لە نزیکەی مزگەوت دانرابوو دۆزرایەوە. دیانویست ئەو بۆمبە دوای نوێژی هەینی بتەقێنن بەڵام دوای دۆزینەوە بۆمبەکە لە ناو بردرا و دواتر ڕێگە درا جەماعەتی مزگەوت بچێتە دەرەوە. ئەگەر ئەو بۆمبە نەدۆزرابوو بە سەدان هاوڵاتی دوای تەقینەوە گیانیان لە دەست دەدا.

لە هەمان قۆناغەدا پەکەکە مزگەوتی کۆشکی فەریدی کردە ئامانج و ئەو جار ڕانەوەستا جەماعەتی مزگەوت بچێتە دەرەوە و لە کاتی نوێژی عیشا ڕاستەخۆ بۆمبەکە فڕێ دا ناو مزگەوت. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک گیانیان لە دەست نەدا بەڵام چەندین کەس بریندار بوون.

ڕووداوەکانی خەندەق و مزگەوتەکانی کە خراپ کران
لە کاتی ڕووداوەکانی خەندەق پەکەکە لە گوندەکان چەندین مزگەوتی خراپ کرد و ڕێگە نەدرا کە تێدا عیبادەت بکرێت و سووکایەتی بە ڕێزی مزگەوت کرد و وەکو مەخزەن مادەی هۆشبەر بە کار هێنا. ئەو هێرشانەی پەکەکە بۆ سەر مزگەوت لە گوندەکان زۆر نەبیسترا بەڵام دوای دەستی پێ کردنی ڕووداوەکانی خەندەق لە ساڵی ٢٠١٥ دووبارە ئەو دژایەتیە لە ناو شار بینرا. لەو قۆناغەدا لە دیاربەکر و فارقین و شرنەخ و جزیر و سلۆپی و نسێبین و دێرک، لە هەنێک پارێزگا و شارۆچکەکان خەندەق دروست کرا و لە سەرەتا هاوڵاتیان مەغدور کران، هەروەها مزگەوتەکان داگیر کران.

زۆر لە مزگەوتەکان لە لایەن پەکەکە وەکو ناوەندی شەڕ بە کار هێنرا و خاپور کران. سەرنج ڕاکێشترین ئەو هێرشانە هێرش بۆ سەر مزگەوتی مێژویی قورشنلی (مزگەوتی فاتیح پاشا) و منارەی 'چار نگ' بوو. لە کاتی شەڕەکە مزگەوتی قورشنلی وەکو پەناگا و کۆگا بە کار هێنرا و قورئانەکان پارچە پارچە کران و منارە و محراب خراپ کرا و بەهۆی بۆمبەکان و گولڵەکان ئیتر مزگەوتەکان نەیتوانرا بە کار بهێنرێت. هەروەها مزگەوتی حاجی حامد کە لە لایەن پەکەکە وەکو بنکە بە کار هێنرا بە گشتی خاپور کرا.

ناوی هەنێک لەو مزگەوتانەی لە دیاربەکر و فارقین و شرنەخ و سلۆپی و نسێبین و دێرک و کەربۆران و وان تووشی هێرشی پەکەکە بوون بریتین:

دیاربەکر – شارۆچکەی سوور (ناو قەلا)

١- مزگەوتی حەسیرلی - بە گشتی خاپور کرا

٢- مزگەوتی حاجی حامد - بە گشتی خاپور کرا

٣- مزگەوتی خۆجەئۆغلو - بە گشتی خاپور کرا

٤- مزگەوتی شێخی عەرەب – بەشێکی گەورەی خراپ کرا

٥- مزگەوتی قورشنلی – بەشێکی گەورەی خراپ کرا

٦- مزگەوتی خوسرەو پاشا – زیانی بەرکەوت

٧- منارەی چار نگ – خراپ کرا

٨- مزگەوتی ئیبراهیم بەگ – خراپ کرا

دیاربەکر – شارۆچکەی فارقین

١- مزگەوتی کانیا زازۆ – بەشێکی گەورەی خراپ کرا

٢- مزگەوتی ڕەمەزانیە – بەشێکی گەورەی خراپ کرا

٣- مزگەوتی تەکەل – بەشێکی گەورەی خراپ کرا

شرنەخ – ناوشار

١- مزگەوتی گەیلانی – بە گشتی خاپور کرا

٢- مزگەوتی حەزرەتی بیلال – بە گشتی خاپور کرا

٣- مزگەوتی توفان – بە گشتی خاپور کرا

٤- مزگەوتی نەخۆشخانە – بە گشتی خاپور کرا

٥- مزگەوتی سەفینە – بە تەقاندنی بۆمب لە ژێر مزگەوت خراپ کرا

٦- مزگەوتی گەورەی شرنەخ – بە گشتی خاپور کرا

٧- مزگەوتی شیفا – بە گشتی خاپور کرا

٨- مزگەوتی شارەوانی – بە گشتی خاپور کرا

٩- مزگەوتی جودی – بە گشتی خاپور کرا

١٠- مزگەوتی حەزرەتی نووح – بە گشتی خاپور کرا

١١- مزگەوتی نوێ – بە گشتی خاپور کرا

١٢- مزگەوتی سەلیمیە – بە گشتی خاپور کرا

١٣- مزگەوتی یەشیلیورد – بە گشتی خاپور کرا

شرنەخ – شارۆچکەی سلۆپی

١- مزگەوتی حەزرەتی بیلال – بەشێکی گەورەی خراپ کرا

٢- مزگەوتی کەوسەر - بەشێکی گەورەی خراپ کرا

٣- مزگەوتی مەدینە - بەشێکی گەورەی خراپ کرا

٤- مزگەوتی گۆرستان - بەشێکی گەورەی خراپ کرا

٥- مزگەوتی فەزیلەت - بەشێکی گەورەی خراپ کرا

٦- مزگەوتی حەزرەتی حەمزە - بەشێکی گەورەی خراپ کرا

٧- مزگەوتی حەزرەتی عومەر - بەشێکی گەورەی خراپ کرا

٨- مزگەوتی فردەوس - بەشێکی گەورەی خراپ کرا

٩- مزگەوتی فاتح - بەشێکی گەورەی خراپ کرا

شرنەخ – شارۆچکەی جزیر

١- مزگەوت حاجی عەلی - بە گشتی خاپور کرا

٢- مزگەوتی عبدالرحمان - بە گشتی خاپور کرا

٣- مزگەوتی شەهید ئەحمەد دەمیر - بە گشتی خاپور کرا

٤- مزگەوتی حەزرەتی عەلی - بە گشتی خاپور کرا

٥- مزگەوتی عەزیزیە - بە گشتی خاپور کرا

٦- مزگەوتی شێخ عبدالرحمان - بە گشتی خاپور کرا

٧- مزگەوتی کەرەنک - بە گشتی خاپور کرا

٨- مزگەوتی حاجی ڕەمەزان - بە گشتی خاپور کرا

٩- مزگەوتی نوور - بە گشتی خاپور کرا

١٠- مزگەوتی عبدالکریم یاووز - بە گشتی خاپور کرا

١١- مزگەوتی ئەبولیز - دوای خراپ بوون بڕیاری خاپور کردنی درا

١٢- مزگەوتی کۆپری باشی – دوای خراپ بوون بڕیاری خاپور کردنی درا

١٣- مزگەوتی حاجی خەلیل - دوای خراپ بوون بڕیاری خاپور کردنی درا

١٤- مزگەوتی حاجی سیف الدین- دوای خراپ بوون بڕیاری خاپور کردنی درا

١٥- مزگەوتی سەید سلێمان

١٦- مزگەوتی حاجی عبدالله

١٧- مزگەوتی شێخ سیراج

١٨- مزگەوتی خێرخوازەکان

١٩- مزگەوتی شێخ سالم

٢٠- مزگەوتی شەهید زەکی ئاتاک

٢١- مزگەوتی سەفینە

٢٢- مزگەوتی عبدالکریم یاووز

٢٣- مزگەوتی بەهزاد

٢٤- مزگەوتی نەگیزی

٢٥- مزگەوتی شێخ فێض الله

٢٦- مزگەوتی یونس نەبی

٢٧- مزگەوتی شێخ عبدالقادر

٢٨- مزگەوتی حاجی فتح الله

٢٩- مزگەوتی حاجی زەکی جازم

٣٠- مزگەوتی ڕێگای ئاوڕیشم (ئیبەک یۆلو)

٣١- مزگەوتی ئالکەمەر

٣٢- مزگەوتی حاجی عوسمان

٣٣- مزگەوتی مەیدان

٣٤- حاجی عەرەب

٣٥- مزگەوتی حاجی ئیسماعیل

٣٦- مزگەوتی زەرا

٣٧- مزگەوتی سەیدان

٣٨- مزگەوتی شێخ سەیدا

٣٩- مزگەوتی ابنی ئەسیر

٤٠- مزگەوتی حاجی خیرالدین

٤١- مزگەوتی حاجی زاکر

٤٢- مزگەوتی ڤوستانی

٤٣- مزگەوتی یافەس

٤٤- مزگەوتی حاجی یەحیا
٤٥- مزگەوتی تەرمینال

٤٦- مزگەوتی باغلار

٤٧- مزگەوتی حاجی صادق

٤٨- مزگەوتی حاجی چاغلی

٤٩- کۆرسی قورئانی سەید موحەمەد

٥٠- کۆرسی قورئانی کچەکان

٥١- کۆرسی قورئانی حاجی مەحمود بیلەن

٥٢- کۆرسی کۆپری باشی

ماردین – شارۆچکەی نسێبین

١- مزگەوتی سەید فیض الله

٢- مزگەوتی حەزرەتی عەلی

٣- مزگەوتی مەلا عوسمان

٤- مزگەوتی شێخ موحەمەد

٥- مزگەوتی شێخ نورالله

٦- مزگەوتی حاجی شمس الدین

٧- مزگەوتی دەمیرکۆپری

٨- مزگەوتی شەرەف

٩- مزگەوتی شێخ بهاءالدین

١٠- مزگەوتی سەیدان

١١- مزگەوتی ئیسلام

١٢- مزگەوتی شێخ عزالدین

١٣- مزگەوتی کانکا

١٤- مزگەوتی مەلا موسا

١٥- مزگەوتی سەلمانی پاک

١٦- مزگەوتی پاشا

١٧- مزگەوتی مەلا سەعید زان

١٨- مزگەوتی حاجی حوسێن مەلا

ماردین – شارۆچکەی دێرک

١- مزگەوتی نەجیبئۆغلو – خراپ کرا

٢- مزگەوتی حافز ئەحمەد – خراپ کرا

٣- مزگەوتی ناوەندی – خراپ کرا

ماردین – شارۆچکەی کەربۆران

١- مزگەوتی سەفا – خراپ کرا

وان – ناوشار

١- کۆرسی قورئانی سابر - سووتێنرا

٢- کۆرسی قورئانی کەڤەنلی تۆکی – سووتێنرا (هەروها ٦٠٠ نوسخەی قورئانیش سووتا)

٣- هێرش کرایە سەر کۆرسی قورئانی گەرەکی شەریفیە و پاسەوانی کۆرس کوژرا

لە منارەکان گۆرانی وترا

جگە لەو مزگەوتانەی ناوبراو چەندین مزگەوت و مەدرەسە خاپور کران و لەو مزگەوتانە قورئان پارچە پارچە کران و فرێ دران و لە هەنێک مزگەوتەکان لە ناو قورئانەکان تەلەی بۆمبی دانرا. لە هەدفۆنی هەنێک مزگەوتەکان بۆ سووکایەتی کردن بە ئیسلام گۆرانی وترا کە پرۆپاگەندەی پەکەکە دەکرد و وتارەکان وترا کە تێدا سووکایەتی بە ئیسلام دەکرا.

لقی سیاسی پەکەکە وەکو خاوەنەکەی کار کرد!

لقی سیاسی پەکەکەی کە بە چەک هاوڵاتیان دەترسێنێت و هێرش دەکاتە سەر پیرۆزیەکانی ئیسلام وەکو خاوەنەکەی کار دەکرد و بە دەرفەتەکانی کە لە دەستیدا بوو دژایەتی ئیسلام و مسوڵمانەکانی دەکرد.

بە ئیدعای پاراستنی مافی گەلی کورد شارەوانیەکان بە دەست هێنا و لە زۆر شوێن لە پرۆژەی ئاوادانی بۆ مزگەوتەکان شوێن دیاری نەکرا و بە بەهانەکانی دروست کردنی ڕێگا و پارک هەوڵی دا هەنێک لە مزگەتەکان خراپ بکات.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکرێت، کەسانێک لە ئەندامانی پەکەکە و لقی سیاسیەکەی وەکو ئەوەی مامۆستان دەچنە مزگەوت و بۆ ڕێخکراوەکە ئەندام کۆدەکنەوە.

هەروەها لە ژێر ناوی "هەینی سیڤیل" هەوڵ درا هاوڵاتیان لە مزگەوت دوور بکرێن و لەو چالاکیانە سەبارەت بە ئۆجەلان دروشم وترا. بەپرسانی لقی سیاسی پەکەکە بە ئاشکرا باس لەوە دەکەن کە دەیانەوێت بانگی پیرۆز بە کوردی بوترێت.

ئەو بیرۆکەی مزگەوتەکان خراپ کرد تەحەمولی لە چادرەکانی نوێژیش نەبوو

لە شارەکانی وەکو دیاربەکر کە شارەوانی چەندین ساڵە لە دەستیاندایە ئەوەندەی لە دەستیان هاتوە هەوڵ داون ژمارەی مزگەوتەکان کەم بێت و ڕێگری کراوە لە لایەن هاوڵاتیانیش دروست بکرێت. ئەو بیرۆکەی مزگەوتەکان خراپ کرد تەحەمولی لە چادرەکانی نوێژیش نەبوو. لە یەکێک لە گەرەکانی دیاربەکر ڕێگری لە دروست کردنی مزگەوت کرا و هاوڵاتیان بۆ ئەنجام دانی نوێژ چادرێکیان ئامادە کردبوو بەڵام دواتر بە بەهانەی دروست کردنی پارک چادرەکەیان لا برد.

بە بەهانەی دروست کردنی ڕێگا مزگەتەکانیان خراپ کرد

لە ساڵی ٢٠١٣ بە بەهانەی دروست کردنی ڕێگا بڕیاری خراپ کردنی یەکێک لە مزگەوتەکان دا کە چەندین ساڵ بوو دروست کرابوو. بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان بە ناچار واز لەو بڕیارە هێنان. مامۆستای مزگەوت ئەو کات باسی لەوە کردبوو: پێشتر هەوڵیان دابوو. ڕێگریمان کرد بەڵام ئەو جار بە نهێنی دێنە تاکو مزگەوتەکە خراپ بکەن.

لە شارۆچکە خانا ئاخپار (چنار) دژایەتی دروست کردنی کۆرسی قورئان کرا

لە ساڵی ٢٠١١ شارەوانی شارۆچکەی ئاخپار بڕیاری خراپی کردنی کۆرسی قورئان دا. بەڵام ئەو تیمانەی بۆ خراپ کردنی کۆرسەکە هاتبوون بەهۆی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان لە ناوچەکە دوور بوون.

هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ هەوڵ دا ڕێگری لە دروست کردنی کۆرسی قورئانی نەخۆشخانەکان بکرێت و دیواری کۆرسەکە خراپ کرا.

هەروەها ڕێگری لە دروست کردنی کۆرسی قورئان و خانووی پرسە لە لای مزگەوتی خاس کرا.

لە ئەکاونتی فەیسبووکی: Nma Penjweny وەرگیراوە، بەسوپاسەوە.

@haqiqatialmani
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یەک پەڕەی پاک چییە لەمێژووی یەکێتی نابینیتەوە، ھەموو دەفتەری مێژووی یەکێتی پڕە لەنوسراوی ناشیرین و وشەی گەورەی دزی و چەتەیی و ڕفاندن و کوشتن و تیرۆر و چەواشەکاری.

ئەوەتا بەزاری خۆیان باس لەڕفاندنی ئەو ڕۆژنامەنووسە بیانیانە دەکەن، کە ھەزاران کیلۆمەتریان دەبڕی تا دۆزی کورد بەجیھان بناسێن و ئاشنا بکەن، کەچی یەکێتی بەدیل دەیانی گرت و لەبەرامبەر چەن ملیۆن دۆلارێکدا ئازادیانی دەکرد!!.

ھەمیشە بۆم پرسیار بوو، کە بۆچی مێژووی ڕووداوەکانی ساڵی (١٩٨٠ بۆ ١٩٩٠ ) تایبەت بەدۆزی کورد لەڕووی ئەرشیفی میدیا جیھانییەکانەوە زۆر لاواز و بێ گرنگی بووە، ئەمە توومەزەو ھیچ ڕۆژنامەنووسێک بوێری ئەوەی نەکردووە بێتە کوردستان تا یەکێتی نەی ڕفێنێت!

ئەی ئافاتەکانی ڕۆژگاری کورد، ئەی تیلکە نەوتیینەکان، چۆن لەقەتان لەمێژوو و کەرامەت و ناوبانگی نەتەوەیەکداوە بۆ چەن سەد دۆلارێک!!
من وەک خۆم زۆر بێمنەتم لەو بەناو شۆڕشەی ئێوە، ئێوەش نەبوونایە لە ساڵی (٢٠٠٣) ئێمە ھەر لەڕژێم ڕزگارمان دەبوو.

زانکۆ بورھان
29.03.2022
Telegram @zankoburhan
HTML Embed Code:
2025/06/27 21:11:17
Back to Top