TG Telegram Group Link
Channel: ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat
Back to Bottom
وەڵامێک بۆ نەیارانی سوونەت لەسەر زاتی پێغەمبەری خوا ﷺ

خوای گەورە لە قورئانا تەنها وەسفی ریسالەکەی پێغەمەر ناکا، وەسفی زاتی پێغەمبەرەکا، وەسفی چاوی ئەکا (مازاغ البصر وما طغى) وەسفی دڵی ئەکا (ما كذب الْفُؤَادُ ما رأى) بۆ ئەوەی نەڵێن پێغەمبەر هات و ڕۆیشت و ریسالەکەی پیرۆزە، پێغەمبەری خوا خۆی چی پیرۆزەیەکی تیایە؟ ئەگەر زاتی پێغەمبەر خۆی پیرۆز نیە، بۆ خوا باسی سینەی پێغەمبەر ئەکا (الم نشرح لك صدرک) بۆ باسی زبانی پێغەمبەر ئەکا (ما ينطق عن الهوى إِنْ هُوَ إلا وَحْيٌ يُوحَى) بۆ باسی چاوی موبارەکی ئەکا، بۆ باسی دڵی پێغەمبەر ئەکا، ﷺ بۆ وەسفی زاتی پێغەمبەر ئەکا کە پێغەمبەری خۆی یەک پارچە نوورە (قَدْ جَاءَكُم مِّنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُّبِينٌ) خوای پەروەردەگار (اللە نور السموات والارض) قورئانەکەش کە فەرمایشت و کەلامی خۆیەتی هەر نوورە پێغەمبەرەکەی ئێوەش یەک پارچە نوورە. حەزرەتی عایشە ئەفەرموێت خەریکی دەرز و درومان بووم چراکەم لێکوژایەوە و دەرزێکەم لە دەست کەوتە سەر عەرز لەبەر تاریکی هیچم پێ نەکرا لەو لەحەزە پێغەمبەری خوا هاتە ژورەوە ئەفەرموێ وڵڵا وەکو ڕۆژ هەڵبێ ژوورەکە ئەوها ڕوونەک بوویەوە ژوورەکە ڕووناک بوویەوە و دەرزێکەم دۆزییەوە خوا وەسفی پێغەمبەر ئەکا، ئەوانەی کە ئاوەها پێغەمبەریان ناسیوە، ئا ئەم نووریەتییەی پێغەمبەر ﷺ بە چاوی سەری خۆیان بینوویانە.
د.ئیبراهیم هەرشەلی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەشاعیرەکان چ خزمەتێکیان بە ئومەتی ئیسلامی کردووە

دکتۆر لوقمان بەحرکەیی

#HijranBarznji
(پێشەوا وئیمامی ئەهلی سوننەت وجماعەت ئەبوالحسن ئەشعەری بناسە ؟!؟!)
      پ.د. حەسەن موفتی
===
شێخ أبوالحسن پێشەوای ئوممەت
واتە (ئەشـعەری) چـرای هیدایـەت

حەفیـدی ئەلمەع هاوەڵـی (نەبــی)
(ئەبوو موسایە) یـەمـانی، بەصـری

ئوسوەی جووانی ئەربابی(تحقیق)
شێری مەیدانی(تدقیق) و (تنمیق)

پەندیار دانشمەند باعیلم وتەمکین
رەحیقی میسـکی نـاوازەی ئەمیــن

زاهیـد (مُتّقِـي) بە شەرع (مُهْتَدِي)
گشت ئەهلی سوننە بەئەو(مُقْتَدِي)

قـودوەی زانـایـان سـەلـەفی سـاڵح
دڕکـی نێو چـاوی گومـڕاهی طـاڵح

فەخرە، زاتێکی وەک ( بـاقـلانــی )
بفەرموێت "بەسە بۆ من بە جوانی

گـەر لـە عیبارەتی (ئەو) ببم حاڵی"
ئەوەیە پایە، و شەئـن، و کـەمـاڵـی

تۆش ئەگەر بۆ دین راسە عەوداڵی
ڕێگـەی وان بگرە، تـا نەبیت خـاڵـی

ئەوخاوەن (سێسەد)ریسالەی ناواز
هـاتـە مەیدانـێ وەک پڵـنـگ و بــاز

بە ( ئیبانە ) کەی ئیبانەی دین بـوو
بە ( مەقالات)ی ڕاستی رۆشن بوو

تێـکۆشـا دژی زەنـدیــق و مولحیـد
بـەرزیکـردەوە ئــاڵای مووەححیــد

تەفـر وتـونـای کرد گـروپـی گومــڕا
لـە نـاوی بــردن ئـەفـکـاری بـــەد ڕا

تەدوینـی ( عیلمی عەقائید )ی کرد
تەبویبی هەرسێ ئەقسامی لێ کرد

بە بەڵگەی نەقڵی پاشـان بە عەقلی
بیـروبـاوەڕی تەوضیـح کـرد جـەلی

لە سەر قاعیـدەی تەنزیهی ئـەحـەد
بـە جۆرێک لائیق بە زاتـی صەمـەد

( إلٰهیّـــات )ی هەمـوو دیـاری کــرد
( نبّـوات )یشی گشت نومایان کرد

(مغیبات) یشی سەلماند بە دەلیل
هەموو بابەتێ بە دەق و (تأصيل)

فەرموی(إمتثال)ئەحکامی (شارع)
واجبــە، واجـــب، ( فَـلا تُـنــــازِع )

ئـەفعالـی (باری) مـوعەلـلـەل نیـیە
بەهیچ غەرەضێک موعەلـلەق نییە

لەنێوان(ئیفراط،تەفریط)ی سەقیم
دایمەزراند رێگای زۆرچاک وسەلیم

واتـە: مەنهەجــی ئیعتیـدالـی راس
هێنایە بەرهەم، ئەو زانای خواناس

نـەیـاران بـوونــه پـەنــدی زەمـانــە
بۆ ئەهلی ئیسلام وەک رۆژ عەیانە

ئـەتۆیش هەی نەدان ناپاکی دامـاو
لە قوڕا چەقـاو بەدبەختی فەوتاو

بـە پـارە و دۆلار دوژمـنـی غـەددار
دەتـەوێ عـەوام ناڵ بکەی دووجار

ئەتەوێ مێشکی پوچی بێ مەغزت
لە شاخان بدەی بەتاڵ کەی لوغزت

مێشکت دەپژێ خۆ چ سەوزناکەی
رێگەی راستبگرە جەهل هەتا کەی

(حسن) بۆ خودا حەقّی بەیان کرد
گرۆی ئیبلیسی تێکڕا گوێ لەق کرد

خـوايـــه،  بـەردەوام سـتایـشی تـۆ
واجبـە بۆمـان بـە هـۆ، یان بێ هـۆ

وا ڕێگەی ڕاستت پێ نیشان داوین
لە مەیدانی حەق بتـەو  وەستاوین

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين..

            العبد الفقير
أ.د. حسن ابن الشيخ خالد المفتي
أربيل - كوردستان - العراق
١ جمادی الأولى١٤٤٦ك = ٣-١١-٢٠٢٤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە کاتی سەرە ساڵ بە دەستی خۆت جەهەننەم بۆ خۆت وماڵ ومناڵت مەکڕە !!!
بەڵکو موحاسبەی خۆت بکە وبا چیتر تەمەنت بە فیڕۆ نەڕوات ...
Forwarded from بەلگە :: Balga
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئایە تەلاق لە کاتی توڕەیا دەکەوێ ..؟

دکتور: لقمان بەحرکەیی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#فقە
#دلیل
#بەلگە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەو مانگە کاری باشە بکە وئەگەر ڕۆژوی ڕەمەزانت لەسەرە بیگرەوە
(فیقهی مانگی ڕەمەزان بە پێی قورئان و فەرموودە)
چەند بابەتێکی گرنگی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژوو و کەسی بەڕۆژوو له شەریعەتی ئیسلامدا
🔴وانەکانی #ماموستا_لوقمان_بەحرکەیی

======== (علم النحو)========

📚 قواعـد الإعـراب

📚إظـهــار الأسـرار

=========علم البلاغة=========

📚 اســـتـــعارة

📚 الوضع

====التزكية والتصوف=====

📚بستان العارفين

📚بداية الهداية

📚المقاصد النووية

=====علوم الحديث======

📚منظومة البيقونية

===الشمائل النبي (صلی الله عليه وسلم)===

📚 الشمائل المحمدية

=======العقيدة وعلم الكلام======

📚 خلاصة الكلام في علم الكلام

📚 العقيدة الطحاوية

=====آداب البحث والمناظرة=====

📚رسالة الآداب في البحث والمناظرة


📚 الرسالة الولدية في آداب البحث والمناظرة

=========علم المنطق=========

📚 إيساغوجي   

📚 مغني الطلاب 

📚 أجزاء القضية في علم الكلام

📚شرح حسام كاتي في علم المنطق

=========الفقه الشافعي========

📚سفينة النجاة

📚 متن الغاية والتقريب

📚 صفوة الزبد

فیقهی مانگی ڕەمەزان

======علم الفلك======

📚مصباح الحلك في علم الفلك

===علم العروض والقافية=====

📚أهدی سبيل إلی علمي الخليل


🔴تێبینی: پەنجە بخەیتە سەر هەر ناوێک لەو کتێبانە ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر صەوتەکان.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بابەتێکی گرنگ لە بارەی نوێژی جومعە ئەگەر بکەوێتە ڕۆژی جەژن ... نوسینی گەورە زانای کورد مامۆستا مەلا طيب بەحرکەیی
تواضع الإمام الكبير السيد أحمد الرفاعي رضي الله عنه:
(وكانَ يُقبِّلُ يدَ كلِّ مَن يراه، ولا يُعطي أحداً يدَه يُقبِّلها).
گەورە زانای ئیسلام سەید ئەحمدی ڕفاعی زۆر سادە وخاکی بوو ... هەر بۆیە هەر کەسێکی ببینیبایە دەستی ماچ دەکرد ودەستی خۆی نەدەدا هیچ کەسێک بۆ ماچ کردنی ...

المصدر: المعارف المحمدية في الوظائف الأحمدية: 206 ...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەردەوام سەڵاوات بنێرە بۆ رسولی نازدار صلى الله عليه وآله وصحبه وسلم
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چ کاتێک زۆر باشە بۆ دوعا کردن وقەبوڵ بوونی دوعا ؟!؟!
قال رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى الله عَلَيْهِ وآله وصحبه وَسَلَّمَ: " أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَ سَاجِدٌ، فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ ".
رواه الإمام مسلم ...
HTML Embed Code:
2025/06/28 21:03:46
Back to Top