TG Telegram Group Link
Channel: من و تۆی دوالیزم
Back to Bottom
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئازیزێ..
من تەلار و شاخێکی کۆن نەبووم سەراپام بێ بەزەییانە داڕمێ،
دەزانی ڕۆشتنت، جێھێشتنت وردە وردە کوشتمی؟
ئەگەر دەزانی بگەڕێوە ئەگەرنا چاوەڕێ دەبم تا دەزانی ..

تەنیا مەحەمەد

ـ
کام دڵ لە بەرد ڕەقترە ..
بە چنگێک خۆشەویستی دەتوێتەوە.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەمەوێت تۆم خۆشبوێت تا لە وشک بوونم و گەرمی خۆم و ڕەقی پەنجەکانم ڕزگارم بێت سەر لەنوێ جۆگەکانم هەڵکەمەوە دڵنیابم لە جوانییەکانم و پەپولە ڕەنگا و ڕەنگەکانم و لە وتنی گۆرانییە گەرمەکان و گریانەکانم، خانمەکەم... دەمەوێت تۆم خۆشبوێت لە ڕۆژگارێکدا کە عەشق تێیدا ئیفلیج بووە، زمان ئیفلیج بووە، کتێبە شیعرییەکان ئیفلیج بوون نە درەختەکان ئەتوانن بە پێوە خۆیان ڕابگرن نە چۆلەکەکان سوود لە باڵەکانیان دەبینن بۆ فڕین نە ئەستێرەکان دەتوانن خۆیان دەرخەن!

نزار قەبانی

.
با بۆ ئه‌و که‌سانه‌ بژین که‌ پێویستیان پێمانه‌..
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئێمە لە هیچ ڕۆمانێكدا، ژیاننامەی خۆمانمان نەكەوتە بەرچاو،
لە تەواوی گۆرانییەكاندا بە هەڵە باس كراوین، لە هەموو مەتەڵەكان بە نیوەچڵی جێهێڵرابوون، هەمیشە لە كۆڵانە چۆڵەكاندا سەرما پشتی تەزاندین، هەركە ئەو ماسیایەی گرتبوومان، بەدەریامان بەخشیبۆوە. خۆ ئێمە هیچ هەڵەیەكمان دەرهەق بەژیان نەكردبوو، ئێمە شایەنی ئەم كۆتاییە نەبووین

«یوسف خەیاڵۆغڵۆ»

ـ
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
‏⠀ ماریا ! ڕێم كه‌ ده‌بینی ؟
په‌نجه‌كانم شپرزانه‌ ده‌ركه‌ی ماڵه‌كه‌ت ده‌كوتن ماریا!
كۆڵان دارستانی گیاندارانی دڕنده‌یه‌ بڕوانه‌
له‌سه‌ر قوڕگم جێی په‌نجه‌ نا جێی برینه‌
ده‌رگا‌ بكه‌وه‌
« ئازارم هه‌یه‌ »

‏⠀ <مایاکۆڤسکی>

.
پێت وایە مرۆڤ بەچی دەمرێت؟ بە برسێتی؟ بە جگەرە؟ بە خەم خواردن؟!
نا مرۆڤ لە نائومێدیدا دەمرێت لەوەی هەموو ڕۆژێک بەیانیان چاوەکانی بکاتەوە و نەزانێت بۆچی دەبێت لە شوێنەکەی هەستێت..

فرانسیس فۆرد کاپولا
و/شوانە عبداللە

.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر ون بووی
تەواوی بن پەڕەی گوڵەکانت بۆ دەگەڕێم
کۆتا سنووری بیابان چاو دەکەم
ڕێچکەی فرمێسکەکان دەپشکنم
شانە بە شانەی گوڵەبەڕۆژەکان تەی دەکەم
دەگەڕێم و کۆتا وەچەی تاریکی سەردەبڕم
گەر بتدۆزمەوە، پێکەوە ون دەبین!

پەروێز هوما

_
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەبەرەوە بە هاوڕێم،
گەر لەوبەری شەقامێکەوە منت بینی سڵاوم لێ مەکە.
بڕۆ بە ڕێگای خۆتدا،
بڵێ نایناسم، من باکم نیە، لێت زوویر نابم بەڵام خۆشەویستی مەکە بە چاکە ، من چاکەت لەگەڵ ناکەم ، من خۆشمدەوێیت ..
وەک جاران نەبوو ڕووخساری نیگاکانی تەنانەت سڵاوەکەشی هەمان سڵاوی پێشوو نەبوو لەگەڵ ئەو هەموو گەرمایەی تەموزدا من هەستم بەلەرزین کرد .

دەریا ھەڵبجەیی

_
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە ماوەی چاو قوچانێكدا...
ھەزار و یەك خەونی شیرین
دەمكەن بە مەم .. دەتكەن بە زین!

-پەشێو-
دەستم تێوە مەیە، من ئێستا ڕزیوم.
جێ پەنجەی بە پەنجەرەی ژورەکەیەوە جێما
وەک باڵندەیەکی تەڕ لە سەر زەویەکە لە عارەقی خۆیا نقوم ببوو
چایەکی ڕژاو، وەرەقەی پەرشو بڵاو .. کە پڕ بوون لە ووشەی ناڕێک ، لە زۆرینەیانا بە خەتێکی ناقۆڵا لەسەری نوسرابوو کۆتایی .
ئەمە کۆتایی یەکێک لە چیرۆکەکانی مرۆڤە کۆتایی هەر ئەوە نیە سەری دێڕێکی تر نەبێت تیایا بنوسین
کۆتایی خاڵێکە لەناو ئەندێشەمانا
خاڵێکە لە منداڵیەوە بێ ئەوەی بمانەوێت گەورە ئەبێت
دەستی ئازیزێکمان توند گرتوەو ئەو خاڵە تۆختر
خەریکین ئارام بخەوین ئەو زەقتر
کۆتایی لەسەرەتامانەوە وەک سەگێکی ڕەش چاودێریمان ئەکات
لە گەشتەکانمانا لە تەنیشتمان دانیشتوە
لە خۆشیەکانمانا چاودێریمان ئەکات
دەست بۆ هەر شتێک بەرین ئەو پێشتر دەستی بۆ بردوە
تامی هەر شتێک بکەین ئەو بەر لە ئێمە چێژی کردوە
کۆتایی زۆر پێش ئێمە لەدایک بوە
کۆتایی هەمیشە چاوەرێی کردووین.

کاروان سۆفی
_
بۆ بارانی هەر ئاسمانێ نوشتامەوە ئاوی لێڵ بوو.
«چی دەبێت ئەگەر هەموو ژیانت تێپەڕاند بێ ئەوەی کەسێک چاوەڕوانت بکات؟»
هەر نایەیت، لە ڕۆژێکەوە دەمدەیتە دەست ڕۆژێکی تر
وەک ئەو جگەرەیەی زیندانیەکان قومە قومە دەیدەنە یەکتر.

تەڵعەت تاهیر
ـ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە زیندانی یەکتردا خۆمان بەند کرد، ئێستا ئێمە گولەین لەسەری یەکتر.
HTML Embed Code:
2024/04/29 13:39:06
Back to Top