من کە ڕۆڵەی کوردەکانم، تورک و تارم بۆ چییە؟
تا برای پشتیم ببێ، یاری لە مارم بۆ چییە؟
تا کڵاشی بەنچنی ژێرمەحکەمی خۆم دەس بدا
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لاروخوارم بۆ چییە؟
تا کتێبی وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ
وەسفی ڕکوناباد و نەهری ڕودبارم بۆ چییە؟
شەربەتی هەرمێلەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ
ئارەق و تریاکی هەروەک ژەهری مارم بۆ چییە؟
نەی کە شمشاڵە عەزیزم، سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شمشاڵم ببێ من، عوود و تارم بۆ چییە؟!
#مامۆستا_قانع
@chamochya
>>Click here to continue<<