بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی چیرۆک لە شاری مەهاباد، کۆڕێکی به شکۆ و بەرز بۆ گەشەی چیرۆکنووسی و پاراستنی کەلتوور و ئەدەبیاتی کوردی
ئێمە، وەک شووڕای ئیسلامی شار و شارەداریی مەهاباد، لە چوارچێوەی ئامانجی لە مێژینەمان، بۆ پشتیوانی لە چالاکییە فەرهەنگییەکان، بە یارمەتی کەسایەتییەکان و بنکە فەرهەنگییەکانی شارەکەمان، بۆ ساز کردنی بنەمایەکی بەهێز و شێوازێکی تۆکمە بۆ چالاکییە فەرهەنگییەکان و دەستەبەر کردنی کارنامەیەکی فەرهەنگی دەوڵەمەند بۆ شارە خۆشەویستەکەمان هەوڵمان داوە
فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی مەهاباد، بە هیممەتی بنکەی فەرهەنگی ئەدەبیی موکریان، شوڕای شار و شارەداریی مەهاباد، زانکۆی کوردستان، بنکەی هۆزانی هونەر، و بە پشتگیری فەرمانداری و ئیدارەی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
ئەم فێستیواڵە لەو کاتوساتە مێژووییەدا دەسکەوتێکی نوێ و پڕۆژەیەکی کارامە بوو بۆ بەرقەرار کردنی دیالۆگ و پێوەندی نێوان ئەدەب، هونەر، کەلتوور و زانست.
هەر بەو بۆنەوە، سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێوبەران، ئەندامان و هاوڕێیانی بنکە و ئەنجومەنە ئەدەبییەکان، چیرۆکنووسان، ئەدەبدۆستان، میدیاکان، هاوکارانی بەشی فەرهەنگی و هەموو لایەنە گرینگەکانی پەیوەندیدار دەکەین کە لە بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵەدا، لە هیچ تێکۆشانێک درێغیان نەکرد.
سپاس و ڕێزێکی تایبەتمان هەیە بۆ مامۆستای نووسەر و ڕۆماننووسیی کاک عەتا نەهایی و کۆمەڵێک مامۆستایانی بەناوبانگی ئەدەبیی کوردی کە بە حزووریان، ڕووناکییەکی تایبەتیان بە فێستیواڵەکە بەخشیبوو.
هیوامان ئەوەیە، بە هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوام، بناغەی فەرهەنگی شارەکەمان بەهێزتر و دۆخی فەرهەنگیی گشتی بەرەو گەشانەوە بێ.
لەگەڵ ڕێز و حورمەت
ئاڕەش شەهابی دێبۆکری
بەرپرسی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی شۆڕای ئیسلامی شاری مەهاباد
🆔@binkemukrian
>>Click here to continue<<