TG Telegram Group Link
Channel: ماڵپەری به‌هه‌شت www.ba8.org
Back to Bottom
Forwarded from بەکورتى
چ کتێبێک بکڕین؟
بۆ ئەو بەڕێزانەى سەردانى پێشەنگاى نێودەوڵەتى سلێمانى بۆ کتێب دەکەن ئاشناتان دەکەین بە (١٨) کتێبی گرنگ و بەسوود کە پێویستە لە هەموو ماڵێکدا هەبێت بەتایبەت کتێبی : (توێشووی خواناسان) و کتێبی (پریاسکەى پڕگەوهەر)
بەشێکی زۆرى کتێبەکان بۆ یەکەمجارە چاپ کراوە
لەئەمڕۆوە پێنج شەممە بۆ ماوەى دە ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە سلێمانی - تاسڵوجە
------------------------
سەرجەم کتێبەکان لە ناوەندی تیشک دەست دەکەوێ بەداشکاندنی تایبەتەوە
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارەى ناوەندی تیشکەوە
07701432113
حەقیقەتی دونیا
هاوەڵی بەڕێز عوسمانی کوڕی عەفان خوای لێ ڕازی بێت دەڵێت:
خودا دونیای پێتان داوە بەڵکو دواڕۆژی پێ بەدەست بخەن ، و پێی نەداون بۆی ئەوەی ڕووی تێ بکەن .
دونیا لەنێو دەچێ وقیامەت دەمێنێت ،جا لەناوچوو لەخۆ باییتان نەکات وسەرقاڵتان نەکات لەوەی دەمێنێتەوە .
وە فەزڵی ئەوەی دەمێنێتەوە بدەن بەسەر ئەوەدا کەنامێنێتەوە ، بەڕاستی دونیا کۆتایی دێت ،وسەرەنجام هەر بۆ لای خودایه.
وێنەیەک بە هەزار مانا
جوان سەرنج بدە و بزانە
ئەم خەڵکانەی کە شوێن جەنازەکە کەوتوون لە هەرە دڵسۆز و خۆشەویستەکانی جەنازەکەن
بەڵام تەنها دوای کەمتر لە (٣٠) خولەک هەمویان بەجێی دەهێڵن و دەچنەوە سەرئیش وکاری خۆیان و مردووەکە لەبیردەکەن.
بۆیە کەسی ژیر و تێگەشتوو تەقوا و خواناسی دەکاتە هاوڕێی هەمیشەیی خۆی کە بەمردنیشی لێی جیا نەبێتەوەو لەگەڵیدا بێتە گۆڕەکەیەوە.
Forwarded from بەکورتى
خولى هەشتەم.pdf
1.5 MB
👆👆👆👆👆
خوشک و برایانی بەڕێز : فەرموون بۆ خولی هەشتەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى)
بەم شێوەیە:
یەکەم: ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەمە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە.
دووەم: تاقی کردنەوەکە لەسەر (١٠٠) نمرەیە:
أ. (٦٠) نمرە بۆ پرسیارەکان.
ب. (٢٥) نمرە بۆ خوێندنەوەى کتێبەکە.
ج. (١٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە لینکی کەناڵی (بەکورتى) یا ئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى.
سێیەم: کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە (٢ى٢ى٢٠٢٤) دەبێت بە شێوەى ئۆنلاین.
چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
پێنجەم: خەڵاتەکان تاوەکو ئێستا بریتی یە لە(١٠) خەڵات بۆ هەر بەڕێزێک کۆمەڵە کتێبێکی بەسوودە ، هەر بەڕێزێکیش پێی خۆشە بەشدار بێت لە دابینکردنى خەڵات با پەیوەندیمان پێوە بکات.
ئامانج لەم پێشبڕکێیە تەنها بردنەوەى خەڵات نیە بەڵکو بۆ زیاتر شارەزابوونە لە حوکمە شەرعییەکان کە ئەمەش باشترین خەڵات و دیارییە .
---------
هەر پرسیارێکتان هەبوو پەیوەندی بکەن:
https://hottg.com/malpariba8
ئەگەر شارێکی وەکو سلێمانى بە هەموو ماڵ و دوکان و مارکێت و کۆمپانیا و سەیارە و پارە و ... هەر هەموی وەکو دیارى پێت بدرێ و تاپۆی بکەن لەسەرت بەو مەرجەى ڕۆژانە (دە کاتژمێر) کار بکەى ، کارێک کە لە تواناى خۆتدا بێ ، ئایا هەمو کەسێکی ژیر و تێگەشتوو بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە ئەو (دە کاتژمێرە) کار دەکات یان نا؟
بێ گومان بەڵێ کار دەکات چونکە دیاری و خەڵاتەکە زۆر زۆرە .
جا لێرە پرسیارێک دەکەین
خواى گەورە لە شەو و ڕۆژێکدا زۆر لەو (دە کاتژمێرە) کەمترى لە ئێمە داوا کردوە کە ئەنجامی بدەین لە پاداشتدا بەهەشتمان پێ دەبەخشێ کە :
1- هەتا هەتاییە و هەرگیز نابڕێتەوە ، بەڵام ماڵ و سامانى دنیا لە سەعاتى سفردا دەمریت و هەمویت لە دەست دەچێ .
2- خانو و بیناکانى هەموی لە ئاڵتون و زیوە ، بەڵام ئەوەى دنیا هەموی بلۆک و گەچ و چیمەنتۆیە .
3- هەرگیز توشی نەخۆشی و پیربون نابیت ، بەڵام لە دنیا توشی چەندین نەخۆشی و پیربون و ئێش و ئازار دەبیت .
کەواتە برا و خوشکى موسڵمان:
تۆزێ بیر بکەرەوە و تێڕامێنە بزانە کاتەکانت چەندی بۆ خوا و بەدەستهێنانى بەهەشتى هەتا هەتایی سەرف دەکەی ، وە چەندی بۆ دنیایەکى کاتى کە هەر زوو دەڕوات؟
خواى گەورەش دەفەرموێ :
[وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَعِبٌ وَلَهْوٌ] وە ژیانی دونیا هیچ شتێك نییە تەنها یاری كردن و ڕابواردن و كات بەسەربردن نەبێ [وَلَلدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ] بەڵام ڕۆژی قیامەت باشترین شوێنە بۆ ئەو كەسانەی كە تەقوای خوای گەورە ئەكەن و خۆیان ئەپارێزن لە شیرك و تاوان [أَفَلَا تَعْقِلُونَ (32)] ئەوە بۆ تێناگەن .
وە ئەوەش بزانە کەمترین کەسی بەهەشتى نەک ئەوەندەى شارى سلێمانى بەڵکو دە ئەوەندەى هەموو دنیا موڵک و ماڵ و باخ و باخات و زەوی پێ دەدرێ .
کەواتە کەسی ژیر و تێگەشتوو هەرگیز بە جوانى و ڕازاوەى دنیایەکی کاتى ناخەڵەتێ و کار دەکات بۆ ئەو ژیانە نەمرییە هەتا هەتاییە .
خواى گەورە بیکاتە قسمەتى هەمومان .
https://walamakan.com/960
Forwarded from بەکورتى
ئەمشەو شەوی لێخۆشبونى خواى گەورەیە بۆ بەندەکانى بەڵام دوو کەس ناگرێتەوە
ئەمشەو شەوی پانزەى شەعبانە و پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعباندا فەرموویەتى:
(ينزلُ ربُّنا إلى سماءِ الدُّنيا ليلةَ النِّصفِ مِن شعبانَ فيغفرُ لأهلِ الأرضِ إلَّا مُشرِكٍ أو مُشاحنٍ) (صححه الألباني)
واتە: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێ ـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە كەسانێك نەبێت كە هاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن، یان كە سانێك (مشاحن) بن، (مشاحن) یش، واتە: كەسانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ.

جا موسڵمانى بەڕێز : بۆ ئەوەى بەر ئەم لێخۆشبوونەى خواى گەورە بکەوی بیروباوەڕت پاک بکەرەوە لە شیرک و هاوەڵ بڕیاردان بۆ خواى گەورە و خۆت بە دوور بگرە لە بیدعەو داهێنراوەکان و پەیوەست بە بە سوننەتى پاکى پێغەمبەرى خواوە ﷺ ، وە دڵیشت لە ڕق و کینە پاک بکەرەوە بە رامبەر بە موسڵمانان و هەر کەسێکت لە خۆت عاجز کردوە ئاشتى بکەرەوە و داواى گەردن ئازایی لێ بکە لەبەر ڕەزامەندی خواى گەورە .

تێبینی :
ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەوی پازدەی شەعبانەوە کە ناونراوە شەوی بەرات و تایبەت کردنی بەنوێژ کردن و تایبەت کردنی ڕۆژەکەی بەڕۆژو گرتن ، بیدعەیە ، و هیچ بنەمایەکی شەرعی نی یە .

داواکارین لە خواى گەورە بیروباوەڕمان لە هەموو شیرک و بیدعە و خورافاتێک پاک بکاتەوە و دڵەکانیشمان لە ڕق و کینە و حەسودی و هەموو خراپەیەک پاک بکاتەوە و بمانکات بە براى دڵسۆزى یەکتر ، و لە هەڵە و تاوانەکانمان خۆش بێت ، و لەو کەسانەمان بگێڕێ کە بەر ئەم لێخۆشبوونە خواییە دەکەون .
-----------------------
ئەوەى تۆی موسڵمان پێویستت پێی دەبێت سەبارەت بە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژووی ڕەمەزان لەم لینکە دانراوە
https://walamakan.com/Ramazan
Forwarded from بەکورتى
خولی مانگی ڕەمەزان.pdf
1.3 MB
خوشک و برایانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی نۆیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژووى مانگی ڕەمەزان بەم شێوەیە :
یەکەم : ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەوە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە .
دووەم : تاقی کردنەوەکە لەسەر (١٠٠) نمرەیە :
أ. (٦٠) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (٢٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە .
ج. (١٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە لینکی کەناڵی (بەکورتى) یا ئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە.ئەمەش لینکی کەناڵەکە https://hottg.com/ba_kurty
سێیەم : کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە ڕۆژى (١٠)ى ڕەمەزان دەبێت .
چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک پەیوەندی بکەن
https://hottg.com/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
نیەتى کارە پڕ خێر و باشەکان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
خوشک و برایانی بەڕێز : لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان با نیەتی ئەم کارە باشانەت هەبێت :
١ ـ نیەتى تەوبەكردنى ڕاست لە هەموو تاوانەكانى پێشوو .
٢- نیەتى(خەتم كردنى) قورئانى پیرۆز زیاتر لە جارێک لەگەڵ تێگەیشتن لە ماناكەى.
٣- نیەتی كردنی نوێژەكانت بە جەماعەت لە مزگەوت و ئامادەبوون بۆ تەراویح و شەوانی قەدر لەگەڵ گرنگیدان بە نوێژە سونەتەکان .
٤- نیەتی ئەنجامدانی خێر و صەدەقە و دڵخۆشكردنی ماڵی فەقیر و هەتیوو و بێوەژن بە گوێرەى توانا.
٥- نیەتی خوێندنەوەی ئەو كتێبانەی كە تایبەتن بە حوكم و ئادابەكانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان و خۆشارەزا کردن لە ئەحکامەکانى ڕۆژوو .
٦- نیەتى ئەنجامدانی عومرە لە مانگی رەمەزان ، چونکە عومرەیەك لەڕەمەزاندا پاداشتەكەی بەرامبەر بە حەجێك وایە لەگەڵ پێغەمبەردا ﷺ .
٧ ـ نیەتى ئەوەى كە ئەم مانگە سەرەتاییەك بێت بۆ كردنى خێر و ئەنجامدانى كارى چاكە و بەردەوامبوون لەسەرى بە پشتیوانى خوا تائەو ڕۆژەى دەگەڕێینەوە بۆ لاى خۆى.
٨ ـ نیەتى چاككردنى ڕەوشت وڕەفتار و نواندنى هەڵسوكەوتى چاك لەگەڵ خەڵك و زمان شرینى لەگەڵیاندا.
٩ ـ نیەتى كار كردن بۆ ئەم دینە پیرۆزە و بڵاوكردنەوەى حوکمە شەرعییەکان لە نێوان خەڵكدا.
١٠ ـ نیەتى دانانى بەرنامەیەك پڕ لە عیبادەت و پەرستن و زیكر كردن دەست پێوەگرتنى و پشتگوێ نەخستنى.
-----------------------
#بەکورتى (٣٨٨)
https://hottg.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
بەرنامەى موسڵمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
موسڵمانى بەڕێز : بۆ ئەوەى ئەم ڕەمەزانەت جیاواز بێت و کاتەکانت پڕ بن لە عیبادەت و خواناسی ئەوا هەوڵبدە ئەم بەرنامەیە جێ بەجێ بکەى لەم مانگە پیرۆزە و زۆرترین توێشوو بۆ قەبر و قیامەتی خۆت کۆبکەیتەوە بەم شێوەیە :
1- هەستان بۆ پارشێو و فەرامۆش نەكردنی: چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەتی: (پارشێو بكەن چونكە بەڕاستی لە پارشێوكردندا بەرەكەت هەیە) ، وە خواى گەورە و فریشتەکان صەڵاوات لەسەر ئەو کەسانە دەدەن کە پارشێو دەکەن .
2- زۆر داوای لێخۆشبوون کردن لە خواى گەورە و (استغفر الله) کردن لە كاتی پارشێو تا بانگی بەیانی (وبالأسحار هم يستغفرون)
3- کردنى دوو ڕكات سوننەت پێش ئەنجامدانى نوێژی بەیانی کە لە دنیا و چی لە دنیا هەیە خێرتر و باشترە .
4. سەرقاڵبون بە زیكر و دوعا و پاڕانەوە تاكو كاتی قامەت كردن بۆ نوێژی بەیانى .
5. ئەنجامدانى نوێژى بەیانی بە جەماعەت و مانەوە لەمزگەوت بۆ خوێندنی زیكرەكانی بەیانیان و دەست پێ کردنى خەتمی قورئان تاكو كاتی خۆر هەڵات و کردنى دوو ڕکات نوێژى چێشتەنگا دواى دەرچونى خۆر بە پانزە خولەک .
6. پاڕانەوە كە خوای گەورە بەرەكەت بخاتە ئەو ڕۆژەتەوە و مۆفەقت بکات بۆ هەموو کارێکی خێر .
7. ئەنجامدانى نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بە جەماعەت لەگەڵ نوێژە سوننەتەکان .
8. سەرقاڵ بون بە دوعا وپاڕانەوە پێش خۆرئاوا بوون و کاتى ڕۆژوو شکاندن .
9. ئەنجامدانی نوێژی مەغریب لە مزگەوت و دوو ڕکات سوننەت دواى مەغریب.
10. زوو ڕۆشتن بۆ نوێژی عیشا و ئەنجامدانى لە ڕیزی یەکەم و دوو ڕکات سوننەتی دواى عیشا ، و پاشان ئەنجامدانی نوێژی تەراویح بەتەواوەتی لەگەڵ ئیمامدا .
---------------------
خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://hottg.com/malpariba8
Forwarded from وه‌ڵامه‌كان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وابزانە ئەم مانگە دوایین ڕەمەزانە لەژیانی تۆدا و دواى جەژن دەمریت.
یەک خولەک و نیو گوێ بگرە
Forwarded from وه‌ڵامه‌كان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مانگى ڕەمەزان : فەزڵەکانى ، حوکمەکانى ، ئادابەکانى
گەر دەتەوێ لە زۆرترین حوکم و ئادابەکانى ڕەمەزان شارەزابیت گوێ لەم کتێبە دەنگیە بگرە
Forwarded from بەکورتى
مژدە ... مژدە ... مژدە
بە بۆنەى هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە وەکو ستافی کەناڵی (بەکورتى)
(٣٤) کتێب و نامیلکەی گرنگ سەبارەت بە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەکەینە دیاری بۆ ئێوەى بەڕێز ، و ئەوەى تۆ پێویستت پێی هەبێت سەبارەت بە ئەحکامەکانى ڕۆژوو تێیدایە .
ئەم لینکە بکەرەو و تەنها ژمارە (٣٤) بنێرە لینکی کتێبەکانت بەدەست دەگات .
👇👇👇
https://hottg.com/malpariba8
عیبادەتە گرنگەکان لە مانگی ڕەمەزان
لەم کتێبەدا بە کورتى باس لە گرنگترین ئەو عیبادەتانە کراوە کە پێویستە موسڵمان لەمانگی ڕەمەزان زیاتر گرنگی پێ بدات و ئەنجامی بدات
ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Kteb-113
Forwarded from بەکورتى
کەناڵی بەکورتی وەکو هەمیشە بەردەوامە لە زیاتر خزمەت کردن و شارەزاکردنی ئێوەى بەڕێز لە حوکمە شەرعییەکان ، و لەگەڵ نزیک بوونەوەى شەوانى قەدری پیرۆز ئەم نامیلکەیەتان پێشکەش دەکات کە (٤٠) خاڵی گرنگ و کورت و پوختە سەبارەت بە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان و شەوی قەدر ، ئەوەى بۆ تۆى موسڵمان گرنگ بێ بە کورتى باس کراوە.
👇👇👇👇👇
https://walamakan.com/Kteb-145
Forwarded from بەکورتى
ئافرەت و شەوانی قەدر
پرسیار :
ئافره‌ت له شه‌وی قه‌دردا چی بكات بۆ زیادكرنی پاداشت و چاكه‌كانی، له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر كه‌وتبێته‌ ناو سوڕی مانگانه‌ی؟
ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ پێویسته‌ بیانكات؟

وەڵام :
یەکێک لەهەڵەکانی هەندێ لە ئافرەتان ئەوەیە کاتێک لەشەوانی قەدر دەکەونە سوڕی مانگانەوە سارد دەبنەوە لەعیبادەت کردن و زیندوکردنەوەی شەوانی قەدر .
ئاشكرایه‌ كه‌ ئافره‌ت كاتێك له‌ سوڕی مانگانه‌دایه‌ ناتوانێ نوێژ بكات،  به‌س ده‌كرێ شه‌وه‌كان به‌ په‌رستشی تر زیندوو بكاته‌وه‌، له‌وانه‌:
یەکەم : خوێندنه‌وه‌ی قورئـــان ، بەڵام بە بێ دەست لێدان.
دووەم : زیكره‌كان: وه‌كو (سبحان الله و لا إله إلا الله و الحمد لله) و ئه‌وانی تریش، كه‌وایه‌:‌ با زۆر بیانڵێ و (سبحان الله و لا إله إلا الله و الحمد لله و سبحان الله وبحمده‌ وسبحان الله العظيم)یش زۆر دووباره‌ بكاته‌وه‌.
  سێیەم : داوای لێخۆشبوون كردن له‌ خودا، واتا: زۆر بڵێ: (أستغفر الله ).
 چوارەم : دوعا و پاڕانه‌وه‌: واتا زۆر له‌ خودا بپاڕێته‌وه‌ و، داوای خێری دونیا و دواڕۆژی لێ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوعا له‌ باشترینی په‌رستشه‌كانه‌، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: ((الدُّعاءُ هو العبادةُ))
واتا: دوعا و پاڕانه‌وه‌ په‌رستش و عیبادەتە.

كه‌واته:‌ ئافره‌ت له‌ سوڕی مانگانه‌دا ده‌توانێت  ئه‌م په‌رستشانه‌ و جگه‌ له‌وانه‌ش له‌ شه‌وی قه‌دردا ئه‌نجام بدات و نابێت سارد ببێتەوە و خۆی بێ بەش بکات لەزیندوکردنەوەی شەوانی قەدر.
...............

خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://hottg.com/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
سبەینێ لە پارکی سامی عبدالرحمن لە شارى هەولێر پێشەنگاى نێو دەوڵەتى کتێب دەکرێتەوە بۆ ماوەى یانزە ڕۆژ
وەکو ستافی ماڵپەڕى بەهەشت و وەڵامەکان و کەناڵى بەکورتى بە (١٨) کتێبی گرنگ و بەسوود بەشدارى دەکەین .
------------------------
سەرجەم کتێبەکان لە ناوەندی تیشک دەست دەکەوێ بەداشکاندنی تایبەتەوە
شوێنی ناوەندی تیشک لە نێو پێشەنگا E14
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارەى ناوەندی تیشکەوە
07701432113
----------------------
تێبینی : هەردوو کتێبی : پریاسکەى پڕگەوهەر و توێشووی خواناسان .
لە گرنگترین و بەسوودترینی کتێبەکانن کە پێویستە لە هەموو ماڵێکدا هەبێت و بەبێ کڕینی ئەم دوو کتێبە لە پێشەنگا نەیەیتە دەرەوە .
------------------------
خولی (ئیبن حەجر) پێشهاتێکی ناوازە و دانیشتنێکی شافعیانە لە خولی پێشەوا ئیبن حەجەردا بۆ شیکردنەوەی پەرتووکی مختصر الترغيب والترهيب بە پوختەی پێشەوا ئیبن حەجەر بە ڕاڤەی بەڕێز دکتۆر( عبداللطيف أحمد ) خوای گەورە بیپارێزێت
شەوانی 5 شەممە لەسەر هەینی دوای نوێژی عیشا
لە سلێمانی مزگەوتی بەهەشت
لە بەرواری 2024/4/25
1445/10/16 کۆچی دەست پێدەکات

سۆشیاڵ میدیای فەرمی ناوەندی فەرموودەی ئەمین
https://linktr.ee/hadithalameen
HTML Embed Code:
2024/05/03 04:43:51
Back to Top