TG Telegram Group Link
Channel: AVA TODAY
Back to Bottom
 

🔺ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، مامۆستایان و فەرهەنگییانى شارە جیاوازەکانی ئێران بە خۆپێشاندان و درووشمدان دژى جێبەجێنەکردنى خواست و داواکارییەکانیان و هاوسەنگنەکردنى بڕوانامەکانیان لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە وەستانەوە

▪️ئەم کۆبوونەوانە لە کرماشان، فارس، گیلان، یەزد، خۆڕەم ئاباد، یاسوج، ئەهواز، تاران، ئەلبورز، ئیزه، گەتوند، شاهرود، نورئاباد - مەمسەنی،قەزوین، زاهیدان، ئیسفەهان، کرمان، پولدوختەر، ئەندیمشک، ئەردەبیل، دیواندەڕه، قۆم، جایزان، ئەلیگودەرز، شیروان، بۆکان، تەورێز، دۆروود، مەریوان، سنە، ئەراک، خۆڕەم‌بید، سەقز، کازرون، یاسوج، دهدەشت، شاری کورد، شاهین‌دژ، خومەینی‌شەهر، ساری، سەمیرۆم، بوشێهر، بروجرد، هەمەدان، گورگان، بیجار، جۆلفا، ئیستەهبان، زەنجان، دلفان و میاندواو بەڕێوە چوو.

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
 

🔺 پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، گەلە گورگ هێرشیان کردووەتە سەر مەڕ و ماڵاتی خەڵکی گوندی شیوە بێرڤی شاری شنۆ.


▪️بەو هۆیەوە ٢٥ سەر مەڕ خنکێنراون و ٢٥ی دیکەش زامار کراون.



@avatodaykurdi
🔺لە دیاربەکری باکوری کوردستان ژنێکی ٧٢ ساڵ بە تۆمەتی ئەندامیەتی پەکەکە بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی سزا درا


‏Li Diyarbekirê jineke 72 salî, bi tohmeta endamtiya PKKyê bi 7 sal û 6 mehan hate cezakirin



‏Dadgeha Diyarbekirê, 7 sal û 6 meh cezaya zindanîkirinê da Dayika Aşitiyê Makbûle Ozebekê.

‏Dayika Aşitiyê ya 72 salî Makbule Ozbek, di çarçoveya lêpirsîneke li dijî Kongreya Civaka Demokratîk (KCD) de sala borî hatibû zindanîkirin. Li Girtîxaneyê calta li dilê wê dabû û ji ber vê yekê hatibû azadkirin.

‏Lê doza wê li Dadgeha Diyarbekirê berdewam bû û di dadgehkirina îro de bi tohmeta endamtiya PKKyê 7 sal û 6 meh cezaya zindanîkirinê li wê hate birîn.

‏Makbule Ozbek di heman demê yek ji Dayikên Aştiyiyê ye.( Dayikên Aşitiyê, ew kes in ku zarokên wan şehîdên PKKyê ne)

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
 

🔺مانگرتنی مامۆستایان لە سنە

▪️ڕۆژی پێنجشەممه ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەز، لە بەردەم ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سنە، مامۆستایان مانیان گرت.

▪️ئەمە بەرینترین مانگرتنی سەربەخۆی مامۆستایانی سنەیە کە پەیوەندیی بە ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانەوە نییە.

▪️دروشمی مامۆستایان: "مامۆستایانی زیندانی، دەبێ ئازاد بکرێن".

@avatodaykurdi
🔺داعش هێرشی کردەوە سەر پێشمەرگە و شەهید هەیە


▪️ئەمشەو گرووپی تیرۆریستی داعش لە سنووری سەرگەڕان و چیای قەرەچووخی باشووری کوردستان هێرشیان کردە سەر دوو گوند بە ناوەکانی لهێبان و خدرجیجەن ـی سنوورەکانی سەرگەڕان و قەرەچووخی سەر بە شارۆچکەی دیبەگە.

▫️هێرشەکەی داعش بە چەکی قورسی ئاڕ.پی.جی بووە و بە پێی دەنگۆ سەرەتاییەکان دوو پێشمەرگە و سێ کەسی سڤیل کە برای یەکن، شەهید و بریندار بوونە.

▪️ماوەیەکە لە ناوچە گەرمیان گرووپی تیرۆریستی داعش پەیتا پەیتا هێرش دەکاتە سەر هێزی پێشمەرگە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٤ پێشمەرگەیان شەهید کرد!

@avatodaykurdi
🔺شەهیدە پێشمەرگە و سڤیلەکانی ئەمشەوی پەلاماردانەکەی داعش گەیشتە ١٠ کەس

▪️ئەمشەو گرووپی تیرۆریستی داعش لە سنووری سەرگەڕان و چیای قەرەچووخی باشووری کوردستان هێرشیان کردە سەر دوو گوند بە ناوەکانی لهێبان و خدرجیجەن ـی سنوورەکانی سەرگەڕان و قەرەچووخی سەر بە شارۆچکەی دیبەگە.

▫️هێرشەکەی داعش بە چەکی قورسی ئاڕ.پی.جی بووە کە تیایدا خەڵکی سڤیل و پێشمەرگە تیایدا شەهید بوون:
▪️سێ براش کوژراوەکان بریتی بوون لە:
ئازاد ئیسماعیل
بەرزان ئیسماعیل
نازم ئیسماعیل

▪️پێشمەرگە شەهیدرکانیش بریتی بوون لە:
٭ رائید نفی خولە
٭نەقیب فەخرەدین سەعید
٭سەنگەر شەریف
٭کامەران پوشۆ
٭یاسین محەممەد
٭ نازم رەزا
٭شوکر ئەبو زێد


@avatodaykurdi
HTML Embed Code:
2024/05/30 21:48:56
Back to Top