Channel: شێخ احمد کاکە محمود
07501848483 واتس‌اپ ||07738672939 تلیگرام
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser

مامۆستا عادل

م.صلاح ا‌لدین احمد
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا کرێکار

Forwarded from Aiad fahmi ئەیاد فەهمی
جارێکی تر: حوسەین بەتەنیا جێـهێڵـدرا!
هەموو ساڵێک دەی موحەڕەم دێـت ئاوات و خەمی پێکەوە جەم کردووە، باسی ئەوە دەکەین خودا چۆن فیرعەون و سەربازەکانی لەناوبـرد، مووسا و شوێنکەوتوانی ڕزگار کرد، لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت خودا دەتوانێت ستەمکار و تاغوتەکان لەناو ببات لەدەمێـکدا لەوپەڕی توانای خۆیانـدان.
باسی ئیمامی حوسەین دەکەین رضي الله عنه، نەوە شەهیدەکەی پێغەمبەری خودا، پاک و خواناس، شەهیدکردنەکەی یەکێکە لەقێزەونترین تاوانەکان لەمێژووی ئەم ئوممەتەدا...
بەڵام ئەم دەی موحەڕەمە تەواو جیاوازە، وەک ئەوەی ڕووداوەکانی دووبارە لەبەرچاومـاندا ڕوو دەداتەوە، من نامەوێت لەو برینە قوڵەی مێژوودا ڕۆبچـم، باسی هۆکارەکانی بکەم، ڕیوایەتەکان باس بکەم و ڕاستترینیان دیاری بکەم، هەموومان لەسەر ئەنجام کۆکین، حوسەیـن بە شەهیدی و مەزوڵومی کوژراوە...
غەززە زۆر لە ئیمامی حوسەین دەچێت (رضي الله عنه)!
غەززە یاخی نەبووە و شەڕخواز و پاوانخواز نییە، بەڵکوو
بۆیە هاتوەتە دەنگ دەیەوێت ستەم لەخۆی دوور بخـاتەوە...
ئەوەتا ئەمیش بەتەنیا جێهـێـڵدراوە و لەبەرچاوی ئێمەدا شەهید دەکرێن و وێران دەکرێن ئێمەش فزەمان لێوە نایەت و لەشوێنی خۆمان جوڵە ناکەین...
ئەمیش پاک و خاوێن و بێگەردە، کەسمان گومانمان لەدینداری و ڕاستی ئەوان نییە، بەڵام ئەمە تکای بۆ نەکرد و ڕێگریمان لە (شیمر)ی تەلئەبیب نەکرد سەری نەپەڕێنێت...

پشتیان بەردا و پشتیان تێکرد، هەرچەندە ئەمە زیان بەوانە ناگەیەنێت کە لەسەرحەقن، بەڵام تامەکە تاڵـە، ئەمە زیان لەوانە دەدات کە ئەو کارەیان کردووە، حوسەین (رضي الله عنه) لەبـەهەشـتە! غەززەیش کۆمەڵێکن لەسەر حەقن و دوژمنیان بەزاندووە، پێغەمبەری خودا بەڵێنی پێداون کە پشت بەردانی ئەوانی دی زیانیان لێ نادات، بەڵام ئەو کەسەی پشتی تێ کردون تاوان ئەو کارەیان لەگەردنـە...
دیسان لە ئیمامی حوسەین دەچێت لەوەی بەبرسێتی و تینوێتی شەهید دەکرێت، لەتاو برسێتیدا پەراسوی منداڵەکانی غەززە دیارە، گەروی پیرەکانیان لەتاوی تینوێتیدا وشکە، گەدەی ئافرەتەکانیان بەتاڵە...
دۆسیە و قەزییەکی ڕاست و عادلانەی هەیە، ئامانجێکی پیرۆزی هەیە، هەوڵدانێکی جوانی هەیە، جیهادێکی قبوڵکراویش...هەردووکیان هەرگیز خەیاڵیان بەلای ئەوەدا نەچووبوو بەتەنیا جێی بهێڵن چ جای بگات شەهیدکردنیان.
غەززە بۆی دەرکەوت قەزیەی پڕ دادپەروەری پارێزراو نابێت لەپشت بەردان و پشت تێ کردن، ئەوەی لەمێژوودا جارێک ڕوویدا چەندین جاری تریش ڕوودەدات...
ئەو دەمەی گومانەکەی بوو بە یەقین کە سوپاکەی ئێمە سەری ناخات، خۆی سوپای تایبەت بەخۆی هەیە، کە زانی کەسی ئازاد دەتوانێت بجەنگێت، بڕیاریـدا بەپێوە شەهید بکرێت، ببێتە چقڵی چاوی دوژمنان، لێیان بکوژێت و لەناویان ببات، حەق بەحەق ڕێک وەک خۆیان، ئیمڕۆ و سبەی و هەتا ڕۆژی سەڵا سڵاو لەو هێزە مەزنە بێت...
ئەی ئەو خودایەی دەی موحەڕەم فیرعەونت لەناو برد،
ئەوانە لەناو ببە کە خوشک و براکانمان شەهید دەکەن،
ئەوانەی لەگەڵ ئەواندا پیلان دەگێڕن...
ئەی ئەو زاتەی مووسات ڕزگار کرد،
ئەهلی غەززە لەدەست فیرعەونەکان ڕزگار بکە...
خودایە ئەهلی غەززە لەگەڵ ئیمامی حوسەیندا حەشر بکە،
هەر پارچەیەکی غەززە کەربەلایەکە بۆ خۆی...
ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

فەرموودەی دووەم
🎧فەرموودەی دووەم
🤔 عَنْ أَبِي مُوسَی الأَشْعَرِيِّ (رضي الله عنه)، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ العُلْيَا، فَهُوَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ»
▫️ئەبو مووسای ئەشعەری
{رضي الله عنه}، دەڵێ: پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتی: هەر ڪەس بجەنگێ بۆ ئەوەی وشەی الله بەرزو {شەڪاوە} بێ، ئەوە لە پێناوی الله جەنگاوە.
گەوهەرەکانی بوخاری
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
«مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ العُلْيَا، فَهُوَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ»
▫️ئەبو مووسای ئەشعەری
{رضي الله عنه}، دەڵێ: پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتی: هەر ڪەس بجەنگێ بۆ ئەوەی وشەی الله بەرزو {شەڪاوە} بێ، ئەوە لە پێناوی الله جەنگاوە.
گەوهەرەکانی بوخاری
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
واتە /پاشان باوەڕتان هەبێت لەو ڕۆژەدا پرسیارى هەموو بەهرەیەکتان لێ دەکرێت، تەندروستى، ماڵ و سامان، خێڵ و هۆز، هەر بەهرەیەکى تر کە خوا پێى دابن، چۆنتان دەست کەوتووە.؟ لە ڕێى شەرعەوە، یا لە ڕێگاکانى ترەوە.؟ وە چۆنتان بەخت کرد..؟
#قورئانی_پیرۆز
#سورة_التکاثر
#ئایات_8
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
مووسا گەیشت بە کەناری ڕووبارەکە،
هیچ پەناگە و شوێنی ڕزگاربوونێک بوونی نەبوو،
ڕووبار لە پێشیەوە و فیرعەون لە پشتیەوە،
بەنی ئیسرائیل پێیان دەوت:
﴿ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ ﴾ ئێمه گیراوین، پێمان ده‌گه‌ن.
﴿قَالَ كَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ ﴾ نه‌خێر پێتان ناگه‌ن،
په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵه، ڕێگای ڕزگار بوونم نیشان ده‌دات.
- پەروەردگارا
دڵنیاییەکم پێ ببەخشـه، وەک دڵنیابوونەکەی مووسا.
متمانەبوونێکم پێ ببەخشە بە بەڵێنەکانت،
وەک متمانەبوونەکەی پێغەمبەر مووسا بە بەڵێنەکانت...
- ئەدهەم شەرقاوی
و: ئەیاد فەهمی
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئایا بکوژانى ئیمام حوسەین کێ بوون؟
ئایا ئەوەى ئەمڕۆ دەکرێ لە یادکردنەوە و شین و شەپۆڕ و لە خۆدان چ سودێک بە موسڵمانان دەگەیەنێت؟
پەیامى پەیجى شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لەوبارەوە.
بەرهەمى پەیجى شیخ احمد کاکە محمود
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بۆ زانیاریتان لە ١٠ی عاشورا ، تەنها حوسەینی کوڕی ئیمامی عەلی شەهید نەکراوە، بەلکو ئەبوبەکری کوڕی ئیمامی عەلی و عومەری کوڕی ئیمامی عەلی و عوسمانی کوڕی ئیمامی عەلیش شەهیدکراون !
ڕەنگە یەکەمجارت بێت ببیستیت کە ئیمامی عەلی لە خۆشەویستى بۆ خەليفە ئەبوبەكر، کوڕەکانی بەناوی ئەبوبەکر و عومەر و عوسمانەوە ناوناوە..؟!
نووسينى: يەحيا نەوزەر
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
❪فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ السَّعْيَ قَالَ يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَىٰ فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ فَانظُرْ مَاذَا تَرَىٰ ۚ قَالَ يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ ۖ سَتَجِدُنِي إِن شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّابِرِينَ❫
#قورئانی_پیرۆز
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا عباس صاڵح
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پاشان ئیمامی حوسه‌ین گه‌وره‌ترین پله‌ی به نسیب بوو كه شه‌هاده‌ته، ئیتر چی پێویست ده‌كات خۆی بۆ بكوترێت و له خۆ بدرێت و ڕق و كینی ڕابوردوو هه‌موو ساڵ زیندوو بكرێته‌وه!.
لێره‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وا نییه‌و به‌ڵكوو كارێكی ئێجگار ناشه‌رعی و حه‌رام و بیدعه‌یه ئه‌وه‌ی كه شیعه ده‌یكه‌ن و له خۆیان ده‌ده‌ن و گیانی خۆیان بریندار ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕێز‌و كه‌رامه‌ته‌ی خوا داویه‌تی به ئینسان ده‌یڕوشێنن، كارێكه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی شه‌رع و عه‌قڵی سه‌لیمه، ئه‌گه‌ر ڕه‌شپۆشی و خۆكوتان و سنگ دادڕین ڕه‌وا بوایه ئه‌وه ده‌بوو بۆ كه‌سانی پێش ئه‌و بكرایه، چونكه هیچ گومان له‌وەدا نییه كه خه‌لیفه ڕاشیده‌كان پله‌یان له‌و به‌رز تره، گه‌وره‌ی به‌شه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وەفاتى كرد كه‌چی هاوه‌ڵه‌كانی هیچ شتێكیان له‌وانه نه‌كرد كه ئه‌مڕۆ ئه‌م شیعانه ده‌یكه‌ن، ڕه‌شپۆشی و خۆكوتان و به خۆكێشان و هاوارو ڕۆڕۆ له ئایینی موسڵماناندا نییه‌و ئایینی ئیسلام لێی به‌ریه، به‌ڵكوو خۆلێچواندنه به كار‌و كرده‌وه‌ی نه‌فامی سه‌رده‌می پێش ئیسلام.
ئيبن ڕه‌جه‌ب له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژه ده‌ڵێت:" وأما اتخــاذه مأتماً كما تفعله الرافضــة؛ لأجــل قتل الحسين بن علي ـ رضي الله عنهما ـ فيه .. فـهــو من عمل من ضل سعيه في الحياة الدنيا وهو يحسب أنه يحسن صنعاً، ولم يأمر الله ولا رسوله باتخاذ أيام مصائب الأنبياء وموتهم مأتماً، فكيف بمن دونهم؟"( لطائف المعارف: 113).
[ وه كردنی ئه‌م ڕۆژه به ماته‌م وه‌ك ڕافزیيه‌كان ده‌یكه‌ن، له پێناوی ئه‌وه‌ی حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی خوا لێی ڕازی بێت تێیدا كوژراوه.. ئه‌وه كاری كه‌سێكه كه هه‌وڵ و كۆششی له دنیادا لێ ون كراوه‌و وا ئه‌زانێت كارێكی باش ده‌كات، وه نه خودا‌و نه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی فه‌رمانیان نه‌داوه كه ڕۆژانی موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تی پێغه‌مبه‌ران و مردنیان بكرێته ماته‌م، ئیتر چۆن بۆ كه‌سانی له‌وان خوارتر ده‌بێت].
ئه‌وه‌ش مولاحه‌زه ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ی ئه‌م ڕافزیانه ده‌یكه‌ن نه له دوور، وه نه له نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به دروشم و بۆنه‌یه‌كی ئیسلامییه‌وه نییه، نه په‌یوه‌ندی به ڕزگاربوونی موساوه هه‌یه، وه نه په‌یوه‌ندی به به‌ڕۆژوبوونی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) هه‌یه، به‌ڵكوو ئه‌مانه بۆنه‌كه‌یان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر‌و بۆ مه‌به‌ستێكی تر گۆڕیوه كه ئه‌مه‌ش ده‌چێته ژێر گۆڕینی ئایین و دروشمه‌كانی خواوه.
ئەهلى سووننە ئەم جۆرە كارانه بە حەرام و نا شەرعى دەزانێت و دووره لە هەموو پرانسيپە شەرعييەكان.
سەرچاوە: ماڵپەرى دەنگى ئيسلام.
https://www.dangiislam.org/CatDetail.aspx?id=305&MapID=4&FolderID=79&FileID=85
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
شێخ احمد کاکە محمود
Photo
🔴 كێبوون ئەوانەی ئیمام (حسێن) رێحانەكەی پێغەمبەری خودایان ﷺ شەهید كرد.؟.
♦️ دەرخستنی ڕووی ڕاستەقینەی ئەم كارەساتە.!
كاره‌ساتی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌ین (دروودی خوای لەسەر) له گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانه كه دوچاری مێژووی موسوڵمانان بووە، چونكه له‌و كاته‌دا بێجگه له ئیمامی حوسه‌ین له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا كوڕی كچی پێغه‌مبه‌رێكی دیكە بوونی نه‌بوو، وه به‌راستی به مه‌زڵومی شه‌هید كرا‌و كوشتنه‌كه‌شی به نیسبه‌ت موسوڵمانانی هه‌مووی گۆی زه‌وی كاره‌سات بوو، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت خودی ئیمام حوسه‌ینه‌وه، پله‌ی شه‌هاده‌ت و پله‌وپایه‌و ناو‌و شۆره‌تی لای خودا وه‌رگرتووه، چونكه بێگومان خوای گه‌وره ئه‌م رێحانه جوانه‌ی پێغه‌مبه‌ری نازداری بۆ ئه‌و دونیا هه‌ڵگرتووه‌و له‌م دونیا پڕ له نه‌هامه‌تیی و ناخۆشیه ڕزگاری كردووه.
مێژووی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌ین (دروودی خوای لەسەر) كارەساتێكی ئێجگار جەرگبڕو لەسەر دڵان بە ئازارە.. چونكە به غه‌درو خیانه‌ت شه‌هید كرا، بۆیە ئێمەش لە پەیجی شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود وه‌ك پاراستنی ڕاستی مێژویی و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی حه‌قیقه‌تی ئه‌و كاره‌ساته خوێناوییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌هلی سووننه‌و جه‌ماعه له‌سه‌ری یه‌ك ده‌نگن، وەك وەفایه‌ك بۆ ئه‌و ئیمامه به‌رێزه كه كچه‌زاو ئامۆزازای پێغه‌مبه‌ری نازدارو خۆشه‌ویستمانه "درودو سڵاوی خوایان له‌سه‌ر" .ئه‌م ڕاپۆرتە شیكارییە پێشكەش بە موسوڵمانان دەكەین.
♦️ سەرەتای فیتنەو ئاڵۆزییەكە..
خەڵكی عێراق زیاتر لە 500 نامە بۆ ئیمام حسێن دەنێرن:
كاتێك خه‌ڵكی عێراق ئاگاداری ئه‌وه بوون كه ئیمامی حوسه‌ین به‌یعه‌تی نه‌داوه‌ته یه‌زید، دڵخۆشبوون به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیمام حوسه‌ین، چونكه ئه‌مانیش یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌یان نه ده‌ویست، ته‌نانه‌ت ئیمامی موعاویه‌شیان خۆش نه‌ده‌ویست، ته‌نهاو ته‌نها ئیمامی عه‌لیی و مناڵه‌كانی ئه‌ویان ده‌ویست، ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت.. بۆیه هه‌موو هۆزو كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ستیان دایه نامه نووسین بۆ ئیمام حوسه‌ین و هه‌موویان به‌ڵێنیان دایه كه ئێمه ته‌نها به‌یعه‌ت به تۆ ده‌ده‌ین، وه ئێمه بێجگه له تۆ به‌یعه‌ت به‌كه‌سی تر ناده‌ین و یه‌زید به خه‌لیفه‌و جێ‌نشین نازانین، ئه‌م نامه ناردن و هه‌ڵویستانه‌ی خه‌ڵكی عێراق رۆژ به رۆژ زیادی ده‌كرد، بۆیه مێژوونووسان ده‌ڵێن ژماره‌ی نامه‌كان له ئه‌هلی كوفه‌وه گه‌یشته زیاتر له 500 نامه.!
♦️ ده‌رچوونی ئیمامی حوسه‌ین بۆ شاری كوفه:
دوای ئه‌وه‌ی كه ئیمام حوسه‌ین له‌لایه‌ن موسلیمی كوڕی عه‌قیله‌وه دڵنیاكرایه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌هلی كوفه چاوه‌رێی ئه‌و ده‌كه‌ن و هه‌موو به‌یعه‌ت به‌و ده‌ده‌ن، موسلیم نامه‌یه‌كی نارد بۆ ئیمام حوسه‌ین و بۆی نووسی كه كاروباری كوفه ته‌واوه‌و هه‌موو شتێك ئاماده‌یه، بۆیه ئیمام حوسه‌ینیش "ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر" له رۆژی "ته‌رویه‌دا" به‌ره‌و كوفه به‌رێدەكه‌وێت.
♦️ ناڕه‌زایی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر "درودو سڵاوی خوایان له‌سه‌ر" سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی ئیمام حوسه‌ین بۆ كوفه:
زۆرێك له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر "درودو سڵاوی خوایان له‌سه‌ر" هه‌وڵی زۆریاندا رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی كه ئیمام حوسه‌ین مه‌ككه به‌جێ بهێڵێت و به‌ره‌و كوفه به ڕێ بكەوێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیمام حوسه‌ین له‌سه‌ر بۆچوونی خۆی سوور بوو..
له‌و هاوه‌ڵانه‌ی كە ناڕازیبوون: (عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر، عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس، عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مری كوڕی عاص، ئه‌بو سه‌عیدی خودری، عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبه‌یر).
♦️ شه‌هیدبوونی ئیمام حسێن له ڕووداوه‌كه‌ی "ته‌ف" له ساڵی (61)ی كۆچیی:
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینیی رۆژی 10 ی موحه‌ڕه‌می ساڵی 61ی كۆچیی له خاكی كه‌ربه‌لای عێراق، جه‌نگ له نێوان هه‌ردوو ده‌سته‌كه‌دا هه‌ڵگیرسا، یارانی ئیمام حوسه‌ین ده‌یانزانی كه له توانایاندا نیه به‌رامبه‌ر به‌و سوپایه‌ی عوبه‌یدوڵڵا بوه‌ستنه‌وه، به‌ڵام ته‌نها ئاره‌زوویان ئه‌وه‌بوو كه له نێوان هه‌ردوو ده‌ستی ئیمام حوسه‌یندا بكوژرێن و هه‌رواش بوو، یه‌ك به یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستی ئیمام دا شه‌هید ده‌كران.!!
وه هیچ كه‌س نه‌مایه‌وه بێجگه له ئیمام حوسه‌ین خۆیی و كوڕه شیرینه‌كه‌ی به‌ناوی "عه‌لیه بچوك" كه ئه‌ویش نه‌خۆش بوو.
ئه‌و رۆژه تا ئێواره‌كه‌ی ئیمامی حوسه‌ین به‌و شێوه‌یه مایه‌وه‌و كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه ده‌ستی خوێناوی بكات به كوشتنی كچه‌زاكه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه "شه‌مری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن" هاواری كرد‌و وتی: هاوار بۆ ئێوه، دایكتان رۆڵه ڕۆتان بۆ بكات، چوار ده‌وری بگرن و بیكوژن،

بۆیه به‌سه‌ختی هێرشیان كرده سه‌ر ئیمام و شه‌هیدیان كرد، (ڕه‌زاو ڕەحمەتی خوای له‌سه‌ر بێت). وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه راسته‌وخۆ به‌شداری له كوشتنی ئیمام حوسه‌یندا كرد "سینانی كوڕی ئه‌نه‌سی نه‌خه‌عی" بوو، وه سه‌ری ئیمامی له‌لاشه‌ی كرده‌وه‌و سه‌ره‌كه‌یان برده‌وه بۆ كوفه بۆلای عوبه‌یدوڵڵای كوڕی زیاد.
♦️ ئێستا دەپرسین كێبوون ئەوانەی كە ئیمامیان شەهید كرد.؟
سەرچاوە مێژووییە باوەڕپێكراوەكانی شیعە دەڵێن:
1- شێخ (موحسینی حوسەینی ئەلعامیلی) لە كتێبی (في رِحابِ أَئِمةِ أهلِ البیت) بەگی (1) لاپەڕە (9)دا دەڵێ: شیمری كوڕی جەوشەن و محمدی كوڕی ئەشعەس كە دەستی سەرەكییان هەبووە لە فیتنەو كارەساتی شەهیدكردنی ئیمام حوسەیندا، پێشتر ئەم دوو خوێنڕێژە لە جەنگی (صفین) لە ژێر ئاڵای ئیمامی عەلیدا جەنگاون و پشتگیری ئیمامی عەلییان كردووە (ڕەزاو ڕەحمەتی خودا لە ئیمامی عەلی بێت). دواترئەم دووكەسە (شیمرو محمد) بەشداری بەرچاوو سەرەكییان هەبووە لە فیتنەو جەنگ و كوشتاری ئالی بەیت دا لە (كەربەلا).
2- شێخ (مەجلیسی) كە زانایەكی بەناوبانگی شیعەیەو خاوەنی مەوسوعەیەكی زانستی گەورەیە دەڵێ: شیمری كوڕی جەوشەن كە بەدەستی ناپاكی خۆی سەری ئیمام حوسەینی لێكردۆتەوە، پێشتر پیاوێكی شێعی ئازا‌و بەجەرگ بووە، لە جەنگی (صفین) بە هاوشانی ئیمامی عەلی جەنگاوە و خۆی بە شیعەی ئیمامی عەلی زانیوە. سەرچاوە: سَفِینَةُ البِحار بەرگی (1) لاپەرە (714).
3- شێخ موفید لە كتێبی (الارشاد)دا، بەرگی (2) لاپەڕە (95) دەڵێ: شیعەی كوفە بەیعەتیان دایە ئیمامی حسێن و دواتر بە غەدرو خیانەت لێی هەڵگەڕانەوەو شەهيديان كرد.
4- شێخ (مورتەزای موتەهیری) كە زانایەكە موعتەبەری شیعەیە لە كتێبی (المَلحَمَةُ الحُسَینِیة) بەرگی (1) لاپەرە (129) دەڵێ: ئەوانەی كە شیعەی ئیمامی عەلی بوون، هەر ئەوانە بوون كە ئیمامی حوسەینیان لە كەربەلا شەهید كرد.
كەوابوو بۆمان دەردەكەوێت كە شیعەی كوفەو ئەوانەی خۆیان بە پاڵپشت و لایەنگری ئیمامی عەلی دەزانی هەر ئەوانە بوون كە دەستی سەرەكییان هەبووە لە كوشتنی ئیمام حوسەیندا (ڕەزاو ڕەحمەتی خودای لەسەر بێت).
♦️ عوبەیدوڵڵای كوڕی زیاد.. والی كوفە كێیە.؟
عوبەیدوڵڵا والی كوفە بووەو دەستێكی سەرەكی هەبووە لە درووستكردنی فیتنەی كوشتنی ئیمامی حوسەینداو یەكێك بووە لە هۆكارە سەرەكییەكانی ئەو كارەساتە..
زیادی كوڕی ئەبو سوفیان كە دەكاتە باوكی عوبەیدوڵڵا والی خوراسان بووەو یەكێك بووە لە باوەڕپێكراوانی ئیمامی عەلی لەو ناوچەیە.
دایكی (زیادی كوڕی ئەبو سوفیان)یش ناوی مەرجانە بووە، وە لەسەرچاوە باوەڕپێكراوەكاندا باسی مەرجانە كراوەو دەڵێن: مەرجانە ناوی (میهربانوو) كچی (هورموز)ـە، خوشكی فەیروزی ئەبولوئلوئەیە كە ئیمامی عومەری شەهید كردووە.. وە مێردی مەرجانەش ناوی (شیرەوەیه) بووەو یەكێك بووە لەسەركردە سەربازییەكانی ئەو سەردەمەو لە ناوچەی (نەهاوەند) كوژراوەو لە بنەماڵەی كیسرا بووە.
ئێستا بۆمان دەردەكەوێت كە (مەرجانەو فەیروزو شیرەوەیە) لە بنەماڵەی كیسرا بوون.
سەرچاوە مێژووییەكان دەڵێن: مەرجانە (میهربانو) كاتێك كە زانیویەتی محمد و بنەماڵەكەیی و یارویاوەرانی هۆكاری سەرەكی بوون لە ڕووخاندنی ئیمپراتۆرییەتی ساسانی كە سەدان ساڵ حوكمڕانییان كردووەو زوڵمیان لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە كردووە.
بۆیە كوڕەكەیان (عوبەیدوڵڵا)ی والی كوفە لەسەر ئەو ڕق و كینە پەروەردە كردووە تا كارگەیشتە شەهیدكردنی ئیمامی حوسەین ڕێحانەكەی پێغەمبەری خودا ﷺ.
بۆیە عوبەیدوڵڵای كوڕی زیادی والی كوفە، لای مێژوونووسان چ شیعە یان سوننە، وە لای پێشەوایانی موعتەبەری فەرموودەو فوقەها، بە (الفاسق الفاجر) بەناوبانگە.
♦️ كەوابوو بۆمان ڕوون بوویەوە كە سێ دەستە گوناه و تاوانی كوشتنی ئیمام حوسەینیان لە ئەستۆدایە:
1- عەرەبە دەشتەكییەكانی كوفە / كە بەڵێنی بەیعەتیان دایە ئیمامی حوسەین و بەڵام بێ وەفاو غەدرو خیانەتیان لە ئیمام كرد، هاوشێوەی (شیمری كوڕی جەوشەن و ئیبن ئەشعەس) كە بێگومان هەر ئەمانەش بوون كە دەستیان هەبوو لە فیتنەو كوشتنی ئیمامی عوسمان و خۆیان خزاندە نێو سوپاكەی ئیمامی عەلی بەتایبەت لە جەنگی (صفین)دا.
2- والی كوفە عوبەیدوڵڵای كوڕی زیاد / كە ناسراوبوو بە ئیبن مەرجانە.
3- (یەزیدی كوڕی موعاویە) خەلیفەی ئەو سەردەمە / لێپرسراوە لە بەشێكی زۆری ئەم ڕووداوە، بەتایبەت دوای ڕووداوەكە دەبوو عوبەیدوڵڵای دادگایی بكردایەو بە سزای خۆی بگەیاندایە.
♦️ لە كۆتاییدا دەڵێین:
1- ئەم كارەساتە جەرگبڕە 1384 ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوەو نابێت ئەم كارەساتە بكرێتە هۆكاری دوو بەرەكی و جیاوازی و فیتنە لە نێو موسوڵماناندا، چونكە قورئان دەفەرموێت: (تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْـَٔلُونَ عَمَّا كَانُواْ يَعْمَلُونَ).

واتە: ئەوان ئوممەت و کۆمەڵێک بوون و مردن، وە بە خۆیان و کار‌و کردەیانەوە چوون و تێپەرین و، هەر شتێکیشیان کردبێ پاداشەکەى بۆ خۆیانە، ئێوەش هەر شتێکتان کردبێ هەر بۆ خۆتانە، وە لە هیچ کارووکردەیەکی ئەوانیش بەر پرس نابن.
ئەم ئایەتە قورئانییە جوانترین و قەشەنگترین یاسایە كە دەبێت مرۆی موسوڵمانی ژیر‌و هوشیار بۆ هەرجۆرە ڕووداوێك لەم جۆرە ڕووداوانە بكرێتە یاسا‌و جێبەجێ بكرێت.
2- سەیرو نامۆیە كە هۆزو نەتەوەیەك یان دەستەو تاقمێك هەستن بە كوشتنی ئیمامانێكی بەرێزو ڕێزداری وەك ئیمامی عومەرو ئیمامی عوسمان و ئیمامی عەلی و پاشان ئیمام حوسەینی رێحانەی پێغەمبەری خودا ﷺ و پاشان ئەو دەستەو تاقمه هەستن بە شین و شەپۆڕو خۆیان بكەن بە دۆست و بەرگریكار لە كۆژراو.؟!
3- ئەو خوێنانەی كە لە نێوان موسوڵماناندا ڕژاون، دەبێت وەك چۆن الله تعالی دەستمانی لێپاراستووه، هەر ئاواش زمانمانی لێ بپارێزین.
4- خوێنی ئیمام حوسەین لە گەردنی گەلانی پێشووی ناوچەی شامدایە، بەتایبەت شیعەی كوفە، بۆیە ئیبن تەیمییە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرموێ: هەركەس حوسەینی كوشتووە، یان هاوكار بووە لە كوشتنیدا، یان بێدەنگ و ڕازی بووە بەو كارەساتە، لەعنەتی خودا‌و فریشتەكان و هەموو خەڵكی گۆی زەوی لەسەر بێت.
5- كارەساتی كوشتنی ئیمام حوسەین لە كارەساتی كوشتنی ئیمامی عومەرو ئیمامی عوسمان و ئیمامی عەلی زیاتر نەبووە، كە ئەوانیش بە غەدرو خیانەت شەهید كران.!
6- لەگەڵ ئیمامی حوسەیندا لە كەربەلا نزیكەی 18 كه‌س له ئال و به‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ شه‌هیدبوون، بەتایبەت لە كوڕانی ئیمامی عەلی (درووی خوایان لەسەر) لە دوای ئیمامی حوسه‌ین، (جه‌عفه‌ر، عەباس، ئه‌بوبكر، محه‌ممه‌د، عوسمان) ئەم پیاوە گەورانەی دیكەش شەهید بوون، باشە بۆ ناوێكی ئەم بەڕێزانە ناهێنرێت.؟
7- لای موسوڵمانان بە گشتی ئیمامی حوسەین (دروودی خوای لەسەر بێت) بە غەدرو خیانەت شەهید كراوەو هیچ بەرگرییەك لە بكوژانی ناكەین و لەبەرامبەریشدا ئەو یادكردنەوانەی كە ئەمرۆ بەناوی ئیمامەوە دەكرێ لە لاواندنەوە و جوڵاندنی هەستی شیعەگەراییی بەرامبەر بە ئەهلی سوننەو جنێودان بە هاوەڵان و تەنانەت قڕكردن و كوشتنی ئەهلی سوننە لە ژێر هەرناوێكدا بە ناڕەواو نا شەرعی دەزانین و دوورە لە مەنهەج و ڕێڕەوی ئال و بەیتی پێغەمبەری خودا ﷺ.
ئامادەو نووسینی: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود
سەرچاوە/ https://dangiislam.org/CatDetail.aspx?id=3286&MapID=8...
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
📚 پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
ئەم ئایەتە قورئانییە جوانترین و قەشەنگترین یاسایە كە دەبێت مرۆی موسوڵمانی ژیر‌و هوشیار بۆ هەرجۆرە ڕووداوێك لەم جۆرە ڕووداوانە بكرێتە یاسا‌و جێبەجێ بكرێت.
2- سەیرو نامۆیە كە هۆزو نەتەوەیەك یان دەستەو تاقمێك هەستن بە كوشتنی ئیمامانێكی بەرێزو ڕێزداری وەك ئیمامی عومەرو ئیمامی عوسمان و ئیمامی عەلی و پاشان ئیمام حوسەینی رێحانەی پێغەمبەری خودا ﷺ و پاشان ئەو دەستەو تاقمه هەستن بە شین و شەپۆڕو خۆیان بكەن بە دۆست و بەرگریكار لە كۆژراو.؟!
3- ئەو خوێنانەی كە لە نێوان موسوڵماناندا ڕژاون، دەبێت وەك چۆن الله تعالی دەستمانی لێپاراستووه، هەر ئاواش زمانمانی لێ بپارێزین.
4- خوێنی ئیمام حوسەین لە گەردنی گەلانی پێشووی ناوچەی شامدایە، بەتایبەت شیعەی كوفە، بۆیە ئیبن تەیمییە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرموێ: هەركەس حوسەینی كوشتووە، یان هاوكار بووە لە كوشتنیدا، یان بێدەنگ و ڕازی بووە بەو كارەساتە، لەعنەتی خودا‌و فریشتەكان و هەموو خەڵكی گۆی زەوی لەسەر بێت.
5- كارەساتی كوشتنی ئیمام حوسەین لە كارەساتی كوشتنی ئیمامی عومەرو ئیمامی عوسمان و ئیمامی عەلی زیاتر نەبووە، كە ئەوانیش بە غەدرو خیانەت شەهید كران.!
6- لەگەڵ ئیمامی حوسەیندا لە كەربەلا نزیكەی 18 كه‌س له ئال و به‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ شه‌هیدبوون، بەتایبەت لە كوڕانی ئیمامی عەلی (درووی خوایان لەسەر) لە دوای ئیمامی حوسه‌ین، (جه‌عفه‌ر، عەباس، ئه‌بوبكر، محه‌ممه‌د، عوسمان) ئەم پیاوە گەورانەی دیكەش شەهید بوون، باشە بۆ ناوێكی ئەم بەڕێزانە ناهێنرێت.؟
7- لای موسوڵمانان بە گشتی ئیمامی حوسەین (دروودی خوای لەسەر بێت) بە غەدرو خیانەت شەهید كراوەو هیچ بەرگرییەك لە بكوژانی ناكەین و لەبەرامبەریشدا ئەو یادكردنەوانەی كە ئەمرۆ بەناوی ئیمامەوە دەكرێ لە لاواندنەوە و جوڵاندنی هەستی شیعەگەراییی بەرامبەر بە ئەهلی سوننەو جنێودان بە هاوەڵان و تەنانەت قڕكردن و كوشتنی ئەهلی سوننە لە ژێر هەرناوێكدا بە ناڕەواو نا شەرعی دەزانین و دوورە لە مەنهەج و ڕێڕەوی ئال و بەیتی پێغەمبەری خودا ﷺ.
ئامادەو نووسینی: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود
سەرچاوە/ https://dangiislam.org/CatDetail.aspx?id=3286&MapID=8...
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەونوێژ لەیاد مەکەن
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
HTML Embed Code: