TG Telegram Group Link
Channel: زانیاری
Back to Bottom
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 ئەحمەد خواجە مێژوونووسی کوردستان لە سەردەمی شێخ مەحموودی حەفید ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ 2021٫03٫04 ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئەحمەد خواجه ناوی ئەحمەد کوڕی عەزیزی ئەردەڵانییە و ناسناوی باوکی خواجە ئەفەندییە. ساڵی 1903 لە سلێمانی لە دایک بووە و…
▪️▫️▪️
🔲 موحەمەد ئەمین زەکی بەگ

مێژوونووس، سیاسەتوان و نووسەری کورد
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
2022٫07٫09
ساڵڕۆژی کۆچی دواییی موحەمەد ئـەمین زەکی بەگ

ساڵی 1880 لە سلێمانی و لە بنەماڵەیەکی نەخوێندەوار و کاروانچی لە دایک بووە...
لە ساڵی 1892 تا ساڵی 1902 پلەکانی خوێندنی ئەو سەردەمەی تەواو دەکات و لەو ساڵە پلەی (ڕەئیس چاک) لە کۆلێژی ئەستەنبۆل وەردەگرێت و لە لەشکری عوسمانیی بەغداد دادەمەزرێت...
💢 هەندێک لە پلە حوکمییەکانی:
وەزیری گواستنەوە 1927-1925
وەزیری پەروەردە 1928-1927
وەزیری بەرگری 1929
وەزیری ئابووری 1931

📚 ئەمین زەکی بەگ زمانەکانی کوردی، فەڕەنسی، عەرەبی، ئینگلیسی، ئەڵمانی، تورکی و فارسیی زانیوە و خاوەن زیاتر لە 12 پەڕتووکی بەنرخە؛ وەک:
←محاسبەی نیابات
←کورتەیەک لە مێژووی کوردستان (1) و (2)
←دوو تەقەلای بێ‌سوود
←مێژووی وڵاتی سلێمانی
←کورد بەناوبانگ (1) و (2)
←مێژووی دەوڵەت و دەسەڵاتە کوردییەکان
←مەشاهیری کورد
و ...

🖤 ئەمین زەکی بەگ لە ڕێکەوتی 1948٫07٫09 لە کاتی سەردانێکی شاری سلێمانی، تووشی نەخۆشیی گورچیلە دەبێت و کۆچی دوایی دەکات و لە گردی سەیوان دەسپێردرێتە خاکی نیشتمان.

🌐 سەرچاوە:
ویکیپێدیای کوردی
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 موحەمەد ئەمین زەکی بەگ مێژوونووس، سیاسەتوان و نووسەری کورد ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ 2022٫07٫09 ساڵڕۆژی کۆچی دواییی موحەمەد ئـەمین زەکی بەگ ساڵی 1880 لە سلێمانی و لە بنەماڵەیەکی نەخوێندەوار و کاروانچی لە دایک بووە... لە ساڵی 1892 تا ساڵی 1902 پلەکانی…
ئەمین زەکی بەگ داوا دەکات دوای مردنی، ئەم هۆنراوەیە لەسەر کێلی گۆڕەکەی بنووسن:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەگەر مردم و نەمدی قەومەکەم سەربەرز و ئازاد
بزانن دەناڵێ ڕۆحەکەم تا ڕۆژی میعاد

ئەبێ لاوانی کورد تێبکۆشن
ئەگەر ویستیان ڕۆحی من ببێ شاد


╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەمین زەکی بەگ
▪️▫️▪️
🔲 ڕۆژی جیهانیی ڕێژەی دانیشتوانی زەوی
2022٫07٫11
World Population Day
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
ڕووداوێکی ساڵانەیە کە هەموو ساڵێک لە ڕێکەوتی 07٫11 (July) بەڕێوە دەچێت.
ئەم ڕۆژە یەکەم جار لە ساڵی 1989 لە لایەن شۆرای پەرەپێدانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان [UNDP] ، بە بۆنەی گەیشتنی ڕێژەی دانیشتوانی جیهان بە 5 ملیارد کەس ناو نراوە!
ڕۆژی جیهانیی ڕێژەی دانیشتوان بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ئاستی زانیاریی خەڵک لە بارەی بابەتە جۆراوجۆرەکانی پێوەندیدار بە ڕێژەی دانیشتوان، وەک گرنگیی ڕێکخستنی بنەماڵە، یەکسانیی ڕەگەزی، هەژاری، تەندروستیی دایکان و مافی مرۆڤ ناو نراوە.

💢 لە پۆستی دواتر، هەندێ ئاماری سەرنجڕاکێش لەسەر ڕێژەی دانیشتوانی جیهان لە 10٫000 ساڵ پێش زایین تا ساڵی 2022 دەخرێتە بەر چاوی خوێنەر؛
بۆ بینینی لێرە کرتە بکەن 👉

ــــــــــــــــــــــــ
🌐سەرچاوە:
ویکیپێدیا
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 ڕۆژی جیهانیی ڕێژەی دانیشتوانی زەوی 2022٫07٫11 World Population Day ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ ڕووداوێکی ساڵانەیە کە هەموو ساڵێک لە ڕێکەوتی 07٫11 (July) بەڕێوە دەچێت. ئەم ڕۆژە یەکەم جار لە ساڵی 1989 لە لایەن شۆرای پەرەپێدانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان…
▪️▫️▪️
🔲 ڕۆژی جیهانیی ڕێژەی دانیشتوانی زەوی
2022٫07٫11
World Population Day
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
💢 لە ساڵی 2018 ڕێژەی دانیشتوانی جیهان گەیشتە 7٫633 ملیارد کەس!

🌍 ڕیزبەندیی وشکارۆکان بە پێی کۆی گشتی و لەسەدی دانیشتوانی جیهان:

1-ئاسیا: 4٫568 ملیارد
59٫8%ـی دانیشتوانی جیهان

2-ئەفریقا: 1٫288 ملیارد
16٫9%ـی دانیشتوانی جیهان

3-ئۆرووپا: 711 ملیۆن
9٫3%ـی دانیشتوانی جیهان

4-ئەمریکای باکوور: 587 ملیۆن
7٫7%ـی دانیشتوانی جیهان

5-ئەمریکای باشوور: 428 ملیۆن
5٫6%ـی دانیشتوانی جیهان

6-ئۆقیانووسییە: 41 ملیۆن
0٫5%ـی دانیشتوانی جیهان

🌍 ڕێژەی دانیشتوانی 5 وڵاتی جیهان بە پێی جەماوەر:

1-چین: 1٫440٫000٫000
2-هێند: 1٫390٫000٫000
3-ئەمریکا(USA): 333٫000٫000
4-ئەندۆنێزی: 276٫000٫000
5-برازیل: 214٫000٫000

🔺 ئامارەکانی ئەم کارتۆگرامە، لە نێوان ساڵەکانی 2013 تا 2018 کۆ کراوەتەوە؛
وێنەی HD لە کامێنت👇

بۆ خوێندنەوەی هەندێ ئاماری سەرنجڕاکێش و بەڕۆژتر لەسەر ڕێژەی دانیشتوانی جیهان لە 10٫000 ساڵ پێش زایین تا ساڵی 2022 لە کاناڵی زانیاری، لێرە کرتە بکەن 👉



ـــــــــــــــــــــــ
🌐سەرچاوە:
www.ourworldindata.org
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 ڕۆژی جیهانیی ڕێژەی دانیشتوانی زەوی 2022٫07٫11 World Population Day ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ 💢 لە ساڵی 2018 ڕێژەی دانیشتوانی جیهان گەیشتە 7٫633 ملیارد کەس! 🌍 ڕیزبەندیی وشکارۆکان بە پێی کۆی گشتی و لەسەدی دانیشتوانی جیهان: 1-ئاسیا: 4٫568 ملیارد 59٫8%ـی…
▪️▫️▪️
🔲 ڕۆژی جیهانیی ڕێژەی دانیشتوانی زەوی
2022٫07٫11
World Population Day
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
ڕێژەی دانیشتوانی جیهان لە 1 ملیارد، لە ساڵی 1800ـی زایینی، گەیشتۆتە 7٫9 ملیارد کەس لە ساڵی 2022ـی زایینی!
واتە 6٫9 ملیارد کەس لە 222 ساڵ!


لە ڕۆژی جیهانی ڕێژەی دانیشتوانی زەوی (July 11)، سەرنجتان بۆ هەندێ زانیاریی سەرنجڕاکێش لەسەر ڕێژەی دانیشتوانی جیهان ڕادەکێشین:

← لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا، نرخی گەشەی ڕێژەی دانیشتوان، لە 2٫2% بۆ 1٫0% کەمی کردووە.

← ڕێژەی دانیشتوانی ئەمڕۆی جیهان، 1٫860 هێندەی 12 هەزار ساڵ پێش ئێستایە؛ 12٫000 ساڵ پێش ئێستا، تەنیا 1 ملیۆن کەس لەسەر زەوی دەژیان!

← جەماوەری زەوی، بۆ ماوەی 12٫000 ساڵ، تەنیا 999 ملیۆن زیادی کردووە بەڵام لە ساڵی 1800ـی زایینی تا ساڵی 2022 نزیکەی 6٫9 ملیارد زیادی کردووە!

← نزیکەی 108 ملیارد کەس تا ئەمڕۆ لەسەر زەوی ژیاون.
(تا ئەمڕۆ زیاتر لە 100 ملیارد کەس مردوون!)

← ساڵی 1803ـی زایینی بۆ یەکەمجار ڕێژەی دانیشتوانی گۆی زەوی گەیشتە 1 ملیارد کەس و ساڵی 1927 ڕێژەی دانیشتوانی گۆی زەوی گەیشتە 2 ملیارد کەس؛
(124 ساڵی خایاند تا 1 ملیارد کەس زیادی کرد )

← لە ساڵی 1980 ، ڕێژەی دانیشتوانی جیهان لە ساڵێکدا 90 ملیۆن کەس زیادی دەکرد، بەڵام لە ساڵی 2022 ساڵانە تەنیا 89 ملیۆن کەس زیاد دەکات!
← لە سەدەی 9ـی زایینی، ڕێژەی دانیشتوانی جیهان 250 ملیۆن کەس بوو، 7 سەدەی خایاند تا ئەو ڕێژەیە گەیشتە 500 ملیۆن کەس!
(واتە بۆ ماوەی 700 ساڵ، تەنیا 250 ملیۆن کەس زیادی کردووە!)

← لە ساڵی 1950 ڕێژەی دانیشتوانی جیهان 2٫5 ملیارد کەس بوو. تا ساڵی 1987 ئەو ڕێژەیە دوو هێندە زیادی کرد و بوو بە 5 ملیارد کەس!
(37 ساڵ 2٫5 ملیارد زیادی کردووە!)

← تا ساڵی 2024 ڕێژەی دانیشتوانی جیهان دەگاتە 8 ملیارد کەس.

← تا ساڵی 2038 ڕێژەی دانیشتوانی جیهان دەگاتە 9 ملیارد کەس.

← تا ساڵی 2056 ڕێژەی دانیشتوانی جیهان دەگاتە 10 ملیارد کەس.

← تا ساڵی 2088 ڕێژەی دانیشتوانی جیهان دەگاتە 11 ملیارد کەس.

← ساڵی 2100 ڕێژەی دانیشتوانی جیهان کەم دەبێتەوە و دەگاتە 10٫8 ملیارد کەس.

← ڕێژەی دانیشتوانی 5 وڵاتی جیهان بە پێی جەماوەر بەم شێوەیە:
1-چین: 1٫440٫000٫000
2-هێند: 1٫390٫000٫000
3-ئەمریکا(USA): 333٫000٫000
4-ئەندۆنێزی: 276٫000٫000
5-برازیل: 214٫000٫000

← وا چاوەڕوان دەکرێت لە 10 ساڵی داهاتوودا ڕێژەی دانیشتوانی هێند لە چین زۆرتر بێت و وڵاتی هێند پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت.

← لە هەر 5 منداڵێک کە لە ساڵی 1950 لە دایک بوونە، 1 منداڵیان پێش ئەوەی بگاتە تەمەنی 5 ساڵ مردووە.
(لەدایکبوونی 97 ملیۆن منداڵ لە ساڵ)

← لە هەر 20 منداڵێک کە لە ساڵی 2018 لە دایک بوونە، 1 منداڵیان پێش ئەوەی بگاتە تەمەنی 5 ساڵ مردووە.
(لەدایکبوونی 143 ملیۆن منداڵ لە ساڵ)

← لە کۆتایی ئەم سەدەیە، منداڵانێکی کەمتر، لە ئێستا لەدایک دەبن!

← لە ساڵی 1950 نزیکەی 97 ملیۆن لەدایکبوون تۆمار کراوە.

← لە ساڵی 2015 نزیکەی 140 ملیۆن لەدایکبوون و نزیکەی 55 ملیۆن مەرگ تۆمار کراوە.

← پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2050 نزیکەی 143 ملیۆن لەدایکبوون تۆمار بکرێت.

← پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2100 نزیکەی 131 ملیۆن لەدایکبوون تۆمار بکرێت.

← ئەگەر نرخی منداڵبوون بۆ هەر ژنێک، 2 منداڵ بێت، لە درێژخایەندا کۆمەڵگا تووشی کەمبوونی ڕێژەی دانیشتووان دەبێت و ئەگەر زیاتر لە 2 منداڵ بێت، ڕێژەی دانیشتوانی کۆمەڵگا زیاد دەکات.

← لە ساڵی 1950 ژنان 5 منداڵیان هەبووە.

← لە ساڵی 2000 ژنان 2٫5 منداڵیان هەبووە.

← مامناوەندی تەمەن لە 1990 نزیکەی 64٫6 ساڵ بووە، لە ساڵی 2019 گەیشتۆتە 72٫6 ساڵ.

← تا ساڵی 2050 زیاتر لە 66%ـی دانیشتوانی جیهان، لە شارەکاندا دەژین و تەنیا 34%ـی دانیشتوانی جیهان لە گوندەکاندا دەژین.

← ئەمڕۆکە درێژیی تەمەن گەیشتۆتە 100 ساڵ، لە 1950 بەرەو خوار، زۆر کەم پێش هاتووە کە کەسێک تا 100 ساڵ بژیت.

ــــــــــــــــــــــــــــ
🌐سەرچاوەکان:
1+ ویکیپێدیا
2+ ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان
3+ ماڵپەڕی www.ourworldindata.org
▪️▫️▪️
🔲 مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار
نووسەری کتێبی ئەلفوبێی ستانداردی کوردی
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
2022٫07٫11
ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا باڵدار

ساڵی 1920 لە سلێمانی لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی تەواو دەکات و بۆ درێژەی خوێندن دەچێتە بەغداد و ساڵی 1940 خوێندنی تەواو کردووە

گەورەترین خزمەتی مامۆستا باڵدار، داهێنانی ئەلفوبێی ستانداردی کوردی بووە، ئەو ئەلفوبێیە هێندە بەرچاو و ڕێکوپێک دەبێت کە دەکەوێتە بەرچاوی ڕێکخراوەی پەروەردەی بەغداد و نوێنەرایەتیی یوونسکۆ لە عێراق و وەک کتێبێکی پەروەردەیی پەسەند دەکرێت و بۆ دەیان ساڵ دەبێتە یەکەم کتێبی فێرکاریی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان و 35 جار لە چاپ دەدرێت.
مامۆستا باڵدار بۆ درێژەی خوێندن، دەچێتە ئەمریکا و لەوێ بڕوانامەی مامۆستایی لە کۆلیژی سانفڕانسیسکۆ وەردەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ باشووری کوردستان.

📚بەرهەمەکان:
📕ئەلفوبێی نوێی کوردی
📒ئەلفوبێ بۆ گەوران
📗الابنیە المدرسیە للمدارس الابتدائیە

🖤 مامۆستا باڵدار لە ڕێکەوتی 1998٫07٫11 لە بەغداد کۆچی دوایی دەکات و لە گردی سەیوانی سلێمانی دەسپێردرێتە خاکی نیشتمان.

🌐 سەرچاوە و پۆختەی ئەم بابەتە:
ماڵپەڕی زانیاری
▪️▫️▪️
🔲 کورتە چیرۆک



"من نەمدەزانی کە ئەو بکوژە"

ئەو تا ڕادەیەکی زۆر بۆ من ئاسایی بوو، جلوبەرگی ئاسایی، ڕەواڵەتی ئاسایی، هەڵسوکەوتی ئاسایی!
تاکە شتێک کە ئەوی لە کەسانی تر جیا دەکردەوە، دەمانچەکەی دەستی بوو!
ئەو دەمانچەیەی کە ئێستا لوولەکەی بەرەو ڕووی من بوو.
ترس و تووڕەیی و بێزارییەکی زۆر بە سەرمدا زاڵ بووبوو...
باشە بۆ چی ئەو دەمانچەیەی بەرەو ڕووی من گرتبوو؟
بۆ چی ... بۆ چی ... بۆ چی ...؟
هەزاران پرسیار لە یەک چرکەدا!
بێگومان دەمزانی ئەو هەموو پرسیارەی کە وەک برووسکە لە مێشکم ئەدەن، بۆ من وەڵام نادرێنەوە...
بە تووڕەییەوە سەیری لوولەی دەمانچەکەم کرد.
من ئامادە بووم بۆ هەر جۆرە مردنێکی تر، بەڵام نەک ئەم مردنە و نەک لەم کاتەدا!
چاوم بڕیە چاوەکانی بکوژی خۆم!
ئەو سەد هێندەی من ترسابوو، دەستم دەدیت چۆن دەلەرزێ، دەنگی لەرزۆک، بیری لەرزۆک...
ئەوم بینی وازم لە تووڕەیی هێنا و هەر لەو ساتە دەتگوت هەزار گوڵی هیوا لە مێشکمدا شین دەبێت و زانیم ئامانجم پێکاوە...

درێژەی ئەم چیرۆکە بۆ تۆی خوێنەر...



🩸 پووشپەڕ؛ داخێکی سوور، لە ڕوومەتی زەرد و لاوازی نیشتمان...
2722٫04٫22
⚫️ پووشپەڕ؛ خاڵێکی ڕەش لە نێوچاوی دوژمنان و داگیرکەران!

╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
زانیاری
[ 25 ] 🔲 فەرهەنگی زانستی سیاسی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌍 کوردی: بەعس ئینگلیسی: Baath فارسی: بعث ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ مانای وشەکە "هەستانەوە"ـیە، بەڵام لە زاراوەدا،…
[ 26 ]
🔲 فەرهەنگی زانستی سیاسی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌍
کوردی: بەیاننامەی باڵفۆر
ئینگلیسی: Declaration Balfour
فارسی: اعلامیەی بالفور
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەیاننامەی بەریتانیا کە بە نامەیەک لە لایەن ئارتوور جیمز بالفۆر، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ڕێکەوتی 1917٫11٫02 بۆ لۆرد واڵتێر ڕۆتشیڵد (سەرۆکی جوولەکەکانی بەریتانیا) دەرکراوە.
لەم نامەیەدا وێڕای هاوسۆزی کردن لەگەڵ ئاواتی جوولەکەکان، ئامادەییی بەریتانیا بۆ دامەزراندنی نیشتمانی جوولەکە، لە وڵاتی فەلەستین ڕاگەیەندراوە.
لەو کاتەدا فەلەستین لەژێر دەسەڵاتی ئێمپراتۆریی عوسمانی بووە، بەڵام لەسەر بڕیاری کۆمەڵەی نەتەوەکان، دەسپێردرێتە حوکمەتی بەریتانیا. لەوە بەدواوە بەریتانیا مابۆوە کە چۆن ئەو مەرجەی بەیاننامەکە جێبەجێ بکات؛ کە ئەڵێت: " نابێ کارێکی وەها بکرێت کە مافی مەدەنی و ئایینیی گەلانی دیکەی فەلەستین پێشێل بکرێت ". کۆی ئەو ڕووداوانە کە بووە هۆی لەیەک دابڕانی جوولەکە و عەرەبەکان و دامەزراندنی وڵاتی ئیسرائیل و شەڕی نێوان عەرەب و ئیسرائیل، لێرەوە دەستی پێکرد.
عەرەب پێی وایە بەیاننامەی بالفۆر پیلانێکی ئێمپێریالیستی بووە لە لایەن بەریتانیاوە، دژ بە عەرەب و فەلەستینییەکان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 ساڵڕۆژی تێرۆری سەردەشت عوسمان ڕۆژنامەوان، ڕەخنەگر و خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیسیی زانکۆی سەلاحەدین 2022٫05٫04 ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ سەردەشت عوسمان ڕۆژنامەوانێکی ڕەخنەگر بوو کە زۆرتر لە دەسەڵاتدارانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، بەتایبەت مەسعوود…
▪️▫️▪️
🔲 سۆران مامە حەمە

هۆنەر، ڕۆژنامەنووس، بەرپرسی نووسینگەی گۆڤاری (لڤین) و ڕەخنەگەری باشووری کوردستان
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
2022٫07٫21
ساڵڕۆژی تێرۆر کردنی سۆران مامە حەمە

ساڵی 1987 لە کەرکووک لە دایک بووە.
پلە سەرەتایی و ناوەندییەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواو دەکات و دوای ڕووخانی ڕژیمی بەعس، بنەماڵەکەی دەگەڕێنەوە بۆ شاری کەرکووک و تا کاتی تێرۆر کرانی، لەو شاره درێژە بە خوێندن دەدات...
سۆرانی مامە حەمە جیا لە کاری ڕۆژنامەنووسی، دەستێکی لە نووسین هەبووە و کۆی هۆنراوەکانی لە ژێر ناوی (وەرزی بێتاقەتی) لە چاپ دراوە.
وەک دەڵێن هۆکاری تێرۆر کردنی سۆرانی مامە حەمە، ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان، بەتایبەت (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێم بووە!

چەن مانگ پێش تێرۆر کردنی، دوو وتاری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان لە چاپ داوە کە بریتین لە:
1- داوای خۆ دەرخستنی خانمی یەکەمی هەرێمی کوردستان، هاوژینی مەسعوود بارزانی دەکەم....
2- سۆزانییەکان شاری کەرکووکیان داگیر کردووە...

🖤 سۆران مامە حەمە، ئێوارەی ڕۆژی 2008٫07٫21 لە بەر ماڵی خۆی لە شاری کەرکووک تێرۆر دەکرێت.


🌐 سەرچاوە:
1-شەن پرێس
2-ویکیپێدیا
▪️▫️▪️
🔲 حەزی شەرمهێنەر / چێژی تاوان
گێڵتی پلێژێر / Guilty Pleasure

╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
حەزی شەرمهێنەر بە هەر شتێک دەڵێن کە ئێمە حەزی پێدەکەین بەڵام ترسی ئەوەمان هەیە کەسێک بەو حەزی ئێمەیە بزانێت!
بۆیە بە نهێنی و دوور لە چاوی خەڵکەوە ئەنجامی ئەدەین...


▪️ئایا تا ئێستا سەرنجتان داوە حەزی شەرمهێنەر یان [Guilty Pleasure]ـی ئێوە چیه؟!

هەموو مرۆڤەکان بۆ خۆیان حەزی شەرمهێنەریان هەیە و بە نهێنی ئەنجامی ئەدەن...!


💢چەند نموونە لە حەزە شەرمهێنەرەکان:

▫️- گوێ گرتن بۆ گۆرانی، بینینی فیلم یان خوێندنەوەی کتێبێک کە ئاستیان نزمە و لە ئاستی کەسایەتیی ئێمەدا نین.

▫️- خواردن و خواردنەوەی شتێک کە لە ئاستی کەسایەتیی ئێوە نیه.

▫️- گۆرانی وتن لە تەنیایی.

▫️- سەیر کردنی [فیلمی پۆرن] بە نهێنی.

▫️- گۆڕینی دەنگی خۆت لە تەنیایی و لاسایی کردنەوەی کەسێک یان شتێک.

▫️- لە ئامێز گرتنی گیاندارێک، وەکوو سەگ و پشیلە و ...

▫️- وتووێژ لەگەڵ خۆت لە تەنیایی.

▫️- دەرکردنی بای زک لە تەنیایی و بە نهێنی.

▫️- کایەی منداڵانە و کایە کردن بە بووکەڵە و کەرەستەکانی کایەی منداڵان.

▫️- سەیر کردن و خوێندنەوەی بابەتی هەندێ کاناڵ و لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە لە ئاشکرا کردنیان شەرم دەکەین.

▫️- ئازاری جەستە و ئەندامە سێکسییەکانی لەش بۆ چێژ بردن و ئارام بوونەوە... (جۆرێک لە مازۆخیسم)

▫️- و...


حەزی شەرمهێنەر هەزاران جۆری هەیە و هەموومان بە وردبوونەوە لە کەسایەتیی دەروونیی خۆمان دەتوانین بیانبینین.


#حەزی_شەرمهێنەر
#چێژی_تاوان

#Guilty_Pleasure / #گێڵتی_پلێژێر
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 ڕۆژی جیهانیی ژنان International Women's Day ئەم بۆنەیە، یەکەم جار لە ڕێکەوتی 1909٫02٫28 لە کالیفۆڕنیای ئەمریکا، بە یادی مانگرتنی 1908٫03٫08ـی " یەکیەتیی جیهانیی ژنانی کرێکاری کەرتی پۆشاک"، لە لایەن پارتی سۆسیالیستی ئەمریکاوە ڕێک خراوە و تا ئەمڕۆیش…
▪️▫️▪️
🔲 لە چ ساڵێکدا ژنان، لە وڵاتانی جیهان ڕێگەیان پێ دراوە تاکو لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن؟
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
🌍 لێرەدا ناوی 40 وڵاتی جیهان هاتووە و وڵاتەکان بە پێی بەرواری ساڵەکان ڕیز کراون.


🇳🇿 نیوزیلاند 1893
🇦🇺 ئۆستۆرالیا 1902
🇫🇮 فەنلاند 1906
🇳🇴 نۆروێژ 1907
🇩🇰 دانمارک 1915
🇷🇺 ڕووسیا 1917
🇺🇦 ئۆکراین 1917
🇩🇪 ئەڵمانیا 1918
🇬🇧 بەریتانیا 1918
🇵🇱 پۆڵەندا 1918
🇨🇿 کۆماری چێک 1920
🇱🇾 لیبیا 1920
🇺🇸 ئەمریکا 1920
🇸🇪 سوئێد 1921
🇪🇸 ئسپانیا 1931
🇧🇷 برازیل 1932
🇹🇷 تورکیا 1934
🇫🇷 فەڕەنسا 1944
🇮🇹 ئیتالیا 1945
🇯🇵 ژاپۆن 1945
🇷🇴 ڕۆمانیا 1946
🇲🇽 مێکزیک 1947
🇦🇷 ئەرژەننتین 1947
🇵🇰 پاکستان 1947
🇰🇷 کۆریای باشوور 1948
🇨🇱 چیلی 1949
🇸🇾 سووریا 1949
🇨🇳 چین 1949
🇮🇳 هیندستان 1950
🇬🇷 یۆنان 1952
🇪🇬 میسر 1956
🇮🇶 عێراق 1958
🇮🇷 ئێران 1963
🇨🇭 سوئیس 1971
🇯🇴 ئۆردون 1974
🇷🇸 سێربیا 1990
🇴🇲 عومان 1994
🇰🇼 کووەیت 2005
🇦🇪 میرنشینی یەکگرتووی عەرەب 2006
🇸🇦 عەربستانی سعوودی 2011


💢 لە ڤاتیکان هێشتا ژنان مافی دەنگدانیان نیه.
🇻🇦 ڤاتیکان دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەنێو دڵی شاری ڕۆم، لە وڵاتی ئیتالیا و ناوەندی کاتۆلیکەکانی جیهانە و لە لایەن (پاپا)ـی ڤاتیکانەوە بەڕێوە دەچێت کە ڕێبەری ئایینیی زیاتر لە یەک ملیارد کاتۆلیک لە جیهانە و ڕێژەی دانیشتوانی کەمتر لە 1٫000 کەسە، ژنان لەو وڵاتە 6%ـی ڕێژەی دانیشتوان پێک دێنن، بەڵام هێشتا مافی دەنگدانیان نیه.
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 حسەین حوزنی موکریانی ڕۆژنامەنووس و مێژوونووسی مەزنی گەلی کورد ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ 2020٫09٫20 کۆچی دواییی مامۆستا حسەین حوزنی موکریانی ساڵی 1883 لە گوندێکی سەقز لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتاییی، لە مزگەوتەکان تەواو کردووە و بەڵام بەوەوە نەوەستاوە…
▪️▫️▪️
🔲 مامۆستا گیو موکریانی
فەرهەنگنووس، وێنەگر و ڕۆژنامەنووسی کورد
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
2022,07,24
ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا گیو موکریانی

ساڵی 1903 لە مەهاباد لە دایک بووە، لە تەمەنی 11 ساڵی لەگەڵ برا گەورەکەی خۆی، مامۆستا حوزنی موکریانی دەچێت بۆ شاری حەلەب لەوێ خوێندنی سەرەتایی تەواو دەکات و ساڵی 1925 دەچێ بۆ بەیرووت و لە زانکۆیەکی ئەو شاره، زمانی عەرەبی و فەڕەنسی دەخوێنێت. و دواتر لەگەڵ مامۆستا حسەینی برای دەگەڕێنەوە بۆ شاری بەغداد و چاپخانەیەک دادەمەزرێنن و گۆڤاری زاری کورمانجی لە چاپ دەدەن. ساڵی 1934 دەڕۆنە هەولێر و لەوێش گۆڤاری ڕووناکی چاپ دەکەن.
مامۆستا گیو دواتر دەگەڕێتەوە بۆ مەهاباد و خەریکی کاری وێنەگرتن دەبێت و هاوکات وانەی فەڕەنسیش دەڵێتەوە و لەسەر بیروباوەڕی کوردایەتی، ماوەیەک دەسبەسەر دەکرێت.
دوای ماوەیەک دەچێتە ڕەواندز و لەوێ چاپخانەی کوردستان دادەمەزرێنێت.

🖤 مامۆستا گیو موکریانی لە ڕێکەوتی 1977٫07٫24 لە نەخۆشخانەی مووسڵ کۆچی دوایی دەکات و تەرمەکەی دەگەڕێننەوە بۆ هەولێر و لە تەنیشت گۆڕی مامۆستا حوزنی موکریانی، دەسپێردرێتە خاکی نیشتمان.

🌐سەرچاوە و پۆختەی ئەم بابەتە:
ویکیپێدیای کوردی
Forwarded from زانیاری (𝒩ℯ𝓌𝓇ℴ𝓏𝒾)
▪️▫️▪️
🔲 پەیمانی لۆزان
ئەو پەیمانەی کوردستانی پارچە پارچە کرد!
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
ساڵڕۆژی واژۆ کردنی پەیمانی لۆزان

1923/07/24

💢 تا ساڵی 1639ـی زایینی، کوردستان یەک پارچە بوو.
ساڵی 1639 بۆ یەکەم جار کوردستان لە چوارچێوەی پەیمانی [قەسری شیرین]، لە دوای 16 ساڵ جەنگی خوێناویی چاڵدێران؛ کە لە خاکی کوردستان ڕووی دا، لە نێوان هەر دوو ئێمپراتۆریی [ سوڵتان مورادی عوسمانی] و [شا عەباسی دووهەمی سەفەوی] دابەش کرا و بوو بە دوو پارچە!
بەشی ڕۆژهەڵات کەوتە ژێر دەستی سەفەوییەکان و بەشی باکوور، باشوور و ڕۆژئاوایش کەوتە ژێر دەستی عوسمانییەکان.

▪️ بە هۆی شکست و ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی و هاوپەیمانەکانی لە جەنگی یەکەمی جیهانی[1919-1914]، لە ساڵی (1923) بەشی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی، بە پێی ڕێکەوتننامەی لۆزان [ بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، ئەمریکا و هاوپەیمانان]، بە مل سێ وڵاتی عێراق و تورکیا و سووریا دابەش کرا.
🟥 لە پەیمانی لۆزان کورد نوێنەری نەبوو، بۆیه ئەو پەیمانە نوێیە، پەیمانەکەی سیڤەر[1920]ـی بەتاڵ کردەوە و هەموو مافەکانی گەلی کوردی پێشێل کرد.



🌐سەرچاوە و پۆختەی ئەم بابەتە:
ماڵپەڕی زانیاری 👉
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲عەلی مەردان مامۆستا و پێشەنگی مەقامی کوردی. پارێزەری سەدان مەقامی کۆن و فۆلکلۆر ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ ساڵی 1904 لە گوندی کانی ساردی شارباژێڕ، سەر بە پارێزگای کەرکووک لە دایک بووە. لە حوجرە فێری خوێندن دەبێت و لە خوێندنگە ئایینییەکان فێری زمانەکانی…
▪️▫️▪️
🔲 ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا عەلی مەردان

مامۆستا و پێشەنگی مەقامی کوردی. پارێزەری سەدان مەقامی کۆن و فۆلکلۆر و ڕەسەنی کوردستان
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
2022٫07٫24

🖤مامۆستا عەلی مەردان لە ڕێکەوتی 1981٫07٫24 لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغداد کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی شێخ مەحیەدینی کەرکووک دەسپێردرێتە خاکی نیشتمان...



🆔 کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا عەلی مەردان لێرە بخوێنن 👉
▪️▫️▪️
🔲 گیانلەبەران / Animals
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
لە زنجیرە بابەتەکانی گیانلەبەران، هەوڵ دەدرێت زانیاری لەسەر گیانلەبەرە جۆراوجۆرەکان بخرێتە بەر دەستی خوێنەر...

🦆🦅🦉🦇🐗🐴🦋🐌🐞🐜🪰🪳🐫🦒
🐘🦬🦘🐄🐎🐐🐓🦃🦨🐇🐿🦔🐀🦥
HTML Embed Code:
2024/04/23 11:15:25
Back to Top