TG Telegram Group Link
Channel: • خەونەکانمـھ ،🐚.
Back to Bottom
دەڕۆمە جێگا بەرزەکان بە دەنگی بەرز بانگت دەکەم تۆ بۆنی منت لێدێ هەتا ئەگەر
دووربے لێم یا لە پاڵم وەستابی تۆ ڕەنگی
منت گرتووە چ لەبەر ڕوناکیەکان بوەستی
یان لە تاریکیەکانی شەودا هەنگاوبنێی
تۆ منت زۆر زیاتر پێوە دیارە وەک لە خۆم
تۆ تاکە بونی نامەوێ لە دەستی بدەم و
هەوڵی بەدەست هێنانەوەی بدەم بمپارێزە
لە ئەڤینە درۆینەکان و خۆشەویستیتم
بۆ دەربڕە با بۆت بمرم ..!!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 ♥️😌
To Ke Nisti Pisham
Masih & Arash
هیچ پێم ناخۆش نیە حەزدەکەیت نیگاکانت بدە بە پەنجەرەیەک و جوانیەکەشت بدە بە ئاوێنەیەک
بەس دڵت تامردن بۆمن بێت !!

#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔🥺
تـۆ لەنێوان مـن و خەڵکدا نھێنێە کیت
وە لە نێوان مـن و خوادا دوعایەکیت
#𝙃𝙖𝙈𝙖 😢♥️
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دڵبەری ئازیزتر لە گیانم،
دڵ و گیانی بردووم
#𝙃𝙖𝙈𝙖 😭💔
Audio
من خەمم نەدەناسی
تۆ خەمت پێ ناساندم ..!!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔😢
"خۆزگە دراوسێ ئەبووین و خێزانەكانمان ئازیزی یەك ئەبوون."
#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔😅
حەز دەکەم وەک ژێرنوسی فیلمەکان کە سبەینێ لەخەو ھەستام،
بنوسرێ «١٠ ساڵ دواتر» و لەم ژاوەژاو و  ھەرایە ڕزگارمان بووبێت ..!!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔😢
جیھان لە‌ پێیە‌كانییە‌وە‌ تا تە‌وقی سە‌ری
نوقمی ئازار و دە‌ردە‌سە‌رییە‌
ھیچ ھیوایە‌كیش بۆ چارە‌سە‌ر لە‌ گۆڕدا نیە‌،
تە‌نیا خۆشە‌ویستی نە‌بێت...!!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔😌
دەستت بێنە
ئەم جیهانە جەنگڵستانێکی چڕە
خوانەکردە نەک لە غەریبیدا بمرین
با گوێ لە خەمی یەک بگرین ..!!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔😢

سەر بە ھەموو كوچەكانی بوونم دا دەكەم
بەشی زەردەخەنەیەك دڵخۆشیم دەستناكەوێت
بەشی دەرباز بوونێك تولەرێیەك نادۆزمەوە
خراپ كەوتومەتە ناو دەستهاڕی ژیانەوە
من لەوسەدەیە پەستم و بەكەڵكی ژیانی
ئەم سەردەمە نایەم قێز لەم رۆژانە دەكەمەوە
كە بێ تۆ تێیان دا دەژیم
#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔😔
شەوێک پیاسەیەک ئەکەین پێکەوە
باسی ئەو شتانە ئەکەین کە قەت
باسمان نەکردوون ئەو ئازارانە بۆ یەکتر
تیمار ئەکەین کە کەس پێمانەوە نابینن
من پێت ئەڵێم : تریفەی
مانگ ئەستێرەت بم؟
تۆ پێمەڵێی : زەردەپەڕی
ئێواران ئاسمانت بم؟
بانگ لەیەکتر ئەکەین و گیان
گیان بۆ یەکتر ئەکەین
ئەبین بە دزی شەو و هەر پیاسە ئەکەین
ئەو گۆرانیانە بۆ یەکتر ئەڵێین
کەلە دووری یەکتر ئەمانوت
فریشتەی ئەو دونیای من ئەبێ لە وێنەی تۆ بێ
#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔😢
• خەونەکانمـھ ،🐚.
Photo
لەسەردەمی پڕوپوچیدا
ئەو پەڕی دڵخۆشی ڕەنگە بوونی کەسێک بێت
لە ژیانتا
کە هێشتە زیندووە و دەتوانێ هەموو ڕۆژێک
لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەمشارەوە
تێ بپەڕێت
کە هێشتە زیندووە و دڵی لەژێر پەراسووەکانییەوە
بەیادی چاوەکانی تۆوە لێدەدات.
لە سەردەمی پڕوپوچیدا
دەستەکانی کەسێک دەبن بە دوو سەوڵ
لەناو بەلەمێکی شیندا
هەمیشە دەستەکانی ئەو بەر لە هەڵکردنی تۆفان
پێت دەڵێ من لێرەم،
لە شەپۆلی سامناکی دەریا مەترسە!
لەسەردەمی پڕوپوچیدا
کەسێک لێرەیە
دەتوانی هەموو ڕۆژێک نامەی بۆ بنێری
هەرکات دڵت ویستی تەلەفۆنی بۆ بکەیت و
بەساقەی خوێنی ناو دڵی بیت
کە دەتوانیت بەئاسانی گوێ بۆ دەنگی هەناسەی بگری
کە دەتوانی بۆی بنووسی بێ تاقەتم
کە دەتوانی زوو زوو بەسەریا هاواربکەیت و
بەسەختی لەئامێزی بگری
کە دەتوانی جانتایی توڕەییەکانت بەسەریدا
خاڵی بکەیتەوە
کەچی ئەو لە هیچ بارودۆخێکدا
لێت بێزار نابێ و فڕێت نادات
بەئارامی دەستت دەگرێ و جارێک، نا
هەزار جاری تر دەتباتەوە
بۆ ناو ماڵی گەرموگوڕی دڵی خۆی.
لەسەردەمی پڕوپوچییدا
هێشتە بیانوویەکمان هەیە بۆ ژیان
هێشتە کەسێک لە دوورترین کۆڵانی شار
دەستی لەسەر دڵیەتی
نایەوێت گوێی لە دەنگی ئەو فیشەکە بێت
کە ساڵانێکە بەناو پەراسووەکانماندا
تێپەڕیووە،
لە سەردەمی پڕوپوچییدا
دەمەوێ ئەمشەو لەجامی ئۆتۆمبیلەکەمەوە
سەرم دەربێنم و پڕ بەو شەقامە هاواربکەم و
ناوی کەسێک بهێنم، کە لە دوورترین
کۆڵانی شار، بەخاتری زیندوومانەوەی من
ئێستە دەستی لەسەر دڵیەتی.
@HaMa_Ballaky 💔😢
ئەجەنگین ئەگەر بە شکاویش بێ
تامی گەشتن برینەکانمان ئەپێچێ !

#𝙃𝙖𝙈𝙖 ♥️😌
خۆت ڕادەستی قەدەر کردووە ووریابە تۆ ھەموو ھەنگاوەکانی بەھێزیت تێپەڕاندووە
ماندوو مەبە لە ھەنگاوەکانت ئەو ڕادەست بوونەت بەقەدەر بوەستێنە!‎لەبری ئەوە نزا بکە،ئامانجت ھەبێت ھەنگاوی بۆ بنێ تۆ زۆر لەوە بەھێزتری کە خۆت ڕادەستی شتەکان بکەیت کار بکە بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانت مەوەستە لەم کارەت بەردەوامبەو چیڕۆکی سەرکەوتنت
تۆمار بکە
#𝙃𝙖𝙈𝙖 ♥️🌻
دەگریم چونکە هەست بە قورسیەک دەکەم لەسەرمدا، چونکە ئەم جیهانە مەزنە لە چاوی مندا زۆر بچوکە، دەگریم لەبەر ئەوەی ئەم هەستانە نابێت کەسێک هەستی پێ بکات کە لە تەمەنی مندایە، مەبەستم ئەوەیە لە هەڕەتی لاوێتیدا بێت، من هەست بە پیربوون دەکەم،
💔😢
لەم بێهیواییە خنکێنەرەدا، چاوم لە تیشکی بچووکی ئومێدێکە کە بانگم ئەکا..!!
🤍🌻
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من ئێستاش بێ تۆ نیم،
تۆ ئەو فرمێسکەی کە لەنیوە شەودا دێیتە سەردانم ..!!

@HaMa_Ballaky 💔😢
The owner of this channel has been inactive for the last 5 months. If they remain inactive for the next 20 days, they may lose their account and admin rights in this channel. The contents of the channel will remain accessible for all users.
The owner of this channel has been inactive for the last 5 months. If they remain inactive for the next 10 days, they may lose their account and admin rights in this channel. The contents of the channel will remain accessible for all users.
HTML Embed Code:
2024/03/28 06:39:42
Back to Top