TG Telegram Group Link
Channel: • خەونەکانمـھ ،🐚.
Back to Bottom
تۆ لە خۆر ئەچی خۆری زستان
کەم دیاری نازداری ڕوناکی دڵپاکی
بەهەستی خۆشەویستی بینینبڕ گەرموگوڕ
سەربەرزی زۆربەرزی زۆرزانی خانومانی
جوانی جوانی جوانی .
#𝙃𝙖𝙈𝙖 🤍🌻
جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک
پیرۆزبێ، اللە ڕوژوو و نوێژی هەموو
لایەکمان قبوڵ بکات ..!!
@HaMa_Ballaky 🌻🤍
وەها ڕژاويە ڕۆحمەوە
پڕیش نەبم
لەتۆ نيوەيم بەردەوام .!
لەگيانم نايەيتە دەرێ
تا ئەبەد لەوە دڵنيام .!
خەم مەخۆ
بۆ هەركوێ بڕۆم
تۆشم پێيه .!
ئارايشت ئەکەيت و
پێش خۆم
تارماييەكەت لەسەر ڕێيه .!
شەوانەش پێش ئەوەی بنوم
ئەتهێنم بۆ ناو خەیاڵم .!
وەك ئەوەی مەلۆتكەیەك بيت
نەرم نەرم
ئەتخەوێنم لەسەر باڵم .!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 🌻🤍
کە بیر لە تۆ ئەکەمەوە
ھەنگاوەکانم بچوکتر ئەکەمەوە ئەسڵەن ئەمەوێ بچمەوە ناو خۆم ، بۆت بگەڕێم من تۆم لە دنیادا ون نەکردووە تۆم لە خودی خۆما لە ناو خۆما وون کردووە ، خۆشمەوێیت زیاد لەوەی لە خۆشەویستی و ئەشقدا ھەیە زیاد لەوەی کە لە ئەزەلی بوونی خۆماندا ھەیە زیاد و جیا لە ھەموو شتێک خۆشمەوێیت...!!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 🌻🤍
خۆت ئەزانی
شـانی من ھـەمیشە لەوێدایە بۆ تۆ
کاتێک سەرت لار بوو '
ھەر کاتێک ماندوو بویت '
ھەمیشــە ئەتوانم
نیوەی خەمــەکەت لەگەڵ بخۆم
دەتوانم لەبڕی تۆ ماندوو بـــم '
من ئەو دڵنیایەت ئەدەمێ کە خۆم نیمــە
ئەو گرنگی پێدانەت پێ ئەبەخشم کە
خۆم نیمــە
من ئەو شتانە ئەبـەخشم
کە خۆم بێــبەشم لێیان...!!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 🌻🤍
مرۆڤێک بووم بۆت
لە نەبوونیەکانت هەستم بە هەبوونت کردوە
لە ئازارەکانت ئازارم چەشتوە
لەناو خراپەکانت بۆ باشە گەڕاوم
گەرچی فرمێسکت ڕشتووم بە سەدان جار
هەزارەها جار بۆت پێکەنیوم
مرۆڤێک بووم
هیچ وجودێکی ڕۆحیت نەبوبێ لای من
بە خەیاڵەکانم
دووبارە وجودی خەیاڵتم زیندوو کردۆتەوە لای خۆم.!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 🌻🤍
Faramoosham nakon
Moein
ئە‌گە‌ر ئارامی لە‌زە‌ویدا نە‌ما
باوە‌شتم بۆ دە‌كە‌یتە‌وە‌؟

#𝙃𝙖𝙈𝙖 🥺♥️
کەی ئەرکی تۆ بوو، دوا فیشەک بە دڵمەوە بنێی، ئەی پاریسی دەلال؟
بزانە ئەمەی کە ڕوودەدات ویستی من نییە، نە هی دایکمە و نە تۆیش، بەڵکو ویستی نیشتمانە بڕۆم. ئەو نیشتمانەی کە لە کۆتایی هەر ڕۆژێکی ئەم ژیانەدا لە نێو تابووتێکدا بۆ ماڵ دەمنێرێتەوە.
من ئیتر بێزار بووم لە شۆردنی ئەو هەموو تەرمەی خۆم، چیتر هێزی دانیشتنم بە دیار پرسەی خەونە مردووەکانمەوە نەماوە. هێندە بیری پێکەنینەکانم کردووە، وایلێهاتووە بە زەبری هەردوو پەنجە گەورەکەم و ئەوەی تەنیشتی لێوەکانم ڕابکێشم، نا نزیکیان بکەمەوە لە پێکەنینێکی ساختە. ئا ئەمەیە نێگەرانی من، لێرەوەیە کە ون دەبم و خۆمم پێ نادۆزرێتەوە.
#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔😢
من پیر بووم لەو شەوەدا
کەڕزگاریم دورترین شار بوو
ڕۆحم دورترین ئومێد ..!!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔😢
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وە جێگاکەت بە خاڵی ئەمێنێتەوە و
جێگەی خاڵیی تۆ ، جوانترینی ئامادەبووانە!
@HaMa_Ballaky 💔😢
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فێری لەبیر کردنی تۆ و ،
بیرنەکردنەوە لە تۆ نابم .

«من لێرەم »
#𝙃𝙖𝙈𝙖 ♥️🌻
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دڵم هێندەی سەبری پێگەییشتنی هەنارێکی بە بەرەوە ماوە..
ئەگەر نەیەی شەق ئەبا!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 😢💔
Faramoosham nakon
Moein
ئە‌گە‌ر ئارامی لە‌زە‌ویدا نە‌ما
ئەهێلی بە هەناسەتەوە بخەوم ؟

#𝙃𝙖𝙈𝙖 🥺♥️
ئەو تامەزرۆییەی
کە دڵی من
بۆ دیداری تۆ هەیەتی
من و دڵ دەیزانین و بەس.!!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔😭
پەپولە!
ببە بە هی من
پەپولە!
دەترسم ناوەکەتم بیر بچێتەوە ..!!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔😢
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تەنها نیم پڕم لە خەیاڵی تۆ!!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 ♥️🌻
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەسـەر شـۆسـتـەی خـەیـاڵـە ڕەنـگـیـنـەکـاندا دێـم و
بە ڕووی شـیـریـنـتـدا زەردەیـەکـ دەکـەم
بـۆ تـاوێـکـ بـە دڵـئـارامـیـەوە
لـە نـیـگای چــاوانـی یاقـووت شـێـوەت دەڕوانـم و
پـێـت دەڵـێـم:
"خـۆشـم دەوێــی ، ئەی پـیـرۆزتـریـن ونبـووی
من!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 🌻😢
لە چاوەکانی وا دیارە کە من
بە دونیا نادات تا کۆتای تەمەن
ژیان لەگەڵ من ئەکا و هەموو
ژیانی ئەبەخشێ تەنیا
بۆ دڵخۆش کردنی من گەرچی
لێرەش نەبێ ئامادەیە
تەمەنی خۆی لە پێناو باشبوونم دا
دابنێت لە ڕاستیدا ئەو مرۆڤێکە
نە هاوشێوەی هەیە نە کەسێکی
وا دووبارە ئەبێتەوە بۆ ژیان کردن
لەگەڵ ئەو بەهەشتێکە من تێیدا
ئەژیم ئەو بەشە تەواوەکەی منە
نیوەکەی تری منە بۆ نموونە
کاتێک من هەناسە ئەدەمەوە
ئەو هۆکاری هەڵمژینی
هەناسەکانمە ئەو فریشتەی منە
#𝙃𝙖𝙈𝙖 ♥️😌
مرۆڤی خۆڕاگر کۆتاییەکی جوانیان ھەیە!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 ♥️🥺
- نانی بەیانی بە جوانی بخۆ !
- ئەوە لەبەر نەکەیت !
- قسە لەگەڵ ئەوە نەکەیت!
-گاڵتە لەگەڵ خەڵکی مەکە ، لەگەڵ من بیکە!
- لەگەڵ کەس مەچۆ دەرەوە ،خێزانەکەت نەبێ!
- ماندوو نەبیت!
- من هەموو ئەوانە بەس بۆ تۆ ئەکەم!
- کەی ئەخەوی!؟
- کێ بێتاقەتی کردی؟!
- کەی خەوتی؟!
- کەی هەستای لەخەو ؟!
- کە هەستای منیش بەخەبەر بێنە!
- نانت خوارد یان نا ؟!
- ئەچی بۆ کوێ ؟!
- ئەمڕۆ چی ئەکەیت؟!
- بە جوانی بڕۆ !
- بۆ کەس پێنەکەنی !
- جلی تەسك لەبەر نەکەیت !
- دوانەکەویت !
- لەکوێ بووی؟!
- لەگەڵ کێ بووی؟!
- چیت کرد؟!
- چی ئەکەی؟!
- چیتە؟ !
- چی بووە هەستەکەم بێتاقەتی ؟!
- چی بووە هەست ناکەم باش بیت؟!
- ئاگاداری خۆتبیت ، ئێهـ ؟!
- تەواو بڕۆ با دوانەکەویت ، هەتا زووتر بڕۆی زووتر دێیتەوە:)
- تەواو, وایە مافی خۆتە !
- کەی گەشتیتە ئەوێ ئاگادارم بکەرەوە !

«بەڵێهـ ، ئەو گرنگی پێدان و غیرەکردنە زۆر لە وشەی "خـۆشم ئەوێیت" جوانترە
#𝙃𝙖𝙈𝙖 🌻♥️
HTML Embed Code:
2024/04/28 21:37:30
Back to Top