TG Telegram Group Link
Channel: وتـەڪانـے دڵـم🖤
Back to Bottom
لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێمەیلی بۆ چ ڕووی دا لە تۆ ڕا؟
@wtakani_dlmm
بۆنی هەمیشەیی ئەدا و قەت..!
@wtakani_dlmm
خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵ بریندارانی شەو
@wtakani_dlmm
نازەنین من داری سەبرم ڕیشەکەی دەردێ لەبن...
@wtakani_dlmm
عەشق
هەندێ جار خۆشویستنی کەسێکە کە قەت خۆشی ناوێیت...!
@wtakani_dlmm
هەتا سۆمایەک بۆ چاوانت مابێ
تاریکی ناتوانێ هەرەست پێ بێنێ.
@wtakani_dlmm
ئەگەر لەبارەی من پرسیاریان لێ کردی
بڵێ:تۆزێکی شێعر خۆشدەوێت و دونیایەک من…
@wtakani_dlmm
وامەزانن ئەوانەی چاویان هەیه دەتوانن
ببینن، هیچ شتێک له دونیادا له بینین زەحمەت‌تر نییه، دەکرێت ئینسان دوو چاوی گەش و ڕونی هەبێت بەڵام هیچ نەبینێت..

"بەختیار عەلی"
@wtakani_dlmm
کاتێک فکری،
دوور بوون له باڵای تۆ دەکەم
دەست به تکا،
یەک به دوای یەکدا چاوەڕێن
ده پێم بڵێ ئەمن کامیان بەجێ بێڵم؟
ژان و ئازار، یا دەرد و ئێش؟

"مارف ئاغایی"
@wtakani_dlmm
ئەو کاتە کە بیرم دەکەوێت کوردی نازانم
شەرم دەکەم، لە پێنووس و پەنجەکانم.

دایە گیان...
تۆ نازانی قاقای پێکەنینی کاغەزەکەم
چەندە ئازارم دەدا
هەموو ڕۆژێک سەد جار بە دەستی خۆی
لە دارم دەدا....

"شێرکۆ بێکەس"
@wtakani_dlmm
چۆنت زانی لە ئەودا نوقم بوویە؟
کاتێک کە هەموو لێره بوون و ئەو لێرە نەبوو

هەستم کرد،
هیچ کەسی لێ نییە...
@wtakani_dlmm
وامەزانن ئەوانەی چاویان هەیه دەتوانن
ببینن، هیچ شتێک له دونیادا له بینین زەحمەت‌تر نییه، دەکرێت ئینسان دوو چاوی گەش و ڕونی هەبێت بەڵام هیچ نەبینێت..

"بەختیار عەلی"
@wtakani_dlmm
ئەو
ڕۆیشت و،
ئەمەش
بۆ خۆی
شێعرێکی
درێژه...
@wtakani_dlmm
من لە تۆ چیم دەویست
تۆزێ دڵ و
تۆزێ ئەشق
تۆ چیت بە من دا
ئاویەری خەم و
زرێباری فرمێسک و
دنیایەک دووری
@wtakani_dlmm
شەکەت، ماندوو و بریندار
و لە خوێن گەوزاو
بەڵام سەربەرز و سەرکەوتوو
گەیشتینە ئەم هەوارە
ڕێگایەکی دوور و درێژمان بڕیوە
هەنگاو بە هەنگاوی ڕێگا
شەتڵی گیانی شەهیدێکە
بە ئەشک و خوێن ئاو دراوە

"جەلال مەلەکشا"
@wtakani_dlmm
نیگاکانی پڕ بوو
لە هاوار،
دەنگی پڕ لە
فرمێسک...!
@wtakani_dlmm
ئەگە سروشت پڕاوپڕمان بکاتەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی
ئەمجارەیان لەپێناوتا
کام بەر حەرامە ئەو دەخۆم
کام یاسا ئاسمانییە، ئەو دەشکێنم!

"پەشێو"
@wtakani_dlmm
تۆ گرینگ ترین ژنیی دنیای
لەبەر ئەوەی،
من خۆشم دەوێیت...!

"نزار قەبانی"
@wtakani_dlmm
لە دوورەوە کە ئەتبینم تەزووی ئارام بە دڵما دێ
@wtakani_dlmm
دەکرێ بڵێی:
بێ تۆ جۆش و خرۆشم نییە.
یا وەک محەممەد حەمەباقی دەڵێ:

خۆشەویستم!
وەک ئەو درەختەی
ساتێ دیداری سروەی لێ ون بێ
له سەما و لەنجە و جووڵە ئەکەوێ
منیش بێ تۆ وام...
@wtakani_dlmm
HTML Embed Code:
2024/06/10 00:25:12
Back to Top