TG Telegram Group Link
Channel: TODAY NEWS
Back to Bottom
کرێملین: سەرکردەکانی وڵاتانی "بریکس" بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چەند پرسێک بۆ هاوکاری چەندلایەنە بەیانی کۆدەبنەوە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🇺🇸🇷🇺سیناتۆری ئەمریکا بیل هاگێرتی بۆ سەرۆکی فیدڕاڵی جێرۆم پاول:

"لەسەر بنەمای داتاکانی 18 مانگی ڕابردوو، دەتوانیت بڵێیت کە شەڕی ئۆکرانیا مەکینەی سەرەکی هەڵئاوسانی ئەمریکایە؟"

پاوڵ: نەخێر هەڵئاوسان پێشتر زۆر بووە، بەتایبەتی پێش ئەوەی شەڕی ئۆکرانیا هەڵگیرسابێت
🇷🇺🇺🇦ئاژانسی تاسی ڕووسی

ئۆکرانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا زیاتر لە دوو مانگە باس لە کێشەی هەناردەکردنی دانەوێڵە دەکەن کە بەهۆی ناکۆکی و شەڕەوە بەردەوامەوە لەو وڵاتەدا و ڕوسیا تۆمەتبار دەکەن

ئەمە لەکاتێکدایە دەکرێت لە ڕێگەی بەندەری دەریایی و هێڵی شەمەندەفەرەوە دانەوێڵە هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا بکرێت لە کۆی گشتیدا #حەوت ڕێگای لەم جۆرە هەیە، 2 بەندەری دەریای و 5 ڕێگای شەمەندەفەر، ئەمە جگە لە ڕێگاکانی دیکەی بارهەڵگر

ڕوسیا لەگەڵ هەر بژاردەیەکی پێشنیارکراوەکاندا هاوڕایە و پلانی نییە ڕێگربێت لەجێبەجێکردنیان

نەخشەی سەرەوە سیناریۆ و ڕێگاکانن کە دەتوانرێت دانەوێڵەی ئۆکرانی لێوە هەناردە بکرێت
🇺🇸🇩🇪ماسک دەڵێت کارگە نوێیەکانی ئۆتۆمبێلی تێسلا ملیارەها دۆلار لەدەست دەدەن

ئێلۆن ماسک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تێسلا لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە گوتی: "کارگە نوێیەکانی ئۆتۆمبێلی تێسلا لە تەکساس و بەرلین " ملیارەها دۆلار لە دەست دەدەن" ئەمەش بەهۆی کەمی پاتری و کێشەکانی بەندەری چینەوە بەهۆی کۆڤید-19 و بچڕانی دابینکردن، چونکە هەنێک لە پارچەکانی ئۆتۆمبێلەکە لە چین دروست کراوە

ماسک وتی کە کارگەی تێکساسی تێسلا ژمارەیەکی زۆر بچووکی ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنێت بەهۆی بەرەنگارییەکان لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی باتریە نوێیەکانی "4680" وە وەک ئامرازێک بۆ دروستکردنی پاتری 2170 ئاسایی بەکاردەهێنرێت "لە بەندەر لە چین گیری خواردووە"
🇷🇺🇺🇦 هەواڵگری بەریتانیا:

🔸هێزەکانی ڕوسیا لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە لە بەرەی باشووری شاری دۆنباس بە شێوەیەکی بەرچاو پێشڕەوییان کردووە

🔸هێزەکانی ئۆکرانیا لە بەرەی باشووری شاری دۆنباس کشانەوە بۆ ئەوەی لە خۆیان کۆ بکەنەوە
TODAY NEWS
🇷🇺🇮🇷سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بەسەردانێکی دوو ڕۆژەی کاری گەیشتە تاران و لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە
🇷🇺🇮🇷ئەمیر عەبدوڵلایان وەزیری دەرەوەی ئێران دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ لاڤرۆڤ:

🔹 ڕوسیا ڕێگری لەڕێککەوتننامەی ڤیەننا ناکات

🔹 ئێمە پێشوازی لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دەکەین لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی
TODAY NEWS
🇷🇺🇩🇪هۆباک، وەزیری ئابووری ئەڵمانیا: کەمکردنەوەی غازی ڕوسیا هێرشێکی گەورەی ئابووریه بۆ سەر ئێمە ئەگەر خەزنکردنی غازی کۆگاکان ناتەواو بێت، ئێمە لە مەترسی قەیرانێکی سەختی زستانداین. #Energy #EUR
🇩🇪هۆباک، وەزیری ئابووری ئەڵمانیا:

🔹 دابین کردنی غاز ئێستا لە ئەڵمانیا کورتهێنانی هەیە.

🔹ئێمە ئێستا داوامان لێ کراوە کە بەکارهێنانی غاز کەم بکەینەوە و بیر لە زستان بکەینەوە

🔹 گەیشتن بە ئامانجی مانگی کانوونی یەکەم بۆ پڕکردنی کۆگاکان قورسە.

🔹 مەزادی غاز بۆ پیشەسازی ئەم هاوینە دەست پێدەکات.

🔹 دروستکردنی بڕگەی بەرزبوونەوەی نرخ مانای ئەوەیە کە کۆمپانیاکان دەتوانن دەستبەجێ بەرزبوونەوەی نرخەکە پەسەند بکەن

#Energy #EUR
TODAY NEWS
🇷🇺🇩🇪بلومبێرگ: گازپرۆم کۆمپرێسەرێکی وەستاندووە و توانای وێستگەی پەمپینگی نۆرد ستریم بۆ 67 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا کەم کردۆتەوە 🔴ئەم کەمکردنەوەیە مانای ئەوەیە کە تەنها %40ی غاز بە نۆرد ستریمدا تێپەڕ دەبێت بۆ ئەڵمانیا. ✍🏻پێشتر لە ڕێگەی ئەڵمانیاوە غازی ڕوسیا…
🇷🇺سەرەڕای دابەزینێکی تیژ (نزیکەی 75٪) لە هەناردەکردنی غاز بۆ ئەوروپا، بەڵام گازپرۆم هێشتا بەردەوامە لە بەدەستهێنانی بەلایەنی کەمەوە 100 ملیۆن یۆرۆ لە ڕۆژێکدا لەم بازاڕەدا، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخەکان

چارتی سەرەوە سودی کۆمپانیاکە نیشاندەدات لەبازاڕی ئەوروپا لە سەرەتای ساڵی 2021ەوە تا ئەمڕۆ
🇬🇧وەزیری دەرەوەی بەریتانیا:

🔸جەنگی ڕوسیا لەسەر ئۆکرانیا هەڕەشەی ئاسایش و ئەمنی لە ئەوروپا کردووە

🔸پوتین برسێتی وەک چەکێک بەکاردەهێنێت لەشەڕەکەیدا بۆ سەر ئۆکرانیا

🔸 پشتیوانی لە گفتوگۆکانی ڕووسیا و ئۆکرانی دەکەین و نابێت ڕێگە بە مۆسکۆ بدەین لە داگیرکاریەکانی

دەبێت مانگی داهاتوو قەیرانی دانەوێڵە چارەسەر بکرێت یان ئەنجامەکان کارەسات بار دەبن
TODAY NEWS
🇷🇺🇮🇷ئەمیر عەبدوڵلایان وەزیری دەرەوەی ئێران دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ لاڤرۆڤ: 🔹 ڕوسیا ڕێگری لەڕێککەوتننامەی ڤیەننا ناکات 🔹 ئێمە پێشوازی لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دەکەین لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی
🇮🇷🇷🇺لاڤرۆڤ:

🔸گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ڕوسیا و ئێران کرد

🔸سیاسەتی ئەمریکا لەدژی دەوڵەتە سەربەخۆکان ئیدانە دەکەین

🔸ڕەوتی بەرەو پێشچونی بازرگانی نێوان ڕووسیا و ئێران سەرەڕای سزاکان بەردەوامە

🔸سەرمایەی بازرگانی نێوان ڕووسیا و ئێران ساڵی ڕابردوو لە 4 بلیۆن دۆلاری تێپەڕاند

🔸ڕووسیا هیوادارە واشنتۆن بژاردەی عەقڵانی بدات لەسەر ڕێکەوتنی ناوکی و سزاکانی سەر ئێران
TODAY NEWS
🇩🇪هۆباک، وەزیری ئابووری ئەڵمانیا: 🔹 دابین کردنی غاز ئێستا لە ئەڵمانیا کورتهێنانی هەیە. 🔹ئێمە ئێستا داوامان لێ کراوە کە بەکارهێنانی غاز کەم بکەینەوە و بیر لە زستان بکەینەوە 🔹 گەیشتن بە ئامانجی مانگی کانوونی یەکەم بۆ پڕکردنی کۆگاکان قورسە. 🔹 مەزادی غاز بۆ…
ڕۆیتەرز:

🔸 نرخی غازی سروشتی لە ئەوروپا 1500 دۆلار بۆ هەر 1000 مەتر سێجایەک بەرزبویەوە بۆ یەکەم جار لە مانگی سێی ئەمساڵەوە.

🔸بەگوێرەی وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا، حکومەتی ئەڵمانیا قۆناغی دووەمی پلانی فریاکەوتنی غاز ڕادەگەیەنێت بەهۆی کەمبوونەوەی پێداویستی لە ڕوسیاو نرخی بەرزەوە
TODAY NEWS
کرێملین: سەرکردەکانی وڵاتانی "بریکس" بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چەند پرسێک بۆ هاوکاری چەندلایەنە بەیانی کۆدەبنەوە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پۆتین وتارێکی لە کۆبوونەوەی چواردەیەمی وڵاتانی بریکس پێشکەش کرد و وتی

🔸تەنیا لەسەر بنەمای هاوکارییەکی ڕاستگۆیانە و سودبەخشی هاوبەش دەتوانین بە دوای ڕێگاکانی دەربازبوون لەو دۆخە قەیراناوییەدا بگەڕێین کە لە ئابووری جیهانیدا پەرەی سەندووە بە هۆی کارە خراپ و خۆپەرستەکانی دەوڵەتەکانی تاک

🔸ڕوسیا ئامادەیە بۆ زیاتر پەرەپێدان بە هاوکاری نزیک و هەمە لایەنە لەگەڵ هەموو هاوبەشەکانی ناو کۆمەڵەکە و بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی ڕۆڵەکەی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی

🔸گرنگە پەیوەندیە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتانی "بریکس" بەهێز بکرێت

🔸دەتوانین چارەسەر بۆ قەیرانی جۆراوجۆر لە ئابووری نێودەوڵەتیدا بدۆزینەوە
🇷🇺🇧🇾وەزیری بەرگری ڕووسیا شۆیگو:

🔹 ڕوسیا و بیلاڕووس پێویستە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی یەکێتیەکەیان، بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی ئێستا.
TODAY NEWS
🇷🇺🇱🇹دیمیتری پێسکۆف، وتەبێژی کرێملین: 🔹 ڕوسیا ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی کارەکانی یەکێتی ئەوروپا لە کالینینگراد 🔹 ڕووسیا هێشتا کار لەسەر پێوانەی تۆڵەسەندنەوە دەکات، بۆ ئەوەی دیاری بکات کەی ڕێوشوێنەکان بگرێتەبەر. 🔹وەڵامدانەوەی قەدەغەی لیتوانیا لەسەر…
🇷🇺🇱🇹لیتوانیا: ئێمە ئامادەین ئەگەر ڕووسیا تۆڕە کارەباییە هاوبەشەکانمان ببڕێت دوای ڕوداوەکانی کالینینگراد

🔸سەرۆک وەزیرانی لیتوانیا وتی، لیتوانیا ئامادە دەبێت ئەگەر ڕووسیا تۆڕی کارەبای ناوچەکە بپچڕێنێت لە تۆڵەسەندنەوەی بلۆککردنی بارگەی شەمەندەفەری هەندێک کەلوپەلی ڕووسی بۆ دەربەستی کالینگراد لە مۆسکۆوە، بەڵام پێشبینی هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی ناکرێت

ئەم قسەیە دوای ئەوەهات کرێملین ڕۆژی سێشەممە لیتوانیای ئاگادار کردەوە کە مۆسکۆ وەڵامی قەدەغەکردنی گواستنەوەی ئەو کاڵایانە دەداتەوە کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بۆ کالینینگراد سزادراوە بەشێوەیەک کە هاوڵاتیانی وڵاتانی باڵتیک هەست بە ئازارەکە بکەن 
🇺🇸🇺🇦سی ئێن ئێن

ئیدارەی بایدن لەوانەیە ئەمڕۆ پاکێجێکی نوێی یارمەتیدان بۆ ئۆکرانیا و بەلایەنی کەمەوە 500 ملیۆن دۆلار ڕابگەیەنێت، لەگەڵ دابینکردنی سیستمی MLRS و چەند جۆرێکی تەقەمەنی و تۆپ
🇺🇸دادگای باڵای ئەمریکا بڕیارێکی ویلایەتی نیویۆرکی هەڵوەشاندەوە بۆ قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەک لە شوێنە گشتیەکاندا
🇪🇺سکای سکای نیوز: سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا ئۆکراینا و مۆلدۆڤایان وەک کاندید بۆ چوونە ناو کوتلەکە قبوڵ کردووە، ئەمەش ڕێگایەک بۆ ئەندامێتی دەکاتەوە کە پێدەچێت چەند ساڵێک بخایەنێت.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لیین تویتێکی کرد کە ساتێکی مێژووییە و "ڕۆژێکی خۆش بۆ ئەوروپا, دوو وڵاتەکە بەشێکن لە خێزانە ئەوروپیەکانمان"

زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا توییتێکی کرد و گوتی: "بە دڵسۆزییەوە ستایشی بڕیارەکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکات" و گوتی " داهاتووی ئۆکرانیا لە ناو یەکێتی ئەوروپادایە"
HTML Embed Code:
2024/06/13 20:53:21
Back to Top