TG Telegram Group Link
Channel: ♡ تـــێــڕامـــان لە ئـــیـــســـلام ♡
Back to Bottom
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم ڕەمەزانە فرسەتە!

١ـ فرسەتە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نوێژەکانت بڪەی.
٢ـ بۆئەوەی جگەرە تەرك بڪەی.
٣ـ بۆ ئەوەی چاڪەکانت زیاد بڪەی.
٤ـ بۆ ئەوەی زەکاتت دەرڪەی.
٥ـ بۆ ئەوەی دڵت پاك بڪەی.
٦ـ بۆ ئەوەی شەونوێژ بڪەی.
٧ـ بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ براکانت ( خوشکانت ) چاك بڪەی.
٨ـ بۆ ئەوەی قورئان بخوێنیتەوە و لێی تێ بگەی.
٩ـ بۆ ئەوەی واز لە زوڵم ڪردن لە خۆت بهێنی.
١٠ـ بۆ ئەوەی یاری و ئەو شتانە بسڕیتەوە ڪە کاتەکانت ئەڪوژێت.
١١ـ بۆ ئەوەی فەرمان بە هاوسەر و منداڵەکانت بڪەی عیبادەت بڪەن.
١٢ـ بۆ ئەوەی واز لە غەیبەت و حەسوودی بهێنی.
١٣ـ بۆ ئەوەی فێری دینەڪەت بیت.
١٤ـ بۆ ئەوەی بە جەماعەت نوێژ بڪەی.
١٥ـ بۆ ئەوەی سەدەقە و خێر بڪەی.
١٦ـ بۆ ئەوەی زمانت پاك بڪەیتەوە لە وشەی نەشیاو و ناشرین.
١٧ـ بۆ ئەوەی حیجابەڪەت بڪەی.
١٨ـ بۆ ئەوەی موناجاتی پەروەردگارت بڪەی و نزیك ببیتەوە لێی.

بۆیە ئەم فرسەتە لە دەست مەدە.
[بیرهێنانەوە و تێڕامان]

پێویستە و زۆر گرنگە هەموان ئاگاداری هەموو کات و ساتەکانی ڕەمەزان بین و لەشتی بەسوودا بەڕێی بکەین ، عبداللەی کوڕی مەسعود خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: ( ما ندمت على شيء ندمي على يوم غربت شمسه ، نقص فيه أجلي ولم يزدد فيه عملي ).
واتە: خەفەتم بۆ هیچ شتێک نەخواردووە بەئەندازەی ئەوەی ڕۆژێکم لێ ئاوا بووبێت وتەمەنم کەم بووبێتەوە بەڵام کردەوەکانم زیادی نەکردبێت.

دەی برای موسوڵمان گەر توانیت لەمانگی ڕەمەزاندا کەس پێشت نەکەوێت لەکاری چاکەدا ئەوا ئەو کارە بکە ، ئەبو هورەیرە گێڕاویتەوە ودەڵێت پێغەمبەری خوا ﷺ سەرکەوتە سەر میمبەر و فەرمووی : آمين ، آمين ، آمين ، پێی گوترا : ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ، تۆ پێشتر ئەمەت نەکردووە ؟ فەرمووی :" قال لي جبريل : أرغم الله أنف عبد أو بَعُدَ دخل رمضان فلم يغفر له ، فقلت : آمين .... " رواه ابن خزيمة ( 1888 ) – واللفظ له - ، والترمذي ( 3545 ) وأحمد ( 7444 ) وابن حبان ( 908 ) ، انظر " صحيح الجامع " ( 3510 ) .
واتە : جبریل پێی گوتم : لوتی ئەو کەسە بەخۆڵدا بچێت کە ڕەمەزانی بەسەردا دێت و خودا لێی خۆش نابێت ، دەڵێت : منیش گوتم : آمین .
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
أَيَّامٍ مَّعْدُودَاتٍ
چەند ڕۆژێکی دیاریکراوە..

کۆتای دێت..🥀
قەت لەژیانتدا واز لەم زکرە مەهێنە...


پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فەرمویەتی: هەر کەس دوای نوێژەکان

33 جار بڵێ (سُبْحَانَ الله)
33 جار بڵێ (الحَمدُللە)
33 جار بڵێ (اللەُ ٲَکبَر) ئەوە بووە (99)

جارێکیش بڵێ: (لا إلَهَ إلاَّ اللَّه وَحْدهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ ، لَهُ المُلْكُ وَ لَهُ الحَمْدُ وَهُوَ عَلَی كُلِّ شيءٍ قَدِيرٌ )

ئەوا خوای گەورە له هەموو گوناهەکانی خۆشدەبێت ئەگەر هێندەی کەفی دەریاش بێت.

(صحيح مسلم 597)

تێبینی / مەبەست پێی تاوانە بچوکەکانە نەک گەورەکان .
له شەو ڕۆژی جومعەدا با یەکێک لە کارە چاک و بەسودەکانت
سەڵاواتدان بێت لەسەر پەیامبەرمان صلی الله علیه وسلم.

ئەمەش باشترین جۆری سەڵاواتە

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
گەر ئەم دیمەنە سـامناکـە دڵ نـەرم نەکـات و چاوەکـان تەڕ نەکـات و کـردەوەکـان زیـاد نەکـات ، کـەواتە پێش چـوونی جەسـتەمان بۆ نێوی دڵمان مـردووە !
شــەوی هــەیــنــیــە صڵاوات لــەبیــر مــەکــەن ئــازیــزان
سەیری ئەو ئیمانە بڪەن سەیری
ئەم دڵـە بڪەن ..!! 🤍

-- ئیمامی عابید ئیمامی تزڪیە ئیمام
{ابن القیم} رحمە اللە دەفەرموێت"

"ئەگەر شەوی قەدر لە ساڵدا شەوێك بووایە ،  ئەوا هەموو شەوەڪانی ساڵم زیندوو دەڪردەوە بۆئەوەی ئەو پاداشتەم دەست بڪەوێت، چ جای ئێستا لەم دە شەودا بۆمان ڪورتڪراوەتەوە ..!! 🤲🏻🌙

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌼🌼🌼🌼
زیندووکردنەوەی دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان و چەند خاڵێک:

۱ـ دوو لەسەر سێی ڕۆیشت، بەشێکی کەمی ماوە، بەڵام هێشتا زۆرە بۆ دەستخستنی خێر و چاکەی زۆر. ئەگەر تا ئێستا کەمتەرخەم بوویتە، لەم دە شەوەی کۆتایی قەرەبووی بکەوە.
بەڕاستی خەسارەتمەند ئەوەیە لەم هەلە زۆر و زێڕینانەدا خوا لەخۆی ڕازی نەکات!

۲ـ هەموو ئەم دە شەوانە بە عیبادەت زیندوو بکەوە، ئەگەر نەتتوانی، با شەوە تاکەکانت با لەدەست نەچێت، لە ناو تاکەکانیش بەتایبەتی شەوی: (بیست و یەک، بیست و سێ، بیست و حەوت).

۳ـ دایکمان عائیشە (ڕەزای خوای لێبێت) فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەگەر زانیم شەوی قەدر کام شەوەیە، چی تێدا بڵێم؟ پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: ئەم دوعایە بکە: (اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي).
واتە: خوایە تۆ لێبوردەیت، لێبوردنت پێخۆشە، دەی خوایە لێم خۆشبە.

٤ـ هەوڵبدە قوڕئانخوێندنەکەت بکەیتە ناو نوێژ، هەڵبدە هەموو شەوێک نوێژێک بە خوێندنی سەد ئایەت بکەیت. پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت: هەرکەسێک لەناو شەونوێژدا دە ئایەت بخوێنێت لەو کەسانە هەژمار ناکرێت کە غافڵن لە زیکری خوا، هەرکەسێکیش لە شەونوێژدا سەد ئایەت بخوێنێت لە (قانتین) هەژمار دەکرێت.

(قانتین): ئەوانەن کە بەردەوامن لەسەر نوێژ و عیبادەتی خوا و بەردەوام تەوبە دەکەن.

٥ـ کامڵترین جۆری زیندووکردنەوەی ئەم شەوانە بەوەدەبێت لە دوای مەغریبەوە تا کاتی بانگی بەیانی بە نوێژ و دوعا و قوڕئانخوێندن و زیکر و عیبادەتی ترەوە مەشغوڵ بیت.
کاروبارەکانت لە ڕۆژدا جێبەجێ بکە و تەواوی شەوەکە تەنها بە عیبادەتەوە مەشغوڵ بە.

٦ـ زۆرێک لە خەڵکی لەدوای کاتژمێر دوانزەوە دێن بۆ مزگەوت و دەستدەکەن بە عیبادەت، پێش ئەوە مەشغوڵی میوانی و کاروباری ماڵ و بازاڕکردن و کات بەسەربردن بوونە!
بەم هەموو تاوانەی لە کۆڵمانە کارێکی خراپە ئەم هەلە زێڕینە خواییە بەهەدەر بدەین. (خاڵی پێنجەم دووبارە بخوێنەوە)

۷ـ بەردەوام بیرمان لە دوعای تایبەت بێت بۆ پاڵەوانانی غەززە.
💠❃هەر ئافرەتێک شوی هەیە بائەمەبخوێنێتەوە❃💠


هەرئافرتێکی نقابی عابایت... زۆر بەتەقوای یان زۆر ڕۆژو نوێژوی سونەت دەگریت یان زکرو یادی خوا زۆر دەکەیت هیچی ناگات بە مافی پیاوەکەت لەخوابترسە....


پێغمبەر ﷺ  فەرمویەتی : ئەگەر فەرمانم بڪردایە بە ڪەسێڪ ڪە سوجدە بۆ جگە لە خوا ببات , ئەوا فەرمانم بە ئافرەت دەڪرد سوجدە بۆ مێردەڪەی ببات , سوێند بەو خوایەی ڪە گیانی [ محمد (صلى الله عليه وسلم) ]ی بە دەستە هیچ ئافرەتێڪ بە تەواوەتی حەقی خوا نادات و گوێڕایەڵی نابێت تاوەڪو هەڵنەسێت بە بەجێ‌ گەیاندنی مافی مێردەڪەی ، وە ئەگەر بانگی بڪات وداوایەڪی لێ بڪات لە ڪاتێڪدا ڪە خەریڪی نان ڪردن بێت ئەوا نابێت ڕەتی بڪاتەوە .[ واتە ڪاتی نان ڪردن هەرچەندە ناخۆش و زەحمەتە بۆ ئافرەت و ناخۆشە جێهیشتنی بەڵام دەبێت جێی بهێڵی و بچێت بە دەم داوای مێردەڪەیەوە ].




🌸✵ چۆن دەبیتە هاوسەرێڪی چاڪەڪار؟ ✵🌸

🌸✵•┈┈••✵🌸✵••┈┈•✵🌸


🌸✵ خوای گەورە دەفەرموێت:{فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ} [النساء: 34]

واتە: ئافرەتانی ژیرو دیندارو گونجاو ئەوانەی ڪە گوێڕایەڵی مێردەڪانیان دەڪەن و نهێنی خۆیان و هاوسەرەڪانیان دەپارێزن بەتایبەت ئەو نهێنیانەی خوا دەیەوێ پارێزراو بن

🌸✵ قال رسول الله -صلى الله عليه وسلم-: «الدنيا متاع، وخير متاع الدنيا المرأة الصالحة»

واتە: دونیا خۆشی و ڪات بەسەربردنە ، وە باشترینی خۆشیەڪانیش ئافرەتێڪی چاڪەڪارە..
📚 [رواه مسلم]

🌸✵ عن أبي هريرة عن النبي -صلى الله عليه وسلم- قال: «تنكح المرأة لأربع: لمالها، ولحسبها، ولجمالها، ولدينها؛ فاظفر بذات الدين تربت يداك»


واتە: ئافرەت بۆ چوار شت مارەدەڪرێ، لەبەر سامانەڪەی لەبەر ڕەچەڵەڪی یان جوانی یان لەبەر دینەڪەی..دەست بگرن بەخاوەنی دینەڪەوە دەستت سەوز دەبێت...
📚 [رواه مسلم]


کەم ئافرەت هەیە کە گوێ ڕایەڵ بێت.

🌸✵ وقال -صلى الله عليه وسلم-: «إذا صلت المرآة خمسها، وصامت شهرها، وحصنت فرجها، وأطاعت زوجها؛ قيل لها: ادخلي الجنة من أي أبواب الجنة شئت»

واتە: ئەگەر ئافرەت هەر پێنج نوێژەڪەی بڪات مانگی ڕەمەزانیش بەڕۆژوو بێت،داوێنیشی بپارێزی،گوێڕایەڵی هاوسەرەڪەشی بڪات، پێی دەوترێ بڕۆ بەهەشتەوە لە ڪامە دەرگا دەتەوێ..

📚 [رواه ابن حبان، صححه الألباني، صحيح الجامع]

🌸✵•┈┈••✵🌸✵••┈┈•✵🌸

🏡 ئەرڪەڪانی ئافرەت بەرامبەر پیاوەڪەی:

🌸✵ قال -صلى الله عليه وسلم-: «لو تعلم المرأة حق الزوج، لم تقعد ما حضر غداؤه و عشاؤه؛ حتى يفرغ منه»


واتە: پێغەمبەر دەفەرموێت : ئەگەر ئافرەت مافی پیاوەڪەی بەسەری بزانیایە دانەدەنیشت هەرڪاتێڪ ڪاتی خواردنی دادەهات تا بۆی ئامادە دەڪردو ئەویش لێی دەخوارد...

🌸✵•┈┈••✵🌸✵••┈┈•✵🌸

خوشڪی هاوسەردار ئاگاداربە !

🚫 توڕەڪردنی هاوسەر:

🌸✵ قال رسول الله -صلى الله عليه وسلم- «ثلاثة لا تجاوز صلاتهم آذانهم: العبد الآبق حتى يرجع، وامرأة باتت وزوجها عليها ساخط، وإمام قوم وهم له كارهون»
واتە: پێغەمبەر دەفەرموێت: سێ ڪەس نوێژەڪانیان بەرزنابێتەوە لەسەروو گوێیان ، بەندەیەڪ لەدەست خاوەنەڪەی ڕابڪات تا دەگەڕێتەوە ، ئافرەتێڪیش شەوی بەسەردا دەچێت و هاوسەرەڪەی لێی توڕەیە، وە ئیمامێڪ ڪە ئەوانەی لەدوای نوێژ دەڪەن لێی ڕازی نین..


پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت: ئاگرم بینی و هەرگیزیش وا بە سامناڪیەوە نەم بینیوە..وەزۆرینەی خەڵڪەڪەشی ئافرەت بوون،
هاوەڵان وتیان :لەبەرچی ئەی پێغەمبەری خوا
فەرمووی: بە ڪوفرەڪەیان
وتیان : ئایا ڪفر بە خوا دەڪەن
فەرمووی :کفر بە نیعمەت و ماف ومامەڵە باشی وچاڪەی هاوسەرەڪانیان دەڪەن، ئەگەر بە درێژایی ڕۆژگار لەگەڵیان باش بیت بەڵام دواتر شتێڪت لێ ببینێ دەڵێت هەرگیز باشەم لەتۆ نەبینیوە..

🚫 داواڪردنی تەڵاق بێ هیچ هۆیەڪ:

🌸✵ عن ثوبان قال -صلى الله عليه وسلم-: «أيما امرأة سألت زوجها الطلاق، من غير ما بأس، فحرام عليها رائحة الجنة»

واتە: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت : هەر ئافرەتێڪ بەبێ هۆڪار داوای تەڵاق لە هاوسەرەڪەی بڪات،بۆنی بەهەشتی لێ حەرام دەبێت.


🚫 ڕۆژوگرتێڪ ڪە واجب نەبێت و هاوسەرەڪەی ئامادەبێت و مۆڵەتی لێ وەرنەگرێت:


🌸✵ عن أبي هريرة عن رسول الله -صلى الله عليه وسلم- قال : «لا تصم المرأة وبعلها شاهد إلا بإذنه»
واتە : پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت: با ئافرەت لە ڪاتێڪدا هاوسەرەڪەی ئامادە بێت بەڕۆژوو نەبێت مەگەر بە مۆڵەتی ئەو نەبێت.

📚 [رواه مسلم]

🚫 ڕێگری لەوەی هاوسەرەڪەی خۆشی لێ وەربگرێت..:

🌸✵ قال -صلى الله عليه وسلم-: «إذا دعا الرجل امرأته إلى فراشه، فلم تأته، فبات غضبان عليها، لعنتها الملائكة حتى تصبح»

واتە : پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت : ئەگەر پیاو بانگی خێزانی بڪات بۆ سەرجێیی و ئەویش نەیەت و پیاوەڪەش بە توڕەییەوە بخەوێت، فریشتەڪان تا بەیانی نەفرەت لە ئافرەتەڪە دەڪەن.

📚 [رواه مسلم]
چۆن دوعا بکەین؟

سەرەتا پێش ڕێکارەکان 3 خاڵ بزانە:
1- (الدعاء هو العبادة - أخرجه الرمذي) دوعاکردن عیبادەتە و بەکردنی پاداشت دەدرێتەوە، واتە تاکە ئامانجی ئیمانداران تێیدا قەبوڵبوونی دوعایەکە نیە، بەڵکو بەهۆیەوە پاداشتت بۆدەنوسرێ و پلەی بەهەشتت بەرزدەبێتەوە.
2- (من لم یسأل الله یغضب علیە - أخرجه الترمذي) ئەوەی داوا لەخودا نەکات، خودا لێی توڕە دەبێت، چونکە مرۆڤ بۆ عەبدایەتی دروستکراوە، بەشێکی سەرەکی عەبدایەتیش زەلیلبوون و ملکەچبوونە بەرامبەر خودا و داواکردنی پێویستیەکانە بەرامبەری.
3- ما من مسلمٍ يدعو بدعوةٍ ليس فيها إثمٌ ، ولا قطيعةُ رَحِمٍ ؛ إلا أعطاه بها إحدى ثلاثَ : إما أن يُعجِّلَ له دعوتَه ، وإما أن يدَّخِرَها له في الآخرةِ ، وإما أن يَصرِف عنه من السُّوءِ مثلَها - أخرجه أحمد).
هیچ موسڵمانێک نیە دوعایەک بکات ئەو دوعایە تاوان نەبێت و پەیوەندی پچڕاندن نەبێت ئیللا خوای گەورە 3 شتی پێدەبەخشێت:
أ- دوعایەکەی قەبوڵ دەکات(هەندێکجار ڕاستەوخۆ بەرهەمەکەی دەبینی و هەندێک جاریش کاتی پێدەچێت و کاتێک قەبوڵ بووە کە عەبدەکە هەستیشی پێناکات).
ب- وەڵامی دوعایەکەی بۆهەڵدەگرێ و لەقیامەت پێی دەبەخشێت (یان پلەی پێ بەرزدەکاتەوە).
ج- یان بەهۆی دوعایەکە خراپەو ناخۆشیەکی لێ لادەبات.
(واتە هەر چۆنێک بێت عەبدەکان بەدەست بەتاڵی ناگەڕێنەوە لە دوعاکردن ئەگەرچی دوعایەکەشی قەبوڵ نەبێت لەئێستادا).

ڕێکارەکانی دوعاکردن ئەم خاڵانەن:
1- حەڵاڵبوونی خواردن و خواردنەوەو جلی دوعاکەرەکە، چونکە گەر حەڕام بن خودا چۆن دوعای قەبوڵ دەکات؟
2- ئیخلاس لەکاتی دوعایەکە کەتەنها مەبەستت خودایە و هیچ ڕیا و هاوبەشیەکی تێدانیە بۆ کەسانی تر.
3- دوعاکردن لە کاتە گونجاوەکان، بەتایبەت ئەو کاتانەی لەقورئان و فەرموودەدا فەزڵدراون بەسەر کاتەکانی تر و دوعا تێیدا قەبوڵە(شەوانی قەدر-پێش ڕۆژوو شکاندن-سێیەکی کۆتایی شەو-لەکاتی سوجدەی نوێژەکان .....).
4- ڕووکردنە قیبلە و دەست بەرزکردنەوە.
5- ئامادەبوونی دڵ لەکاتی کردنی دوعایەکان.
6- پێش دەستکردن بەدوعا، حەمد و سەناو ستایشکردنی خودای پەروەردگار.(الحمد الله رب العالمین).
7- پاش سوپاسکردنی خودا سەلاوات دان بەسەر پێغەمبەر ﷺ(سەلاواتی ئیبراهیمی دەکرێ بگوترێ وەک ئەوەی لە تەحیات دەخوێندرێ) و کۆتایی هێنانیش هەر بەسەلاوات.
8- دوعاکردن بەناوە پیرۆزەکانی خودا(یا رحمن-یارحیم-یا عزیز یا جبار- یا سمیع یا بصیر....).
9- یەقینبوون بە قەبوڵبوونی دوعا و تاقینەکردنەوەی خودا نعوذ بالله.
10- زۆر دووبارەکردنەوە و سووڕبوون لەسەر دوعایەکان.
11- دەستکردن بە سەرەتای دوعایەکان بەتەوبەکردن لە گوناهەکان و کەمو کوڕتیەکان.
12- دوعاکردن سەرەتا بۆخۆت، پاشان دایک و باوک، پاشان تەواوی موسڵمانان.
(وەک چۆن پێغەمبەر نوح و ئیبراهیم ئەوە مەنهەجیان بوو لە دوعاکردن: رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ).
13- هەوڵدان بۆ کردنی ئەو دوعایانەی لە قورئان و سوننەتدا هاتوون.
••🌙

❞عن أبي سعيدٍ الخدريِّ -رضي الله عنه- قال : قال رسولُ الله ﷺ : «السحور أكلُه بركةُ، فلا تَدَعوە ولو أن  يجرع أحدُكم جرعةُ من ماءِ ،فإنَّ اللَّه عز وجل وملائكته يصلُّون على المتسحِّرين».

«پارشێو كردن خواردنێكى بە بەرەكەتە، نەكەن لە دەستى بدەن، ئەگەر بە خواردنەوەى قومێك ئاویش بێت، چونكە خواى پەروەردگار و فریشتەكانى سەڵاوات دەدەن لەسەر ئەو كەسانەى پارشێو دەكەن»
رواه أحمد في مسنده (١٢/٣)، وحسنه الألباني.❝
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
براو خوشکانی بەڕێزم
تَقَبَّلَ اللَّهُ مِنَّا وَمِنْكُمْ صَالِحُ الْأَعْمَالِ
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت اللە تعالی و
تاعەت و عیبادەتی قبوڵ کردبن و دڵخۆشین بەهاتنی جەژن و دروشمەکانی اللە تعالی بەرز ڕائەگرین...
خەمباریشین بۆ حاڵی خوشک وبراکانمان لەهەر شوێنێکی ئەو زەمینەبن..

اللەی خاوەن عەرەش خۆشی و خۆشگوزەرانی بخاتە نێو ژیانی تەواوی موسڵمانانی سەر ئەو زەمینە.. امین
چەند شتێکی کەم لەسەر صەڵاوات...

صەڵاوات ئەو زکرەگەورەی کە خەفەتت ناهێلێت ، ئەو زکرەی کەوا دڵت خۆش دەکات ئەو زکرەی کەوا تاوانت لەسەر لادەبات ، ئەو زکرەی کەوا ڕازەکانت بۆ ئاسان دەکات ئەو زکرەی کەوا وادەکات ناوەکەت ببرێت بۆلای پێغمبەری نازدارﷺ ئەو زکرەی کەخودا بەگەورەیی خۆی وەصف و ثەنای دەکات فریشەکانیش صەڵاواتت دەدەن هەرکەس صەڵاوات بدات ناوی دەچێتە لای پەروەردگاری دەسا تۆش ڕەزیل مەبەو دەست پێبکە....  


سبەی هەینیە، صلاوات لەبیر مەکەن


‏اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَّعَلٰی آل مُحَمَّدٍکَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید
ڪاتێك قورئانەڪەت ئەڪەیتەوە پەلە مەڪە لەتەواو بوونۍ و خێرا دەست بگەیەنیتەوە مۆبایلەڪەت ڪەمێڪ تێۍ بفڪرە تێڕامانۍ بۆبڪە ئەوجە دەزانیت موبایلەڪەت چاڪترە یاخوود موصحەفەڪەت.!🌱
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ دونیا منداڵیان نیه‌

خەفەت مەخۆ کەمنداڵت نیە ...
دڵەکان ئارام دەبن بە یادی خودا :

‏• سبحان الله .    
‏• الحمدلله . 
‏• لا اله الا الله . 
‏• الله أكبـر .
‏• أستغفــرالله .
‏• لاحول ولا قوة الا بالله .
‏• سبحان الله وبحمده . 
‏• سبحان الله العظيم .
‏• اللهم صل وسلم على محمد
‏•لاإله إلا انت سبحانك إني كنت من الظالميـن
HTML Embed Code:
2024/05/09 03:41:07
Back to Top