TG Telegram Group Link
Channel: جـوانـتـریـن ووتـە
Back to Bottom
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ڕێگری مەکەن لە ئافرەتەکانتان لە چوون بۆ مزگەوتەکان ، وە ماڵەکانیان خێرترە بۆیان .

رواه أبو داود ( ٥٦٧ )

خێر لەوەدایە و پاداشتی زیاترە کە ئافرەتان نەچنە مزگەوت بەڵکو لە ماڵەکانی خۆیان نوێژ بکەن ، دایکە عائیشە دەڵێ : ئەگەر پێغەمبەر ﷺ بێزانیایە کە ئافرەتان دوای ئەو چییان داهێناوە سوێند بەخوا ڕێگری چوونە مزگەوتی لێ دەکردن .
ئەگەر مــرۆڤ هـەمـوو ژیـانۍ
وەڪ ڕەمەزان لـە خـوا نزیڪ بوایـەتـەوە
بۆۍ دەردەڪەوت ڪە قیـامەتۍ دەبێتـە جـەژن بــۆی🖤..!
حسنی البصري رحمە اللە فەرموویەتی:

قورئان دابەزێنراوە بۆ کارپێکردن کەچی خەڵك تەنها خوێندنەوەی قورئانیان کردووە بە کارپێ کردن..!!

📚#تلبیس_ٳبلیس ، صــ ۱۳٨📙

یانی ئەمرو نەهینیەڪانۍ قورئانیان واز لێ هێناوە( وه‌ڪو جیهاد وقیتال و...).
،

منداڵێــک لە باپیرەی پرسی :
بۆچــی پارە لەناو قورئان دەشاریتەوە ..؟
باپیرەشی وتی چونکە
لەو سەردەمە کەس قورئان ناکاتەوە💔

،
دەزانی چی زۆر ترسناڪە خەڵڪی مەدحت بڪەن ڪەچی تۆ لای اللە هیچ نەبیــت...
الفضیل ابن عیاض ـ رحمە اللە ـ فەرموویەتی :

ئەگەر خودا بەندەیەکی خۆش بوێت ئەوا خەم و خەفەتی زیاد ئەکات ،،وە ئەگەر رقی لەبەندەیەکی بوو ئەوا دونیای لەسەر فراوان ئەکات

سیر اعلام النبلاء
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

” إذا أحب اللە عبدا أکثر غمە، وإذا أبغض عبدا وسع دنیاە ،،
لە خزمەت رسول اللە......
لە ڕەوزەی پیرۆز......
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔸ئایا سزای بوهتان کردن چییە لە شەرعی ئیسلامدا؟.

بوهتان واتە: درۆیەکە کەسەرنجی گوێگر رادەکێشی تووشی سەر سورمانی دەکەیت بەدرۆکانت.

بۆیە بزانە بوهتان لەتاوانە هەرە گەورەکانە وەزۆر لەغەیبەت کردن گەورەترە چونکە بەهۆی بوهتان ڕق و قینەی خەڵک بەرامبەر ئەم کەسەی پەرپا دەکەی وەلەحدیس هاتووە (( پێنج شت کەفارەتی نییە بەهۆی گەورەی تاوانەکەی، شەریك بۆ خودادانان، کوشتنی خەلك بەناحەق، وە بوهتان کردن بە ئیمانداران، هەلاتن لە بەرامبەر کافران، درۆکردن لە پێناو بەدەست هێنانی مالی خەلك بەنارەوا.))

هەروەها دەفەرموێ:(( هەرکەسێك باسی کەسێك بکات بۆ ئەوەی عەیبداری بکات، خوای گەورە لەجەهەنەم دەیهێڵێتەوە حەپسی دەکات))

بۆیە گوتراوە: سەری هەموو تاوانێك درۆیە ، وەلەناو درۆش بوهتان لەهەمووی گەورەترە.

وەسەری هەموو تاونێك زمانە گەر توانیت زمانت بگرێت لەخراپە ئەوە بزانە نزیك بوویەوە لەبەهەشت.

هەروەها بوهتان ئەوەیە کەپێغەمبەر علیه السلام دەفەرموێ:(( ئایا دەزانن غەیبەت چییە گوتییان خوای گەورەو پاشان پێغەمبەرەکەی علیه السلام دەزانن، گوتی: غەیبەت ئەوەیە تۆ باسی سیفەتی کەسێك بکەی سیفەتەکەی تێدابێت بەڵام پێی ناخۆش بێت، وەئەگەر سیفەتەکەی تێدانەبێت ئەمە بوهتانە)) وەبوهتانیش لەغەیبەت زۆر گەورەترە.

پاشان بوهتان لە قورئان بەم مانایانە هاتووە:

۱ـ بەمانای زینا هاتووە،

خوای گەورە دەفەرموێ:(( وَلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَانٍ يَفْتَرِينَهُ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ)) واتە: هیچ جۆره بوختانێک نه‌که‌ن له‌نێوان ده‌ست و پێی خۆیاندا (واته دووره په‌رێزبن له هه‌موو جۆره خیانه‌تێک) وەتە دوربن لەداوێن پیسی

۲ـ بەمانای حەرامەکان دێت:

خوای گەورە دەفەرموێ:(( فَلَا تَأْخُذُوا مِنْهُ شَيْئًا أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا)) کە بەمانای حەرام هاتووە.

۳ـ وەبەمانای درۆیەکی نارەواو فاحشە دێت:

خوای گەورە دەفەرموێ: (( وَلَوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُم مَّا يَكُونُ لَنَا أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَٰذَا سُبْحَانَكَ هَٰذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ )) واتە: ده‌بوا کاتێك گوێتان له‌و بوختانه بوو، بتانوتایه‌: ئێمه بۆمان نی یه قسه‌ی وا بکه‌ین، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا، ئاخر ئه‌مه بوختانێکی زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه (که‌ی ئه‌وه له دایکی ئیمانداران ده‌وه‌شێته‌وه‌)


بۆیە بزانە چ سوودێك دەبینی بەباس کردنی خەڵك نازانی ڕۆژێك دادێت :((له ڕۆژێکدا که زمان و ده‌ست و قاچیان لێیان ده‌بێته شایه‌ت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌دا (ئه‌و بوختانانه‌ی که دایانکرد.)

وەنازانی ڕۆژێك دێت خەڵك چاکەکانت دەبات بەهۆی باسکردنی خەلك بۆ چاکەی خۆت بۆ خەڵك دەنێری لەڕۆژێك خۆت پێویستت بەهەموو چاکەیەکە تاوەکوو دەرباز بی لەم ڕۆژە ناخۆشە. بۆیە هەوڵبدەن زمانی خۆتان بپارێزن لەهەموو جۆرە باسکردنێکی خەڵکی ..

بابەتەکە زۆر درێژترە لەوەی باسمان کردووە بەڵام ئەوەنە بەسە کە بۆ کەسێک ترسی خوای گەورە لە دڵی بێت .

داوامان لەخوای گەورەیە دەست و زمان و پێکانمان لەحەرام کراوەکان بپارێزی .

#سزای_بوهتان_(بوختان)
پێغـەمبـەرﷺدەفـەرمووێت:

هـەرڪەسێڪ واز لە قسەی پڕوپووچ و درۆ ڪردن نەهێنێت لەڪاتی ڕۆژوودا ئـەوا اللّٰه تعالی هیچ پێویسـتیەڪی بـەوە نییە خـۆی بگرێـتەوە لە خواردن و خـواردنـەوە.

﴿رواە البخاری-۱۹۰۳﴾
عیبادەتەکان قورس نین
بەلام دلەکان کە گوناهـ و تاوان تێکی داوە،
قورسی کردووە،،
عیبادەت ئارامی روحە،
پێغەمبەرﷺ
ئەگەر کەسێک چاکەی لەگەڵ کردن، پاداشتی بدەنەوە، ئەگەر هیچتان نەبو تا پاداشتی بدەنەوە، دوعای بۆ بکەن
ص.الترغیب٨٥٢
ئەو شوێنەی جەستە لێی ئەڕواو دڵ دوای خۆی جێدێڵێ.....
تەسلیمبوون بە خودا :

تەسلیمبوون واتە ، ڕووگەی مەبەستت تەنها خودا بێت! جگە لە خودا مەبەست و پێویستیت بە كەسی دیكە نەبێت!
چاوەڕێی دەستی كەس و یارمەتی كەس نەكەیت جگە لەو
تەسلیمبوونی ڕاستی دەبێت تكا و داواو و دوعاو پاڕانەوە و حەز و ئارەزوو و خۆشەویستی و ترس و هیوات هەمووی دابێت بە خودا هەمویت تەنها لای ئەو باس كردبێت

ئەگەر ئەمانەت كرد ئیدی پشووبدە..
لەژێر داری بەختەوەری و ئارامی ڕۆحدا بەتەواوی پشوو بدە
چونكە هەرچی ڕوبدات هەرچی ڕوونەدات لەناو موڵكی ئەودایە و بێ ویستی ئەو نیە

ویستـــەكانـــی ئـــەویش هـــەمووی خـــێـــرە...
HTML Embed Code:
2024/03/29 11:12:50
Back to Top