TG Telegram Group Link
Channel: 𝙎𝙃𝙑𝘼𝙉 𝙖𝙯𝙞𝙯
Back to Bottom
زۆر ئەترسم لەوەی کەتۆش
لە نێو پەڕەی یادەکانما
ببیت بە یادگارێکی تاڵ
زۆر ئەترسم بەیەک نەگەین
خەون و خەیاڵی شیرینمان
لە ناکاودا ببێ بەتاڵ
ترسمە چونکە تەمەنمان
بەرگەی ژانی
لەیەک دوور بوونمان ناگرێ
تازە وا هۆگری یەک بووین
بێ یەک ژینمان پێ ناکرێ
بەڵام سەختە ئەوەی
کە ئێمە ئەبینێ
تێ بگا ئا لەم هەستانە
تێ بگا لە تەزووی گەرمی
پڕ ژانی ئا ئەم ڕستانە !

شـڤان عزیز
بە نەبوونت نابینا ئەبم
نابینایەک بە دوو چاوی ساغ و
دڵێکی بێ چاوەوە !

شڤان عزیز
گەر دەبینی ڕووی هەنێ کەس
کە ئیشی پێت نامێنێ
زەڕەیەک قەدر و قیمەتی
لە نێو دڵتا نامێنێ !
شڤان عزیز
( إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا )

اللَّهُمَّ صَلِّی عَلی نَبِیِّنَا مُحَمَّد وَعَلی آلە وَصَحبِە وَسَلّم 🤍
بە نەبوونت نابینا ئەبم
نابینایەک بە دوو چاوی ساغ و
دڵێکی بێ چاوەوە !

شڤان عزیز
( إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا )

اللَّهُمَّ صَلِّی عَلی نَبِیِّنَا مُحَمَّد وَعَلی آلە وَصَحبِە وَسَلّم 🤍
دە بمکوژە با کوژراوی دەستی تۆ بم
وەک کوژراوم
دە بمنێژە با نێژراوی دەستی تۆ بم
وەک نێژراوم لە سوچێکێ ساردی دڵتا
دە بمڕێژە وەک ڕژاوم بەسەر ڕێتا !

شـڤان عزیز
کە بانگم ئەکەی
لە دەم لێوەکانتا ماچێک مەلە دەکات
حەزێک خەریکی ئارایشتەو
باوەشێک خۆی دەگۆڕێ و عەترەپرژێنێ لە گەردنی ...

کە باوەشم دەکەیت
چاوپیسی ئەو سەری کۆڵانەکەتان شەق دەباو
گوڵە باخێکی وشکەوە بوو
دوبارە ئاو دەزێتە دەمی و هەموو ئەو ناوە
بۆنی خۆش ئەدات .....

کە دەستم ئەگریت شەقی مانگ ئیرەی دەبا
کەم ئەندامێک هەزار جار دەڵێ بریا چاوم نەبا
ئیتر هەرچی پەنجەیە خۆزگە بە گوشین دەکات ..

کە ڕێ دەکەیت
زەوی پێی خۆشە لە خولگەکەی دەرچێت و
قاچ بخاتە پاڵ هەنگاوەکانی تۆ و
واز لە هەموو یاوەرەکانی خۆی بێنێت ..

کە ئەدوێی
هەزار جار گوێ سوپاسگوزاری دەر ئەبڕێ
کەچی زمان لاڵ ئەبێ تا پێت بڵێ گیان ..

کە دەبینی
خودی خۆم
هەر دەڵێم خوایە من بم ئەوەی لێی دەڕوانێ ...

شـڤان عزیز
هیچ شتێک مرۆڤ لە دڵتەنگی ناپارێزێت
تۆ با دڵت خۆش بێت
ئیتر ئاو با هەر بچێتە ناو پێڵاوەکانتەوە !

شڤان عزیز
HTML Embed Code:
2024/04/19 01:15:50
Back to Top