TG Telegram Group Link
Channel: 𝙎𝙃𝙑𝘼𝙉 𝙖𝙯𝙞𝙯
Back to Bottom
لەو چاوانەت چی نووسراوە
کە ناتوانم بیخوێنمەوە ،
تەماشا کردنت فەرزە
مردنیش بێ ئەیخۆمەوە !

شـڤان عزیز
جەژنت پیرۆز ئەی شۆخ و شەنگ
ئەی جوانتر لە مەلی طاوص ؛
ئەی نازیلێ ئەی شەکرە کچ
ئەی شیرین وەک خورمای خالص !
دە ماچێکت بدە بە من
با شیرین بێ زار و زوبان
بێ لە من لە کەس مەڕوانە
با ئاشقت نەبن ئامان .

شـڤان عزیز
پیر دەبم و دەمرم
بەڵام فایدەی چی
کەسێک نەهات
گریانی نێو پێکەنینەکانم ببینێ !

شـڤان عزیز
باوک ،
ئەو وشە پیرۆزەیە
کە بە ناوهێنانی
تەزوو بە گیانتدا دەهێنێ و
چاوەکانت پڕ دەکات لە گریان
باوک ئەو هێزەیە
کە ئەتوانێ لە پای نەبوونیشی
لە تەواوی ساتە خۆش و ناخۆشەکانی ژیانتا
هەمیشە لەگەڵت بێت وزەت پێ ببەخشێ ،
ئەو تەواوی دڵتەنگیەکان و لۆچەکانی ڕوخساری
بەقوربانی پێکەنین و دڵخۆشییەکانی ئێمە کرد
پشتی بۆ کردین بە پرد و دەستی بۆ کردین بە گۆچان !
گەورە بووین و تێگەیشتین
ئەوەی بۆمان سووتا باوک بوو
ئەوەی بۆمان ژیا هەر باوک بوو ..

باوکە ئەو کەسەیە
کە ئەتوانێ هەم هاوڕێت بێ هەم هاو دڵ
هەم هاوخەم بێت هەم هاوسێ
باوک ئەو کەسەیە کە بەردەوام لە خەمی
باش بوون و بەختەوەری ڕۆڵەکەیدایە
لە چەترەکەی سەرت زیاتر بەسەر سەرتەوەیە و
لە سێبەری باڵات زیاتر نزیکترە
دڵخۆشی تۆ دڵخۆشی ئەوە
خەمی تۆ ئازاری ئەوە
لە ژیاندا دەبێتە ڕوناکی ڕێگات و
لە دڵەوە هیوای باش بونت بۆ ئەخوازێ
باوک ئەو کەسەیە کە تا لە ژیانماندایە
هەست بە بوون و گرنگی ناکەین
بەڵام بە نەبوونی دونیات لێ تاریک دەبێت و
پشتت پێ کوڕ دەکا .

شڤان عزیز
سلاو خانم
ئاگاداری خۆشم ئەوێی ؟
ئاگاداری کە لە ڕۆحمای ؟
ئەی جەژنانەی گشت جەژنێکم
ئەی ڕوناکی گشت خەونێکم
باش بزانە گەورە نەبووم
نازی منداڵێکم هەیە !
بۆ گەشتن بە باوەشێکت
بیانوویەکم هەر هەیە
وەها جێگەی نازی بۆ من
هەقی ماچێکم هەر هەیە
وەکو جەژنی هەر کەسێ تر
لە جێی گەڕان من تۆم هەیە ..

شـڤان عزیز
ئەم بوونەی من تەنها لە تۆی کەمە
خۆزگە خودا ،
سنورەکانی تێک ئەناو
ڕێگاکان ئەچوونەوە یەک ؛
تا لە سێبەری ئامێزتا ئارام بگرم !

شـڤان عزیز
لە تۆ دابڕاوم
ئێستا بە باشی ئاگام لە هەواڵەکانە
شەوان تا درەنگ ماڵپەرەکانی
فرۆشتنی کەلوپەل چاو لێ دەکەم
زۆر و کەم نرخی هەموو شتێک دەزانم
بەیانیان ئاوی گوڵ ئەدەم
لە پەنجەرەی سەر حەوشەکەوە
قسە لەگەڵ چۆلەکەو پەپولەو تیشکی خۆر ئەکەم
نیوەڕوان نانی گەرم بۆ ماڵەوە دەهێنمەوە
هەر بوو بە عەسر دەچمە لای داپیرەو
کولیچەو چایەکی بە هێل دەخۆینەوە
بۆ ئێوارەش
شەقام شەقام ، باخچە بە باخچە
سڵاو بە سڵاو
چرکە بە چرکە
گۆرانی تەنیای ئەچڕم
ئەما ئێستاش بەم هەموو نوێ تاشیەوە
ڕۆژە دوبارە بووەکانی تۆم خۆشتر دەوێت !

شـڤان عزیز
مێتانۆیا

بۆ لە ئامێز گرتنت دوو سەدو سێ هەزار مەتر دەبڕم
ئەگەر پێویستکا تکتی فڕۆکە دەبڕم و
لێرە تا ئەو شوێنەی تۆی لێ دەژی بە پاسکیل دێم !
خۆی جاری وا هەیە ، مرۆڤ سێ کاتژمێر لە تۆوە دوورە
کەچی بۆنی عەترەکەی تا ناو سەرت دێ ، گەرمی خۆشەویستی
ساردی تەنهایت خاو دەکاتەوە و لە ناو ترپەکانی دڵتدا
گوێت لە دەنگی پێی دەبێ ..
خۆی جاری وایە
مرۆڤەکان چەندی دوور بن ؛ نزیکترن لە دیواری ماسوولکەی و قەفەزەی سنگ و گوێچکەلەو سکۆڵەکانی نێو دڵت
گەردی سیحراوی ئەوان تێکەڵ دەبێ لەگەڵ
هیمۆگڵۆبینی خوێنت و بە پێی حاڵی باش و خراپیان
کار دەکەنە سەر خێرا لێدانی دڵ و تەنگە نەفەسیت !
تۆ ئەزانی مرۆڤ چەندی زۆر بڵێ بێت لاڵ دەبێ ؟
ئەو کاتەی دەگات بە دیداری ئازیزێک تەنها دڵی لێ دەدات !
تۆ سەیرکە! بە بێ ئەوەی بخەوی لە شوێنی خۆتدا
خەبەرت دەبێتەوە ؛ پەنجەرەکەت تۆزی لێ نیشتووە
لە هەمان وێستگەی جاران لە هەمان پاس
لە هەمان جێگەی دانیشتن، دوبارە هەر خۆتی و
لاشەی شریتێک خەیاڵی مردوو دێتەوە بەر چاوت !
دابەزین هەیە، دابەزین هەیە، دابەزین هەیە
تۆ هێشتا نەگەشتووی بە بچوکترین خەون و
پاسەکەش نزیکە لە کۆتا وێستگە !
کێشەی من ئەوەیە ئەوەندەی بیردەکەمەوە ئەوەندە ناڵێم
ئەوەندەش نووسین وڕێنەی چەند ئازارێکی نوێیە
ئەیانەوێ شوێنی خۆیان لە لاشەمدا جێگیر بکەن ،
یەک شەممەو و دوو شەممە ڕۆژی نوێ نیە بۆ من
تاکە شتێک کەبتوانێ ؛
ڕۆژ ژمێری من لەگەڵ ڕۆژمێری ئەم گەردونە یەکخاتەوە
(تەنها دیدارێکی تۆیە )
هەر وەک وتم : دێم ... بە خاتری خۆش ویستنت دێم
بەخاتری هەموو ئەو کاتانەی بیرت کردووم و لە لات نەبووم دێم !!
بڕوا بکە بۆ خۆشەویستی تۆ ئیشی منداڵانە دەکەم "
دڵنەوای خۆم دەدەمەوە و ناوی تۆ لەسەر دەستم ئەنووسم !
ئاخر .. جەنگەکانی ئێمە جیاوازە لە جەنگەکانی باپیرەم،
ئەوان بەحەسرەتی ئازادی و بەحەسرەتی ئارامی و
بە حەسرەتی نیشتیمانێکی پاکیزەوە بوون !
کەچی ئێمە ؛ بە حەسرەتی ڕاستگۆی و بەحەسرەتی خۆشویستن و بەحەسرەتی پەیوەندیەکی پاکیزەوەین !
ئێمەش لە جەنگداین بەڵام جەنگی ئێمە
خراپترە لە دەنگی تۆپ و لە دەنگی مردن و لە دەنگی هاوار و
لە دەنگی شکان ، جەنگەکانی ئێمه پڕن لە بێدەنگی .
بڕوا بکە ئەو ئێوارەی پێکەوە بووین جوانترین ئێوارەی ژیانم بوو !
ئەو ڕۆژەی بەحەسرەتی خۆر ئاوابوونەوە
توند توند لە باوەشم دەگرتی
خۆم لە سەر ستەیجێک دەهاتە بەر چاو ؛بۆ بەدیهاتنی
خەونێکی مەحاڵ !
بەڕاستی پێویستم بە ڕۆژانێکی دوور و درێژە
بۆ زەخیرە کردنی ئەو هەموو هەنگاوەی لەگەڵ تۆداو لەسەر یەک شۆستە دەمانبڕی ، بە خاتری گۆڕینەوەی لێوەکانمان
بە خاتری ئەو هەموو نیگاو زەردەخەنە شیرینانە ..
پێویستم بە موزیکێکی ئارام بەخشە پێویستم بە پشوویەکی درێژخایەنە
تا بتوانم بۆ هەمیشە تۆ و هەموو شوێن پەنجەکانت
لە وجودما مۆمیا بکەم !
من بۆ ئەوەی هەقی تەواوی تۆ بدەم
پێویستە ( خۆم ) لە هەموو ئەوانی دیکە بێبەری کەم .

شـڤان عزیز

مێتانۆیا :
وشەیەكی یۆنانییە،و مانای گەشتێكە بۆ گۆڕینی بیركردنەوە ، دڵ، خوود و ڕێگای ژیانی كەسێك.
من لەوەدا نەماوم بێم
بەترسەوە داوای خۆشەویستی بکەم
تێپەڕیون ئەو ڕۆژانەی
نیگای ئاشقانەت بۆ بکەم
ئەمجارە تۆ شتێک بڵێ
داوای شتێکی ئاسان کە
بڵێ ڕۆحت
بڵێ دڵت ..
تا من یەکسەر پێت ببەخشم !

،، شـڤان عزیز
سوتانم بۆتۆ
سوتانم لە بەر تۆ
سوتانم لەبەر دڵخۆشی تۆ
چیبکەم ئەزیزم
سووتان بەشی منە
لە خۆش ویستنی تۆ 💔

شڤان عزیز
لە دڵ گەڕێن
با بگاتە ماڵەکەی خۆی ئارام دەبێ
مەگەر ناڵێن
گۆڕ گەلـێ چۆڵ و بێ دەنگە ..!

،، شـــــڤان عزیز ،،
HTML Embed Code:
2024/05/02 02:34:00
Back to Top