Channel: ﮼نیلوفیر
﮼نیلوفیر
Photo
بەیادی شەوەڕووناکەکانی هاوین،
بەیای دڵتەنگی موسافیرێکی تەنیا لەودیووی
جامی ئۆتۆمبێلەکانەوە..
بەیادی پیاسە دوور و درێژەکانی ئێوارانی پاییز،
لەنزیکی وێنەیەکی ڕەشوسپی تۆوە،
مۆمێکی بچووک دادەگیرسێنم ..
بە یادی تێپەڕینی ڕۆژانێک،
کە گەڵا بەدرەختەکانی ئەم شارەوە نەمابوو
بەیادی بێتاقەتی ئێوارانێک،
کە هەور بەسەر
شەقامەکاندا دەگریا،
من، دوواهەمین کەس دەبم لەپشتی دەرگایەکی
داخراوەوە چاوەڕێت بکەم.
بە یادی گۆرانییەکانی دایکم،
کە باسی ڕەنگی چاوەکانی تۆی دەکرد.
بە یادی سروودەکانی باوکم، کە باسی برینەکانی
نیشتیمانی دەکرد،
دەبم بەجەنگاوەری تۆ، لەسەنگەرەکاندا دەمێنمەوە، هەتا تۆ بە چەپکێک گوڵی بەیبوونەوە دەگەیتە لام.
بەیادی ڕۆژانی بێ پارەیی
بەیادی فلافل خواردنی ناو چێشتخانەیەکی
گەڕۆک
بەیادی سەرمای بەیانییەکی سلێمانی،
بەیادی ئەو ڕۆژانەی بەسەر سێبەری کچێکدا
دەگەڕامەوە بۆ بەشی ناوخۆیی،
لە نزیکی پاسەکانی زانکۆوە،
دەوەستم و
بیر لەڕەنگی پێکەنینەکەت دەکەمەوە و
چەند چرکەیەک هەناسەی
خۆم ڕادەگرم.
بەیادی دەستەکانی تۆ،
کە هی من نەبوون
بەیادی گوڵی وشکی ناو کتێبەکانی "ئیبراهیم"
بەیادی بۆنی عەترێکی پیاوانە،
کە لە من زیاتر خۆشت دەویست،
بەیادی باڵندەیەک، کە هەرگییز لە ماڵی ئێمەدا
هێلانەی نەکرد،
بەیادی هەموو شتێک لە بارەی تۆوە،
دەستم دەخەمە سەر دڵم و
ساڵێکی تری بێتۆیی بەڕێ دەکەم.

هێندە لای دڵم شیرین بووی
خۆم حەسودیم پێ ئەبردی
بە دەست من نەبوو ئەگینا
توند باوەشم پیا ئەکردی !
گەر چاوی رەقیب نەبوایە
بە هەناسە دەستمەگرتی
بە هێواشی ماچم ئەکردی
لە جێگای گفتوگۆکانمان
لەو شوێنەدا دام ئەگرتی
پەڕی گوڵی ئەو باخانەم
لە خۆشیدا تێ ئەگرتی.
خۆم حەسودیم پێ ئەبردی
بە دەست من نەبوو ئەگینا
توند باوەشم پیا ئەکردی !
گەر چاوی رەقیب نەبوایە
بە هەناسە دەستمەگرتی
بە هێواشی ماچم ئەکردی
لە جێگای گفتوگۆکانمان
لەو شوێنەدا دام ئەگرتی
پەڕی گوڵی ئەو باخانەم
لە خۆشیدا تێ ئەگرتی.
﮼نیلوفیر
Photo
بۆ نایەی کوردانە یەکمان خۆش بوێ؟
تۆ تەسبیحێکی خۆتم پێ بدە
لە ملی ئەکەم،
منیش رەسمێکی خۆمت پێ ئەدەم
لە جزدانەکەت هەڵیبگرە“
تۆ تەسبیحێکی خۆتم پێ بدە
لە ملی ئەکەم،
منیش رەسمێکی خۆمت پێ ئەدەم
لە جزدانەکەت هەڵیبگرە“
لە لای بەهێزی ئەوەیە..
بتوانیت بیکەیت بەس نەیکەیت،
بتوانیت قسە ناشرینەکانیان بە ناشرینتر بدەیتەوە بەس نەیکەت،
بتوانیت ئازاریان بدەیتەوە تۆڵە بکەیتەوە
بەس نەیکەیت،
بەهێزی و بوێری ڕاستەقینە ئەوەیە بتوانی مرۆڤ بمێنیتەوە بەس نەبیت بەوان..“

أَشْهَدُ أَن لاَ إِلٰهَ إِلاَّ الله و أَشْهَدُ أَنَّ ﷴ عَبْدُهُ و رَسُولُە“
﮼نیلوفیر
Photo
لەگەڵ تۆ هەموو شتێک بۆنی خۆشبەختی ئەدات
لەگەڵ تۆ ئەو گۆرانیانەی خەمناکن من بە شادی
دێنە بەر گوێیەکانم، لەگەڵ تۆ بەخێرهاتنی کێشەکانی
ژیان ئەکەم و زوو زوو چارەسەریان ئەکەم ،لەگەڵ
تۆ من خۆم نیم تۆم، هەموو شتێک ئەبێتە ڕوخسارە
شیرینەکەت، کاتێک بابەتەکە تۆ بیت ئیتر ناخۆشی
ژینم نامێنێت، بەڵام ئەگەر تۆ نەبیت ئەمانە هەمووی
پێچەوانە ئەبێتەوە، دڵنیام تۆ ناتەوێت ئەمانە ڕووبدەن
بۆیە بۆ هەمیشە لە لای من بمێنەوە و ئەو شادییەم
“لێ مەستێنە کە بوویت بە هۆکاری حەبییبی دڵم

HTML Embed Code: