TG Telegram Group Link
Channel: 🤍💎‎﮼ ‎﮼فریشتەکەم
Back to Bottom
ھەموو شتێک لەبارەی تۆوە دەزانم
دەزانم ماڵتان لە کوێیە، ناوی کەسوکارت، سەردانی خزمەکانت..
تەنانەت دەشزانم ئەم وەختانە خەریکی چیت!
کەچی تەنھا بۆم ھەیە لەدوورەوە تەماشای وێنە و جوانیت بکەم و دڵم بە کۆکردنەوەی وردە ھەواڵەكانت بدەمەوە..
ھەمان حەسرەتی ئەو منداڵه‌ كه‌مئه‌ندامه‌م ھەیە بەرامبەر بە جۆلانه‌یەک دانیشتبێ.
ئەڵێن..
" ئەگەر شتێکت خۆش ویست لێی گەڕێ بڕوا ،
ئەگەر گەڕایەوە هی تۆیە "
بەڵەم ڕاستیەکە ئەوەیە گەر شتێکت خۆش ویست بە دوایا بڕۆ ، بە هەموو توانات هەوڵی بۆ بدە . بجەنگە بۆی هەتا ئەگەر هەموو ئاماژەکانی گەردوون پێیان وتی ئەوو بۆ تۆ نییە!
ئەگەر پرسيارم لێ بکەی دەربارەی خۆشەویستی
باسی هەموو ئەو جارانە ئەکەم کە بڕیارم دا لەبیرت بکەم،
بەڵام نەمتوانی کە دەنگت،وێنەیەکت،
نامەیەکت چۆکی پێ دائەیام
باسی هەموو ئەو جارانەی کە بەڵێنم دا نەیەمەوە بۆ لات بەڵام هاتمەوە،
ئەگەر پرسیارم لێبکەی دەربارەی خۆشەویستی باسی ئەو خەون و خەیاڵانەت بۆ ئەکەم کە ئەبێتە هۆی بەردەوامبوون..

𝚝𝚠𝚎𝚕𝚟𝚎 𝚖𝚘𝚗𝚝𝚑𝑖 𝑚𝑖𝑠𝑠 𝑦𝑜𝑢🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ کەسێک دێتە دونیاوە
کەسێک نا فریشتەیەک
بە ھاتنی دونیا دڵخۆش دەکات
بە ھاتنی منی خستە خۆشیەکی بێ کۆتا
ئەو باشترینی منە
ھەموو کات و ھەموو ساتێ لەگەڵ من بووە
ھیوام دڵخۆشیتە ئەوەندە دڵخۆشبی کە ھەرگیز مانای بێتاقەتی نەزانیت

زۆر بــیــرتـەکـەم
خوا ھەمیشە باشترینت پێ ببەخشێ🫂🫀😍

بەڵێ بوونی تۆ دونیای بە زیندووی ھێڵاوەتەوە بۆمن
تۆ زەویت ڕوناک تر کرد بۆمن
تۆ لە ھەموو ئەستێرەکان پڕشنگدار تریت
ئیمرۆ ئەو رۆژەیە کە خۆمم بۆ ئامادە کردبوو
بلێم سوپاس کە لە دایک بووی
چۆن خۆشبەختی خۆم دەربرم
چۆن سوپاسی خوا بکەم کە کەسێکی ئاوای پێبەخشیم
چی بکەم تا شایەنی تۆ بێت بۆ ئەوەی ژیان جوان بێت
تۆ لە دایک بووی تا پێناسەی ژیان بکەی!
نەک تەنھا لە رۆژی لە دایک بوون من ھەتا ئەبەد

زۆر بــیــرتـەکـەم و خـۆشــمـەوەی
یەک ساڵ لە دوریت 💔😍


🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
ئەی قەدەغە ترین ئەوینی دونیا
لای کێ بڵێم بیرم کردووی!
ئەی غەمگین ترین ئاواز
لای کێ بڵێم هێشتا
بە دزیەوە خۆشم دەوێی؟
بەکێ بڵێم
هێشتا ئەو عەترانە بەکاردێنم
کە بەلای تۆوە نایاب بوون،
هێشتا ئەو ڕەنگانە دەپۆشم
کە پەسەندی تۆ بوون
هێشتا لەبەر تۆ
پەنجەرەم خۆش دەوێت
بە کێ بڵێم:
هێشتا شەوان
لەوپەڕی بێدەنگیدا
دەستم لەسەر دڵمە و
گوێم لە دەنگی گریانی خۆمە
لای کێ بڵێم
هێشتا تۆ کۆتاییت نەهاتووە؛
هێشتا چیرۆکی تۆ بەردەوامە..!
 دەزانیت ئیشق چیە!
ئیشق هەر ئەوەیە کە چ نامە بنێری،چ نەی نێری ، من هەر خۆشمەوێی، ئەوەیە کە دەسیشت لێ نەدەم هەر دڵم هی تۆیە و من ئێستاش دوعات بۆ ئەکەم،ئەوەیە کە من ئێستاش کارێک ناکەم تۆ پێت ناخۆش بێ،ئیشق ئەوەیە کە من لەسەر بەڵێنەکانی خۆم ماوم،شەوان پێش خەوتن ماچی وێنە بێ ڕوحەکانت ئەکەم،گوێ لە ڤۆیسە کۆنەکان ئەگرم،فرمێسک یەتە خوارەوە بە چاوماو ئاهێک هەڵ ئەکێشم ئەڵێم قوربانوبم،ئیشق ئەوەیە کە من چاوم کەس نا بینێت جگەلە تۆ،ئەوەیە کە لێدانی دڵم بۆ تۆ جیاوازە کە تەنها بۆتۆ وا لێ ئەدا،من ئێستاش ڕێگە نادەم باست بکەن، کە گوێم لە ناوت ئەبێ تەزویەک بە گیانما یە،ئێستاش وا ڕۆژ ئەژمێرم بۆ ڕۆژی لەدایک بوونت.
ئێستا زانیت ئیشق چیە،پێویستی بە قسە کردن و دەس لێدان نیە.



𝒐𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒐𝒏𝒆 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
..
یەڵدا هەموو کات درێژترین شەوی پایز نییە
یەڵدا بڕێک جار بەڕێکردنی ڕۆژێکی
سەختی زستانە لە چاوەڕوانی هاتنی کەسێکدا
لە کاتێکدا قەرار نییە وا بە ئاسانی بگاتە لات
هەموو کات ڕاوەستان لەبەردەمی گڵۆپی
سووری ترافیکدا بێ زارکەر و ناخۆش نییە
هەندێک جار چاوی ئازیزەکەی دڵت
بیر دەخاتەوە کە ئێوارانێک لە سوچی کۆڵانێکدا
بەڕووتدا پێکەنیووەو ئاوڕێکی لێت داوەتەوە
مانگ هەموو کات ڕووخساری ژنێک نییە،
لە جوانیدا بە ئاسمانەوە، بدرەشێتەوە
مانگ بڕێک جار پیاوێکی ڕەنگ زەرد و
غەمگینە هەتا ئەو کاتەی ئاوا دەبێت و
دڵی لە لێدان دەکەوێت، چاوەڕوانی هاتنی
ژنێک دەکات .
-
گەر لە خۆشەویستەکەت توڕەیت
یاخـود ئەو توڕەیـە لێت
بینێرە بـۆ خۆشـەویستەکەت
پێـی بڵـێ هەموو شەوێک لەدووری تۆ
شەوی یەڵدایە بۆم ڕەنگە ئاشتبێتەوە.. 🌚❤️

20,December,23
😍❤️
-
نەک شەوێکی یەڵدا.....
بۆ باس کردن لە ناخ وروخساری تۆ پێویستم بە ھەزارەھا شەوی یەڵدایە🕯
تاکو بتوانم وشانێک دروست بکەم شایەنی ئەو میھرەبانیەیی تۆ بێت ....
تاکو بتوانم جوانیەک بدۆزم ھاوشێوەی چاوەکانت بێت
تاکو بتوانم ئاوازێک سازبکەم ھێندەیی دەنگت ئارام پەخشبێت🎼
تاکو بتوانم نیشتمانێک بدوزمەوە ھێندەیی باوشی تۆ شادی بدا بەدڵی مرۆڤ ....
ئەخە من بە سیانزە کاتژمێر چل وجوار خولەک چۆن بتوانم لەبارەی تۆە بدوێم !؟
تۆیەک کە ھەموو وشەیی جوان وقەشەنگ لەئاستت شەرمەزار دەبێت..❤️!

21:52
 بۆچی لە دەزگیرانی پێشووت جیا بوویتەوە؟

ئەمەپرسیاری کچەکە بوو لەو کوڕەی کە دەیویست داوای بکات و ئێستا لە کاتی یەکتربینینن بۆ قسە و باسی خۆیان و ناسینی یەکتر.

ئەویش بۆ وەڵامی پرسیاری کچەکە وتی:

«دەزگیرانەکەم درۆزن بوو. هەڵسوکەوتی جوان نەبوو. زۆر ناحاڵی بوو، ماڵی باوکیش تەماحی سەروەتەکەمیان هەبوو، بە کەڵکی هاوسەرێتی نەدەهات و ....»

پێش ئەوەی قسەکانی تەواو بکات، کچەکە هەستایە سەرپێ و ژوورەکەی جێ هێشت.
دایکی لێی پرسیی: «چی بوو کچم؟ هیچ قسەتان کرد؟»

کچەکە وتی:
«دایکە گیان، ئەم پیاوە بە کەڵکی هاوسەرێتی نایەت.»

دایکی وتی:
«ئینجا هیچ قسەتان کرد؟ چۆن وا زوو بڕیاری لەسەر دەدەیت؟ چۆنت زانی کە کەسێکی نەگونجاوە؟»

+زۆر بڵێیە، لە خۆم و ئابڕووی خۆم دەترسم لێی، ئەم پیاوە بەئاسانی متمانەی پێ ناکرێت. نهێنی ناپارێزێت هیچ. یەک ساڵی ڕێک دەزگیرانی ئەو کچە بووە، هیچ سیفەتێکی باشی باس نەکرد، ناکرێ ئەوەندە ناڕەسەن بیت، تاوانی جیابوونەوەیەک هەمووی بخەیتە سەر کچێک و ماڵی باوکی و خۆت بە بێتاوان و پاک پیشان بدەیت.”

ــ «ئەی تۆ حەقی دەزگیرانەکەی پێشوویت چییە؟ بۆ پرسیارت لێی کرد؟ کە پەیوەندیی بە تۆوە هەیە؟»

+ «دایە گیان، چۆن حەقم نییە. ئێمە دانیشتووین یەکتر بناسین و یەکتر هەڵسەنگێنین. وتم لێرەوە بڕیاری لەسەر دەدەم. ئەگەر بیگوتبا ڕاستیەکەی قسمەت و نسیب بوو کە جیا بووینەوە و ویستی خوای لەسەر بوو، ئەوا دەمزانی کە کەسێکی قورسی ڕەسەنە و شایانی ئەوەیە کە من پێی ڕازی ببم، ئەگەریش لە منیش جیا بێتەوە، ئەوا هەموو تاوانەکە ناخاتە سەر من و نازناوم بزڕێنێ و لەکەدارم بکات.
ئەگەریش بەخراپی باسی ئەو کچەی کرد، ئەوا شایانی ئەوە نییە پێی ڕازی ببم.»

هەرچەندە دایکی کچەکە بە هەڵسوکەوتی کچەکەی زۆر ڕووگیر و شەرمەزار بوو، بەڵام قەناعەتی بەقسەکانی کچەکەی کرد و میوانەکانی بەڕێزەوە بە ڕێ کرد.
***********
یەکێک لەسیفەتە زۆر ناشیرینەکانی مرۆڤ، ئەوەیە کە لە ماوەیەکی ژیانی لە گەڵ کەسێک بەوپەڕی خۆشەویستی ژیاوە، بەڵام کە جیاب بوونەوە، هیچ نهێنییەکی نەپارێزێت و ناڕەسەن دەرچێت.

( وَ لَا تَنسَوُاْ ٱلۡفَضۡلَ بَيۡنَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ )
البَقَرَة : ٢٤٤

نابێت لێبووردەیى و کارچاکى و پیاوەتىی نێوانتان لە بیر بکەن، واتە: ئەگەر کەسێک ژنێکى تەڵاقدا، با ڕابردووى ژنەکەوماڵى خەزوورانى لەبیر نەچێتەوە، بەجۆرێ کارەکانى ئەنجام بدات، بێگومان خوا بینایە بەهەرکارێ ئێوە دەیکەن.


بە هەمان شێوە بۆ کچیشە ئەم وتەیە ئاگاتان لە زمان تان بێت کە ئەچنە داوای هەر کەسێک چونکە شکان یەک جارە و جا قسەش ئینجا سوپاس…..!کەس بە هەلە تێنەگات چونکە هەنێ پیاو تەنیا بە ناو پیاون هەنێ ئەفرەتیش بەناو ئەفرەتن 🖤
ئەزانم زۆرە و زۆر کەس گرینگی پێنادە بەلام بیخوینەوە پەشیمان نابیتەوە🖤🖤
بیری دەنگت دەکەم بەم کاتە…💔😄
 «‌‏من دەمەوێت کاتێک تۆ باش نیت، من باشترینی تۆبم. دەمەوێت کاتێک باش نەبوویت کاتێک ژیانت سەخت بوو لەلات بم، دەستت بگرم و بڵێم مەترسە گەر ببێت بەدۆزەخیش من هیچکات جێت ناهێڵم، هەرگیز لەبەر غەم و پەژارەکانت بەچاوێکی دیکەوە سەیری تۆ ناکەم، هەرگیز لەبەر هیچ کەموکوڕیەکت لەتۆ ناڕەنجێم. من هەم تاکو دونیا بۆتۆ بکەم بەجێیەکی دیکە تاکو گەر خوداش لەتۆ زویر بوو نەهێڵم هیچکاتێک لەتۆ زویر بێت. گەر لێشت دوور بووم دەمەوێ تەماشای ئەستێرەکان بکەیت تاکو هەرکاتێک ئەستێرەیەک کشا بزانی ئەوە رۆحی منەو بەرەو لای تۆ دێت. بەڵام تۆش.. تکایە تۆش هەرگیز لەبیرم مەکە، من فۆبیام هەیە بە لەبیرکردن. تکایە بۆ هەمیشە، تا ئەبەد لەگەڵم بمێنەرەوە»
-
-
𝒐𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒕𝒘𝒐 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
بیرت دەکەم💔😄
پێم ئەڵێت جا چیت بۆ کردووم💔

وەلامم بۆت (هیچ شتێك💔😊)
هەموو ڕووداوە باش و جوانەکان لە ناختەوە دەست پێ دەکەن...!
بۆ نمونە چەند جوانە کەسێک لە دڵتدا هەڵبگریت بە شاراوەیی، لە هەموو جێگایەکی ئەم جیهانە بیپارێزیت لە دڵت، بە تەواوی ئاسوودە بیت لە گەڵی، بەرگەی هەموو خۆپەرستی ناخت بگری لەبەر ئەو...!
سەیرکە چەند جوانە مەودایی دوریت لەگەڵی زۆر بێت بەڵام وا هەست بکەیت لە ناو دڵت لێ دەدات وا هەست بکەیت هەناسە بە هەناسە نزیکتر و نزیکتر دەبێت لێت، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پەرۆش بیت بۆی، کاتێک ئەو ئاگای لێ نییە تۆ پڕ بە دڵ نزای بۆ بکەی و بڵێی پەروەرێنم ئاگات لێی بێت، بۆمی بپارێزە ، چونکە ئەو بەشێکە لە ژینم، کاتێ کەسێک ئاوا تێکەڵی خوێنت بوو، هەست بە تەواوکەری دەکەیی، ئیدی ڕوح لە هیچی کەم نییە، بەردەوام لەسەر ترپەکانی دڵت ژیان دەکات تۆش لە هەر لێدانێکی دڵت زیاتر ئارام و دڵ خۆش دەبی، ئاڵوودە دەبیت ئاڵوودە.!


𝒐𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒕𝒉𝒓𝒆𝒆 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
وا ئەزانی بیرم ئەچێتەوە؟
چۆن ئەو هەموو شەو و ڕۆژانە لەبیر ئەکەم کە بە هەردوو دەستم ئەمکێشا بە دەموو چاوی خۆما؟چۆن لەبیری ئەکەم کە هەتا هیلاک ئەبووم جارێک نا دوان نا پەنجا جار سەری خۆمم ئەکێشا بە دیوارەکەی تەنیشتم!
تۆ ئەزانی چەند ڕۆژ ویستم بڕۆم و هێز لە قاچما نەبوو؟!
ئەی ئەزانی بەهۆی تۆوە چەند جار سەرم بۆ ئاسمان بەرز کردۆتەوە و وتومە بــــۆ؟!
ئەزانی چەند جار وات کردووە بڕۆمە بەردەم خودا و بڵێم بمبەرەوە لای خۆت؟
من هیچ شتێکم بیر ناچێت با تۆش بیرت نەچێت!
دڵم نا مێشکمت وێران کرد!
جەستەم نا روحمت لەناو برد!🖤


𝒐𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒇𝒐𝒖𝒓 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
دەمەوێت دوبارە بکەومە خۆشەویستیەکی قوڵەوە لەگەڵ تۆ، هێندە قوڵ لە کانگای ڕۆحمەوە سەرچاوە بگرێت، نامەوێت قودرەتی هیچ شتێک ئێمە لە یەکتر دووربخاتەوە، بەڵام لێرە دووریمان لە هەموو شتێک زیاتر لێمانەوە نزیکە، تۆم هێندە شاردەوە لە ڕۆحما ئێستا بە هەموو گیانمەوە تەنانەت ڕۆشتنیشمەوە دیاریت، دووریت و بیرکردنت هێندە ماندوویان کردم دەترسم گەر بشتبینم ماندوێتیم دەرنەچێت، لە ماندوێتیا بێدەنگی سەریدا لە لێوم و ڕێگا نادات باسی ئەم ئیشتاقە پڕ بەسۆیەت بۆ بکەم، من و تۆ هاوشێوەی منداڵانی گەرەک لە چاوشارکێداین جیاوازی ئەوان و ئێمە ئەوەیە ئەوان لە دوای گەڕان یەکدی دەدۆزنەوە کەچی ئێمە یەک هەواش هەڵبمژین هەر بەدوای یەکدا وێڵین وەها یەکمان لێ وونبووە، ترسم هەیە لە خۆشما بگەڕێم بۆت هەر نەتدۆزمەوە، ئەی تۆ چی؟! ناترسیت وەها بێباک بم ئیتر لە مەراقدا ئاوڕ بۆ هیچ کاروانێک و ڕێبوارێک نەدەمەوە؟ هەر یەکجار دڵنیابم لەوەی کە ئیدی ئەم دییە ماندووەی من ئەو سیما مانگ ئاسایەت نابینێت، دەبێ ڕێگا چارەیەکی تر بدۆزمەوە ئەمجارە بە چاوی ڕووخسار ناا، بە چاوی ڕۆحە ژاکاوەکەم بۆ ڕۆحە هەڵاتووەکەت دەگەڕێم


𝑶𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒇𝒊𝒗𝒆 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
🤍💎‎﮼ ‎﮼فریشتەکەم pinned «دەمەوێت دوبارە بکەومە خۆشەویستیەکی قوڵەوە لەگەڵ تۆ، هێندە قوڵ لە کانگای ڕۆحمەوە سەرچاوە بگرێت، نامەوێت قودرەتی هیچ شتێک ئێمە لە یەکتر دووربخاتەوە، بەڵام لێرە دووریمان لە هەموو شتێک زیاتر لێمانەوە نزیکە، تۆم هێندە شاردەوە لە ڕۆحما ئێستا بە هەموو گیانمەوە…»
HTML Embed Code:
2024/04/29 13:52:50
Back to Top