TG Telegram Group Link
Channel: موسى جليل : Musa Jalel
Back to Bottom
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
پەیامبەرﷺ زەیدی بەخێو ئەکرد، دواتر زەید ژنی هێنا، زەید و ژنەکەی کێشەیان بۆ دروست بوو، پەیامبەرﷺ ناوەندگیری کرد و وا بەباش زانرا جیا ببنەوە، و تەڵاقی دا و جیابونەوە.
دواتر بە فەرمانی پەروەدگار، پەیامبەرﷺ ئەو ئافرەتەی خواست...کە پێشتر ژنی زەید بوو، کە حسابکە وەکو کوڕی وابوو.
ئەی ئەوانەی ئێستا گومانی خراپ نەبێت هیچی تر نابەن، پێتان وایە لەسەردەمی پەیامبەرﷺ بونایە، قسەتان لەسەر ناموس و دینی پێغەمبەریش نەکردبا؟
لەم لینکەی سەرەوە داخل بن بۆ وانەی کۆتایی لە سوڕەتی حوجورات
سوپاس بۆخوا، لە ٩ وانەدا وانەکانی سوڕەتی "الحجرات" کۆتای پێهات..!

ئەمە لینکی گشت وانەکانە👇
https://youtube.com/playlist?list=PLSgLEzvuAo14Q-o8ISLffFJkcDwnN_WiN&si=aITdfDlU3pWynwsc
ئەوانەی عاشقی کتێب بوونە دەبێت کڕینی کتێبیش خۆشتربێت لایان لە هەموو چێژەکانی تری خەڵکی ئەهلی دونیا.

لەکاتی گەنجی ئەوەندە خووم گرتبوو بە کڕینی کتێب تا هەژار کەوتم.
کە دەچوومەوە ماڵەوە زۆر دەترسام لە ڕەخنەی ماڵەوە کە کتێبەکان ببینن!
دوو سێ کارتۆنەکەم دادەگرت تا بیبەمەوە، باوکم دەیبینی!
یەکسەر دەیگووت: ئەوە چیت کردووە تۆ شێتی؟
جا بەتەمای ئەوانە هەمووی بخوێنیەوە؟
منیش دەمگووت: بەڵێ هەمووم خوێندووەتەوە، تەنها بۆ ئەوەی لێگەڕێ کتێبی تریش بکڕم.
پاشان کتێبێکیانی دیت 30 بەرگ بوو گووتی: عەلەقەن جارێ یەک دانەیت کڕیبا کە خوێندتەوە ئینجا ئەوانی تر 30 کتێبت بۆچیە پێکەوە؟
(تێنەدەگەیشت مەسەلەی کتێب چیە و چۆنە و ناکرێ بە دانە کتێبی چەندبەرگی بکڕی)😅.

ئێستاش هەر لەسەر ئەو خووەم بەردەوامم و ناتوانم نەچمە پێشانگا و کتێبخانەکان، بەڵکو بەزۆر خۆم دەگرم تا کتێب نەکڕم...

"د.عبدالرحمن الشهري"
كان أَخوانِ على عهدِ النَّبيِّ ﷺ، وكان أحَدُهُما يَأتي النَّبيَّ ﷺ، والآخَرُ يَحترِفُ، فشَكا المُحترِفُ أخاهُ للنَّبيِّ ﷺ، فقال: "لعلَّك تُرزَقُ به".


أخرجه الترمذي (٢٣٤٥)، والحاكم (٣٢٠)
پشتیوان بەخوا، لەکۆمەڵە وانەیەک لە خزمەت ئەم کتێبەدا ئەبین، وەکو شوێنکەوتنێک بەشوێنپێی زانایانی پێش خۆمان کە بەردەوام ئەم مەتنەیان وتوەتەوە بە دەرس.
لە وانەکانمان لەسەر شەرحەکەی شێخ عوسەیمین ئەڕۆین.

وانەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئەخوێندرێن و بە تۆمارکراوی دائەنرێنەوە.

وانەکان لەم کەناڵەی خوارەوە ئەخوێندرێن.
https://hottg.com/musajaleil
بەرهەمی سێ ڕۆژی پێشانگای هەولێر..!
تەنها سوپاس بۆ پەروەدرگار...!
کە کەسانێک پارە سەرف ئەکەن لە کافتریا و نێرگەلەخانەکان، بەڵام پەروەردگار ئەمەی مەشغوڵکردوە بە کتێب کڕینەوە و پارەکانمان لە کتێبدا سەرف ئەکەین.
ئەوەندە بەسە بۆ گەورەیی کتێب کە قورئانیش پێی ئەوترێت کتێب.
ئەوەندە بەسە بۆ گەورەیی خوێندنەوە کە قورئانیش ئەخوێندرێتەوە.
تەنها مەگەر کتێب کڕین وام لێبکات داوای دەوڵەمەندی لە پەروەردگار بکەم.

وێنەکە بەرهەمی ئەو چەند ڕۆژەی پێشانگایە.
.
خۆزگەم بەو جەستەیەی لە جیهاددا ئەتوێتەوە..!

بە لاوازبونی کێشی کەمتر ئەبێت، کەواتە بۆ جیهاد گورجوگۆڵتر ئەبێت، هەمیش هەناسەی باشتر ئەبێت و دەنگی ترسناکتر ئەبێت..!
ئەمە یەکێکە لەو کتێبانەی پێویستە هەموو فێرخوازێکی زانستی شەرعی هەیبێت لە نێو کتێبخانەکەی، بگرە لەم سەردەمە ئەتوانم بڵێم هەموو کەسێک ئەبێت هەیبێت.

زۆرترین پرسیار و کێشەی نێو بازاڕەکان بەم کتێبە حەل ئەبێت، یەکێکە لەو کتێبانەی کتێبخانەی کوردی ئەبێ شانازی پێوە بکات.
10 خاڵ لەسەر پابەندبون بە مەزهەب:

١ـ زۆرینەی زانایانی مەزهەبەکان لەسەر ئەوەن هەرکات زانرا لە بابەتێکدا مەزهەب پێچەوانەی فەرمودەیەکی سەحیحی سەریحە بۆ کەس نیە واز لە فەرمودەکە بهێنێت لەبەر مەزهەب.

٢ـ پابەندبون بە مەزهەب واتای وازهێنان لە دەلیل نیە، ئیمامی نەوەوی کە کەس هێندەی ئەو شافیعی نیە لە دەیان جێدا ئەفەرموێت فڵانە بابەت لە مەزهەب لەسەر فڵانە فەرمودە دامەزراوە کە فەرمودەکە زەعیفە، کەواتە نابێتە بەڵگە.
دوای دیراسە دەرکەوتوە ئیمامی نەوەوی زیاد لە ٥٠ مەسئەلە پێچەوانەی بۆچونی مەزهەبە لەبەر دەلیل، ئەمە بێجگە لەوەی هێشتا مەجموعی تەواو نەکردبو و کۆچی دوای کرد.

٣ـ پابەندبون بە مەزهەب بۆ کەسی عەوام نیە، بگرە عەوام لە عیبارەتی کتێبی مەزهەبەکان هەر تێناگەن.
واتە کاری عەوام تەنها ئەوەندەیە هەرکات پرسیاری هەبو لە کەسێکی ئەکات و بەقسەی ئەو ئەکات.

٤ـ پابەندبون بە مەزهەب ڕێگایەکە لە ڕێگاکانی خوێندنی فیقهـ ئەکرێت کەسێک ببێت بە فەقیهـ و بەڕێگای مەزهەبیەتیشدا نەڕوات، هەروەک چۆن پێش دروست بونی مەزهەب خەڵکی بەو شێوەیە بون.
واتە لا مەزهەبی نە بێدینیە و نە گومڕاییە، بەڵام ئەکرێت زۆرکات ببێت بە هۆکارێک بۆ هەڵە تێگەیشتن لە زۆرێ لە بابەتەکان.

٥ـ پابەندبون بە مەزهەب کار بۆ قوتابی ئاسان ئەکات، بەوەی قوتابی خۆی ناتوانێت ئاگای لە گشت بەڵگەکانی ئەحکام بێت، وە گەر ئاگایشی لێبێت لەسەرەتاوە ناتوانێت حوکمیان لێ هەڵێنجێنێ بەشێوەی پێویست.

٦ـ پابەندبون بە مەزهەب بۆ قۆناغێکی دیاریکراوە، هەرکات کەسەکە گەشتە ئاستێک خۆی بتوانێت لە بەڵگە شەرعیەکان تێ بگات و ئەحکامیان لێ وەربگرێت واتە بۆیە موجتەهید، ئەوە بۆی دروست نیە تەقلیدی هیچ کەسێک بکات.

٧ـ پابەندبون بە مەزهەب ئەتپارێزێت لەوەی هەندێ بۆچون دەرببڕی پێچەوانەی ئیجماع بێت.

٨ـ پابەندبون بە مەزهەب مانای شوێنکەوتنی کەسێکی دیاریکراو نیە، بەڵکو شوێنکەوتنی بەرهەمی تەواوی زانایانی نێو ئەو مەزهەبەیە، کە بۆ چەندین ساڵ هاتون لە بۆچونەکانی ئیمامەکەیان کۆڵیوەتەوە و لە بێژنگیان داوە و بەڵگەیان بۆ هێناوەتەوە و ئەو بابەتانەی پێچەوانەی بەڵگەن ڕونیان کردۆتەوە.

٩ـ پابەندبون بە یەکێک لەو مەزهەبانە ئەولاترە وەک لە زانایەکی تری دوای ئەوان، یان غەیری ئەوان لەبەر زۆر هۆکار لەوانە:
أـ ئەو مەزهەبانە لە سەردەمی سەلەف ژیاون.
ب ـ تەواوی ئوومەت ئەو زانایانەی قبوڵ بووە لەڕووی دادوەری و زانست.
ج ـ چەندین ساڵە خزمەت بە زانستەکەیان ئەکرێت کە هیچ کەسێک لە غەیری ئەوان بە وێنەی ئەوان خزمەت نەکراوە.

١٠ـ ئەبێت ئاگادار بین زۆر جار بەناوی شوێنکەوتنی دەلیل شوێنی زانایەکی موعاسیر یان غەیری موعاسیر ئەکەوین، یان بە ئارەزووی خۆمان ئەو بۆچونانە هەڵ ئەبژێرین کە لەگەڵ حەزماندا یەک ئەگرێتەوە و ناویشی لێ ئەنێین شوێنکەوتنی قورئان و سوننەت.

#١٠_خاڵ_دەربارەی_پابەندبون_بەمەزهەب
#موسى_جليل
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پوختەی کتێبی "الولاء والبراء" دانراوی شێخ عبدالله بن عبدالعزيز الجبرين

ئەوەش لینکی یوتیوب
https://youtu.be/QY13p-Efhrw?si=dVb8EREya7r0A01u
بەرواری وەفاتی گەورە پیاوانی ئیسلام:

📒محمد صلى الله عليه وسلم 11 هجري
📕 أبو بكر الصديق 13 هجري
📔 عمر بن الخطاب 23 هجري
📙 عثمان بن عفان 35 هجري
📘 علي بن أبي طالب 40 هجري
📗 عائشة بنت أبي بكر 57 هجري
📕 ابن عباس 68 هجري
📔 ابن عمر 73 هجري
📘 سعيد بن المسيب 94 هجري
📙 عمر بن عبد العزيز 101 هجري
📗 الحسن البصري 110 هجري
📕 أبو حنيفه 150هجري
📗 مالك بن أنس 179 هجريه
📘 الشافعي 204 هجري
📕 ابن راهويه 238 هجري
📙 أحمد بن حنبل 241 هجري
📗أحمد بن سعيد الدارمي 253 هجري
📘 عبد الله بن عبد الرحمن الدارمي 255 هجري
📔 البخاري 256 هجري
📕 مسلم 261 هجري
📗 ابن ماجه 273 هجري
📘 أبو داود 275 هجري
📙 الترمذي 279 هجري
📗عثمان بن سعيد الدارمي 280هجري
📔 النسائي 303 هجري
📕 ابن جرير الطبري 310 هجري
📘 ابن خزيمة 311 هجري
📕 ابن حبان 354 هجري
📙 الدارقطني 385 هجري
📔 الحاكم 405 هجري
📗 ابن حزم 456 هجري
📘 البيهقي 458 هجري
📕 ابن عبد البر 463 هجري
📔 الخطيب البغدادي 463 هجري
📗 ابن العربي 543 هجري
📘 ابن رشد الحفيد 595 هجري
📙ابن الجوزي 597 هجري
📔 القرطبي صاحب تفسير الجامع لأحكام القرآن 671 هجري
📕النووي 676 هجري
📗 ابن تيمية 728 هجري
📔 الذهبي 748 هجري
📘 ابن القيم 751 هجري
📙 ابن كثير 774 هجري
📗 ابن رجب 795 هجري
📔 ابن حجر العسقلاني 852 هجري
📗 السيوطي 911 هجري
📘 الأمير الصنعاني 1182 هجري
📕محمد بن عبد الوهاب 1206 هجري
📗الشوكاني 1250 هجري
📔 الألوسي 1342 هجري
📙 ابن سعدي 1376 هجري
📕 الشنقيطي 1393 هجري
📘ابن باز 1419 هجري
📗 الألباني 1420 هجري
📔 ابن عثيمين 1421 هجري

🔻فێرخوازی زانستی شەرعی پێویستە ئاگاداری ساڵی وەفاتی گەورەکانی پێش خۆی بێت.
جزء عم نسخة لطلاب العلم.pdf
7.4 MB
جوزئی عەممە بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی.

ئەم کتێبە وا ڕێکخراوە زۆر ئاسان بێت بۆ خوێندنی تەفسیر، بەشێوەیەک بۆشاییەکی زۆر جێهێڵدراوە بۆ نوسینی فوائید و تێبینیەکان.
فێرخوازی زانستی شەرعی پێویستە تێگەیشتن لە قورئان لە پێش هەمو کارێکیەوە بێت.
بەتایبەت جوزئی عەممە کە ڕۆژانە ئەخوێندرێ لە نوێژە فەڕزەکان.

https://hottg.com/Musajalel
HTML Embed Code:
2024/06/15 07:17:20
Back to Top