TG Telegram Group Link
Channel: ژیان جوانه
Back to Bottom
بڕیار بوو، یەکێک لە ئێوە
بۆ منداڵە
بێ‌خەوەکانی
ئەو شەقامە

فانووسێکی
هەڵکراوی
خەیاڵی نان و گۆرانی
بێنێ!

بڕیار بوو یەکێ لە ناو ئێوە‌دا
هەستێ بۆ دوا
کارتۆن خەوی
ئەو دنیایە
لەتە لێفەیەکی شڕی
لێو ڕێژی هەناسە و
ماچ بێنێ!

بڕیار بوو یەکێ لە ئێوە
بڕواتە سەر
ئاسمانی شین
بچێ لەوێ
بۆ ئەستێرە
ماندووەکانی 
ئەو شەوگارە
دوعا بکا!
تاوێ حەسانەوەو
وچان بێنێ

بەس چی لێهات
چرای ئەو هەموو بڕیارە و
بۆنی ئەو هەموو نانانە
بەس چی لێهات
خەوی ئەو هەموو لێفانە؟!

من بە خەڵکی دەڵێم
پێیان دەڵێم
هێزم
بەو هەموو دووڕویی و
فێڵانە ناگا
ئێستا
ساڵانێکە
گەر ناسنامەکانی ئێمە
مشک خۆاردوویەتی
فەرهاد مردووە
وە هەینی نازناوی
گشت حەوتووەکانمانە !!!

سەید_عەلی ساڵحی

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ چوارشەممە

🌺 ٤ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
٤ی کۆپڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ٤ی تیر۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۲٥ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی

چۆار شەممە ۱٤۰٤/٤/٤
ڕێکترین ڕۆژی ساڵ


   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وتەی بە نرخی چارلی چاپلین

ئێوە ماشین نین
ئێوە ڕانە مەڕ نین
ئێوە ئینسانن!
《وەرن لەو هێزە کەڵک وەرگرین》
《وەرن با هەموو پێکەوە یەکگرتوو بین!》
《ئێمە دیسان هەڵدەستینەوە》
《لە سەر لوتکەی ئەوینەوە》

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
بۆ دەردکانت دڵ
بۆ گریانەکانت
شان
بۆ جەستەی نازەنینت
دەیکەمە خەڵات گیان
تەماشاکە
خۆشەویستیت
چەند دڵ ئاوای کردووم…

#فرزانه_سجودی
#وە_نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️🌸🌸🌷🌷🌹🌹

برای درد هایت دل
برای گریه هایت شانه
و برای وجود نازنینت
جانم را می بخشم
میبینی
چقدر دوست داشتنت
مرا دست و دل باز کرده است…

#فرزانه_سجودی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
aysha shan ئایشە شان
@goranikurdi19
خاتوو ئایشە شان
گۆرانی دەردی هەڤیێ
کورتەیک لە ژیان نامەی
خاتوو ئایشە شان
🍁🍁
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
‌‌‌‌@sene_music‌
لیلا فریقی(گوڵەباخ)‌‌
لەیلا فەریقی


ئەمن ڕەگێک بووم ڕەگی گوڵەباخ
وا بووم، سروشتی، لە داوێنی شاخ
با هەڵی کەندم، با هەڵیگرتم
دەریا بە دەریا دنیای پێ گردم

فڕێ دام لە ناو دڕک و داڵستان
جەرگم هەڵتۆقی لە تاو کوردستان
ئێستاش دەترسم ئاوارە بمرم
لەشم چقڵ بێ، گوڵەباخ نەگرم
بۆن و بەرامەم نەگاتە یاران
جوانیم نەبینن بووری دڵداران
هۆزار لە دیارم فرمێسک نەڕێژن
سترانی ئەوین بە دڵ نەبێژن

یاران، هۆزاران سوێند بێ بە ژیانم
عشقی ئێوەیە هەواری گیانم
یادی ئێوەیە سڕڕی مانەوە
خەمی ئێوەیە هۆی ژیانەوەم
ئێوە دوور نین لێم لە ناو دەماران
خوێنن، خرۆشن لە شەوی تاران
گەر لە دووریشدا سەرم نایەوە
بڵێن گوڵەباخ ڕوو سوور مایەوه

ئەمن ڕەگێک بووم ڕەگی گوڵەباخ
وا بووم، سروشتی، لە داوێنی شاخ
با هەڵی کەندم، با هەڵیگرتم
دەریا بە دەریا دنیای پێ گردم

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
سەرکۆماریش هەر کەسێکە وەک ئێمە!!

🔹کوتی:ئاقای دوکتور پزشکییان لە
بوشهر فەرموویانە:
تاکوو دۆینێ دەیانکوت شیاوی
نوینەرایەتیم نیە،بەڵام ئێستا
بوومەتە سەرکۆمار!
خودا وەکیلی منیش هەر کەسێکم
وەک ئێوە!

کوتم:تۆ چۆن لەو قسەیەی سەرکۆمار دەگەی؟
ئایا کەسێک کە شیاوی سەرکۆماری بێ
شیاوی نوێنەرایەتی مەجلیسی نیە!!؟؟
کوتی: بەڵێ ڕاستیان جێ بە جێ کردۆ چونکێ نوێنەری مەجلیس ئیزنی قسەی
پێش دەستووری هەیە!!!
بەڵام سەر کۆمار ئیزنی قسەی پاش
دەستووری هەیە...!!!
کوتم:ئەی بڕوات لە بابەت ڕەستەی
دووهەمی چیە؟
کوتی:ئەویشی ڕاست فەرمۆ! یەنی منیش
هەر کەسێکم وەک ئێوە و هیچ کارێکم
لە دەست نایا!
مەلا نەسرەدین لە کۆڕێ دا کوتی:
هێزی من لە کاتی لاوی تا ئێستا کە پیر
بووم هیچ فەڕقی نەکردۆ!!!
لێیان پرسی:مەگەر دەبێ هێزی لاوی و
پیری وەک یەک بێ؟؟!!
کوتی: بۆچی نابێ؟؟!!!
لە حەوشەی ئێمە بەردێکی لێیە کە بە
لاوی نەمدەتوانی بەرزی کەمەوە ئێستاش
هەر ناتوانم!!!
بەس بەوەی دا دەزانم کە فەڕقم
نەکردۆ...!!

کوتم: ئای فێڵەزان دیسان کاغەزت
لە ڕەشی خوێندەوە
؟؟؟

#موتەهەر
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
له‌داوێنی ئاربه‌با ـ ژمارە ٦١.pdf
4.6 MB
گۆڤاری ژمارە ٦١:
لە داوێنی ئاربەبا

پووشپەڕی ۲۷۲٥
(۱٤۰٤ی هەتاوی)

سەرنووسەر: 
#ک_د_ئازاد
🗓#ئەوڕۆ پێنج‌شەممە

🌺 ‌٥ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
٥ی کۆپڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ٥ی تیر۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۲٦ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
یەکەم جار کە چاوەکانیم دی
کوتم: خودایا
غەمەکانی وەکوو غەمەکانی منە
بێ‌دەنگ و خۆڕاگر

مەحموود دەروێش
وە ــ نادرمستەفازادە

اول بار كه چشمانش را ديدم، گفتم:
"خدایا! اندوهش شبیه اندوه من است...
ساکت و سرسخت"
سوبحەن، بۆی گوڵان:

سوبحەن، بۆی گوڵان میاونۆم نەسیم
وێنەی وای ڕەحمەت خەزانەی کەریم

سەحرا و دەشت و دەر بەهەشت منمانۆ
مۆرەی هەوای وەش وە شەشدەر شانۆ

جـە هـەر تـەرەفـدا مویـنـوون گـوڵـزار
ڕەنگ ڕەنگ مەدرەوشۆ بە وێنەی دڵدار

لالە گـەردەن کـەچ تۆی دیدە ڕەشـتەن
گۆیا عەکسی یار وە ڕووشدا وەشتەن

چـەمەن هام لـیباس سـەوز ڕەنگ پۆشان
وەفراو چون ئەسرین دیدەی من جۆشان

جەماد و نەبات گرد شادیشانەن
جەماڵ ڕۆژی عید ئازادیشانەن

تەمام ڕووی دنیا جە شادی کەیلەن
دڵ نـەبۆ پـەشـێو فـیـراقی لـەیـلەن

سەهلەن بەهارم دۆزەخئاسا بۆ
بەهەشتم بێدۆس دۆزەخنما بۆ

وەر نــەدۆزەخـدا یــارم دڵــبـەر بـۆ
پەی من ئار نە تۆی گوڵشەن وەشتەر بۆ

دڵ دوو زنـجـیـرەی زوڵـفـی نـیـگـارەن
وە سەیری سەوزە و سەحراش چ کارەن

"مەولەوی کورد"

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
دوێ شەو لە خەوا دیم کە ژنێ موشفیق و مەعسووم
هاواری ئەکرد، من وەتەنم مادەری ئێوەم
ئەیفەرموو بە حوزنێکەوە زۆر عاجز و مەغمووم
هەم داری سەمەردارم و هەم لەزەتی میوەم


گەر ئاو بدرێم و بە شەفیقانە بکێڵرێم
پشکووتنی گۆپکەی ئەمەلم حازری ئانە
ئەو خەلفەنەمامەی، لق و پۆپ ناسک پیریم
بێ ئاوییە ئەسبابی بەهارم کە خەزانە


بێ لوتفی و بێ خزمەتی ئێوە سەراسەر
ئەوراقی ئەمەل، غونچەی ئومێدی وەرانم
گەر بێتو بکەن ئێوە موبالات بە ژیانم
ماندوو ئەحەسێنێتەوە، هەم سێبەر و هەم بەر


ئەی ڕۆڵە، جگەر گۆشەی ئافاقی ئەمەلمن
ئەمڕۆیە کە موحتاجی وەفاو خزمەتی ئێوەم
ڕووناکی چاوانم، دەرمانی سپڵمن
سبحەینێ منیش باعسی حوڕییەتی ئێوەم


ئاودانی من و خزمەتی من، عیلم و فنوونە
تەحسیلی مەعاریف، سەمەر و قیمەتی ژیانە
قەومێ کە لە عیرفان و ئەدەب زەڕڕەیە دوونە
هەر موزمەحیلە ئاخری موحتاجی دونانە

🔸شێخ نووری شێخ ساڵح


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ هەینی

🌺 ٦٥ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
٦ی کۆپڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ٦ی تیر۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۲۷ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەند دڵگرە دەنگی قورئانی پیرۆز
لە بەیانی هەینی دا

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
زۆربەی ئینسانەکان لە جێی ئەوەی بژین
خەریکی زیندوو مانەوەن.

جورج اورول

وە ـ نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️

بیشتر آدم‌ها به جای اینکه زندگی کنند، مشغول زنده ماندن‌اند.

جورج اورول



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
کۆمەڵگایەکی بێ‌دەسەڵات،بۆ خۆیان سەرتای
جەنایەت و تاوانەکان پێک دێنن،جەنایەتکار
و تاوانباران تەنیا کەرسەی پێک‌هێنان و
بەڕێوە بردنی تاوانەکانن.
دیکتاتۆڕ و زاڵم کەسێک نیە
دیکتاتۆڕ چاند و فەرهەنگێکە
شێوازیەکی تایبەت لە ژیانە
کە بناغەکەی لە فەرهەنگی دەسەڵاتداری
مل کەچی و ژێردەستە بوونەوە سەرچاوە دەگرێ،
ئاشکرا و ڕوونە،کە زاڵمەکان نەک هەر لە
داوێنی دایکەوە بار نایەن،بەڵکوو ئەوان
لە داوێنی کۆمەڵگاوە پەروەردە دەکرێن
و کۆمەڵگا بۆ خۆی ئەوان بار دێنێ و
پەروەردەیان دەکا.

کارل پوپر

وە ــ نادرمستەفازازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
کاک عەزیز لە دێی ئێمە کوڕێکی حەوت،هەشت ساڵانەی بوو بەنێوی خالید دەیکوت شەوانە خالیدهەڵ دەستا و درگای دیوکەی دەکردەوە هەرلە بەر دەرگاوە میزەکەی بۆ ناو حەوشە حەوا دەدا و بۆنەکەشی لە ژوورێ دەکردەوە...
باوکی دەیکوت:خالید توسەری بابت روبکە ژورێ میزەکە بەسەروچاومان داکە بابۆگەنەکەت بڕوا بۆدەرێ کوڕە قرت کردین...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
شهریبان کُردی خواننده کُردستان ترکیه آهنگ سرزمین م
<unknown>
وڵاتی مە کوردستانە
جێ و مەسکەنێ مە کوردانە
وڵات ژ مە ڕووح و جانە
کورد هەموو برانە


     👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Forwarded from ژیان جوانه
تا ئێستا زانیوتە "قوزەڵقورت" بە مانای چیە؟

ئەم وشەیە لە کاتی توڕەبوون بەکار دێ، بۆ جوێن‌پێدان و ناڕەزایی لە کارێك، بەڵام لە ڕاستی‌دا جوێن نییە،
وشەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەغۆلەکان، کە مێژووەکەی بەم‌جۆرە بووە:
لە مەغۆلستان دوو هۆز هەبوون، یەکێکیان ناوی "ئاق قورت" بووە، بەمانای "گورگی سپی"، دووەمیان ناوی "قزل‌قورت" بووە کە بە مانای گورگی سوور دێ.
سەردەمانێك "ئاق قورت" زۆر ستەمیان لە "قزل قورت"ەکان دەکرد و دەسەڵات بە دەستی ئەوان بوو، تا کەسێکی بەتوانا پەیدا بوو کە ناوی "تیمۆجین" بوو، سەر بە هۆزی "قزل قورت" بوو؛ دەستەڵاتی پەیدا کرد و بوو بە سەرداری هەردوو هۆزەکە و ناو نرا "جەنگیزخان"، کە لە دوایی‌دا دونیای وێران کرد و بوو بە قوزەڵقورتی گەلان.
لەو ڕۆژەوە ئەو وشەیە بۆتە جوێن.


کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://hottg.com/Mostafazadeh2
HTML Embed Code:
2025/06/27 08:47:29
Back to Top