TG Telegram Group & Channel
«ناسینی ئیسلام» | United States America (US)
Create: Update:

سێیــەم/ مەرجــەڪانی  نەزرڪردن:

تەڪلیف لێڪراو بن( لەپێشدا باسـی ڪەسی تەڪلیف لێڪراومان ڪرد. ).

نەزرەڪەت لەبەر طاعەت و عبادەت بێت.

ئەوەی ڪردووتە نەزر موڵڪی خــۆت بێت،نەڪ بڵێی نەزربێ ئەگەر فـڵان شتەم بۆ ببێ ئەوە حەیوانی فڵان ڪەس سەردەبڕم ئەو نەزرە بەتاڵە.

توانای نەزر ڪردنت هەبێ، نەڪ ڪابرا دیناری نیە و بڵێ نەزربێ لەسەرم سەد حەیوان سەردەبڕم یان ئەو شاخە لەشوێنی خۆی لابەرم ، یان عبادەتێڪی زۆر لەسەر خۆت نەزر بڪەی و توانای ئەو هەموو عبادەتەشت نەبێ ..الخ

ئەو نەزرەی دەیڪەیت ئەگەر نەزرەڪەت معلقە و پەیوەستت ڪردووە بە شتێڪ دەبێ داواكەت بەدی هاتبێ ئینجا نەزرەڪە ئەبێ جێ بەجێ بڪەیت بەڵام ئەگەر داواکەت بەدی نەهاتبێ ئەوڪات نەزرەڪەت لەسەر نامێنێ،
وەڪوو/ ڪابرا بڵێ نەزربێ لەسەرم ئەگەر فڵان نەخۆشەمان نەمرد و چاڪ بوویەوە مانگێڪ لەسەر یەڪ بەڕۆژوو دەبم ، ئەگەر نەخۆشەڪە چاڪ بوویەوە دەبێ وەفای بۆ نەزرەڪەی هەبێ و جێ بەجێی بڪا و مانگێك لەسەر یەڪ بەڕۆژوو بێ، أما ئەگەر نەخــۆشەڪە چاڪ نەبوویەوە و مرد ئەوڪات نەزرەڪەی لەسەر لادەچێ ، لەبەر ئەوەی نەزرەڪەت مەرجی تێدابووە وتووتە ئەگەر مەرجەکەم بەجێهات ئەوکات من ئەوەندە عبادەتە دەکەم جا ڪە مەرجەڪەت بە جێ نەهات نەزرەکەت لەسەر لادەچێت.

جا لەم پێنج مەرجەی نەزرڪردن چوار خـاڵی سەرەتا بۆ هەردوو جـۆری نەزرڪردنە معلق و منجز،  تەنهاا خاڵی پێنجەم نەبێ ڪە تایبەتە بە نەزری معلق.

تێبینیەڪ/
❶هەرڪەسێ نەزرێڪی شەرعی  لەسەر خـۆی واجب ڪرد و بەڵام دوایی جێبەجێی نەڪرد لەبەر ئەوەی  لەتوانای نەبووە جێبەجێی بڪا (وەڪوو ئەوەی بڵێ نەزربێ لەسەرم سەد حەیوان سەرببڕم ) ، پێویستە ڪەفارەتەڪەی بدەیت بەم تەرتیبە:
خواردنی دەڪەسی فەقیر بدات، یان پۆشتەیان بڪا.

یان عبدێڪ ئازاد بڪەی

ئینجا ئەگەر هیچ یەڪێڪ لەوانەی سەرەوەت نەتوانی پێویستە سێ ڕۆژ بەڕۆژوو ببی.

❷ ئەگەر نەزرەڪەت تاوان بوو ئەوە اجماعی لەسەرە ڪە حەرامە و نابێ نەزرەڪەت جێبەجێ بڪەیت،
وەڪوو بڵێی / نەزر بـێ لەسەرم لەلای قەبری فڵان ڪەس حەیوانێڪ سەرببڕم یان نەزربێ لەسەرم ئەوەندە عەرەقە بخـۆم ئەو نەزرانە تاوانە و نابێ جێبەجێی بڪەیت.

جا ئەگەر ڪەسێ نەزرێڪی ڪرد و نەزرەڪەی تاوان بێ نابێ جێبەجێی بڪا، ئەی ئایا ئەبێ ڪەفارەتی نەزرەڪەی بدات یان هیچی لەسەر نیە؟
و/ ئەهلی علم دوو بۆچــوونیان هەیە بەڵام بۆچوونی ڕاست و دروست ئەوەیە، ڪە ئەبێ ڪەفارەتی نەزرەڪەی بدات؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم
❨لا نَذرَ في مَـعصِـيَةِِ، وكَفَّارَتُهُ ڪَفَّارَةُ يَمِین❩صححه الألباني في الإرواء
واتا/ نابێ نەزری تاوان  بکرێت بەڵام ئەگەر ڪردی نابێ جێبەجێی بڪا و دەبێ ڪفارەتی سوێند بدات .
(ڪەفارەتی سوێندیش ئەوەیە ڪە خواردنی دەکەس بدەی یا پۆشتەیان بڪەی، یان عبدێڪ ئازاد بڪەی ، یان سێ ڕۆژ بەڕۆژووبیت ، بەم تەرتیبە).

📚 إتحاف العقول بشرح الثلاثە الاصول.
وتنەوەی وانە : م. هۆشیار احمد حفظه الله.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy

>>Click here to continue<<

«ناسینی ئیسلام»

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)