TG Telegram Group Link
Channel: مەریوان‌شیعر
Back to Bottom
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەسەرهاتێکی مامۆستا لەتیف هەڵمەت، نووسەری گەورەی کورد


https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
Audio
                        ئەڕۆم...

وەک غەریبێکی نەهاتوو دێم و لەم ناوە ئەڕۆم
باجی خۆمم بەم ژیانە و ئەوپەڕی داوە ئەڕۆم

ڕێگە چارەم هەڵفڕینە و تا گەڵاڕێزانە ژین
هەڵوەرینم دەرفەتێکە و شل بە دەم باوە ئەڕۆم

با بـە ڕۆژا دەرکـەکانی دابـخا دەستی ژیان
شەو لە پەنجێرەی تەریکی تاڵی دنیاوە ئەڕۆم

من چرۆی هەستم بە لێزمەی خۆشەویستی شین بووە
لەو وڵاتەی غەش بە خوڕ دێ و، بەزەیی تاوە ئەڕوم

دیتبووم چاو و دەمێکی ئاشقی بووم و، ئەلان
هەر لەبەر شێوەی خەمینی ئەو دەموچاوە ئەڕۆم

نیـشتمانـێ پێـکەنینی گەل بە ساوایی بران
وەک وەفایەک بۆو بزانەی لێم بزرکاوە ئەڕۆم

"خەمڕەوێنێ لێرە من ناکەم بەدی" باوانەکەم
هێمنیم ڕۆحی گەییشتە عەڕشی ئەعلاوە، ئەڕۆم

تـاقـەتـی زاڵ و زەواڵ و هـاوەڵـی کـاڵم نەما
وەک غەریبێکی نەهاتوو دێم و لەم ناوە ئەڕۆم

#ئومێد_دادمێهر

خوێندنەوە: #لوقمان_کەریمی


https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
Audio
باسێکی تیۆریک سەبارەت بە دوو جۆر تەجرووبەکردن لە شیعر و ئەدەبیاتدا

🎤 #حەمەی_کەریمی


https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
ئەمین

چوومە پرسەی دوورەخزمێ دیم لە ناویانا ئەمین
هەر منی دی هاتە سەر پێ و  چوو بە گریانا ئەمین

هەر چی بیرم لێ ئەکردۆ چۆن ئەگا پێمان بە پشت
پەلکەپووشێکی نەبوو بەم دەور و بەرمانا ئەمین

ماوەیێکی چوو بە سەردا قوولەقوول کەوتۆ شەقام
بوو بە چگوارا لە مۆڵگەی گوێل و گاکانا ئەمین


شێعری قانعیان بە بیلبۆرد و شەقاما دا لە دار
قانعەو ئەمڕۆکە ماڵی ها لە تارانا ئەمین!

هێندە جووجەی پێدرابوو لەو بەهارستانەدا
فس دەبوو هەر شەو بە هیوای جووجەڵەی جوانا ئەمین

پێش ئەوەی بڕواتە تاران چاوەڕێی یەک نووکە بوو
گووشیەکەی دوایی لە دۆخی هەڵفڕین دانا ئەمین

هێندە بێدەنگ بوو لە مەجلیس ئینزباتی بوو بە بیست
نان و پیتزای پێکەوە خوارد لەو خوڵووی نانا ئەمین

بێخەم و ملکەچ لە کۆشی سووکەکورسی نووستبوو
بازی دایە سەر دڵۆپەی خوێنی لاوانا ئەمین

ڕەمزی گیرفانی کەشف بوو ماڵ بە کۆڵ و دەستبەتاڵ
چەند قەران بەرتیلی مابوو دای لە ڕێی ... ئەمین

وا پەنێکی دا پەنێریش ناخەنە مێنۆیەوە
چوون بە کاردی ئێختلاسۆ ها لە زیندانا ئەمین..



#کامیل_داوەری



https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
ڕەنگە ڕۆژێ
پاش گومانی بارانێ شل
پەنجەرەکان بکرێنەوە
ڕەنگە هەورەکان لەمەودا
بەسەر کێڵگەی وشکاڕوودا دا ببارێ و
گوڵێک  خەمڵێ و
پەپوولەیەک پێی  پێکەنێ
ڕەنگە
ئایفوونی ماڵەکان
بە دەس مناڵێکی چەتوون
گۆرج بشێلرێ و
تۆش دەرگاکەی لێ کەیتەوە
ڕەنگە
شەو ماچێک
لە کازێوە
بە قەرز بگرێ و
زووتر شەبەق بخشێتەوە
یا ڕەنگە مانگ
حەریرێکی لە شەو ئاڵان
خەونەکانت
ئەفسووناوی و چڕ  بوونەوە
ڕەنگە... ڕەنگە...
ڕەنگە...

#نەجیبە_ڕەحمانی(مەریوان )



https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
چەپکێک_لە_گوڵزاری_نالی_1_@Mekoy_Edebi_Kurdi.pdf
222.2 KB
کتێب: چەپکێک لە گوڵزاری نالی 1

#مەسعوود_محەممەد

🖨چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد
شوێن: بەغا
ساڵ: 1976
ژمارەی لاپەڕە: 50
بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ستۆکهۆڵم 2004.


https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
4_6010529640936901918 (1).pdf
224.2 KB
کتێب: چەپکێک لە گوڵزاری نالی 2

#مەسعوود_محەممەد

🖨چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد
شوێن: بەغا
ساڵ: 1976
ژمارەی لاپەڕە: 50
بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ستۆکهۆڵم 2004.


https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
4_6010529640936901919.pdf
271.5 KB
کتێب: چەپکێک لە گوڵزاری نالی 3

#مەسعوود_محەممەد

🖨چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد
شوێن: بەغا
ساڵ: 1976
ژمارەی لاپەڕە: 61
بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ستۆکهۆڵم 2004.

🛑تێبینی: هەر سێ کتێبەکە یەک پێڕستیان هەیە و هیچ جیاوازیکیان نییە لەو بوارەدا بەس لاپەڕەکانیان جیاوازن.



https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
خونچەی غەزەڵ

پرژە ماچێکی نەرم ئەتکێ لە لەنجەت شان بە شان؟
یا کەلاست ئەڕژێتە مەیدان و لە زەڕڕەت داوەران؟

پێ بە پێ دەستم بە پەنجەی دەستەواژەت گرتووە
تا بگاتە ڕستەکانی دێڕی زوڵف و چێتە بان

تا بەڵێن ئەچنێمە باڵای باوەڕی بارانەوە
چەتری هیوا نازی ئەم پۆشێ بە کاتی هەڵدران

تاقەتم پێی خست لە هەڵمی هاتنێکی تازەدەم
ئای کە شوکرانەم ئەبارێ لێرە تاکوو ئاسمان

هەڵزنا سەروا بە پێڵوی پەنجەرەی ئەم شێعرەدا
تا غەزەڵ گوڵ کا لە خونچە و چێتە دیوانی دڵان

دێ لە زەردەی نازی ئەم بازاڕە عیشوەی سەربەخۆ
یاکوو لەنجەی ڕەنگی ئازادی لە ڕوومەتیا نوان؟

ڕۆحی دەربازیی دەوێ پاییز نەکوو بەندی گەڵا
بۆیە ڕەنگامەی بەهاری دانە دانە داتەکان

ئەو بە کاروانێ لە خێڵی پێکەنین ناشنێتەوه
ئەم دەڕازێتۆ بە فیکەی بولبولێکی خۆش زمان

کۆی هەنسکم باری ڕووبارە و بە ڕێبواری لە ڕێی
باوەڕت ئەڕوا کە ڕێگای داڕنینە داڕمان

دێ بە لاچاوێ لە نەخشەی دابڕان فێرم بکا و
مانەوەی "ماتەم" بکێشێ سورمە تا ئاخر زەمان



#مامۆستا_جەمال_ڕەسووڵی (ماتەم)



https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
"#دەمەتەقێ"

_دەمەتەقێیەک به زمانی شیرینی کوردی!

ڕووی دەمم لەو کوردانەیە
کە لەهەمبەر پاراستنی زمانی کوردی کەمتەرخەمن بەتایبەت چینی خوێندەوار:

_زمانی کوردی بەو جوانی و دەوڵەمەندییەی خۆیەوە کە خاوەنی چەندین زار و شێوەزارە و هەرکام لەو شێوەزارانە خەرمانێک وشە و پەیڤ و دەستەواژەی جوانیان هەیە چ پێویستی بە وشە و دەستەواژەی بێگانەیە!

کوردینە، بە مناڵەکانتان بڵێن، ڕۆڵە چراکە "هەڵکە" بەجێی ئەوەی بڵێن "لامپەکە ڕۆشن کە"!
کاتێ لە درگای ماڵەکەتان ددەن بۆ درگاکە "ناکەیتەوە" لەجێی ئەوەی درگا "باز بکەی"!


کاتێ بەهۆی سەرماوە ئاو دەیبەستێ، بڵێ ئاوەکە "ڕچا، بەستی.." نەک "یەخی کرد"

لەکاتی گەرمادا، بڵێ ئاوەکە بوو بە "هەڵم" نەک "بوخار ئەکا"!

لەکاتی نووستندا بڵێن "شەو شاد"؛ شەو باش بەجێی ئەوەی بڵێن "شەب بە خێر"!

بەیانیان کە لە خەو ڕادەبن، "بەیانی باش" لە یەکتر بکەن بەجێی "سوبح بەخێر"!

کاتێ دەچنە لای هاوڕێیەکتان
خەریکی کارکردن و فرمانە، پێی بڵێن "ماندوو نەبی" هاوڕێ، نەک "خەسە نەبی"!

کە بەیانی و نیوەڕۆ و شەو برسیتان دەبێ،
"نانی بەیانی  و نانی نیوەڕۆ یان فراوێن و شێو" بخۆن نەک "سوبحانە و نەهار و شام"!

لەسەر سفرە و خوانەکانتان با "چێشت" دابنێن لەجێی "غەزا"!

لەنێو ماڵەکانتان "چێشتخانە" دروست بکەن نەک "ئاشپەزخانە"!

با ئەو ئافرەتانەی لە ماڵەوە چێشت "لێ دەنێن" پێیان بڵێن "چێشتلێنەر" نەک "ئاشپەز"!

با ئەو ژنانەی لە ماڵ کار دەکەن پێیان بڵێن "کابان" نەک "خانەدار"!

کە مناڵەکانتان دەبنە حەوت ساڵان بیاننێرنە "قوتابخانە یا خوێندنگە"  نەک "مەدرەسە"!
با بەو مناڵانە بڵێن "قوتابی و خوێندکار" نەک "دانش ئامووز"!
با قوتابیەکان لە خوێندنگە و قوتابخانەکاندا "وانە" بخوێنن نەک "دەرس"!
با "مامۆستا" خوێندنیان فێر بکات نەک "موعەلیم"!
با بە "پێنووس" بنووسن نەک "میداد"!
با کاتێ کەسێک  دەمرێ "پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی بکەن" نەک "تەسلیەت و ئیبراز هەمدەردی لەگەڵ بازماندگان}

با "جەژنی لەدایکبوون" بۆ مناڵەکانتان بگرن نەک "جەشن تەولد و عەید میلاد"
با بڵێن "لەدایکبوونت پیرۆز بێت" نەک {تەولدت موبارەک}
با کاتێ دەچیتە بازاڕ "جلوبەرگ" بکڕیت نەک {لباس}!
کاتێ دتهەوێ بڕۆیت بۆ شوێنێ، "جلەکانت بگۆڕە" نەک {لباس عەوەز کەی}
کە دەچیتە دوکانێک شتێک بکڕیت "هەڵیبژێرە"؛ "ئینتخابی مەکە"!......



#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست


https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شیعر و خوێندنەوە: #شەریف_مورادی


تۆ ئەتزانی
تاقەتی من بەشی دووریت ناکات،
ئەتزانی
هەناسەم وێڵی باڵاتەو
لێرە وچانێ ناگرێ،
بێهوودەیی قاپێکە لە ژوور
وێنەیەکی بۆ قورسە
ئەو وەختەی لەتێ وێنەیت و
کۆم ئەکەیتەوە.
ئەزانم
ئەو وەختەی پاییز لە منا سەفەر ئەکا
دائەباریت و
تەڕ تەڕ  شپرزم بۆت.
ئەی کیژی تەمەن بەرەوخوار !
نیگاشت با بەرەو خوار بێ
تۆزێک ئەم لای پاتەوە.
بە "پیر وێنس" بە هەنجیران* 
دڵم ها بە لاتەوە،
قەرار بێ یەکتر تەواو کەین،
تەواو بێقەرارتم تەواو
ڕیشەی ئەم قاڵییە تینووی هەنگاوێکە
سەفەر کردوو،
ئەی کیژی تەمەن بەرەو خوار
تۆزێک ئەم لای پاتەوە
ڕیشەی ئەم نەخشانە
ها بە لاتەوە.

پیروێنس مەزارگەیەکە لە گوندی هەنجیرانی مەریوان

https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
دایکم لە جێی برینەکانی باوکمان
چرای دیبوو
من و ئەوانی‌ترمان خوێن و هەتیوی/بە پێکەنینەکانمانەوە،
ئێمە لە پەردەی ئاخری نگاتیڤەکەدا
سووتانێ جێماین
وای ئێمە چ تەنیا بووین
کە زەریامان دەچڕی...
ئێستایش دەبێ
بیر لە تەنیاییەکانی ئەم شارەی دوای تۆ بکەمەوە و مشتێ دڵی تا بە تەنگەوە
کە جەنگ سووچێکی پێمانەوە
هەر جێ دەمێنێ
لە هەر کوێی ئەم زەوییە و لەو گشتە دەلاقەی
هەر تاقە دەلاقەیەک بۆ گێڕاندنەوە ئەبێ و
ئەوانی‌ هەر دەلاقەن و هیچی‌تر
کەنیشکیت هەر لەو دەلاقەدا
دەکرێتەوە بەرەو چیت و
کراسێ تەنکە لە بەرتا مۆرە و
تا هەڵیخەی
تا تۆزێ ئەولای خەونەکانم شۆڕ
بەرەو چیم
کە بارانم چەنیت
لە چەتر پێ خۆشترە و
بڕایەوە.
دایکم لە تەنیاییەکانیدا
ئەوەندە جوان بوو
مانگ کۆلارەیەک بوو
پەتەکەی شین بە دەستمانەوە
ئەگەر جەنگ لێمان گەڕابا
بەر نەدەبوو،
ئەترسم پڕ بە کراسێ
سپیی بمرم و
کەس پێی نەزانێ قیڕەی ئەو قاڵاوە
لەو گشتە بە چلەی دە زستانێ
بە ئانتینەکەی ئێمەوە
دە هەر هەواڵی شەڕ بوو/ نەهێشت
ئەو پیاوەی
دەلاقەکە
لە درێژەی پێکەنینەکانی تۆدا
بەرەوڕووی بکرێتەوە من بم.
تۆزێ جادەم تیا بێتاقەتە و
سەفەرێکت پێمدا درێژ
تەنیاتر لەو ژنەی
لە قاپەکەدا نییە و
تاقە بیرەوەریی ئەو وێنەیە
نەک تابەتایی ڕەنگاوڕەنگیی چەکمەکانی ئێمە،
پێکەناندنی ئێمەی بوو
لە پشتەوەی وێنەگرەکەوە
تا لەجیاتی ئەویش جوان دەربچین
ئێمە دەرچوونێ لەو قاپە بە دایکم قەرزدارین.

#عەتا_وەلەدی



https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
... (سێ‌خاڵ)

دەمژمێر دەرچوو لە سەبر و چاوەڕێییم زاڵە هەر
شەوهەناسەم سوار و سەرد‌ و ڕەنگی هاتن کاڵە هەر

دڵ ئومێدی دایە دەستی تێپەڕینی شەو ، بەڵام
کۆتری بەختم لە زریان گەشتووە و سڕباڵە هەر

هێندە کازیوەم لەخەو کرد ، ڕێی وەڕزبوونی بڕی
وا سویەل سرتەی بەسەیری سوێمەوە سەرقاڵە هەر

تاقەتی پێ‌وپێی نەما کووچە و بەجێی هێشتم ، بەڵام
دڵ دراوسێی شایەت و بۆی خاوەنی ڕەشماڵە هەر

گسکی باڕەش پووشبڕاو بوو ، ڕاگوزارێکی نەدی
حەسرەتم ئەمما ڕمووڵەی دێ و لەڕێی ڕێماڵە هەر

ئەی خەوی تاراو لە دیدەی تێرەپاراوم بڕۆ
بسڕە ئەسری بێ‌منی لێی ، ناسکم بەدحاڵە  هەر

هیچ بەهارێ خوڵکی پەیمانەی تەمەنمی خۆ نەکەرد
پایزی مەستیم مەبەست و ڕەزبەرم سەرساڵە هەر

گەر بە بەیتی تاڵی حەسرەت دێم غەزەل شیرین ئەکەم !
بەس وەکوو کوردێ بەدەردم ، کامی هەستم تاڵە هەر

تا هەناسەی خۆشەویستی تۆ و وڵاتی لێ‌گەڕێ !
پرچی هەست چبکا لە شانە ، خاوە خۆ تاڵ‌تاڵە هەر

پەنجەرەی پووشپەڕ لە پەنجاوسێ سڵاوی دایەوە !
شاعیری و پیریم بڵێن چی ، تەبعی دڵ منداڵە هەر ؟!

زایەڵە ! بەس‌کە ! غەزەل‌نووسی لەکوێ هەتوانە بۆت ؟!
ناوی ناوێری بهێنی ، شوێنی " ئەو " ، سێ‌خاڵە هەر

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)



https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
Audio
فايلی دەنگی کۆڕی :

"ئایا دەق، منداڵ لە باوەش دەگرێت؟ "


(ناسینی بەردەنگ: پێویستییەکان، تایبەتمەندییەکان و شێوازەکان)


#ئارش_مێهرەبان


https://hottg.com/Honrawey_Meriwan
HTML Embed Code:
2024/05/12 21:02:17
Back to Top